پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,432
وێنە 104,872
پەرتوک PDF 19,376
فایلێن پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی نۆیەم و کۆتایی
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی نۆیەم و کۆتایی

مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە کەرکووک؛ بەشی نۆیەم و کۆتایی
مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری لە #کەرکووک#؛ بەشی نۆیەم و کۆتایی
شوان خورشید

ڕۆژنامەو ڕۆژنامەگەری، بە یەکێک لە دەسەڵاتە باڵاکان دادەنرێت دوای دەسەڵاتەکانی (تەنفیزی و تەشریعی) و دادوەری. ڕاستتر بڵێین جۆرێکە لەدەسەڵات و چاودێرە بەسەر ئەو دەسەڵاتانەوە، لە نزیکەوە بنکۆڵی بۆ کارەکانیان دەکات. بۆیە هەمیشە دەسەڵات بەگومانەوە لە ڕۆژنامەنووس و ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان ڕوانیویەتی و هەوڵی داوە لە ڕێی جموجوڵە هەستیارەکانییەوە، سەرنجی ڕۆژنامەکان بەلای خۆێدا ڕانەکێشێ، یان بە جۆرێکی تر هەوڵی داوە دەستەمۆی ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسەکان بکات، تا بەشان و باڵی دەسەڵاتدا هەڵبڵێن، ئەوەش لە ڕێگای چەندین قەڵەمی دەربارەوە ئەوەشیان کردووە، یان لەشکرێک ڕۆژنامەنووسی دەربار و قەڵەمفرۆشیان لەدەوری خۆیان کۆکردووەتەوە، بەناوی ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسییەت، ناساندنی خۆیان وەک شامی شەریف، تا ئەو دەسەڵاتە ڕەهاییەی کە بە چوارەم دەسەڵات دادەنرێت بێبایەخی بکەن بە دەستەمۆکردنی، لێرەشەوە چەندینی تر لە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەی تر لە ناوچەی کەرکووک شەن و کەو دەکەین بۆ خوێنەران.

نشره (ٱبرشیه کرکوک)
ئەبڕەشیەی کەرکووک وەک و بڵاوکراوەیەکی ئایینی ڕۆشنبیری وەرزی لە نیسانی 2005 ، بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ دەری دەکرد، دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبردنی، قەس بول ڕبان، شەماس شاد شامل، سەید ئیسحاق پۆلس بوون.

گیرفان
گۆڤارێکی وەرزی ڕۆشنبیری گشتی بووە لە #گەرمیان#، ژمارە یەکی لە کۆتاییەکانی 2005 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری گیرفان، تەحسین گەرمیانی بووە.

ڕۆژنامەی (آفاق صناعیة)
یەکێتیی پیشەوەرانی کەرکووک مانگی جارێک، بەهەشت لاپەڕە و شێوەی ڕەنگاوڕەنگ، بە کوردی و عەرەبی دەریاندەکرد، ژمارە سفری لە مانگی پێنجی 2005 بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ئیمتیازی یەکێتیی پێشەوارانی کەرکووک و سەرنووسەری کارزان ئەحمەد شوانی بووە.

ڕۆژنامەی (آینا)
دەزگای هەواڵ وەک مانگانەیەکی تورکمانی سەربەخۆ دەریدەکرد، بە دوو ڕەنگ و بە زمانی عەرەبی، ژمارە یەکی لە حوزەیرانی 2005 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی دەزگای هەواڵ و سەرنووسەری ئەحمەد محەمەد کەرکووکلی بووە.

(العراق الغد)
ڕۆژنامەیەکی گشتی سەربەخۆ بووە، بەردەوامی ڕۆژنامەی (العراق) ە، خاوەنی ئیمتیازی (رعد مطشر) و سەرنووسەری (علی غدیر) بوون.

گۆڤاری کاری کەرکووک- (صحیفة آعمال کرکوک)
گۆڤارێکی مانگانە بووە، سەنتەری کاری کەرکووک، بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ، بە 12 لاپەڕە بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لە ساڵی 2005 دەریدەکرد.

هەوار
وەک گۆڤارێکی ڕووناکبیری گشتی، سەنتەری ڕووناکبیری ئێل بەگی جاف، بەشێوەی ڕەنگاوڕەنگ و 60 لاپەڕە، لە لقی کەرکووک دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی دکتۆر عەبدولکەریم حاجی محەمەد و دەستەی نووسەرانیشی هەریەک لە عەباس مستەفا، بورهان عەبدولڕەحمان، عەزیز ئەحمەد بوون.

ڕۆژنامەی (الصادق)
ڕۆژنامەیەکی ڕەنگاوڕەنگی 8 لاپەڕەیی سیاسی ڕۆشنبیری نیو مانگی بووە، بە کوردی و عەرەبی و تورکمانی، ژمارە یەکی لە ئەیلولی 2004 دەرچووە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری (خضر غالب کهیه) و دەستەی نووسەرانی هەریەکە لە عەلی ڕەشید عەسافلی و عەباس فازڵ عەباس و شکران خدر عەلی بوون.

ڕۆژنامەی #چەمچەماڵ#
مانگانەیەکی ڕۆشنبیری گشتی ئازاد بووە، ژمارەیەک گەنجی چەمچەماڵ، بە 8 لاپەڕەی ڕەش و سپی لە ساڵی 2005 دەریان دەکرد، خاوەنی ئیمتیازی فاتیح عەبدوڵڵا، سەرنووسەری ئارام شوانی و بەڕێوەبەری نووسینی ئارام بابا، عەدنان ساڵەیی بوون.

ڕۆژنامەی الاریاف
هەفتانەیەکی سیاسی ڕۆشنبیری گشتی سەربەخۆ بووە، ژمارە یەکی لە ساڵی 2005 ، بە 12 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ دەرچووە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی سەمیر مەزهەر و سەرنووسەری سەباح ئەللامی بوون.

(مراسل کرکوک)
ڕۆژنامەیەکی هەفتانەی سەربەخۆ بووە، بەهەریەک لە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی، بە 12 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ بڵاودەکرایەوە، ژمارە 1 ی لە کۆتاییەکانی 2005 دەرچووە، بەڕێوەبەری نووسین و بەڕێوەبەری بەشە عەرەبییەکەی هێلین شوانی بووە، بە هاوکاری کامل کەرکووکی وەک بەڕێوەبەری کارگێڕی و پەیوەندییەکان.

ڕۆژنامەی گەشە
بڵاوکراوەیەکی پاشکۆی دەزگای هەواڵ بوو، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم دەریدەکرد، بە 4 لاپەڕەی ڕەش و سپی، ژمارە یەکی لە ئۆکتۆبەری 2005 دەرچوو، بە سەرپەرشتی د.فەرەیدون ئیبراهیم و هاوکارەکانی، ئارام مەحمود و سەلام فەتاح.

سەکۆی مامۆستا
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری گشتی پەروەردەیی بوو، مانگی ژمارەیەکی لێ دەردەچوو، بە 4لاپەڕەو ڕەنگی ڕەش و سپی، ژمارە سفری لە تشرینی دووەمی تشرینی دووەمی 2005 بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی ئیمتیازی لقی کەرکووکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و سەرنووسەری خالید عەبدول و جێگری سەرنووسەری سەردار ڕەشید زەنگەنە بوون.

ئاییندەی گەرمیان
ڕۆژنامەیەکی لۆکاڵی بوو، ڕاگەیاندنی مەڵبەندی گەرمیان، دوو هەفتە جارێک دەریدەکرد، سەرنووسەرەکەشی مەجید ساڵح بووە.

ڕۆژنامەی قنادیل
کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی کەرکووک، وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی بە چوار لاپەڕە، ژمارە سفری لە نیسانی 2004 دەردەکرد، سەرنووسەری سەفا ئیبراهیم ئەلبەرەکاوی و جێگری سەرنووسەری ئەحمەد ئەلحەمدانی بوون.

ئارۆ
ئارۆ بڵاوکراوەیەکی ڕووناکبیری کۆمەڵایەتی گشتی بووە، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کاکەیی، بە کوردی و عەرەبی دەریاندەکرد، ژمارە 1ی لەنیسانی 2006 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی عادل کاکەیی و سەرنووسەری نەوزاد محەمەد بوون.

گۆپتەپە
ساڵانەیەکی تایبەت بووە، بەساڵیادی کیمیا بارانکردنی گۆپتەپە و عەسکەر لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە، سەنتەری ڕۆشنبیری تەکییە دەری دەکرد، ژمارە 1ی لە مانگی 5 ی 2006، بە8 لاپەڕە و بە ڕەش و سپی بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی سەنتەری ڕووناکبیری تەکییە و سەرنووسەری هیوا ڕەفیق بوون.

شێخ لەنگەر
ڕۆژنامەیەکی ڕەنگاوڕەنگ بوو لە گوندی شێخ لەنگەری ناوچەی گەرمیان، ژمارە سفری لە نیسانی 2006 دەرچووە، بە ئیمتیازی سەڵاح خورشید و سەرنووسەری محەمەد سابیر.

هاواری ئەنفال
تایبەت بە ساڵیادی کارەسەتباری ئەنفال، بەشێوەی سەربەخۆ و ئازاد، بە 8 لاپەڕەی ڕەش و سپی بڵاو دەکرایەوە، بە هاوکاری هەریەک لە هێمن کامل، وشیار عومەر، سەنگەر حسام، بارام سوبحی.

ڕۆژنامەی ژنۆڤە
ڕۆژنامەیەک بوو پانزە ڕۆژ جارێک دەردەچوو، لەلایەن دەزگای سبەی بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لاوان، ژمارە یەکی لەنیسانی 2006 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیازی بیستون جەلال و سەرنووسەری بژار ڕەشید، بە 4 لاپەڕەی ڕەش و سپی بە کوردی دەردەچوو.

چواردەی چوار
پاشکۆیەکی ڕۆژنامەی زەنگ بوو، لە یادی مەرگەساتی ئەنفال دەردەکرا، بە 8 لاپەڕەی ڕەش و سپی، بە زمانی کوردی.

(آفاق کرکوک التربویة)
گۆڤارێکی مانگانەی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ئەدەبی بووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکووک بە زمانی عەرەبی دەریدەکرد، ژمارە سفری لە کانونی دووەمی 2006 بڵاوکرایەوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی شەن عومەر موبارەک و جێگری سەرنووسەری عەباس حەمدی بەکتاش بوون.

سەنگاو
گۆڤارێکی ڕووناکبیری وەرزی بوو، بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری سەنگاو دەریدەکرد، بە خاوەندارێتی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیری سەنگاو، سەرنووسەری حەمە غەریب حەمە تۆفیق بوو، ژمارە سفری لە بەهاری 2006 بڵاوکرایەوە.

گۆڤاری (الافندي)
گۆڤارێکی کاریکاتێر ئامێز بووە، دەزگای هەواڵ بۆ ڕۆژنامەوانی مانگی جارێک دەریدەکرد، ژمارە یەکی لە مانگی کانونی یەکەمی 2005 بڵاوکرایەوە، بەڕێوەبەری گشتی شوان داودی و سەرنووسەری (ثائر البدري) و ‌بەڕێوەبەری نووسینی جەلیل ئەلبەسری بوون.

گۆڤاری (ایشق)
کۆمەڵەی (ایشق) ی ئەدەبی تورکمانی، ژمارە یەکیان لە شوباتی 2006 دەرکرد، بە خاوەندارێتی ئیمتیازی حاجی سامی یوسف توتنچی، و سەرنووسەری سەیفەدین بیراوچی.

گۆڤاری (الحکمة)
ئامادەیی حیکمەی کوڕان، وەک گۆڤارێکی قوتابخانەیی ڕۆشنبیری دەریدەکرد، ژمارە 1ی لە ئاداری 2006 بڵاوکرایەوە، بە بەڕێوەبەری خەلیل فاروق و دەستەی ئەدەبی سیفەدین عەزەدین.

بزاڤی دەریا
گۆڤارێکی ئەدەبی و هونەری و وەرزشی و ڕۆشنبیری سەربەخۆ بووە، مانگی ژمارەیەکی لێ دەردەچوو، خاوەنی ئیمتیازی مام دەریا، سەرنووسەری زاهیر ئەنوەر بوون.

گەرمیانی ئەمڕۆ
مانگانەی بەرەو شار بووە، کە لە گەرمیان وەک بڵاوکراوەیەکی ئەهلی ئازاد دەردەچوو، 14 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە، پاشان بڕیار درا ناوەکەی بکرێت بە گەرمیانی ئەمڕۆ و ستافێکی تازەش کارەکانی ڕاپەڕێنن. یەکەم ژمارەی لە نیوەی ساڵی 2005 بە 12 لاپەڕە بڵاوکرایەوە وەک ڕۆژنامەیەکی مانگانە، خاوەنی ئیمتیازی شێخ سەعید شاکەلی و سەرنووسەری لاوان ئەحمەد و بەڕێوەبەری نووسینی ساڵح میروەیس بوون.

ڕۆژنامەی (القرار)
ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیری سیاسی گشتی، زمانحاڵی (حیزب القرار) ی تورکمانی بووە، بە 8 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ، بە عەرەبی و تورکی لاتینی دەردەچوو، ژمارە 1ی لە کانونی دووەمی 2006 بڵاوکرایەوە، سەرنووسەری (منور ملا حسون) و سکرتێری نووسینی شێرزاد بابا ئۆغڵو بوون.

پاشکۆی هەشتا و هەشت
بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە مەرگەساتی قۆناغەکانی ئەنفال بووە، پاشکۆیەکی وەرزی گۆڤاری هەشتا و هەشت بووە، بەهەشت لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ و زمانی کوردی دەردەچوو، سەرنووسەری سالار مەحمود بووە.

وەرزشکاران
کۆمەڵێک وەرزشکار لە #کەلار# دەریان دەکرد، وەک مانگانەیەکی وەرزشی، ژمارە یەکی لەسەرەتای سالێ 2006 بڵاوکرایەوە، خاوەنی ئیمتیاز و سەرنووسەری ئەرکان محەمەد ڕەشید بووە.

(صدی کرمیان)
پاشکۆی ڕۆژنامەی خۆرنەوازان بووە، بە 8 لاپەڕەی ڕەش و سپی دەردەچوو، خاوەنی ئیمتیازی سەڵاحەدین عەبدولحەمید بووە.

بڵاوکراوەی خەندان
ڕۆژنامەیەکی ئەزموونی خوێندکارانی خولی خەندان بووە، بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسی بۆ پەخش و وەشاندن لە کەرکووک دەردەکرد، بە هەشت لاپەڕەی ڕەش و سپی، سەرنووسەری حەسیب کەرکووکی و بەڕێوەبەری نووسینی محەمەد سەید کەریم بوون.

ڕۆژنامەی ئاڕاستە
ئاڕاستە مانگنامەیەکی کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری بووە، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی کەرکووک دەریدەکرد، ژمارە یەکی لەنیوەی ساڵی 2006 بەهەشت لاپەڕەی ڕەش و سپی چاپ و بڵاوکرایەوە، سەرنووسەری بەختیار محەمەد و جێگری سەرنووسەری کارزان حەمید بوون لەگەڵ هەریەک لە سەمیرە ئەحمەد و فریاد ئەحمەد وەک دەستەی نووسەرانی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 213 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی وتاریکورد - 27-08-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 9
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 27-08-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راگەیاندن
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 26-01-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-01-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 29-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 213 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,432
وێنە 104,872
پەرتوک PDF 19,376
فایلێن پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.672 چرکە!