بەشێک لەو دەرمان و گیراوانەی بەناوی چارەسەری سرووشتی و گیایی دەفرۆشرێن مەترسیدارن، ئەوەی ئێستا لە بازاڕەکان ئێمە خەڵکی کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن خەڵکێکی زۆر ئەو دەرمانە ساختە و قەدەغەکراوانە بەکاردێنن بۆ مەبەستی قەڵەوکردنی (هەموو جەستە بەگشتی، یان دەموچاو بەتەنیا، یان گەورکردنی سمت و ڕان و سینگ، یان بچوکردنەوەی سنگ، ڕان و سمت) بەکاریدێنن، دوای ماوەیەکی زۆر لە بەرکارهێنان و خواردنی ئەو دەرمانە ساختە و قەدەغەکراوانە، کاریگەریی خراپ و مەترسیدار لەسەر جەستە و تەندرووستیان بەدیار دەکەوێت.
هەرکات دەتەوێ دەرمانێکی گیایی و سرووشتی داوا بکەیت، باشترە دڵنیابیت لەکێ داوای دەکەیت دەبێت ئەو کەسە پسپۆڕی دەرمانی گیایی بێت یان شارەزا بێت لە بواری دەرمانی گیایی.
=KTML_Bold=زیان و مەترسی زیادکردنی کێش و قەڵەوی بە دەرمانی ساختە و قەدەغەکراو، کە دەبێتە هۆکار بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیانەی خوارەوە:=KTML_End=
1. سستی غودەی دەرقی.
2. کەمخەویی و شەونخوونی.
3. نەزۆکی لە پیاوان و خانماندا.
4. دڵەڕاوکێ و قەلەقی بەردەوام.
5. هیلاکی و شەکەتی و بێتاقەتی هەم لەڕووی جەستەیی و دەروونی.
6. درووست بوونی زیپکەیەکی زۆر لە پێستی دەموچاودا.
7. وەستان و تێکچونی سوڕی مانگانە و تێکچونی هۆرمۆنەکان.
8. تەمەڵی ڕیخۆلە و وشکبوونەوەی پێست و سستی گورچیلە و جگەر و دڵ.
9. کەمخوێنی و خەست بوونەوەی خوێن و بەرزە فشاری خوێن.
10. ڕوتانەوەی قژ و برینی گەدە و نەزیف بوون. [1]