مارێ لە خوار ماران، کافر نەبێ بەحاران
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مارێ لەخوار ماران، کافر نەبێ بەحاران) ، مار: ماڵ ئەو ماڵەی لەسەر ڕێگە و خوار ئاوایی گوند بێت، خەڵکی لایدە و غەریبە و ڕێبوار و میوان زۆر ڕووی تێ دەکەن چونکە شوێنەکەی ئەو حاڵەتەی بۆ درووستکردووە ئەویش سەر ڕێیی و بەر ماڵانییەتی، کافر بەکافری خۆی نەبێت بە حاڵیان، ئەو گۆتەیە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە ماڵی سەرەڕێ و بەرماڵان بەهۆی شوێنەکەیانەوە لەبن دەست وپێ دەچن و وەکوو کاروانسەرایان لێ دێت بۆیە وتراوە: مارێ لەخوار ماران، کافر نەبێ بەحاران.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 378 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!