مامێس (هۆزی مامێس)
مامێس هۆزێکی کوردن، کە بە زۆری لە ناوچەکانی باڵەکایەتی و سنووری ئیدارەی #سۆران# نیشتەجێن وەک ڕەواندز و شارۆچکەی ناوەندی سۆران و خەلیفان، دەربارەی بنەچەی ئەم هۆزە و ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پیاوێک بە ناوی مامێس کە دەسەڵاتدارێکی میرنشینی سۆران بووە لە #ڕواندز#دا و دەستە ڕاستی پاشای کۆرەی ڕواندز بووە، مامێس چەند کوڕێکی هەبووە لە دوای ماوەیەک ژیان لە ڕەواندز بە هۆی ناکۆکی و شەڕ لەگەڵ دەسەڵاتی ناوچەکە تووشی ئاوارەیی ئەبن و هەر یەک لە کوڕەکانی نیشتەجێی ناوچەیەکی جیاواز ئەبن و چەندین تیرە و بنەماڵەیان لێ درووست دەبێت، لە ئێستادا ساڵی (2024) شەجەرە و مێژووی ئەم هۆزە بەشێوەی نووسراو و پەرتووک بەردەستە و لەڕێیەوە بنەماڵە دابڕاوەکانی ئاشنای یەکتر ئەبنەوە دووبارە. [1]
#14-01-2024#
Bidam ahmed
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 98 جار هاتیە دیتن