پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,327
وێنە 105,501
پەرتوک PDF 19,415
فایلێن پەیوەندیدار 97,441
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تەرمەوان، نهێنیی زمان و هونەری گێڕانەوە
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەرمەوان، نهێنیی زمان و هونەری گێڕانەوە

تەرمەوان، نهێنیی زمان و هونەری گێڕانەوە
تەرمەوان -نهێنیی زمان و هونەری گێڕانەوە
ئامادەکردن: زانیار محەمەد
گەر هێندە گەوج بوویت ڕۆمانت نووسی، هێندە گەوج مەبە وای بنووسیت، بگێڕرێتەوە.
میلان کۆندێرا
1
ڕەفەی پەرتووکخانە بە بەرگی درەوشاوە و ڕەنگینی ڕۆمان دەڕازێنرێنەوە. نیگەرانی و گومان و شەکەتی درووست ناکەن، بەڵکوو چێژ و خۆشی و تەزوو بە خوێنەر دەدەن. خواستیان لەسەرە و سەرگەرمی بۆ هەمووان دەهێنن. یەکشێوەیی و ‌هاوکڵێشەیی، بەسەر زمان و ناونیشان و ناوەرۆک، بگرە بەرگیشیاندا زاڵ دەبێت. لەبەر‌ ڕوونی و ڕووکەشییان، ‌ لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازییان لێ‌ دەکرێت.
کاتێک «عەوام-پەسەندی» کایەکان دەگرێتەوە، قووڵایی دەکشێتەوە و گۆڕەپان بە دەستەوە دەدات. هاوشێوەیی و ڕاستەوخۆیی بەسەر ڕۆماندا زاڵ دەبن. (هەڵبەت عەوام-پەسەندی لای ئێمە، جیاوازە لەوەی خۆراوا، کە ژیژەک‌ نموونەی لە چەشنی فیلمی هیچکۆکی پێ‌ دەهێنێتەوە) . هەرچەندە لە دنیای نووسین و ڕۆشنبیریی کوردی، ژمارەی ڕۆمان ڕوو لە هەڵکشان ‌بێت، مایەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ‌ نییە، ئەگەر لەسەر بنەمای ڕاستەوخۆیی و سادەگۆیی نەنووسرێن.
ئەو کاتەی بۆ ڕازی جەماوەر سازش لە قووڵایی دەکرێت، کاتێک لەسەر حیسابی داهێنان و جدییەت، زمانی لاواز و سادە، هەروەها گێڕانەوەی ڕاستەوخۆ برە و پەیدا دەکەن، سەرسام نابین بە تەشەنەی پێداهەڵوتن و ڕووپامایی و زیادبوونی ڕۆمان و بنووسانیان.
2
«تەرمەوان» نوێترین ڕۆمانی کاروان عومەر کاکەسوورە. سەرەکیترین و گرنگترین خەسڵەت، فرەدەنگییەتی. لەنێو ئەم ڕۆمانەدا‌ فرەدەنگی درووستکەری ئاڵۆزی و فرەڕەهەندییە. کردنەوەی ئاسۆ و ئاڕاستەی نوێ و بەردەوامی بەردەم گێڕانەوەیە. پتر لە ئاستێکی چیرۆک، ‌ زیاد لە کەسایەتی و ڕوانینی کارەکتەر، لە زیاد لە ئاستێکی زماندا مانیفێست دەبێت. واقیع لە بەردەم گومان و ناڕەزایی و پێداچوونەوەی بەردەوام دەمێنێتەوە‌.
ئەگەر پێکهێنەر (یان بە زمانی ئەکادیمی) ‌ ڕەگەزی ڕۆمان بریتی بن لە (چیرۆک و زمان و کات و شوێن و کارەکتەر و چیرۆکخوان و تەکنیکی گێڕانەوە) ، ئەوا ڕۆمانی «تەرمەوان» لە هەموو ئەم بوارانە و لە زیاد لە ئاستێک داهێنەرانەیە.
«تەرمەوان» لە پێنج بەشى جیاواز و پاشکۆیەک بە ناوی «هاوتەختەکان، هاوکەلاوەکان، هاوگڕەکان، هاوشۆڕشەکان، هاوتەرمەکان، هاوقاوغەکان» پێک دێت. تێیدا زیندان و حیزب، شۆڕش و شار، جەستە و ماڵ، ئیسلامی سیاسی و مەرگ، هەڵبەست و هونەر و مۆسیقا، خۆکوشتن و کەرنەڤاڵی جەماوەری، ‌ تەوەری کراوە پێک دەهێنن.
لەم ڕۆمانەدا بیرکردنەوە هاوشانی یادەوەری، بە ناخی کارەکتەردا ڕۆ دەچن. جوڵە و چالاکی بەرهەم دەهێنن. ترازان ڕوو دەدات. نوێبوونەوە بە زمان و چیرۆک و خودی کارەکتەر دەدات. کارەکتەر لە شکستدا دەژی. حەقیقەتی مانەوەی، پەیوەندیی بە بەردەوامیی شکستەوەیە.
زەمەنی جیاواز، هەڵسوکەوتی کتوپڕ، یادەوەریی شێواو، خەیاڵی فراوان، ترس و دوودڵی، زمانی چڕ و تۆکمە، هەندێکجاریش تەتەڵە و وڕێنە خەسڵەتی کارەکتەرن. ئامادەگیی مێژوو سەرتاپاگیر نییە، گێڕانەوە سنووردار بکات، بەڵکوو مێژوو دەبێتە ژیاننامەی گریمانەیی و خەیاڵیی کارەکتەر، کە بە کێشەی گەورەوە ڕوو لە دنیا دەکات.
مەنەلۆگ و دەنگی جیاواز، ناڕێکی و نالۆژیکی، گفتوگۆ ناوەکی دەکەنەوە. خەیاڵ‌ دەیانخاتە سەر ڕیتمی گێڕانەوە. دەنگی چەپێنراو و فەرامۆشکراو لە خۆ دەگرن.
زمانی ڕۆمان بە ڕووی گوزارشت و گێڕانەوە و قووڵاییدا کراوەیە. تەنگژەی دەروونی و نهێنیی نەستی کارەکتەر پیشان دەدات. کارەکتەر کۆنکرێتی و ڕۆبۆت نییە، تا بە یەک شێوە و ڕیتم و زمان و چالاکی دەربکەوێت و بێکێشە بنوێنێت. بگرە دەکەوێتە دۆخێکەوە، ناتوانێت هیچ بڵێت. هەندێکجار هیچیشی بە بیر نایەتەوە.
تەرم و شار، ترس لە ئازادی، مەل و فڕین، چاودێریی دەسەڵات لەسەر ژیانی کەسی، ڕەوتی ڕووداو ئاڕاستە دەکەن. دیمەنی خەمناک و گفتوگۆی قووڵی نێوان کارەکتەر دەسازێنن. ڕۆمانەکە پرسیار لەبارەی مەرگ و خوێن، گۆرانی و مێژووی شار، درووشمی شۆڕش و لایەنگرانی، بێدەنگی و گۆڕستان دەکات.
لە کۆتایی ڕۆمانەکەدا هاتووە «من دەڵێم کاتێ‌ خۆت دەکوژیت، کە بەشێکی ئەوانی دیکەت لە لایە. بە نەمانی تۆ، ئەو بەشەی ئەوانیش دەسڕێتەوە. بە مانایەکی دی، کەسانی دابڕاو لە خەڵک پەنا بۆ خۆکوشتن نابەن، مادام هیچ بەشێکی ئەوانەی تریان لە لا نییه».
3
لە خوارەوە هەندێک خەسڵەتی پێکهێنەری ڕۆمانی «تەرمەوان» دەخەمە ڕوو:
یەکەم: جیاوازیی سەرەکیی ئەم ڕۆمانە لە زمانیدایە. کە نوێ‌ و قووڵ و ناتەقلیدییە. دابڕان لەگەڵ زمانی ڕۆژانە و باو درووست دەکات و ڕووبەری دەپارێزێت.
دووەم:‌ چەندان فۆرم و تەکنیکی نوێ‌ و ئاڵۆز و جیاواز بۆ گێڕانەوە بە گەڕ دەخات.
سێیەم: کڵێشەی باوی «سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی» تێدەپەڕێنێت. کارەکتەر یان چیرۆک، دەشێت لە ناوەڕاست دەست پێ‌ بکات. بۆ کۆتایی بگەڕێتەوە و سەرەتایشی نەبێت. ڕەنگیشە لە کۆتایی بۆ سەرەتا بگەڕێتەوە، ناوەڕاست و کۆتایی ون و نادیار بن.
چوارەم: لە گێڕانەوەی ئەدەیبی باو «چیرۆکخوانی تاکدەنگی هەمووشتزان» چیرۆک دەگێڕێتەوە. لای کاروان گێڕانەوە بۆ چەندان ئاستی جیاواز و دەنگی پەراوێزی دابەش دەبن و فرەدەنگی ساز دەکەن. هەندێکجار گێڕەرەوە دەسەڵات لە دەست دەدات و لەگەڵ خوێنەر بە دوای ڕووداودا دەچێت.
پێنجەم: ئەو کاتەی گرافۆمانیا (حەزی نووسینی ڕووکەش و سادە) دنیای نووسین و ڕۆشنبیریی کوردی دەگرێتەوە، کاروان بە شێوازی داهێنەرانە، داکۆکی لە قووڵایی و سادە نە-نووسین دەکات. ڕادەستی خواستی میدیا و سۆشیال میدیا بۆ ئاسانی و ڕوونی نابێت. سازش لەسەر ئاڵۆزی و نائاساییبوون ناکات. بگرە بە کارکردن و هەڵکۆڵین و مانەوە لە قووڵایی، ڕووبەڕووی تەوژمی «بەناوودەنگی» و پڕفرۆشیی بازاڕ دەبێتەوە.
شەشەم: کات و شوێن لە ڕۆمانی «تەرمەوان»دا ناتەقلیدین. تێکشکاون و لە گۆڕاندان. لۆژیکی باو لە دەست دەدەن و لە جوڵە و بزوات و ترازانی بەردەوامدان.
حەوتەم: کارەکتەر پۆزەتیڤ و یەکانگیر نییە. دوودڵە و شتی لە یاد دەچێتەوە. زمانی تەتەڵە دەکات، ناخی پڕ لە ناکۆکی و شەڕی گەورەیە لەگەڵ دنیای دەرەوە. ناوەوەی پڕ لە دژیەکییە‌ لەگەڵ خۆی.
هەشتەم: ناونیشان و ناوی کارەکتەر، نوێ‌ و نائاسایین. بگرە هەندێکجار بێواتایشن. جاری وا هەیە ناو لە تەنیا یەک پیت پێک دێن.
نۆیەم: گەڕانەوەی بۆ مێژوو، زنجیرەیی و بازنەیی نییە. نایەکانگیر و پچڕپچڕە. ئەو توێژەی مێژوو هەڵدەداتەوه، ‌ کە مێژووی زاڵ و باو بە فەرامۆشیی سپاردووە.
دەیەم: ڕۆمانی «تەرمەوان» بەرانبەر بە‌ سیاسەت بێلایەن و پاکیزە نییە. سیاسەت و هەرەسی سیاسی، کێشەی بەردەوامییەتی. بە زمانی ڕاستەوخۆ کاری تێدا ناکات‌، بگرە سیاسەت وەک بواری دیکە دەبێتەوە بە بەشى‌ نالۆژیکی و نائاسایی لە فەزای ڕۆماندا. دەتوانین بڵێین هەر ئەوەی بە زمانی ناڕاستەوخۆ کار لەسەر سیاسەت دەکات، ‌ دەیکاتە سیاسیترین تێکست. هەڵبەت مەبەست لە گێڕانەوە و ڕوانینی تەقلیدی و مێژوویی بۆ سیاسەت نییە‌.
یازدە: بە نزیکەیی زۆرێک لە ڕۆمانەکانی دیکەیشی، ئاماژە بە مەترسیی ئامادەیی ئایین و ئیسلامی سیاسی و گەڕانەوەی تەوژمی سەلەفییەت دەدات. هەروەک «یادەوەریی بوکەڵەکان» و «ئەو هاوڕێیەی منداڵیم ببینمەوە؟» و «کەناڵی مەیمونە چەکدارەکان» و «کازینۆی منداڵان» و «ماڵی نانی» و «تەرمەوان»یش. لە هەر یەکێکیان هێما و ئاماژە و چیرۆکی دەرکەوتنی سەلەفییەت و ئیسلامی سیاسی، ‌ بە فۆرمی جیاواز‌ کاریگەرییان لەسەر ڕەوتی ڕووداو پیشان دەدرێن.
دوازدە: چیدی پێوەری «هۆ و ئەنجام» کار ناکەن. ئەو هاوکێشەیە هەڵدەوەشێتەوە. دەشێت ئەنجام، بە بێ‌ ئامادەیی ناوەندیی هۆکار، بوونی هەبێت. ڕەنگیشە کارەکتەر، بە چەندان ئەنجامی دوور و جیاواز لە یەکدی بگات.
سیازدە: ناوەرۆکی ڕۆمان بریتییە لە کێشەی ناوەکیی کارەکتەر لەگەڵ دەرەوە. هەروەها نیگەرانی و ترسی بەرانبەر بە جەماوەر. ئەو کاتەی خرۆشانی گەورە و جەماوەری لە شەقام ڕوو دەدات، کارەکتەر ناخرۆشێت. ئەو کاتەیشی دوودڵی لە ناخیدا قوڵپ دەدات و دەهەژێت، جەماوەر و شار هێمن و هێورن. هەروەها خوێن و کوشتن چارەنووسی خەمناکی ئەون.
کارەکتەر لە ‌نێوان ئێستا و ڕابوردوو دێتەوە و بزر دەبێت. چیدی ڕابوردوو ئەوە نییە کە تێ دەپەڕێت. داهاتووش ئەوە نییە کە بەڕێوەیە. ڕابوردوو و داهاتوو لە هەنووکەی ئەودان. بۆیە شەکەتی ناخی خۆیەتی.
چواردە: لە ڕۆمانی «تەرمەوان»دا کارەکتەر لە بەردەم یاخیبوونی هەمیشەییدایە. ئەوەیش کردەیەکی دەرەکی نییە، بگرە درک و ڕووداوی ناوەکییەتی. ئەگەر لەسەر شەقام بەرپابوونی شۆڕش دەبینرێت، لە ناخی ئەودا یاخیبوون ڕوو دەدات. لێرەوە جیاوازیی شۆڕش و یاخیبوون دەر دەکەوێت. شۆڕش جەماوەری و ڕواڵەتییە، یاخیبوون تاکێتی و قووڵاییە. یاخیبوون ویستی ژیاندۆستیی ناوەوەی کارەکتەرە، دژی بێهودەیی دەرەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 354 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 08-07-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-07-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-07-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-07-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 26-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 354 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
جەلەب
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,327
وێنە 105,501
پەرتوک PDF 19,415
فایلێن پەیوەندیدار 97,441
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
سترانا بابێ فەرخۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
دیرۆک و سەرپیهات علی ئاغایێ ئەرگوشی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
جەلەب
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - زەنگەنە ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.61 چرکە!