پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕەنجی بێوەریی فەرهادە‌کان بۆ (شیرین) ی نیشتمان، خوێندنەوە‌یەک بۆ پەرتووکی (رەنجی فەرهادەکان)
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەنجی بێوەریی فەرهادە‌کان بۆ (شیرین) ی نیشتمان، خوێندنەوە‌یەک بۆ پەرتووکی (...

ڕەنجی بێوەریی فەرهادە‌کان بۆ (شیرین) ی نیشتمان، خوێندنەوە‌یەک بۆ پەرتووکی (...
ناونیشانی بابەت: ڕەنجی بێوەریی فەرهادە‌کان بۆ (شیرین) ی نیشتمان، خوێندنەوە‌یەک بۆ پەڕتووکی (رەنجی فەرهادەکان)
ئامادەکردن: هیوا ناسیح

لەم ماوەیەی پێشوودا پەڕتووکی بیرەوەرییەکانی دکتۆر هەژار مەعروفم بە دیاری لەلایەن بەڕێزیەوە بەدەست گەیشت، پاش خوێندنەوەی وەک بەڵێنم پێیدابوو حەزم کرد وتارێکی لەسەر بنووسم، ئەم پەڕتووکە 433 لاپەڕەیە، 33 لاپەڕەی کۆتایی وێنە و بەڵگەنامە لە خۆ دەگرێت، ساڵی 2020 لە باشوور چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
نووسەر ساڵی 1954 لە #سلێمانی# لە بنەماڵەیەکی ئایینی و ئەدەبدۆست لەدایک بووە، مەولەوی شاعێر دەبیتە باپیرەگەورەیان لە دایکەوە، ئەم خوێندکارێکی زیرەک بووە، لە کۆلیجی پزیشی وەردەگیرێت، هەر لە لاوێتیدا خولیاى کوردایەتى لە ناخیدا درووست بووە . بۆیە لە کاتێکدا لە کۆلیجى پزیشکی خوێندۆیەتى 1975 یستویەتى واز لە خوێندن بهێنێت و ببێتە پێشمەرگە. خزم و دۆستەکانى پەشیمانی دەکەنەوە و داوای لێدەکەن خوێندنەکەى تەواو بکات، دواى ئەوەى دکتۆر هەژار دەبێتە پزیشک و لە سلێمانى بۆ ماوەیەک کارى پزیشکى دەکات جارێکى تر خولیاى بوون بە پیشمەرگە ئۆقرەى لێ دەبڕێت و لە مانگى 8 ساڵى 1979 ماڵ ئاوایی لە دایک و براو کەس وکارى دەکات و پەیوەندى بە شۆڕشەوە دەکات. پاش پێنج ساڵ و نیو پێشمەرگایەتی، بەشداری دەیان چالاکی و چارەسەر و تیمارکردنی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی ناوچە ڕزگارکراوەکان، لە ئە‌نجامی ناکۆکی ناو هەناوی کۆمەڵە و باڵەکانی تری نێو یەکێتی، ئەم هاوسۆزیی باڵی ئاڵای شۆڕش دەبێت، بەڵام ئیتر بێزار دەبێت و دڵى لەپێشمەرگایەتى سارد دەبێتەوە و بڕیار دەدات بەرەو هەندەران بڕوات. دواجار خۆیی و خێزان و کوڕە بچوکەکەى لە کۆتایی مانگى دیسەمبەری 1984 ماڵ ئاوایی لە هاوسەنگەران و هەموو یادەوەریە خۆش و ناخۆشەکانى دەکات و بە دڵێکى شکاوەوە لە شاخى سوورێنەوە بەرەو ئێران دەکەونە ڕێگاو لەوێشەوە بۆ سووریاو دواى زەحمەتێکى زۆر دەگەنە وڵاتى ئەڵمانیا. لەوێ دوای چەندان ساڵ جێگیر دەبێت و دکتۆرا لە بواری دەروونناسیدا بەدەست دێنێت، پێش دە دوانزە ساڵێک دەگەڕێتەوە باشوور و دەبێتە مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و نۆڕینگەی پزیشکی خۆشی دەکاتەوە.
ئەوەی گرنگە لە نووسینی هەر بیرەوەرییەکدا، کە مرۆڤەکە خۆی نەکات بە سوپەرمان و بێ هەڵە و بێتاوان، بەتایبەت گەر لە کایە‌ی سیاسی و شۆڕشدا کاریکرد، هەروەها بە مرۆڤەکانیشدا هەڵنەدات کە خۆشی دەوێن و سەرکردە و ڕابەر و لێپرسراو بوونە لە سەردە‌مەکەیدا، لەمەش گرنگتر منەتنەکردنە بە سەر گە‌ل و میللەتدا کە تۆ خەباتت کردووە. من هاوسەنگی و خۆبە سوپەماننەکردن و ڕەخنە لەخۆگرتن و خاکیبوونی نووسەرم لەم بیرەوەریانەدا خوێندەوە. جگەلەوەی بە زمانێکی سادە و ڕەوان و ئەدەبی جوان دایڕشتوە، ئەمە وایکردووە، هەرچەندە هەندێک بابەت زیاد درێژکراوەتەوە، بە‌ڵام خوێنەر هەست بە بێزاری ناکات. جگە لەمە لەبەر ئە‌وەی ناوبراو دکتۆری دەروونییه، شیکاری جوان بۆ کەسایەتییە دیارەکانی ناو شۆڕش دەکات لە ڕووی دەروونییەوە. هەروەها باسی قارەمانی و لەخۆبوردوویی هەندێک کەس و بێوەفایی هەندێک سەرکردە و ناپاکی هەندێک کەس دەکات.
لە لاپەڕە 293دا لەژێر ناونیشانی (ئەم دەستاڕە‌ کەی لە هاڕین دەکەوێت) دەنووسێت: هەموو گەمە خوێناوییەکانی ئەم ناوچە‌یە وەک هاڕینی دانەوێڵە بوو بە دەستاڕ. بەردە گەورە ئەستوور و بەهێز‌ و قوورسەکەی ژێرەوە دەبێت لە شوێنێ خۆی بێ و نەجوڵێت: ئەوە کەڵک و قازانج و پێگەی ستراتیجی وڵاتانی زلهێزە. بەردە سوکەکەی سەرەوە کە بەردەوام لە خولاوەنەوەدایە و ناوبەناو دەبێت بگۆڕدرێ، ئەوە ڕژێمەکان و دەستەڵاتدارانی خۆجێیی ناوچەکەن. دانە‌و‌ێڵەکەش: ئەوە خەڵکی زۆرینەی ناوچەکەن، دەبێ بەردەوام بهاڕدرێن و ورد ورد کرێن!
دکتۆر هەژار وەک مرۆڤێکی ڕاستینە بە مانا و ڕەهەندە مەعریفییەکەی نەک بەداخ و هاوسۆزە بۆ پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی ناوخۆی براکان لە شاخ و بریندارەکانیشیان وەک بریندارانی حزبەکەی و هاوبیرانی خۆی تیمار دەکات، بەڵکوو سۆزی بۆ ژینگە و گیانەوەرانیش هەیە، هەر بۆیە کاتێک ئێسترەکەی ئەمان پێشمەرگە بریندارە سەختەکەی لە پشتە و بەنێو کڕێوە و بەستەڵەک و بەفرێکی باریوی زۆردا بەرەو ئێرانی دەبەن، ئەمان دەگەیەنێتە جێگەی مەبەست، دکتۆر دێت ناوچەوانی ئێسترەکە ماچ دەکات! جارێکی تریش پێشنیاز دە‌کات، لەبری ئەو خزمەتە زۆرە‌ی ئێستر لە شاخ بە پێشمەرگە و شۆڕشی کردووە پەیکەرێکی گەورەی لە شاردا بۆ درووستبکرێت، کاتێک کوردستان ئازاد بێت.
ئەوەی جێگای دەست خۆشییە زمانی ئەدەبی گێڕانەوە و پاراویی کوردییەکەیەتی، لە زۆر جێگا وشەی نەبیستراو یان کەمبیستراوی کوردی بەکار هێناوە لەبری ئەم وشانە‌، وەک: خۆدەربڕ/ سەریح، ناخۆئاگایی/ نەست، خۆراکاو/ موغەزی، ئاویدڵۆپاو/ موقەتەر، هاوژینگیری/ هاوسەرگیری، میزدان/ میزەڵدان، سەنگاندن/ هەڵسەنگاندن، ئەزمودە/ بەتەجروبە، سەماگا/ دیسکۆ، خورپەی دەروونی/بیرهاتنەوەی لە پڕی بیرەوەریی تاڵ، هەستشێوان/ نەخۆشی دەروونی، پورەخەمه/ لەبری مامە خەمە بۆ ژنی خەمخۆر‌ و ...هتد.
لە لاپەڕە 155دا بەراوردێکی جوانی هەڵوێستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد دەکات بەرانبەر بە کێشەی فەلەستین و بێ هەڵوێستی و بێ وەفایی عەرەب بە گشتی و فەلەستینییەکان بەتایبەتی. بابەتەکە لەوێوە دەست پێ دەکات کاتێک دکتۆر هەژار ساڵی 1985 لە دیمەشق بێکار و هەژار و بێحاڵ دەبێت، بڕوانامە پزیشکییەکەی هەڵدەگرێت و ڕوودەکاتە کەمپی یەرموکی پەنابەرانی فەلەستین تا کارێکی لەوێ دەستکەوێت، کەچی پاسەوانە‌کەی بەردەرگا ناهێڵێت بچێتە ژوورەوە، بگرە بە خوێنساردییەوە دەڵێت: تۆ کوردی دژی سەددامی و ئێمە تۆمان ناوێ و تەواو! لێرەوە دێتەسەر باسی ئەوەی چۆن گەریللاکانی پێکاکا شانبەشانی فەلە‌ستنینییە‌کان ساڵی 1978 کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، هەروەها ساڵی 1982 کاتی ئابڵۆقەدانی بەیرووت دەیان شەهیدیان دا، کەچی دەبینین گەلانی موسوڵمان بە گشتی بە ئیخوانی کوردی (یەکگرتوو) شەوە و عەرەب و فەلەستینییەکان بەتایبەتی هەرگیز ئەم بابەتە باس ناکەن و لەبەر چاویان نییە، تەنانەت وەک نووسەر دەڵێت: کاتێک سەرکردایەتی ڕێکخراوی ڕزگاریخوازی فەلەستین و یاسین عەرەفات ناچار دەکرێن بەیرووت بەجێبهێڵن و ڕوو لە تونس دەکەن، یاسر عەرەفاتی ڕابەری گشتی ئەوسای فەلە‌ستین لە وتارێکیدا باسی شەهیدانی هەموو گەلانی تر دەکات کە خەباتیان بۆ فەلەستین کردووە و لەپاڵ ئەواندا شەهیدیان داوە، کەچی باس لەو دەیان شەهیدەی پێکاکا نادات، چونکە کوردن!
د. هەژار دیمەن و هەڵوێستی گەورەئەمنێکی عەرەب، کە لێپرسراوی لقی حەێین بووە لە سلێمانی بەرانبەر مامۆستا ڕەئوف عوسمانی برای دەگێڕێتەوە بە ناوی ئەبو دونیا، کاتێک ناوبراو مامۆستا ڕەئوف عوسمانی برا گەورەی د. هەژار بانگ دەکات بۆ لێکۆڵینەوە پێی دەڵێت: خۆت #بەعس#ی نیت و لە هەموو بنەماڵەکەشتان بەعسییەکی تێدا نییە، ، بەمەشەوەوە ناوەستیت لەنێو مامۆستاکان و خەڵک و نێو پۆلدا کاتی وانەوتنەوە بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دژی بەعس و حکومەت قسە دەکەیت، دووەم برا دکتۆرەکەشت چەکی خیانەتی هەڵگرتووە دژمان. تا ئێستا دەنگمان نەکردووە چونکە مامۆستایەکی عەرەبی زۆر سەرکەوتوویت و زۆر ستایشت دەکەن، تۆ مامۆستای منداڵەکانمانی، بەڵام ئیتر تەواو، ئیتر دەست دەکات بە جنێو و سووکایەتی بە مامۆستا ڕەئوف و هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکات، کاتێک مامۆستا ڕەئوف دەیەوێت بەرگری لە خۆی بکات، ئەبودونیای شۆفێنی و دڕندە ڕێگای قسەکردنی پێ نادا و تفێکیش دەکاتە دەموچاوی مامۆستا ڕەئوف، کاتێک ئەم دەستەسڕەکەی دەردێنێت تا تفەکەی سەردەموچاوی بسڕێت، ئەو جانەوەرە دەمانجەکەی دەردێنێت، لولەکەی دەخاتە سەر لاجانگی و پێی دەڵێت: بیسڕیت هەر ئێستا دەتکوژم، پاش سووکایەتی دەیکاتە دەرەوە! بەڕاستی ئەم ڕووداوەی نووسەر لە کێتەبەکەیدا گێڕاویەتەوە زۆر ئازاریدام، چونکە جگەلەوەی کە خۆی تاوانێکی قێزەون و ناشرینە جا بەرانبەر هەر کەسێک بکرێت، من مامۆستا ڕەئوف باش دەناسم، دوو ساڵ لە ئامادەیی کوڕانی سلێمانی وانەی زمان و ئەدەبی عەرەبی پێ گوتومەوە، خۆم بە قەرزاری ئەو هەموو ڕێز و زانست و زانیارییانەی دەزانم، دەزانم چەند کەسێکی بەڕێز و خۆشەویست و دڵسۆز و نیشتمانپەروەرە، لێرەوە هیوای تەمەندرێژی و تەندرووستی بۆ دەخوازم. خۆشبەختانە، ئەو دڕندە بەعسییە لە کاتی ڕاپەرین 7ی ئازاری 1991 لە کاتی بەرگریکردن لە مونەزەمە‌کەیان لە سلێمانی بە سزای خۆی دەگات.
هەندێک سەرنج و تێبینیم لەسەر ناوەرۆکی پەڕتووکەکە هەیە، کە ئەمانە‌ هیچ لە‌ بایەخی پەڕتووکەکە کەم ناکەنەوە، ل26 نووسەر باس لە شیعری (بارزانی پێشمانکەوە بارزانی) دەکات، کە هی هەژار موکریانییە، نەک شێرکۆ بێکەس، وەک ئەم نووسیویە‌تی. ئینجا دەقی شیعرەکەی پیرەمێرد ڕاستییەکەی ئاوایە (شەوێک پیاوێ لە بەفرا ما نەمرد ئاگرێکی دووری دی) ، بەڵام نووسەر وای نووسیوە (شەوێ پیاوێ لە بەفرا ما نەمرد دی ئاگرێکی دێ) . جگە ‌لەمە ئاشکرایە ئەنجامی درووستکردن و جیابوونەوەی ئاڵای شۆڕش ساردبوونەوەی سەدان پێشمەرگە و کادر و ئەندامانی ڕێکخستن و ڕادەستبوونەوەی دەیان پێشمەرگە بە ڕژێم بوو، نووسەر جگەلەوەی خۆشی چەرمەسەری و دڵساردبوونەوە و ماندووبوونی بۆ کێشاوه، کەچی هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئەو جیابوونەوەیە و درووستکردنی ڕێکخراو لەنێو ڕێکخراوێکی تردا، کە کۆمە‌ڵە بوو نەکردووە. مادام خۆی لەنێو ڕووداو و لەگەڵ ڕووداوەکاندا ژیاوە دەبوو هەڵسەنگاندن و ڕای خۆی لە ئێستادا و پاش ئەو هەموو تەمەن و ئەزموونە بنووسیایە. لە لایەکی ترەوە بە نازناو باسی دەیان کەسی هەلپەرست و وەک دەڵێن کوڕی ڕۆژی کردووە کە چۆن کەمترین قوربانی و زۆرترین قازانجیان لە شۆڕش کردووە، بە ڕای من دەبوو گەر بە پیتی یەکەمی خۆی و باوکیشیان بوایە ناوی بهێنانایە، تا بناسرێنەوە، لە ڕووی یاساییشەوە لەسەری ناکەوت.
لە پاشکۆی پەڕتووکەکەدا نووسەر چەندان وێنە و دۆکیۆمێنت بڵاودەکاتەوە، هەندێکیان وێنەی یادگاریی سەردەمی پێشمەرگایەتی و هەندێکیان هی ئەوروپان، باس لە چەندان چالاکی مەدەنی و سیاسی دەکات، کە ڕێکخەر یان بەشداربووە تێیاندا وەک پشتیووانی بۆ شۆڕشی کورد، بۆ نموونە کاتی کیمیابارانی #هەڵەبجە# ئەم یەکێک بووە لە ڕێکخەرە سەرەکییەکانی چالاکی هێرش کردنە سەر نووسینگەی هێڵێ ئاسمانی ئێراقی لە فرانکفورت و کۆنترۆڵکردنی لە ڕۆژی 23/3/1988. کە دەنگدانەوەیەکی باشی لەنێو میدیای ئەڵمانیدا بەدوای خۆیدا هێناوە. دوای ڕاپەرینیش هاوکاری ئەو گوندانەی کردووە کە ڕۆژێک تێیدا حەساوەتەوە و خزمەتیان کردووە. بە کوورتی خوێندنەوەی پەڕتووکەکە ڕاپۆرتێکی گشتیی و فراوانە لەسەرشۆڕشی کورد بەگشتی و یەکێتی بەتایبەتی، بە هەموو خەبات و خوێن و خیانەت و پاکی و دڵسۆزی و شەهیدبوون و قوربانیداییەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 262 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 25-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-01-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 262 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,092
وێنە 106,718
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,343
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.453 چرکە!