پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتوک PDF 19,359
فایلێن پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەلاحەدین دەمیرتاش لە دادگە چی گوت؟
وێنەیێن دیرۆکی مولکێ نەتەوەیێ مەیە! هیڤیە ب لۆگۆ و تێکستان و ڕەنگ کرنێ، بهایێ وانا نەشکینن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەلاحەدین دەمیرتاش

سەلاحەدین دەمیرتاش
کۆسار عوسمان
دانیشتنی دۆسیەی (ڕووداوەکانی کۆبانێ) ی دادگەیی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# ، ڕۆژی دووشەممە 25-12-2023 هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە بە ئامادەبوونی هاوسەرۆکانی دەم پارتی بەڕێوەچوو.
دەمیرتاش لە گوتەی بەرگریدا باسی لەوە کرد، ماوەی حەوت ساڵە یەکەمجارە بەرگری لە خۆی دەکات و ئەوانی دیکە وردەکاریی بووە لەبارەی زیندانی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی.
دەمیرتاش وتی، من بۆ ئێوە نا، بەڵکوو بۆ خەڵک بەرگری لە خۆم دەکەم. دەستەیەکی دادوەریی بێلایەن لە بەرانبەرم نییە. نازانم بەرگریکردنم لە ماوەی 9 ساڵی دەستبەسەریم کە بۆسەی دانراوەیە بۆ من چەند ڕۆژ دەخایەنێت. تا ئەو کاتەی دادگە قسەم نابڕێت و گوتەکانم لە پرۆتۆکۆڵ تۆماردەکرێت، بەرگری لە خۆم دەکەم.
لەبارەی ئەو تۆمەتانەی لە دۆسیەی ڕووداوەکانی کۆبانێ دراوەتە پاڵی، دەمیرتاش وتی، ئەو تۆمەتانە هەموویان لەو کۆبوونەوەی جەماوەری و ڕوونکردنەوەکانم وەرگیراون کە بە شێوەیەکی ئاشکرا و بە ئامادەبوونی میدیاکان پێشکەشکم کردوون. ئەم دادگەییەی ئێستا یاسایی نییە، بەڵکوو دادگەیی تۆڵەسەندنەوەیەکی سیاسییە. دۆخی هاوڕێکانی دیکەشم هەر بەمجۆرەیە، بەڵام ئێستا قسەکە لەسەر منە و بەرگری لە خۆم دەکەم.
دەمیرتاش: دەڵێن خۆتان ڕادەستی ئایدۆلۆژیی تورک بکەن، کەوایە ئێوەش بڵێن 'ئێمە کوردین'
سەڵاحەدین دەمیرتاش هەروەها سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکەش قسەیکرد و جەختی لەسەر ئەو هەنگاوەی حکومەتی تورکیا بۆ وەستاندنی شەڕ کردەوە کە داوا لە گەریلا دەکات، خۆیان ڕادەستبکەن، دەمیرتاش وتی، بانگەوازی خۆڕادەستکردنەوە دەبێت بەگوێرەی یاسا بێت. ئەگەر جێبەجێ نەکرا، دەبێت بە شێوەیەک دەستوەردان بکرێت کە زیان بە خەڵکی سڤیل نەگات. ئایا ئاشتی بە بانگەوازی خۆتان ڕادەست بکەن دێتە دی؟ لە کوێ بینراوە ئاشتی لە ڕێی بانگەوازێکی وەها دەستەبەر بووبێت؟ خۆڕادەستکردن واتا خۆڕادەستکردن نەک بەدیهێنانی ئاشتی. دەڵێن دەبێت هەمووان خۆیان ڕادەستی ئایدۆلۆژیای فەرمیی تورک بکەن. دەی ئێوە وەرن بڵێن 'ئێمە کوردین' کەوایە.
دەمیرتاش: ئەوانەی لە دانووستاندن هەڵاتن بەرپرسیارن لەو کوشتارە
سەڵاحەدین دەمیرتاش باسی لەو شەڕ و پێکدادانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کرد لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە. لەبارەی ئەوەی کێ بەرپرسیارە وتی، ئەوانەی لە دانووستاندن و دیالۆگ ڕایانکرد، بەرپرسیارن لەو کوشتارە. هەموو ئەو سیاسەتڤانانەی لەپێناوی داهاتووی سیاسیی خۆیان هانا دەبەنە بەر شەڕ، دووڕوون. ئەوانەی لەسەر خوێنی ڕۆڵەکانی خەڵک گۆڕەپانی دەسەڵات بۆ خۆیان درووست دەکەن، هیچ پشکێکیان لە ڕەوشت بەرنەکەوتووە. ئەگەر ئەمڕۆ خەڵک بۆ ڕۆڵەکانی دەگریێت، کاتی ئەوەیە لێپرسینەوە لەگەڵ سیاسەتڤانان بکات.
دەمیرتاش داوای کرد لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت، کە لەسەر کورسییە گەرمەکانیان بڕیاری ئۆپەراسیۆن دەدەن و کێشەی کورد لە پشتیان هەڵدەدەن و دەیاننێرنە ئۆپەراسیۆن لە پلەی 20ی ژێر سفر.
هەر سەبارەت بەو شەڕ و پێکدادانەی نێوان تورکیا و پەکەکە و ئەو سەربازانەی تورکیا کە ڕۆژی دووشەممە تەرمەکانیان گەڕێندرایەوە تورکیا، دەمیرتاش وتی، جەرگمان ژان دەکات. چەندینجار وتم. ئەو 12 سەربازەی بە خاکسپێردران، برای منن. ڕۆڵەی هەژاری خەڵکی ئەم وڵاتەن. خۆزگە ئاشتیمان بەدی بهێنابا و ئەوانیش لە ژیاندا بووان.
دەمیرتاش: دیالۆگ لەگەڵ ئۆجەلان بکەن
هەر سەبارەت بە پرسی کورد دەمیرتاش ڕایگەیاند، تەواوی پارتە سیاسییەکانی نێو پەڕڵەمانی تورکیا بەرپرسن لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە و وتی، پشتڕاستی دەکەمەوە کە کۆماری تورکیا بۆ چارەسەری کێشەی کورد، دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکات. ئەمە بە ڕاست دەزانم و دیداری دەم پارتیش لەم کاتەدا لەگەڵی، بە ڕاست دەزانم. ئەوانەی دەیانەوێت حساب بۆ سیاسەتڤانان و بەتایبەتیش من نەکەن و هەوڵی درووستکردنی تەڵە و درۆ دەدەن، لێرەوە پێیان دەڵێم؛ من دۆستی هەموو ئەوانەم کە بەرگری لە دیموکراسی و ئاشتەوایی دەکەن. بە ئاشکرا ڕایدەگەیێنم، ئەو کەسانە ناناسم کە ئەمەیان قەبووڵ نییە.
لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگەییەکەدا دەمیرتاش بە دەستەی دادوەرانی گوت، کە هەوڵی مەحکومکردنی کورد و کوردستان دەدرێت و وتی، من کوردم، کوردستان نیشتمانی سەرەکیمە، ئەم دوو ناسنامەیە شەرەفمە. ئێمە لەبەر ئەوەی دەڵێین ناتوانن کوردستان داگیر بکەن و لەناوی ببەن بۆیە دادگەیی دەکرێین. هیچ کەسێک ناتوانێت ئەم بەهایە دادگەیی بکات.
دەمیرتاش: قوربانیمان بۆ پێکەوەژیان دا
لە بەشێکی گوتەکانیدا دەمیرتاش گەڕایەوە بۆ کاتی پڕۆسەی ئاشتی و وتی، ئێمە هەوڵ و قوربانیی زۆرمان دا لەپێناوی پێکەوەژیان و بێدەنگبوونی چەکەکان. هێشتا وا دادگەیی دەکرێین. لەو کاتەی ئێمە دادگەیی کراین، چیتان پێنەکردین؟ ماڵباتەکانمان لە ڕێگەدا تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، هەر وتمان ئاشتی، ئەوەتا بەوهۆیەوە وا دادگەیی دەکرێین.
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە سەبارەت بە پڕۆسەی دادگەییکردنەکەی باسی لەوە کرد لە گرتووخانەکەدا تەنیا خۆی و سەلچوک مزراکڵی، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئامەد ماون و دادگەیی هەموو ئەوانەی تۆمەتبارکرابوون بە ئەندامیەتیی پەکەکە، تەواو بووە. دەمیرتاش هەروەها وتی، وادەزانن ملکەچتان کردووین؟ لەپێناوی خەڵک هەوڵی تێکۆشانێکی شەرەفمەندانەی گەورەمان دا و کارمان بۆی کرد بۆ ئەوەی ئاشتی بەدی بێت. بەداخەوە! سەرەڕای هەموو ئەمانە، نەمانتوانی ئەو سەرکەوتنە بەدەستبهێنین کە دەمانویست. هەر بۆیە داوای لێبووردن لە خەڵکەکەمان دەکەین.
دەمیرتاش: وەسییەتم کردووە بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازی لە بڕیاری سزاکەم بکەن
دەمیرتاش ڕووی دەمی لە دادوەر کرد و پێی گوت، ئێمە دەزانین کە ئێوە دەمێکە بڕیارەکەتان داوە. بەڵام بڕیارەکەتان لە دیدی ئێمە و خەڵک هیچ حوکمێکی نییە. ناتوانن سەرمان دابنەوێنن. ڕێگەش نادەم بڕیارەکە بە ڕوومدا بخوێننەوە. وەسییەتم کردووە بۆ هاوژینم و کچەکانم بە دەهۆڵ و زوڕنا پێشوازی لە بڕیارەکە بکەن. چونکە ئێمەش لێرە بەو جۆرە پێشوازی لێدەکەین.
ڕووداوەکانی کۆبانێ
دوای ئەوەی داعش لە ساڵی 2014دا هێرشیکردە سەر کۆبانێ، هەدەپە و ژمارەیەک لە پارتە کوردییەکانی دیکەی باکووری کوردستان داوایان لە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا کرد ڕێگە بە ناردنی چەک و هاوکاری دیکەی سەربازیی لە تورکیاوە بۆ شەڕڤانان بدات، بەڵام ئەنقەرە ڕەتیکردەوە.
لە چەند شارێکی باکووری کوردستان خۆپێشداندان دەستی پێ کرد، حکومەتیش بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان قەدەخەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
گرژییەکان زیادبوون و لە ئەنجامدا 46 سڤیل و پۆلیس کوژران، 682 کەس لە خۆپێشداندەران و پۆلیس بریندار بوون، 323 کەس دەستگیرکران و هەزار و 113 باڵەخانە سووتێنران.
حکومەتی تورکیا ڕۆژی 4ی کانوونی دووەمی 2016 ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ سەر هەدەپە دەستپێکرد و هاوسەرۆکان و ژمارەیەکی زۆر لە پەڕڵەمانتاری ئەو پارتە دەستبەسەرکران و دواتر بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
یەکەم دانیشتنی دادگە لەسەر ئەو دۆسیەیە ڕۆژی 26-04- 2021 لە 22مین دادگای سزا قوورسەکانی سینجان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو و تاوەکوو ئێستاش بەردەوامە.
دەمیرتاش زیاتر لە حەوت ساڵە لە زیندانە
سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕۆژی 04-11- 2016 بە تۆمەتی 'تیرۆر' دەستگیرکرا و تاوەکوو ئێستا لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە.
دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا تشرینی دووەمی 2018 داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد. بەڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەو کاتە وتی، ئەم بڕیارە ئێمە پابەند ناکات و ئەنقەرە جێبەجێی نەکرد. وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بڕیاریدا و بە پێویستی زانی دەمیرتاش ئازادبکرێت. هەروەها کانوونی دووەمی 2020یش بڕیارەکەی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکە، پێشێلکاریی کردووە. بەڵام ئەمەش بێهودە بوو و تورکیا پێداگر بوو لەسەر هێشتنەوەی دەمیرتاش لە گرتووخانە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 374 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 25-12-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 10
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 25-12-2023 (1 سال)
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: تورکیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاسایی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مافی مرۆڤ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 26-12-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 27-12-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 26-12-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 374 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتوک PDF 19,359
فایلێن پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.75 چرکە!