پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,083
وێنە 106,530
پەرتوک PDF 19,256
فایلێن پەیوەندیدار 96,988
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەموکورتی سەرەکی گۆرانی کوردیی
کوردیپێدیا، (مافێ گەهشتن بو زانیاری یێن گشتی) ژبو تەڤایا کوردان دەستەبەر دکەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp4
Viber1
SMS0
Facebook Messenger2
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێمحەمەدی باڵەک

شێمحەمەدی باڵەک
نووسینی: #شێمحەمەد باڵەک#

دەڵێن زانا و ڕۆشنبیرێکی گەورەی ئەرمەنیی ئەرمەنستان گوتوویە کوردستان وەڵاتی شاعیرانە. بەڵام من دەڵێم پێش ئەوەی وەڵاتی شاعیران بێ وەڵاتی گۆرانیبێژانە. چونکە گۆرانی سادەتر و ئاسانتر و بەردەستترە لە شیعر. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کورد نەتەوەیەکی هەستیار و هەستناسک و دڵناسکە. وێڕای ئەوەش ئەو کاتەی ڕۆشنبیرە ئەرمەنییەکە ئەو قسەیەی کردووە کورد نەتەوەیەکی تاڕادەیەک نەخوێندەوار بووە. هۆنەرەوە (نازم) ی هەبوون بەڵام هەڵبەستووان (شاعیر) ی کەمبوون. نەخوێندەواری دەنگ خۆشیش دەروەستی گۆرانی دێ بەڵام دەروەستی هەڵبەست نایێ؛ هەڵبەست بەمانای وشەی خۆی. کورد گۆرانیبێژی دەنگخۆشی یەکجار زۆرن، کورد ئەگەر نەتەوەیەکی جیهانی بایە چەند ئەستێرەیەکی گۆرانی جیهانی دەبوون.
گۆرانیبێژانی کورد کەرستەیەکی خاوی بێ ئەندازەیان لەبەردەستدایە ئەویش ئاوازە کۆنەکانن کە وەکوو پێویست کەڵکیان لێوەرنەگیراوە. حەسەن زیرەک زۆربەی هەرە زۆری ئاوازەکانی لکەزمانی کرمانجی ناوەڕاست و باشوور و بەشێک لە ئاوازەکانی گۆران و لوڕ و کرمانجی باکووری پاراستوون و لە فەوتان ڕزگاری کردوون. چونکە ئەو ئاوازانە ئەگەر بەدەنگە خۆشەکەی ئەو نەگوترابان خەڵک ئەوەندە گوێی لێڕانەدەگرتن و لەبیران دەچوونەوە. حەسەن زیرەکیش کەموکوورتی شیعری گۆرانی هەیە شیعرە میللییەکان ئەوەندە دووبارە دەکاتەوە لەم ئاوازەوە بۆ ئەو ئاواز ئەگەر دەنگە خۆشەکە و ئاوازە ڕەسەنەکانی ئەو نەبوونایە بۆگە (بۆژۆ) دەبوون و تامیان نەدەما. لێشی ناگیری چونکە نەخوێندەوار بوو و هەڵبژاردنی شیعری گۆرانی و یەکێتی بابەت لە گۆرانیدا لە توانای ئەو بەدەربوو. شیعریش بۆ گۆرانی نانووسرێ و شتێکی زڕ دەردەچێ ئەگەر شیعرەکە بەخۆی سیفەتی گۆرانی تێدا نەبێ. شیعری گۆرانی دیوار نییە تا وەستای خانوو بچێ لەسەر نەخشەی ئەندازیار دایبنێ.
زۆربەی دیوانی شیعری شاعیرە کلاکسیکیەکان سیفەتی گۆرانییان تێدایە هۆیەکەشی ئەوەیە ئەو شاعیرانە مەلا بوون و لە حوجرەی فەقێیان خوێندووویانە. لە قۆناغی فەقێیایەتیش گۆرانی نەک هەر قەدەغە نەبووە بەڵکوو هاندان و ڕشتکردنی تێدابووە و شەوانی هەینی و سێشەم لە حوجرەدا گەڕەلاوژە هەبوو، ئامادەبوانی مەجلیسەکە هەرکەس کە گەڕ (نۆبەت) ی دەگەییشتێ لاوژە (گۆرانی) ێکی نەگوتبایە سزا دەدرا. - لاوژە هاوتا وشەی لاوک - ە بەڵام لە وشەی لێکدراوی گەڕەلاوژەدا مەبەست لە گۆرانییە بەهەموو جۆرەکانییەوە - ئیدی فەقێیە گۆرانیبێژەکە کە بووەتە مەلا عەیب و شوورەیی بووە بە مەندیل و شاقەلەوە گۆرانیان بڵێ بە بێ دینیش ژمێردراوە. ئەو سۆز و ئەوینەی نێو دڵی کە جاران بە گۆرانی دەری دەبڕی ئێستا بە شیعر بەری بەرەڵڵا دەکا و بەتاڵی دەکاتەوە. شیعرەکە شەرمی تێدا نەبووە وەک گوتراوە (ئەوەی بۆ شاعیر درووستە بۆ غەیری وی درووستنییە) . شیعرەکان بە شێوەیەکی خۆبەخۆ بوو ون بە شیعری گۆرانی. دیوانی مەلای جزیری و وەفایی و مەولەوی بە نموونە دێنینەوە: هێمنی موکریانی لەو پێشەکییەی بۆ دیوانی وەفایی نووسیوە لە لێکۆڵینەوە و ساغکردنەوەی مەلا عەلی قەرەداغی دەڵێ: (کوڕەکانی ماملێ زۆربەی دیوانی وەفاییان کردووە بە گۆرانی - ئەم ڕستەیەم لەبەر نووسیەوە و ڕەنگە جیاوازی لە داڕشتندا هەبێ دەگەڵ دەقەکەی -) . ئێستا هێندێک گۆرانی لە موکریان هەن دەڵێن یەکەم جار وەفایی گوتوونی بەخۆی. بۆ مەلای جزیریش من زۆر گۆرانی کرمانجیم لێبوونە لە شیعری مەلای جزیرین. شیعرەکانیشی پاراون و بۆنی گۆرانیان لێدێ. شیعرەکانی مەولەویش هەروان بێجگە لەوە مەولەوی لە شیعرەکانیدا زۆر باسی دەف و نەی و شمشاڵ و ئامرازە مۆسیقاییەکانی تری کوردی دەکا.
بە کوورتی کورد شیعر و ئاوازی ئامادە و بەردەستی گۆرانی هەن بەڵام گۆرانیبێژانی کورد نەیانتوانیوە کەڵکیان لێوەربگرن. حەسەن زیرەک و هاوشێوەکانی نەخوێندەواربوون، گۆرانیبێژە خوێندەوارەکان تاک و تارایان نەبێت شارەزای فەرهەنگ و میراتی فەرهەنگی و هونەری ڕەسەن و وێژەی کوردی نین و لەژێر کاریگەریی هونەری بێگانەدان.
تایەر تۆفیق زۆرباش کەڵکی لە شیعر و ئاوازی ڕەسەنی کوردی وەرگرت و پێکەوە گونجاندنی ئاوازی مەقامە بێگانەکانیشی وادەکردن بە کوردی دەتوت لە بنەڕەتدا کوردی بووون و شێوەی بێگانەیان پێوە نەدەما. گۆرانیبێژانی بە پێچەوانەوە ئێستا ئاوازی کوردی دەکەن بە بێگانە.
ژنێکی گۆرانیبێژی مەهابادی پەیدابووە بەنێوی زارا ڕۆژهەڵات، دەنگێکی سێحراوی هەیە، ئەو ژنە ئەگەر بتوانێ واز لەو شیعرانە بێنێ کە گۆرانیبێژانی تر گوتوویانن و بەخۆی شیعری گونجاو بۆ گۆرانی لەنێو دیوانی شاعیرە ڕەسەن و چاکەکانی کلاسیکیدا بدۆزێتەوە یان یارمەتیی لە شارەزایانی ئەو بوارە بخوازێ و بە ئاوازی ڕەسەنی کوردی بیانڵێتەوە نەک ئەو ئاوازە ناکوردییانەی ئێستا دایاندەنێن و هەوڵبدا بەبێ هەڵەیی بیانڵێتەوە - چونکە شیعری گۆرانی لە کاتی وتنی ئەگەر هەڵەی تێکەوت گۆرانییەکە تامی نامێنێ - ئەوا نێوی زارا تا هەتایە دەچێتە نێو مێژووەوە.
ڕاگەیاندن و تەلەڤزیۆنە کوردییەکان داهێنانیان نییە هەرشتی باوو بۆگە بڵاودەکەنەوە و بەدوای مۆدەوەن. سەید محەمەد سەفایی دەبوو هەمیشە کامێرایێکی تەلەڤزیۆنی لە دەورە بایە و دەگەڵ گەڕابا و سووڕابا هەرچی دەیوت و گشت هەڵسوکەوت و بەشداربوونی لە شایی و زەماوەند و ئاهەنگان گشتی تۆمار کرابا. تۆ ئەگەر جوڵەکانی نەبینی و هەر گوێت لە گۆرانییەکان بێ گۆرانییەکان ئاسایین و زۆر سەرنج ڕاکێش نین، بەڵام کە جوڵەکانی ببینی لەکاتی گۆرانی وتندا ناتوانی چاویان لێ وەربگێڕی، گشت زەین و هۆشت دەچێتە سەر گۆرانییەکانی و وەپێکەنینت دەخا. گۆرانیبێژی وا سەیر و حەنتیکەی سرووشتی و خۆڕسک پێم وایە لە جیهاندا دەگمەنە و لە کوردستانیشدا وێنەی هەر نییە.
گۆرانیبێژانی کورد وەکوو حەسەن زیرەک دەبێ شارەزای ئەو زاراوایانە بن کە گۆرانیان پێدەڵێن. ئەو شیعرانەی دەشیانکەن بە گۆرانی دەبێ دەمانای وشەکانیان بگەن دەنا گۆرانییەکانیان سەقەت دەبێ. سەفایی دەستەڵاتی تەواوی بە سەر ئەو زاراوەیەدا هەیە کە گۆرانییەکانی پێدەڵێت ئەویش زاراوەی ناوچەی خۆیەتی.
دەنگی مۆسیقاکەی حامید ژەنیار زۆر کار دەکاتە سەر هەستم و من پێی سەرسامم. کەموکوورتیەک کە لە ئاهەنگەکانیدا هەیە ئەوەیە ئەو گۆرانیبێژانەی من دیومن مۆسیقایان بۆ لێدەدا کەمی وایان هەن لە ئاستی مۆسیقاکەی ئەودابن. کاتی خۆی محەمەدی ماملێ وتی ئێوە - باشووری کوردستان -موسیقارتان هەن و گۆرانیبێژتان نین ئێمەش - ڕۆژهەڵاتی کوردستان - گۆرانیبێژمان هەن و مۆسیقارمان نین.
گۆرانیبێژای چاک و دەنگ خۆش هەن و گۆرانییەکانیان پوخت و ڕێکوپێکن، بەڵام زۆربەی ڕاگەیاندنکارانی باشووری کوردستان دەبێ لێمببورن کە پێیان دەڵێم نازانن گوێ لە گۆرانی ڕابگرن و مێوژ و قالۆچان لێک جیا ناکەنەوە. ئەو نەزانینی گوێ ڕاگرتنەیان بەنێو خەڵکیش وەرکردووە و جەماوەری باشووری کوردستان گوێ لەو گۆرانییانە ڕادەگرێ کە ڕاگەیاندن بایەخیان پێدەدا نەک ئەوانەی خۆیان پێیان خۆشن. تا ئێستا گوێم لە گۆرانیێکی حەسەن زیرەک نەبووە خراپی گوتبێ، گۆرانی وای هەن وشەکانی سادە و بێهێزن و هەر بۆ مەبەستی کێش و سەروا وشەکانی ڕێکخستوون بەڵام بەهۆی وەستاییەکەی لە بواری گۆرانیدا ناهێڵێ ئەو بێهێزیەیان پێوەدیاربێ. تاکە یەک گۆرانی خراپی هەیە کە بەڕای من شایەنی ئەوە نەبوو هەر بڵاوکرابایەوە ئەویش گۆرانی نەورۆزە. حەسەن زیرەک ئەو شیعرە جوان و مێژوویەی پیرەمێردی ناشیرن و کاول و وێران کردووە. ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان بەو سروودەی زیرەکیەوە گرتووە و پێی سەرسامە و چەند ڕۆژێک پێش و پاش نەورۆز لە هەموو ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنان لێدەدرێ و خەڵکیش بەچاولێکەری ئەوان لە هەموو کوچە و کۆڵانە و چاخانە و ماخانە و نێو سەیاران لێیدەدەن. لەکاتێکدا ئەو سروودە بەڕێکوپێکی لەلایەن گۆرانیبێژانی ترەوە تۆمارکراوە. شیعرەکانی زەوق سز -ی گۆڤاری سیخورمە زۆر بەوردی وەسفی ڕاگەیاندنی باشووری کوردستان دەکەن.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 572 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 5
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-08-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
تایبەت ژبۆ کوردیپێدیا هاتیە نڤیساندن!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 03-08-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 31-08-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 31-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 572 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,083
وێنە 106,530
پەرتوک PDF 19,256
فایلێن پەیوەندیدار 96,988
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.359 چرکە!