شیرینی جەلی یەکێکە لە شیرینییە سووکەکانی ڕۆژاوا کە بەزۆری لە بۆنە خێزانییەکان و کۆمەڵایەتییەکاندا ئامادە دەکرێت، بە چەند تامێک ئامادە دەکرێت.
=KTML_Bold=پێداویستییەکان=KTML_End=:
سێ پارچە مانگۆ توێکڵ بکە و بیکە بە پارچەی بچووک.
سێ کەوچکی گەورە پاودەری جیلاتین.
نیو کوپ ئاوی گەرم (کوڵاو).
دوو کەوچکی گەورە شەکر.
=KTML_Bold=شێوازی ئامادەکردنەکەی=KTML_End=:
پارچە مانگۆکان بخەرە ناو میکسەری کارەباییەوە و تێکەڵیان بکە تاکوو یەکدەگرێت.
شەکر و جیلاتین بخەرە ناو تێکەڵەکە، پاشان بە باشی تێکی بدە تا پێکهاتەکان یەکدەگرن.
تێکەڵەی مانگۆکە بخەرە ناو مەنجەڵێکەوە و بیخە سەر ئاگر، پاشان ئاوی کوڵاوی تێبکە، بەردەوام تێکی بدە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.
تێکەڵەکە دابەش بکە بەسەرقاڵبی جەلیدا، پاشان بیخە ناو سەلاجە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر تا سارد دەبێتەوە و ڕەق دەبێتەوە، بە ساردی پێشکەشی بکە.
[1]