پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 105,209
پەرتوک PDF 19,485
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فەرەنسا؛ 40 ساڵ لە یاخیبوونی گەنجان
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: فەرەنسا؛ 40 ساڵ لە یاخیبوونی گەنجان
نووسەر: عادل باخەوان
ڕۆژی دەرچوون: 05-07-2023

سەرەتا
کوشتنی نائیل، گەنجێکی 17 ساڵ لەلایەن پۆلیسەوە و پاشان کۆی خۆپێشاندانەکان، سووتان و تاڵانکردنی مۆڵەکان، پەلاماردانی دەزگاکانی دەوڵەت بەگشتی و شارەوانییەکان بەتایبەتی و بەرهەمهێنانی زەبروزەنگێکی ئێجگار فراوان، ناچارمان دەکەن بە ڕاوەستان و خوێندنەوەیەکی قووڵی ئەم دیاردە سۆسیۆلۆژیە کە بەلای کەمەوە 40 ساڵە لە فەرەنسا دووبارە دەبێتەوە.
یەکەم یاخیبوونی لەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. لەو کاتەوە و تا ئێستا زنجیرەی یاخیبوونەکان بەشێوەیەکی وەرزی بەردەوامن و لە هەموویشیان زەبروزەنگاویتر، یاخیبوونە نیشتمانییەکەی 2005 بوو. هۆکارەکان زۆرن، بەڵام هەمیشە لە سەرەتاوە گەنجێک یان زیاتر لە گەنجێک بەدەستی پۆلیس کوژراون و ئەم کوشتنەش گڕی لەو توڕەبوونە گەورانە بەرداوە کە لە ناخی هەزاران هەزار گەنجدا پەنگیان خواردووەتەوە. کاردانەوەکانیش زۆرن، بەڵام هەمیشە لە سەرەتاوە گەنجە یاخیبووەکان پەلاماری پۆلیس، بازاڕ، شارەوانی، قوتابخانە و ناوەندی کۆمەڵایەتییان داوە و سووتان و تاڵانکردن و زەبروزەنگیان وەک مۆدێلی جووڵانەوە بەکارهێناوە.
ئەوەی جێگەی تێبینییەکی زۆر گرنگە ئەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆری هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی فەرەنسا، لە یەککاتدا سەرکۆنەی زەبروزەنگی پۆلیس، جیاکاری، ڕەیسیزم، هەژاری، ئامادەیی بەهێزی پەنابەر، بەوەحشیکردنی کۆمەڵگە، ترس و تۆقاندن دەکەن، بەڵام ئەم سەرکۆنەکردنانە هیچ لەو واقیعە ناگۆڕن کە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا سیاسییەکان نەیانتوانیوە وەڵامێکی تەندرووستی ئەم دیاردە سۆسیۆلۆژییە بدەنەوە، بەپێچەوانەوە زیاتر وەک دەستەوەسان لەبەرانبەریدا خۆیان بە دنیا دەناسێنن.

ستراتیژیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یاخیبوونی گەنجاندا
ئەوەی لە 40 ساڵی ڕابردوودا وەک ستراتیژیەت لەبەرانبەر یاخیبوونی گەنجانی مەحروومدا پراکتیککراوە، زیاتر بریتییە لە دەستکاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و فراوانکردنی ڕووبەری خزمەتگوزارییەکان لەو پانتاییانەدا کە لە فەرەنسادا ناویان دەنرێن: گەڕەکە سەختەکان، شوێنە زەبروزەنگاوییەکان، ناوچەکانی تووندوتیژی، پەراوێزە پەراوێزخراوەکان و بەشێک لە سۆسیۆلۆگە ڕادیکاڵەکانیش پێیان دەڵێن: ئەو ناوچانەی کە جمهووریەتی فەرەنسی لەدەستی داون!
لەم پانتاییانەدا باڵەخانەکان تازەدەکرێنەوە، جادەکان قیرتاو دەکرێنەوە، ناوەندی خزمەتگوزاریی زیاتر دەکرێنەوە، کەرەستەکانی گەیاندن زیاتر دەکرێن. بێگومان هەموو ئەمانە گرنگن، بەڵام لە هەموو ئەمانە گرنگتر، ئامادەنەبوونی ململانێیەکی قووڵە لەگەڵ میکانیزمە بوونیەویەکانی هەژاری و دوورخستنەوە و پەراوێزخستنی دانیشتووانی ئەم ڕووبەرانە کە بەشێوەیەکی سیستماتیک و نەرم لە کۆی فەرەنسادا پیادە دەکرێت.
لە ڕاستیدا ڕەگوڕیشەکانی گرفتەکە لێرەدایە نەک لە نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکاندا. واتە چۆن و بە چ ڕێگەیەک و کێ و کەی ئەو هەستکردن بە حیرمان و لێدانە سیستماتیک و بوونەوییانە لای ئەم نەوەیە کاڵبکرێتەوە، بە ڕادەیەک کە هەست بەوە بکات وەک هەر فەرەنسییەکی دیکە فەرەنسییە و هەمان ماف و ئەرکی لەسەر شانە؟
لەبەرئەوەی ئەم ستراتیژیەتە پیادەنەکراوە، 40 ساڵ دواتر یاخیبوونەکان هەر بەردەوامن و زەبروزەنگی نەوەکان هەر دووبارە دەبێتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش، دانیشتووانی ئەم ڕووبەرە سەختانە هەژارتر دەبن. بەپێی ڕاپۆرتێکی (OCDE) کە ساڵانە بڵاودەبێتەوە، نەوەی خێزانێکی هەژاری فەرەنسی کچ بێت یان کوڕ، 180 ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە خاوەنی مووچەیەکی مانگانە کە لە دوو هەزار و 400 یۆرۆ کەمتر نەبێت. پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کە چۆن حکومەت دەتوانێت کارایی لەسەر کوورتکردنەوەی ئەم مەودا فراوانە کە لەنێوان دنیای مەحروومەکان و دنیای شانسدارەکاندا هەیە دابنێت!

گریمانەی گوزارشتی سیاسی
ساڵی 1983، بزووتنەوەی ناڕەزایی لە فەرەنسادا توانی خۆی وەربگێڕێتە سەر جووڵانەوەیەکی سیاسی و دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنێت. لەو ساتەوەختەوە ئیتر ڕەیسیزم، بەلای کەمەوە لەسەر ئاستی تیۆری، وەک نەفرەتلێکراوێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
پاش ئەم بزووتنەوەیە و پاش ئەم بەروارە، هیچ بزووتنەوەیەکی دیکەی ناڕەزایی و یاخیبوونی لاوان، ڤێرژنێکی سیاسی بە خۆی نەبەخشیوە. بە پێچەوانەوە، ئەوەی فرانسوا دوبێ ناوی دەنێت (بۆشایی سیاسی) هەژموون دەکات بەسەر پەیوەندیی نێوان بزووتنەوەی ناڕەزایی و جمهووریەتەوە. واتە چیتر بۆ گۆڕینی دنیا، تووڕەبوون وەرناگێڕدرێتە سەر کردەیەکی سیاسیی کۆنکرێتی!
لە کاتێکدا دیموکراسییە زیندووەکانی جیهان، هەوڵدەدەن لە ڕێگەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و حیزبە سیاسییەکانەوە، هەڵچوون و سۆز و هەست و تووڕەبوونەکان وەربگێڕنە سەر کردەی ڕێکخراوی کۆنکرێتی و داواکاریی کۆنکرێتی و پڕۆژەی کۆنکرێتی و ئەمەش ڕێگە دەگرێت لەوەی کە چاوەڕوانی و داواکارییەکان تەنیا لە چوارچێوە زەبروزەنگاوییەکاندا گوزارشت لە خۆیان بکەن.
لێرەوە، چل ساڵ دواتر ئێمە دەتوانین دان بەوەدا بنێین کە لە فەرەنسادا قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی هەیە، بەڵام هیچ ئەکتەرێک، نە سیاسی و نە کۆمەڵایەتی، مۆنۆپۆلی نوێنەرایەتیکردن و گوزارشتکردن و پاشان دانووستاندن بەناوی ئەم قەیرانەوەی نییە! ئەمەش وادەکات کە جمهووریەت نەتوانێت و نەزانێت لەگەڵ کێدا قسە بکات و پردی پەیوەندی لەگەڵ کێدا دابمەزرێنێت و بۆ کێ پێشنیازی چارەسەر بکات.
هەر ئەمەش وادەکات کە هاواری سەرۆکی شارەوانییەکان، ڕێکخراوەکان، یاریدەدەرە کۆمەڵایەتییەکان و تەنانەت سەندیکاکانیش لەنێو ئەم گەڕەکە پەراوێزخراوانەدا بێ دەرئەنجام بن و کەس گوێیان لێنەگرێت. لە شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، ئەم گەڕەکانە بە ڕووبەرە سوورەکانی جمهوریەت ناسراوبوون و چەپی ڕادیکاڵ ئاڕاستەی دەکردن. لە سەرەتای نەوەدەکان و دوو هەزارەکانەوە، سەلەفییەکان دەیانتوانی کاراییان بەسەرەوە دابنێن. لێرە بەدواوە، نە چەپی ڕادیکاڵ و نە سەلەفییەکان و نەک کەس، هیچ کەسێک، ناتوانێت کاراییان بەسەرەوە دابنێت.

کۆتایی
ئەم یاخیبوونەی ئێستا تەنیا گوزارشت نییە لە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری، بەڵکوو گوزارشتیشە لە قەیرانی سیستمی دیموکراسی کە ناتوانێت پانتاییەک بۆ ئەم تایپە لە تووڕەبوون و یاخیبوونی نەوەی نوێ درووستبکات. قەیرانی سیستمی دیموکراسیە کە ناتوانێت ئەو هەستە لای چەندین کاتیگۆری لە گەنج درووستبکات کە ئەوان منداڵی نیشتمان و نەتەوە و جمهووریەتن و خاوەنی ڕێز و ماف و پێگەی خۆیانن و دەتوانن بەدەستی خۆیان نوێنەرایەتیی سیاسیی خۆیان دەستنیشان بکەن و تەنانەت دەتوانن لە پێگە گەورەکانی دەوڵەتدا خۆیان ببیننەوە.
هەروەها قەیرانی سیستمی دیموکراسیە کاتێک کە ڕاستی ڕادیکاڵ و تەنانەت بەشێکی گرنگ لە ڕاستی نێوەڕاستیش هەوڵدەدات، لەم تووڕەبوون و گڕگرتنەی لاوان، چیرۆکێکی بیناکراو لەسەر ڕەیسیزم و جەنگی ناوخۆ و هەڕەشە لەسەر ئاساییشی نیشتمانی بە جیهان ببەخشێت.
بێگومان، لە هیچ دۆخێکدا و بەهیچ شێوەیەک، هیچ ئەکتەرێک مافی ئەوەی نییە کە زەبروزەنگ دژ بە دەزگەکانی جمهووریەت و دژ بە هاووڵاتییان بەکاربهێنێت، بەڵام لە هەمانکاتدا، مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەگوڕیشەکانی زەبروزەنگدا، لەگەڵ ئەو هۆکارانەدا کە وادەکەن زەبروزەنگ گریمانەیەکی کراوە بێت، زۆر گرنگتر و مانادارتر و بایەخدارترە تا مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامەکانی زەبروزەنگدا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 331 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 07-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 12-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 12-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 331 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 105,209
پەرتوک PDF 19,485
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
فۆڵدەر
شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - چەپ شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - نەتەوی شەهیدان - پارت / لایەن - پ. ک. ک. شەهیدان - جوڕێ کەسی - سەربازی شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - ئامەد شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - هۆکارا گیان ژ دەستدانێ - بۆردوومانا فڕۆکەیێ شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باکووری کوردستان شەهیدان - وڵات - هەرێم (شەهیدبوون) - باکووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.796 چرکە!