پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئێراق و کوردستان لە چاخی ژیری دەستکرددا
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێراق و کوردستان لە چاخی ژیری دەستکرددا

ئێراق و کوردستان لە چاخی ژیری دەستکرددا
ئێراق و کوردستان لە چاخی ژیری دەستکرددا
د. لائق حەمە
#25-05-2023#
$پێشەکی$
لە چەند شوێنی تر نووسیومە کە باسکردنی هەندێک بابەتی گرنگ بۆ کۆمەڵگەیەک کە لە 2023دا هێشتا کارەبای موەلیدە و تەنکی سەربانیان هەبێت تەنیا خۆماندووکردنە. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە نەوەکانمان لە داهاتوودا نەڵێن خۆ دەکرا ئەوان دوو دێڕیان بنووسیایە، بۆیە هەرچەند نووسینی لەم شێوەیە جێگای خۆی ناگرێت بەڵام مانای ئەوە نییە.کە نابێت بنووسین. من باش دەزانم دەسەڵاتدارانی ئەم جۆرە کۆمەڵگەیانە لە خوێندنەوەی بابەتێکی وەهاشدا، یەکەم ماڵپەڕەکە و دوەمیش چەندە کەسەکە لە خۆیانەوە نزیکە لایان گرنگترە تا ناوەرۆک و توانای نووسەر. بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵم دا کەسێکی وەک پڕۆفیسۆر ماکس تەگمارک قسەمان بۆ بکات بەڵام دیارە ئەوان بە شتی ترەوە سەرقاڵن یان داوەتنامەکەی ئێمە بە بچووک دەزانن.
پێشتر لە بابەتێکی تردا نووسیبووم کەوا چیتر پێویست ناکات سەرباز بنێرن. ڕاستییەکەی ئەوەیە وەک لە پەڕتووکی هۆمۆ دیوس (مرۆڤەخودا) دا هاتووە کە چینی “بێکەڵک” لە درووستکردندان [1]، بەبڕوای من لەم دنیا نوێیەدا نەک سەرباز نانێرن، دەبێت خوازیار بیت دەوڵەتێکی گەورە داگیرت بکات یاخوود کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆجیا بنکەیەک لە وڵاتەکەتدا بکاتەوە وەک ئەو هەموو میوانداریەی لە کۆمپانیاکانی نەوت دەکرێت. چوونکە ئیتر کانزای بەنرخ تەنیا لیسیۆم و پێداویستییەکانی تری درووستکردنی باتریە نەک کاربۆن (نەوت) بۆ درووستکردنی وزە. ئەمڕۆ، وڵاتە پێشکەوتووەکان، چ ڕۆژاوایی چ ئەوانی تر، ئیتر پێویستیان بەوە نەماوە لە وڵاتێک جەنگ درووست بکەن تا خەڵکەکەی ڕا بکات و لای ئەوان ببێت بە شۆفێری تەکسی. بەڵکوو تەنیاوتەنیا کۆمەڵێک خەڵکی تایبەتیان پێویستە کە داهێنانی گەورە بکەن چوونکە چیتر دەسەڵاتی کۆمپانیاکان گەورەترە لە دەسەڵاتی دەوڵەت. دیسان وەک پرۆفیسرۆ حەراری لە هۆمۆ دیوس’دا دەڵێت: چی دی کۆمەڵێک “سوپەر مرۆڤ” [2] لایان گرنگ نییە.کەوا دەوڵەت ملیۆنەها خەڵکی تر بەخێو بکات.
لەم پێشەکیەدا گرنگە بنووسم: ترساندن کارێکی ئاسانە، هیوادرووستکردن سەختە. بۆیە ناکرێت تەنیا دەست لەسەر برینەکان دابنرێت و ئازارەکان بەسوێتر بکرێن. هەروەها لانی کەم هەر پڕۆفیسۆر حەراری خۆی لە پەڕتووکی “ساپیەنز”دا دەنووسێت بۆ یەکەمجارە کەسانی دیندار، خاوەنکار، و سیاسییەکانیش بەتەواوی بڕوایان بە ئاشتی هەیە. ئەگەر پێت خۆشە زیاتر لەم ڕووەوە زیاتر بخوێنیتەوە بڕوانە پەڕتووکی “فریشتە باشترەکانی سرووشتمان” کە ستیڤن پینکەر نووسیویەتی.
$دوا گۆڕانکارییەکان$
ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووی دا و تەواوی زانکۆ و دەوڵەتانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، تەنیا بریتی نییە.لە “چات”ێک بەناوی “چات جی پی تی”. ئەم جۆرە لە ژیری دەستکرد، سەرەتاکەی بریتییە لە تێگەیشتن لە زمانی ئاسایی، کۆتاییەکەی بریتییە لەوەی کەوا خۆی خۆی زیرەکتر بکات بەخێراییەکی پێشبینی نەکراو بەرەو درووستکردنی “ژیری باڵا” بڕۆین. ژیری باڵاش بە سادەترین تێگەیشتن بریتییە لە مەکینەیەک یان کۆمەڵێک کەس کە خاوەنی مەکینەیەک بن کە توانای هەموو شتێکی هەبێت. وەک ئەوەی چ مەکینەکە، چ کۆمەڵێک کەس یان کۆمپانیایەکی وەک مایکرۆسۆفت بتوانێت ببێتە خاوەن دێوەکەی عەلادین. ئەمەش بەڕاستی ئەوەندە مەترسیدارە کە لە دوا کۆبوونەوەی 7 زلهێزەکەی (گ7) دنیادا یەکێک لە تەوەرەکانیان ژیری دەستکرد بوو. هەڵبەت هەموو دەزانین کە دێوەکە توانای کاری باشیشی هەیە. کێشەکە لەوەدایە کە مرۆڤ لە 30 هەزار ساڵی ڕابردوودا مێژوویەکی نییە.بەناوی چاخی “خزمەت” یان چاخی “خێر و خۆشی”. بۆیە هەمووان لەوە دەترسین ئەم تەکنۆلۆجیایەش وەک زۆربەی تەکنۆلۆجیاکانی دیکە بۆ لەناوبردنی “ئەوان”ی تر بەکار بهێنن. هەروەها کەسانی پسپۆڕی بواری خراپ بەکارهێنانی داتا دەڵێن ئەم گۆڕانکارییانە بریتین لە درێژی سیستمی سەرمایەداری و چەمکی “سەرمایەداریی چاودێری” بۆ بەکار دەهێنن.
کە بەو شێوەیە مەترسیەکەمان ڕوون کردەوە دەکرێت بچینە ناو بابەتەکە و بڵێین، لە دۆخێکی وەهادا دەبێت دەوڵەتێکی وەک ئێراق یان هەرێمێکی بێدەسەڵاتی وەک هەرێمی کوردستان چی بکات؟ یان بەشێوەیەکی تر، گریمان کەسێک لەو دوو دەسەڵاتە (بەغدا و هەولێر) ڕای سپاردووین خۆمان بۆ ئەو دۆخە حازر بکەین، چی بکەین باشە؟
وەڵامە خێراکە ئەوەیە کەوا چەندە لە بابەتی گۆڕانی ئاو و هەوادا ئەم جۆرە دەوڵەتانە قسەیان دەڕوات ئەوپەڕی ئەوەندەش لەم بابەتەدا قسەیان دەڕوات. بۆیە ئەگەر بڕیار بێت هەنگاوەکە ئەوە بێت کە با فڵان دەوڵەت لە ڕێگای فڵان ڕێکخراو یان پەیوەندییەوە هەوڵ بدات مەترسی ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیە کەمتر بکاتەوە، ئەوە بەڕای من هیچ‌ ئەنجامێکی نابێت. خوێنەری کورد هیوادارم ئاگاداری ئەوەبن کەوا لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەپێی ئەم پەڕتووکە [3] کە بە قوڵی مێژووی سەرمایەداری باس دەکات لە چوارچێوەی تێکدانی کەشوهەوای زەوی لەلایەن ڕۆژاواییەکانەوە، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەداخەوە پێشەنگ دەبێت لە دەرکەوتنی نیشانەکانی گەرمبوونی زەوی و لەگەڵ بەردەوام بوونی دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا، بە قسەی ئەو، بۆ هەمیشە وشکەساڵی تێدا درووست دەبێت. لەوانەیە خوێنەر بڵێت، ئەم دوو بابەتە چ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە هەیە؟ سادەترین وەڵام ئەوەیە کە هەردووکیان درووستکراو یان لێکەوتەی سەرکێشیەکانی دەوڵەتانی ڕۆژاوایە و کاریگەریە خراپەشی بۆ خەڵکی دیکەیە بەتایبەتی بۆ ئەو دەوڵەتانەی بە “جهیانی باشوور” ناو دەبرێن.
با پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکە بدەینەوە، چەن شتێکی دیکە هەیە لەبەر چاوی بگرین. بۆ نموونە: ئایا ئەم جۆرە نوێیەی تەکنۆلۆجیا دەبێتە هۆی جیاوازی گەورە لەنێوان وڵاتەکاندا یان سنووری نابێت و جیاوازیەکە لەنێوان دوو لایەندا دەبێت کە لایەنێکیان خاوەن ئەم تەکنۆلۆجیایە بن و لاکەی تریش هیچ بێ گوێدانە هاووڵاتی بوونیان؟ بەڕای من بەڵێ ئەم سیناریۆیە درووستترە وەک لەوەی بووترێت نەخێر سۆسیالیزم یان هەر مەزهەب و پرەنسیپێکی تر بتوانێت وا لەوانە بکات کە خاوەنی ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەن کەوا تەواوی دانیشتوانی دەوڵەتێک مافی ئەوەیان هەبێت کە لە سوودەکانی ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیەدا بەشدار بن. بۆچی؟ چوونکە خۆی ئەگەر دێوەکەی عەلادین بێت دەتوانێت هەموو سنوورێکی بیرکردنەوەی ئێمە ببڕێت.
$ڕۆڵی دەوڵەتانی وەک ئێراق چییە؟$
ئەوی شارەزای مێژووی ڕۆیاڵ سۆسایەتی (کۆمەڵگەی شاهانە) ی بەریتانی بێت دەبێت بزانێت پێش ئەوان زانست بەو شێوە ڕێکخراوە نەکراوە و ئەنجام نەدراوە. چەندە گرنگە بزانرێت بنەماکانی بیرکاری لە فڵان و فیسارەوە لە فڵان و فیسار شارستانییە.ەوە هاتووە، ئەوەندەش گرنگە بزانرێت کە ڕۆیاڵ سۆسایەتی و نموونەکانی تری لە ئەوروپادا، بە مێژووی بنەماڵەی مەدیچییەکانی ئیتالیاوە هێندە گرنگە لە مێژووی پێشکەوتنی زانستدا. بۆچی؟ چوونکە، دیسانەوە پڕۆفیسۆر حەراری دەڵێت: هاریکاری کردن گرنگە نەک تاکێکی بلیمەت یاخوود درووستکردنی ئامێر یان ئامرازێک.
هەر بۆیە ئەگەر خوانەخواستە ئەم نووسینە بگاتە دەسەڵاتداران، کە لە هەواڵێکدا وا دیارە سەرۆکوەزیرانی ئێراق لەگەڵ یەکێک لە پڕۆفیسۆرەکانی بوارەکە قسەی کردووە و کارێکی مەحاڵ نییە. دەکرێت نەک لەگەڵ کەسێکی بەڕەگەز ئێراقی قسە بکرێت، دەکرێت ئەم هەوڵە زۆر جددیتر کاری لەسەر بکرێت و ڕاستەوخۆ لەگەڵ پسپۆڕانی بوارەکە قسە بکرێت. هەموو دەزانین دەوڵەتێکی وەک ئێراق ئەگەر بە ژێردەستەییش بێت قسەی هەیە لە یەکێک لە گرنگترین بوارەکانی ژیانی مرۆڤایەتیدا کە دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتە کە تا ئێستاش یەکەم سەرچاوەی وزەیە بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەی ژیری دەستکردیش. دەکرێت دەوڵەتی ئێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێم لە بابەتی نەوت گرنگتر تەماشای ژیری دەستکرد بکەن و ئەگەر پسپۆڕانی بوارەکەش نەیانەوێت کار لەگەڵ ئەواندا بکەن، خەریکی پێگەیاندنی پسپۆڕ بن.
چۆن؟ وەک لەسەرەوە وتمان ئەم جۆرە لە باسکردن لە کاتێکدا کارەبای موەلیدە و تەنکی سەربان هەیە بەڕاستی مایەی گاڵتە جاڕیە بەڵام گریمان (دەزانم چەن گریمانەیەکی سەختە) ویستێک هەیە ئەو خزمەتگوزاریە بنچینەییانە چارەسەر بکات. گریمان ئەو پڕۆسەیەش 10 ساڵی پێ دەچێت. لەم دە ساڵەدا:
1. گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پەروەردەدا بەوەی تەکنۆلۆجیای زانیاری جێگای وەک بابەتە بنچینەیییەکانی تر نەک دیار بێت بەڵکوو بابەتەکانی تر هەموو لە چاوی زانستی کۆمپیوتەرەوە تەماشا بکرێن و بوترێنەوە.
2. دەوڵەت چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ نەوتدا دەکات بەهامان شێوەش هەڵسەوکەوت لەگەڵ ژیری دەستکرد بکات و دەست بکات بە سەرمایەگوزاری لەو کۆمپانیایانەدا کە پێشەنگن یان خەریکی دەستپێکردنن.
3. لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێدا بە گەرمی ئەگەر هاریکاریش نەکەن چاودێری ستراتیجەکانی ئەوان بکەن بەتایبەتی دەوڵەتانی کەنداو کە بڕوام وایە لە کاروانەکە دوا نەکەوتوون و هاوزمانی دەوڵەتی ئێراقن.
4. لەگەڵ هەردوو زەبەلاحی دنیادا کە پێشەنگن لە بوارەکەدا (بەریتانیا و ئەمریکا) دۆستایەتی ستراتیجیان هەیە بۆیە 1 بۆ 3 زۆر ئاسانە بۆیان. جگە لەوەش ڕاستەوخۆ چاودێری پێشکەوتنەکانیان بکەن و هەوڵ بدەن وەک بواری نەوت یان چەک گرنگی بەم بوارەش بدەن لەگەڵیاندا.
خۆ ئەگەر هاتوو (2) کاری لەسەر کرا، ئەوکاتە دەکرێت هەم ستراتیجەکە ڕوونتر بکرێتەوە، هەم میکانیزمی خۆ ئامادەکردنەکە. چوونکە لە باشترین حاڵەتدا ڕۆڵەکەیان تەنیا ڕۆڵێکی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانە تا دۆخی کارەبا و تەنکی سەربان ئاوها بێت. هاوکات دەزانین کە گەندەڵی چۆن بە تەواوی دەمارەکانی دەوڵەتی ئێراق و هەرێمی کوردستانیشدا بڵاو بۆتەوە، بۆیە هەر هەوڵێکی دەسەڵاتدارنی ئێستای بەغدا و هەولێر بەدڵنیاییەوە بریتی دەبێت لە هەوڵێکی خزمخزمێنە و واستە و واستەکاری. بەڵام هەرچۆنێک هەبێت، لەوانەیە ئەگەر یەکێک لەو ‘سوپەر مرۆڤ”انەی حەراری باسی دەکات لە بەغدا، تاران یان ئەستانە (ئێستانبوڵ) بێت باشتر بێت وەک لەوەی لە کالیفۆرنیاوە پێی بووترێت دەبێت خەمی وشکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بخۆیت.
ئەو ستراتیج و میکانیزمانە چی دەبن؟ یەکجار سەختە قسەکردن لەسەری. کاتێک دەسەڵاتداران ویستیان ئەو کارە بکەن دەکرێت ئەو کەسانەی ڕادەسپێردرێن ئەو وردەکاریانە بنووسن و لەوانەشە پێویست بکات بە پارێزراویش بیهێڵنەوە نەک لە بابەتێکی میدیاییدا باس بکرێت.
لە کۆتاییدا، هیوادارم ئەم ترساندن و هیوادرووستکردنە، ئەگەر هیچ نەکات هاندانێک بێت کە لە 2023دا ناکرێت دەوڵەتێکی دەوڵەمەندی ئێراق باسی ژیری دەستکرد بکات ئەگەر پلانی لەناوبردنی موەلیدە و تەنکی سەربانی نەبێت. هەروەها درووستکردنی هێزێک، وەزارەتێک یان کۆمپانیایەکی گەورە کە وەک کۆمپانیای نیشتمانی نەوت کارێکی مەحاڵ نییە.کەوا کاری ئەوە بێت هەم مەترسییەکانی ئەم تەکنۆلۆجیا نوێیە هەم ئەگەر پێی بکرێت کەڵک لە تواناکانی تەکنۆلۆجیا نوێیەکە وەربگرێت. لەڕاستیدا ئەگەر ویستی گۆڕانکارییەکە هەبێت و پشتیووانی تەواوی هەبێت، هەمووان دەزانین کە مەحاڵ نییە.و چەندە توانا دەرەکیەکان دەکرێت پێشەنگ بن، توانا ناوخۆییەکان (لەناویشیاندا کەسانێک خەڵکی ناوچەکە بن بەڵام لەدەرەوە بژین) دەکرێت ڕۆڵی ئەو توانا دەرەکییانە ببینن. بەڵام ئاشکرایە نە مۆدێلی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سەرکەوتوو بووە، نە مۆدێلی فەرمانڕەوایی هەردوو دەسەڵاتەکە، بۆیە لەناو دۆخێکی وەهادا وەک لە پێشەکیدا هاتووە، ڕۆڵ بینینی ئەم دەوڵەتانە نزیکە لە مەحاڵ لەبەر ئەوەی نایانەوێت (بڕوانە ئەم پەڕتووکە) کاری لەم جۆرە بکەن کە بابەتێکی فراوانە و بابەتی ئەم نووسینە نییە.
پێڕست:
[1] مرۆڤە خودا: کوورتەیەک لە مێژووی سبەینێ. یوڤاڵ حەراری (بە ئینگلیزی) ، چاپی 2016 لەندەن. پەڕەی 379
[2] هەمان سەرچاوەی [1] و لێرەش زیاتر ڕوونی دەکاتەوە.
[3] کەم زۆرترە: چۆن بچووکبوونەوە جیهان ڕزگار دەکات. جەیسن هیکەل. بڕوانە پێشەکیەکەی.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 423 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistantimes.org
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 25-05-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زانست
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( کاکۆ پیران ) ل: 07-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 07-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هومام تاهیر )ڤە: 31-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 423 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1187 KB 07-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - نەدیار ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.141 چرکە!