پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,046
وێنە 106,468
پەرتوک PDF 19,319
فایلێن پەیوەندیدار 97,302
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چەند سەرنجێک دەربارەی پەرتووکی لێتدەپرسن حزب چییە؟
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند سەرنجێک دەربارەی پەرتووکی لێتدەپرسن حزب چییە؟

چەند سەرنجێک دەربارەی پەرتووکی لێتدەپرسن حزب چییە؟
ناونیشانی بابەت: چەند سەرنجێک دەربارەی پەرتووکی لێتدەپرسن حزب چییە؟
ئامادەکردن: گەنجۆ ژیندا

پەرتووکی لێتدەپرسن حزب چییە لە نووسینی حەمەزیاد مەولودم خوێندەوە، کە 313 لاپەڕەی قەوارە مامناوەندە. سەرەتا دەست خۆشی لە نووسەر دەکەم کە خۆی ماندوو کردووە و زۆر سەرچاوەی بەکارهێناوە و هەوڵیداوە پرسی حزب لە زۆر ڕووەوە ڕوون بکاتەوە. بێگومان لە پەڕتووکخانەی کوردی ئەم جۆرە پەرتووکانە کەمە کە بەشێوەیەکی ئەکادیمی نووسرابێ. لەگەڵ ئەوەی کارێکی باش کراوە، بەڵام دەکرا باشتریش بکرێ و زیاتر و باشتر ڕوونکردنەوە بدرێت، بۆ ئەمەش دەتوانم هەندێک سەرنج و تێبینی خۆمی لەسەر بدەم:
بەگشتی پەرتووکە زۆرتر لایەنی تیۆڕی لەپێشە و نموونەکانیشی زۆرتر لەدەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستانن، دەکرا لەگەڵ لایەنی تیۆری دەبوو لەلایەنی جێبەجێکردنیشی نموونەی زیاتر لەلایەنی پۆزەتیڤ و نێگەتیف هەبووایە.
نموونەکان زیاتر سنووردارن بە پەدەکە و یەنەکە، ئەویش زیاتر نموونەی پۆزەتیڤ وەرگیراوە، واتا زمانی ڕەخنە لەم پەرتووکە کەمە، دەبوا بەگوێرەی ئەو پێوانە و پرەنسیپانەی کە لەپەرتووکەکە نووسراون لەبەرچی لەلایەنی جێبەجێکردن نەکەوتوونەتە بواری کرداریەوە.
نووسەر زیاتر لە دەوری تیۆری لیبڕاڵیزم و مۆدێلی حیزبی لیبڕاڵ دەسوڕێتەوە، کە دەکرا ئەو مەودایە تێپەڕێنێ، چونکە ئەوەش سەلماوە کە حیزبی لیبڕالیستەکانیش نەیاتوانیوە ببنە وەڵامدەرەوەی پرسەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەت لە باشووری کوردستان کە هەژموونی بیر و چەمک و شێوازی حیزبگەرایەتی لیبڕاڵیست هەیە، هەتا حیزبە ئیسلامی و نەتەوەیەکانیش بە مۆدێل و شیوازی لیبڕاڵیستی خۆیان بەڕێکخستن کردووە، نموونە یەنەکە لە ساڵی 1993 بەدواوە بە پەیڕە و پڕۆگرامی حیزبێکی لیبڕالیست بەڕێوە دەچێت، بەهەمانشێوە پەدەکەش حیزبێکی لیبڕالیستی کۆنەپارێزە، تا دەگاتە #حسک# و زەحمەتکێشان و لایەنە ئیسلامییەکان. دەبێ لەبیر نەکەین حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانیش بەشێکن لە بیر و چەمکی لیبڕالیزم. بۆیە لەوبارەیەوە ئاخۆ بۆچی نەبوونەتە وەڵامدەرەوە، ‌ پێویست بوو ڕاوەستەی لەسەر بکرێت، لەلایەکیتر ئایا هەمان ئەو بیرە لیبڕالیست و نیۆلیبڕاڵیستییەیی هەیە دەتوانێ بۆ داهاتوو چۆن بەڕێکخستن بکرێ، ئایا ئەو بێ هیوایی هەیە پەیوەست نییە بەوشێوازە حیزبیەیی لە باشووری کوردستان هەیە؟
لەم پەرتووکەدا ژن هەبوونی نییە، سەدەی بیست و یەک کە بەسەدەی ژن بەناودەکرێت، بەڵام لەم پەرتووکەدا بەهیچ شێوەیەک باسی ژن نەکراوە، ئایا لەبەرچی نووسەر ژنی نەبینیوە، ئایا حیزبایەتی تەنیا مافی پیاوە، یان نووسەر سیاسەتکردن تەنیا بەمافی پیاوان دەزانێت، بۆیە پێویست بوو بەتایبەت ڕاوەستە لەسەر ڕۆڵی ژن لە خەباتی سیاسی دا بکرابوایە، ئەوەش پێویست بوو ئاماژەی پێبدرابوایە کە مۆدێلی حیزبایەتی پیاوسالار لەدەرەوەی کارەسات هیچیتر بەدوای خۆیدا ناهێنێت. بەهەمان شێوە ڕۆڵی گەنجانیش باس نەکراوە، بۆیە ئەو شێوازە سیاسەتە پیرسالاریەیی کە لە باشووری کوردستان هەیە، بەتایبەتیش لە پەدەکە و یەنەکە و تا مردن دەستبەرداری سەرۆکایەتی حیزبەکانیان نابن، ئایا ئەوە نەبووەتە هۆکار کەوا دەیان هەزار لە گەنجان لە وڵات کۆچ بکەن و لە دەریاکان بەخنکێن و لە بەستەڵەکەکان ڕەق ببنەوە.
کێشەیەکیتر کە وەک کێشەی سەدەی بیست و یەک بەناو دەکرێت، ئەویش کێشەی ئیکۆلۆژیە، کە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە، نموونە کێشەی فرەوان بوونی کونی ئۆزۆن، نەخۆشی کۆڕۆنا و نەخۆشییە هەمیشەییەکانی وەک شێرپەنجە، ئایدز تا دەگاتە خۆڵبارین، ئایا حیزبێک کە یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئیکۆلۆژی نەبێ ئایا ئەمڕۆ دەتوانێ وەڵام دەرەوەی کێشەکانی کۆمەڵگەبێ؟
شێوازی حیزبی بنەماڵەگەری باس نەکراوە کە پێویستە ڕاوەستەی لەسەر بکرابوایە، ئەوەی ڕەخنەی هەرە زۆری لەسەر لە باشووری کوردستان ئەویش حیزبایەتی بۆ ماوەیە، ئەمەش لەگەڵ هیچ پێوەرێکی حیزبایەتی کۆن و نوێ نایەتەوە، نموونە حیزبی کۆنەپارێزەکانی جیهان هیچیان بنەماڵەی نین، ئەگەر هەیە نووسەر دەکرێ نموونەمان بۆ بێنێتەوە، ئەگەرنا شێوازی حیزبایەتی بنەماڵەی چ کارەساتێک بەدوای خۆیدا دێنێ، لێرە تەنیا پەدەکە و یەنەکە دوو حیزبی بنەماڵەیی نیین، بەڵکوو حسک و کۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوێ و #بزووتنەوەی گۆڕان# بنەماڵەین و نەخۆشی بنەماڵەگەریش ڕێگرە لە بەردەم پێشکەوتنیان. نموونەی ئەو جۆرە لە حیزبایەتی ئایا لە جیهان بینراوە؟ دەسەڵات و دەوڵەتی بنەماڵەگەر هەیە، بەڵام حیزبایەتی بنەماڵەگەر ئەمەیان زۆر شازە.
نووسەر لە شوێنێک دانی بەوە داناوە کە حیزبی سیاسی نابێ هێزی چەکداری هەبێ، ئەوەیان باشە، بەڵام سەبارەت بە و پاکتاوە جەستەیانەی ناوخۆی حیزبەکان و دەرەوەیان کە لە ڕێگای دەزگا هەواڵگریەکانی پاراستن و زانیاری جێبەجێکراون ئایا لەوبارەیەوە نووسەر چی دەڵێت: نموونە پەدەکە بەدرێژای ساڵانی 1960 تاکوو ئێستا لەلایەک پاکتاوی جەستەی لەناو حیزبەکەی دەکات لەلایەکیتریش لەناو لایەنە سیاسی و کەسایەتییە نەتەوەیاکانی پارچەکانی تری کوردستان دەکات، نموونە یەکەم ڕا‌ونانی ناوخۆی پەدەکە کە بە ڕا‌ونانی ئیبراهیم ئەحمەد و ج.تاڵەبانی دەستی پێ کرد، هەر لەو کاتانەشدا واتا لە 15ی ئایاری 1968 سلێمان موعینی و هاوڕێیانی پاکتاوی جەستیان کراوە... تا ڕۆژی ئەمڕۆش ئەوە بەردەوامە، ئایا ئەو شێوازە لە کاری حیزبی لە چ خانەیەک جیدەگرێت. بەهەمان شێوە پاکتاوی جەستەیی ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی نیشتمانییەکان. بۆیە بەتەنیا نابێ حیزب هێزی چەکداری هەبێ بەش ناکات، لەگەڵ ئەوەش پێویست بوو ڕاوەستە لەسەر زیانەکانی و ئەو دۆخەی کە لە کوردستانی ئافڕاندووە.
لایەنێکیتریش لە حیزبایەتی پێویست بوو لای لەسەر کرابوایەوە ئەویش پەیوەندی حیزبە سیاسییەکان لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ دەوڵەتان، ئایا پێویستە لەسەر چ بنەمایەک بێ، ئەو شێوازەی کە پارتەکانی باشوور بەڕێوەدەبن دەکەوێتە چ خانەیەک؟ بەتایبەت ئەو وابەستەیی پەدەکە لە ڕابردوو لەگەڵ ئێران و ئێستاش لەگەڵ دەوڵەتی تورک و ڕاکێشانی دەستی داگیرکەر بۆ ناو خاکی خۆت، ئایا نموونەیەکیتر بەوشێوەیە لە جیهان هەیە، ئەگەر هەیە پێمان بناسێنە؟
نووسەر لەسەر زۆرێک لە شێوازی حیزبایەتی جیهانی ڕۆژاوای و تائاستێکیش لەسەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ڕاوەستەی کردووە، بەڵام حیزبە کوردییەکانی وەک یەکتر بەنموونە نەهێناوەتەوە، نموونە نوێترین شێوازی حیزبایەتی جەماوەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارتی دیموکراتی گەلانە #هەدەپە# کە خاوەن شەش ملیۆن دەنگە لە پەڕڵەمانی تورکیا و نزیکەی 10هەزار ئەندامی لە زیندانە لەگەڵ هاوسەرۆکانی ڕابردووی، بەڵام بەهەموو هێزی خۆی بەردەوام دەکات. پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە کە شێوازێکی نوێیە لە حیزبایەتی و لە گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرانی و مۆدێلێکی دیموکراتییە بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژاوای کوردستان، بەڵام نووسەر هیچ ئاماژەی پێنەداوە، پێویست بوو زیاترین نموونە لەو حیزبە دیموکرات و جەماوەریان بەهێنرابوونایەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتی باشوور لەو دۆخە بێ هیوایە ڕزگاری ببوایە.
لەلایەکیتر لە حیزبایەتی لەسەردەمی شۆڕش و تێکۆشاندا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا #پەکەکە# نموونەیەکی هەرە بەهێزە کە هەموو پێوانە و پرەنسیپە حیزبی و سیاسییەکانی جێبەجێدەکات تا ئێستا 11 کۆنگرەی بەستووە، بەتایبەت ماوەی 20 ساڵە لەو دۆخەیەدا گۆڕانکاری لە ستراتیژ و پارادایمی فکری سیاسی کردووە. نەدیتنی بۆ خۆی کەموکووڕیەکی گەورەیە.
هەمانکات جاری یەکەمە لە جیهان و لە کوردستان حیزبی ژنان هەیە بۆ ماوەی 23 ساڵە خەبات و تێکۆشان دەکات لە سەخترین بارودۆخی شۆڕشدا، کە ئێستا بەناوی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان پاژک بەردەوامە لەتێکۆشان، بۆیە پێویستە وەک نموونەیەکی تێکۆشانی ئازادی ژنان ببینرابوایە.
سەبارەت بە خاڵی هەموو حیزبەکان بۆ دەسەڵات خەبات دەکەن، ئەمەشیان بیرێکی دەسەڵات خوازی دەوڵەت - نەتەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریە، لەبنەمادا حیزب پێشڕەوایەتی بۆ کۆمەڵگە دەکات، مەرج نییە کە هەموو حیزبێک کار بکات بۆچوونە دەسەڵات، بەڵکوو پێویستە هەموو حیزبێک لە گۆڕان و وەرچەرخانی کۆمەڵگەدا بە کاریگەربێ، پێویست بوو دەکرێ لە بەڕێوەبەرایەتیش شوێن بگرێ پێویست نەبوو دەکرێ تەنیا ئەرکەکانی ڕێکخستن و پەرەوەردەکردن و هۆشیار کردنەوەی کۆمەلگە جێبەجێ بکات.
لە بەڕێوەبردنی حیزبی سیاسی و کۆمەڵگەشدا پێویستە ئەو تاکڕەویەیی هەیە تێپەڕێنرێ، حیزبایەتی تەنا موڵکی پیاوان نەبێ، هەمانکات سەرۆک و سکرتێر و ڕابەر و ئەمیر تەنیا پیاو نەبن، بۆیە گرنگە سیستەمی هاوسەرۆکی بکەوێتە ناو پرۆسیسی بەڕێوەبردنی حیزبی سیاسی و دامودەزگاکانی تری کۆمەڵگەش. لەوبارەیەوە یەنەکە ئەزموونێکی دوو سەرۆکی کرد نەک هاوسەرۆکی، بۆیە ناکرێ لەبەر ئەوەی ئەقڵیەتی پیاوسالاری ناو بەڕێوەبردنی یەنەکە بڵێین سیستەمی هاوسەرۆکی سەرکەوتوو نییە، پێچەوانە ئەمڕۆ تەڤگەری ئاپۆچی لەچوارپارچەی کوردستان بەسیستەمی هاوسەرۆکی بەڕێوە دەچێ و باشترین ئەنجامیش هەیە، بۆچی چونکە شەڕ لەبەرانبەر سیستەمی تاکڕەوی پیاوسالاری هەیە.‌
لەبەشی شەشەم سەبارەت بەپرسی ئایدیۆلۆژی، وەک سەرەنج هیچ حیزبێک بەبێ ئایدیۆلۆژی نییە و نابێ، ئەو قسەیی کە دەڵێن بێ ئایدیۆلۆژین ئەوە بۆخی ئایدیۆلۆژیایە، بۆیە وەک سەرەتاش باسم کردووە سیستەمی مۆدێرنییەتی سەرمایەداری بە ڕێبازی سیاسی لیبڕالیست هەژموونی ئایدیۆلۆژی خۆی بەسەر حیزبی سیاسی سەپاندووە، بەتایبەت دوای ڕووخانی سۆڤیەت، حیزبە ناسیۆنالیست و کۆنەپارێز و سۆسیال دیموکرات و لیبڕاڵ دیموکرات، هەر هەموویان لەلایەنی ئایدیۆلۆژی لەژێر کاریگەریی ئایدیۆلۆژیایی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین، ئەگەر ئەوە نبینرێت ئەوکات وا دەزانرێت کە سەردەمی ئایدیۆلۆژیاکان بەسەر چووە، ئەمەش هەڵە گەورەکەیە.‌‌
لە کۆتایدا دووبارە بەهیوا کاری زیاتر و خۆماندوکردنی زیاتر بۆ خزمەت کردنی کۆمەڵگە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 314 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 29-05-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 08-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 314 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,046
وێنە 106,468
پەرتوک PDF 19,319
فایلێن پەیوەندیدار 97,302
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.953 چرکە!