پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,773
وێنە 105,975
پەرتوک PDF 19,359
فایلێن پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئێران و حکومەتەکەی ئیتار!
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێران و حکومەتەکەی ئیتار!

ئێران و حکومەتەکەی ئیتار!
ناونیشان: ئێران و حکومەتەکەی ئیتار!
نووسەر: #عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون: #16-07-2023#
هەفتەی ڕابردوو، ئێران بەشێوەیەکی کاتی هەناردەکردنی گازی سپی بۆ ئێراق، کە کارەبای پارێزگاکانی باشووری ئێراقی پێ دابیندەکرێت، ڕاگرت و نزیکەی پەنجا لە سەدی کارەبای کۆی ئەو پارێزگایانە بڕا، لەکاتێکدا پلەی گەرما لە پارێزگای بەسرە گەیشتە پەنجا! بەڵام ئەم دۆخە بەخێرایی کۆتاییهات و ئێران و ئێراق ڕێککەوتنێکی نوێیان بۆ شەش مانگ لەسەر گۆڕینەوەی نەوتی ڕەشی ئێراقی بە گازی سپی ئێرانی واژۆکرد و لێرەوە هەناردەکردنی گاز دەستی پێ کردەوە.
بەڕاستی ئێران بۆچی لەم ساتەوەختە ناسکەدا ئەم هەنگاوەینا و لەبەرچی بەخێراییش چارەسەری کرد؟ ماناکانی پشت ئەم هەڵوێستەی تاران چی بوون؟ ئایا ئێراقییەکان، کەنداوییەکان، ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان بەباشی ئەو نامەیەیان پێگەیشت کە کۆماری ئیسلامی مەبەستی بوو؟
=KTML_Bold=ئێران و حکومەتەکەی ئیتار=KTML_End=
بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی سەرەوە، پێویستە ئێمە تەنیا لەسەر لێوارەکان و ئەم دیوی پەردەکان و لەنێو ڕووناکییەکاندا نەوەستین، بەڵکوو دەبێت بڕۆینە قوڵاییەکان و ئەودیو پەردەکان و نێو زۆنە تاریکەکان، چونکە بەشێکی زۆری ئەو بڕیارە ستراتیژییانەی لە ئێراقدا دەدرێن، سەرەتا لە ڕووبەری دووەمدا گەڵاڵەدەکرێن، پاشان دەگەنە ڕووبەری یەکەم و خۆیان بە دەرەوە دەناسێنن.
نزیکەی نۆ مانگ لەمەوپێش و لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، چوارچێوەی هاوئاهەنگی حکومەتێک درووستدەکات و سوودانی وەک سەرۆکوەزیران دەستنیشان دەکات. ئەو هەلومەرجەی نۆ مانگ لەمەوپێش حکومەتی تێدا درووستبوو، هەمان ئەو هەلومەرجەی ئێستا نییە و گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا هاتووە.
سەرەتا خودی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەسەر دوو بلۆکدا دابەشبووە، بلۆکێک کە مالیکی سەرپەرشتیی دەکات و بلۆکێکی دیکەش عامری نوێنەرایەتی دەکات. جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو بلۆکەش زیاتر لەسەر سیستمی مەمەڵەکردنە لەگەڵ ڕەوتی سەدر، هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی پۆستە ئەمنییەکان، گرێبەستە گەورە ئابوورییەکان، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا. جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو بلۆکە، واقیعێکی کۆنکرێتیی هەیە و تەنیا بیناکردنێکی خەیاڵی نییە. تەنانەت لەنێو بلۆکی مالیکیشدا، جیاوازیی گرنگ و بەهادار لەنێوان عەسائیبی ئەهلی حەق و دەوڵەتی قانووندا، لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جەوهەری لە ئارادان. بۆ نموونە، سەرکردەیەکی گەورەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە خودی خۆمی گوت: ئەگەر کات گەڕابووایەوە بۆ نۆ مانگ لەمەوپێش، هەرگیز قەیس خەزعەلی ڕازینەدەبوو بەوەی سوودانی ببێتە سەرۆکوەزیران و لە چەندین کۆبوونەوەدا گوتوویەتی، زۆر پەشیمانە لەوەی واژۆی لەسەر سوودانی کردووە!
بەڵام ئەوەی هەموو ئەم ئەکتەرە جیاوازانەی کۆکردووەتەوە و گەرەنتیی پێکەوەبوونیانە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەو کارتانەیە کە وەک فشار، چ لەسەر چوارچێوەی هاوئاهەنگی و چ لەسەر حکومەتەکەی سوودانی، بەکاریاندەهێنێت. ئێران وشیارە بەوەی، لەگەڵ سەردەمدا هەم جیاوازییەکان لەنێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرئاودەکەون و هەم ئاڕاستەکانی حکومەتیش، لەنێو هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
لێرەوە، سیستمی مامەڵەکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چ بەرانبەر ئیتار و چ بەرانبەر حکومەتەکەی، بریتییە لە چاودێریکردنێکی بەردەوامی هەموو جوڵە و دۆخەکان و ئاگادارکردنەوەی هەردووکیان لە کات و شوێنی خۆیدا و بەڕێگا و شوێنی جیاوازدا و تێگەیاندنیان لەوەی لە هیچ هەلومەرجێکدا و بەهیج بیانوویەک، نابێت و بۆیان نییە ئەو پەراوێزانە بەجێبهێڵن کە بۆ جوڵە و مانۆڕەکانیان دەستنیشانکراون، ئەگەرنا لە هەر ساتێکدا بیەوێت، دەتوانێت (کەڵەکەکەی) ئیتار بڕووخێنێت.
=KTML_Bold=هەڵوێستی ئێران لەسەر گرێبەستەکەی تۆتال: نۆ ملیار دۆلار ساڵانە زیان دەکات!=KTML_End=
لە سەردەمی حکومەتەکەی کازمییەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، دانووستانێکی چڕ لەنێوان بەغدا و کۆمپانیای تۆتالدا بەردەوامە و لە کۆتاییەکانی مانگی سێی ئەم ساڵیشدا، ئەم گرێبەستە واژۆکرا. دۆڕاوی یەکەمی ئەم گرێبەستە بریتییە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەگەربێت و وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، چونکە ئەو نۆ ملیار دۆلارەی لە فرۆشتنی گازەکەی بە ئێراق دەستی دەکەوێت، کۆتایی پێدێت. لەدەستدانی نۆ ملیار دۆلار، بۆ وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەژنۆی ئابوورییەکەی لەسەر زەوییە، زیانێکی یەکجار گەورەیە و قبووڵکردنی زۆر ئەستەمە.
لە هەمان کاتدا، عەقڵی ساردی دەوڵەتی ئێرانی تەواو وشیارە بەوەی نابێت، بەلای کەمەوە لەسەر ئاستی ڕێککەوتنە تیۆرییەکان، گرفت بۆ حکومەتەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی درووستبکات، بەپێچەوانەوە دەبێت ئەو وەهمە لای وڵاتانی سیستمی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی درووستبکات، کە ئێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و دەتوانن مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
لەدەرەوەی ئەم وەهمە، ئێران ڕێگە بەهیچ شتێکی دیکە نادات، بەپێچەوانەوە، بەهێزترین گریمانە ئەوەیە؛ هەموو میکانیزمەکانی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی شکست بەو گرێبەستە بهێنێت و هەلومەرجێک درووستبکات، کە خودی کۆمپانیای تۆتال گرێبەستەکە هەڵبووەشێنێتەوە و ئێراق بەجێبێڵێت.
=KTML_Bold=ئەمریکا لەژێر چاودێریی تاراندا=KTML_End=
هاوکێشەیەکی دیکەی ستراتیژی بریتییە لە جووڵانەوەی ئەمریکا لە سەردەمی حکومەتەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا. با ئێمە لە دوو بەڵگەنەویستەوە دەستپێبکەین. یەکەمیان بریتییە لەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەژێر زنجیرەیەک سزای ئابووریی ئەمریکادایە و هیچ کۆمپانیایەک ناتوانێت لەدەرەوەی ئەو سزایانە مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بکات. دووەمیشیان بریتییە لەوەی چیدیکە کۆشکی سپی ڕاستەوخۆ ئیدارەی دۆسیەی ئێراق ناکات، بەڵکوو کۆی دۆسیەکەی بە ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا سپاردووە.
لێرەوە، کەم هەفتە هەیە کە ڕۆمانوۆسکی لەڕێگای چەندین میکانیزم و ستراتیژیی ماکرۆئاڕاستەوە، هەوڵنەدات حکومەتەکەی سوودانی لەژێر هەژموونی کۆماری ئیسلامی نەهێنێتە دەرەوە. دوو ڕۆژ لەمەوبەر، کەسایەتیێکی گەورەی واشنتۆن، زۆر نزیک لە ئیدارەی بایدنەوە، پێیوتم ئەوەی ڕۆمانۆوسکی دەیکات کارکردنە لەسەر (تاقیکردنەوەی) حکومەتەکەی سوودانی و درووستکردنی هەلومەرجێکی بابەتیی وا، کە سوودانی ناچاربێت، بە نەرمی و دوو لە زەبروزەنگ، خۆی بدات بە دەستەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بەوردی چاودێریی ئەم پڕۆسەیە دەکات و هەوڵدەدات هەمان میکانیزم لەبەرانبەر ئەمریکا و حکومەتەکەی سوودانیدا بەکاربهێنێت. واتە دوور لە زەبروزەنگی فیزیکی، هەلومەرجێکی بابەتیی وا درووستبکات، بە نەرمی و ئارامی ئەوەی کە خۆی دەیەوێت، بەسەر ئێراق و ئەمریکا و ئەوروپا و وڵاتانی کەنداودا فەرزی بکات.
لەراستیشدا، ئەو ڕێککەوتنەی هەفتەی ڕابردوو لەنێوان ئێران و ئێراقدا واژۆکرا، سەرکەوتنێکی ڕێژەیی ئەجێندای ئێرانییە نەک ئەمریکی، چونکە بەپێی یەکێک لە بەندەکان، ئەگەر کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەبەر هەر هۆیەک نەتوانێت پابەندبێت بە ناردنی گاز بۆ ئێراق، بەغدا دەبێت ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێبکات و لە هەموو دۆخەکاندا دەبێت ئەو ڕێژەیەی لە نەوتی ڕەش بۆی دیاریکراوە لە گرێبەستەکەدا، بۆ کۆماری ئیسلامیی بنێرێت.
لەنێو ئەو هاوکێشەیەدا، من پێم وایە کۆماری ئیسلامی شانسی بردنەوەی زۆرترە لە ئەمریکایەک کە لەیەککاتدا دەیەوێت ئامادەبوونی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاڵبکاتەوە و خۆیشی بەسەر کۆماری ئیسلامیدا فەرزبکات. کارتەکانی ئێران لە ئێراقدا، زۆر بەهێزتر و کاراتر و دەوڵەمەندترن تا کارتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایەک کە تەنانەت ئامادەنییە بەرگری لە دۆستە هەرە نزیکەکانیشی بکات. بۆ نموونە کاتێک دوانزە مووشەکی بالیستکی زیرەک بەسەر هەولێردا بارین، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بە ئەکتەرێکی باڵای هەرێمی کوردستانی گوتبوو: ئێران پەلاماری ئێمەی نەداوە تاوەکوو کاردانەوەمان هەبێت!
ئەمریکییەکان هەمان مامەڵەشیان لەگەڵ سعودیەی محەمەد بن سەلماندا کرد، کاتێک میلیشیاکان بە درۆن پەلاماری کێڵگە نەوتییەکانیان دا. لە دۆخێکی ئاوادا، کێ دەتوانێت جارێکی دیکە متمانە بە ئەمریکا و سیاسەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکات و، کێ دەتوانێت بێباکبێت لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامی ئێران؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 155 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 16-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-07-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 18-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 19-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 155 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,773
وێنە 105,975
پەرتوک PDF 19,359
فایلێن پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.797 چرکە!