هەڵوێستی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردەکانی خوولی دوازدەیەمی پارڵەمانی ئێران
نەتەوەی مافخواز و سەربەرزی کورد!
چالاکوانانی سیاسی، ئاینی، مەدەنی!
پالێوراوانی خوولی دوازدەیەمی پەرلەمانی!
حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەڵبژاردن وەک یەکێک لە گریگترین میکانیزمەکانی سازو کاری سیستمگەلی سیاسی دێموکڕاتیک سەیر دەکات و پێیوایە لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا، شارۆمەندان دەرفەتی بەشداری و مشارکەتی فەرمی و رێکوپێکیان لە ئاست دیاریکردنی داهاتووی سیستمی سیاسی وەڵات و چارەنووسی خۆیان بۆ دەرەخسێت. وەک ئاشکراشە زۆرینەی نیهاد و دامەزراوەکانی سیستمگەلی دێموکڕاتیکی جیهانی، بە سوودوەرگرتن لە پرۆسەگەلی هەڵبژاردن شکل دەگرن، بەڵام هەڵبژاردن دەگەل ئەوەشدا کە ڕۆڵی سەرەکی لە پڕۆسەی دامەزراندنی ئۆرگان و نیهادە دیموکڕاتیک و ناوەندگەلی بڕیاردانی وەڵاتدا دەگێرێت، بەڵکوو لەهەمان کاتیشدا دەرفەتێک دەخوڵقێنی کە شارۆمەندان بتوانن بە شێوازی دێموکڕاتیک و ئاگایانە ئیرادەی سیاسی خۆیان، وەک دەنگ بخەنە ناو سەندووقەکانی دەنگدان و بەم چەشنە تەعبیر لە ویست و داواکانی خۆیان بکەن.
له و ڕاستایەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای هەموو رەخنەکانی لەسازوکاری سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئێران، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی خوولی دووازدەیەمی پەرڵەمانی لە ئێران، بە دەرفەتێکی گونجاو و کەم هەزینە بۆ کوردەکان دەنرخێنێت، تا له و رێگایەوە بتوانن نوێنەرانی جێی متمانەی خۆیان، لانی کەم بۆ پاراستنی ناو و شووناسی نەتەوەیی کورد و جوغرافیای کوردستان ڕەوانەی پەرلەمانی ئێران بکەن.
بزووتنەوە پێوایە دەگەل ئەوەشدا کە گۆیا پارڵەمانی ئێران دەسەڵاتی یاسادانانی کەلانی نییە و زۆرتر وەک مەحزەرێک بۆ تۆمار و سەپتکردنی حوکمگەلی حکومەتی و ڕەهبەری ڕۆڵ دەگێرێت، بەڵام بەوحاڵەش هەبوونی نوێنەری کورد لەوەها مەجلیسێکدا دەتوانێ بۆ ئێستا و داهاتووی کورد سوودی گشت ڕەهەندی نهادینە بکات، کەوایە کاتی ئەوە هاتووە کە خەڵکی کوردستان و لەسەرووی هەموانەوە چالاکوانانی سیاسی، مەدەنی، ئایینی و کەسایەتییەکانی غەمخۆری پرسی کورد، لە گشت دەرفەتگەلێکی مشارەکەتی، لە ڕاستای داڕشتنەوەی دووبارەی داوا وخواستەکانی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سوودوەربگرن، و ئه و دەرفەتانە وێنەی ”نەمر بەهائەدینی ئەدەب”، لەپێناو پاراستنی شووناسی کورد و بەرزکردنەوەی داخوازییەکانی کۆمەڵگای کوردی لەناو پەرڵەمانی ئێران دا بقۆزنەوە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەرلە ژێر تیشکی ئه و خویندنەوەشدا، بەشداربوون بە بەشتێکی ئیجابی دەنرخێنێت بەڵام بەمەبەستی ڕێزلێنان لە ئیرادەی سیاسی خەڵک و هەروەها دەخیلکردنی خەڵک لەئاست دیاریکردنی چارەنووسیان، پێیوایە خەڵک پێویستی سەرپەرەشت و بەقەیومی سیاسی بۆ نیشاندانی ڕێگا و دیارکردنی بڕیاری سیاسی لەئاست مشارکەتیان لە هەلبژاردنەکانی مەجلیسی دووازدەیەم نییە، و لەم پەیوەندییەدا، پێویستە وە دەبێ ئێمە و گشت حیزبەکان خەلک سەربەست بکەیین کەبەتەناسوبی دۆخی هەنووکەیی و هەلسنگاندنی لایەنەکانی سلبی و ئیجابی بەشداری و بایکۆت دا، خەڵک چۆنیان پێباش بێت وابکەن و لەئاست دوو گووزینەی بەشداری و بایکۆت دا هەڵویست وەربگرن و بڕیاری کرداری بدەن، لەئەگەری بەشداربوون لەهەڵبژاردن دا پێویستە هەوڵبدەن لەناو کەسایەتییە باشەکان، باشترینیان کە خاوەنی درایت و کیفایەتی سیاسی و وەکالەتی بن، هەڵبژێرن و دەنگیان پێ بدەن و ڕەوانەی پەرڵەمانیان بکەن.
مافی سەرپشکی و سەڕبەست بوونی خەڵکی کوردستان، بەو مانایە کە خەڵک سەغیر نییە و ئاگا و زانایە و پێویستی بە قەیوومی سیاسی نییە، بەڵکوو بۆخۆیان دەتوانن لەئاست بەشداریکردن، یان بایکۆتی هەڵبژاردنەکان سەربەستانە بڕیار بدەن، بەڵام لەئەگەری بڕیاری سەڕبەستانەی خەڵک بۆ بەشداریکردنیان، دروست ئەو کاتەیە کە ئێمە و حیزبەکان بەمەبەستی ئاراستەکردنی بەرچاو ڕوونی بۆ بەشداربووانە، کە دەتوانین داوا لە گشت دۆست و لایەنگری تشکیلاتی و هەموو نوخبە و کەسایەتیەکانی کورد، رێکخراوەی خویندکاری، حیزب و گرووپە مەدەنی و مەزهەبییەکانی کوردستان بە هەر بیروباوەڕیکەوە کە هەیانە بکەیین، تا بەڵکوو بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانی شەخسی، سێنفی و حیزبیەوە دابنێن و بۆ گەڵاڵە و ئاراستەکردنی داواگەلی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگیەکانی کورد لەم هەڵبژاردنەدا تێبکۆشن، و لە کاندید و بەربژێرێک پیشتیوانی بکەن کە هەوڵبدات لەم هەڵبژاردنەدا بەئاڕاستەکردنی ئاجیندا و بەرنامەیەک کە ئاوێنەی تەواونمای داخوازییەکانی
ڕاستەقینەی چینوتووێژی کۆمەڵگای کوردستان بێت،بەشداری مڵملانێی هەڵبژاردنەکان بکات، تابەڵکوو بەمهۆیەوە کەسانی خادم و خەڵکی و داکۆکیکاری مافی گەل، وێنەی ”نەمر ئەدەبەکان” بەرەو مەجلیس ڕەوانە بکرێن.
تەئکیدکردنەوەی بزوووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ بەشداری سەربەستانە و ئاگایانە و مەعقول و هەدەفمەندانەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا، بەمانای ئاراستەکردنی شەرعییەت و دانپێدانان بە حکومەت و خەڵکی تر نییە، بەڵکو چەشنێک تەئکیدکردنەوە لە سەر داوا ڕەواکانی کورد لە ئێران دایەو پێمانوایە خەڵکی کوردستان دەبێت لە گشت ڕێگەگەلی کەم هەزینە و مەدەنیانە بۆ خستنە ڕووی داواکانیان سوود وەربگرن.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێیوایە، سیاسەتی بایکۆت یان خۆدزینەوە لە بەشداریکردن لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکاندا، هەروەک بەدرێژایی 43ساڵی ڕابردوو بەئازموون بۆمانی دەرخستووە هیچ سودێکی بۆ کورد تێدا نەبووە و نییە و ناشبێ. سەرەڕای هەموو ڕەخنەکانمان لە نادیموکڕاتیک بوونی ڕەوت و مکانیزم و رێکارەکانی هەڵبژاردن لە ئێراندا، ئێمە ناردنی نوێنەریکی باشی کورد زمان و کوردپەروەر بۆ پەرڵمان زۆر بە سوودتر دەزانین لە ڕەوانەکردنی کەسێکی سەر بە حکومەت و ناچالاک، یان لە ڕەگەزی غەیری کورد. دیارە پێویستە لەئەگەری بەشداربوون لەهەڵبژاردندا هەوڵبدەن لەناو کەسایەتییە باشەکان، باشترینیان کەخاوەنی دەرایەت و کەفایەتی سیاسی و وەکالەتی بن، هەلبژێرن و دەنگیان پێ بدەن و رەوانەی پەرلەمانیان بکەن.
لە هەمان کاتدا، لەئەگەری بڕیاری سەربەستانەی خەڵک بۆ بەشداری، داوا له کەسایەتی و نوخبەکانی کۆمەڵگا دەکەین، کە هەوڵبدەن خەڵک سەبارەت بە ئاکامە سلبی و ئیجابییەکانی بەشداربوون، یان بایکۆتی هەڵبژارنەکان ڕوون بکەنەوە، و لەئەگەری ڕەزایەتی خەڵک بۆ بەشداری، دیسانەوە هەوڵبدەن لە ناو کەسان و پاڵێوراوانی باشدا، پشتگیری سمبوولیکی خۆیان ڕوو لە باشترین پاڵێوراو ئاراستە بکەن بۆ ئەوەی خەڵک لە تەشخیسی پاڵێوراوی جێی متمانەی خۆی تووشی هەڵەی بژاردەیی نەبێت، و بتوانن نوێنەرانی شایستەی ئەرک و ڕەسالەتی نوێنەرایەتی و خاوەن ورە و شووجاعەتی سیاسی، وێنەی ”نەمر ئەدەب” وەک وەکیل و مدافعی بەرژەوەندیەکانیان، ڕەوانەی پارڵەمانی دووازدەیەم بکرێن.
#بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان#
22ی ڕێبەندانی 2723ی کوردی /1402ی هەتاوی
11ی فێوریەی 2024ی زایینی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=