پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,075
وێنە 106,677
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,292
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
میر بەدرخان و سەرکردایەتییەکەی
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میر بەدرخان و سەرکردایەتییەکەی

میر بەدرخان و سەرکردایەتییەکەی
ناونیشانی بابەت: میر بەدرخان و سەرکردایەتییەکەی
ئامادەکردن: #کەیهان محەمەد نەژاد#

لەنێو مێژووی نەتەوەی کورد، زۆر کەسایەتی و بنەماڵەی کوردپەروەر هەڵکەوتوون، خزمەتییان بە نەتەوە و نیشتمانی خۆیان کردووە و بوونەتە گیانفیدای ئارمانجە ڕەواکانی نەتەوەی خۆیان، خۆشی و دەوڵەمەندی لەلایان گرینگ نەبووە، هەموو هەوڵیان سەرکەوتنی نەتەوەکەیان بووە. یەکێک لەوان؛ بنەماڵەی بەدرخانییەکان بووە و لەنێو ئەم بنەماڵەیەدا گەلێک کەسانی ڕێبەر و ناودار هەڵکەوتوونە. “ڕوودیارد کیپ لینگ” (Rudyard Kipling) نووسەری بەریتانیایی دەڵێت؛ “ئەگەر مێژوو وەکوو چیرۆک گوترابا و دەرسیان دابا، هیچکات لە بیر نەدەکرا”. ئەم وتەیەی “ڕوودیارد کیپ لینگ” ڕاستە، چونکە مێژووی ئێمەی کورد هەمیشە لەلایەن داگیرکەری کوردستانەوە بە شێوەیەکی چەوت نووسراوە، ئێستا؛ ئەوەی بۆ ئێمە ماوە لەلایەن چیرۆکبێژ و دەنگبێژەوە، سینگ بە سینگ وتراوە و کەسانی نیشتمانپەروەر و نووسەر لێیان وەرگرن و بیانکەنە پەڕتووک.
“بەدرخان ئەودال” یان بەدرخان بەگی کوڕی “عەبدوڵڵا بەگ”، لە ساڵی 1803 دا لە شاری جەزیرەی بۆتان سەر بە باکووری کوردستان لەدایک بووە. بەڵام سەبارەت بە ڕێککەوتی لە دایکبوونی، بۆچوونی جیاواز هەن. هەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن “بەدرخان” لەنێوان ساڵانی 1803 هەتا 1806 لەدایک بووە. لە بنەماڵەی “عەزیزان” بوو. “شەرەفخان بەدلیسی” لە شەرەفنامەی خۆیدا نووسیویە؛ “بنەماڵەی عەزیزان پێشتر ئێزیدی بوون، دواتر بوونە بە موسڵمان”. لێرەدا پێویستە بزانین میر “بەدرخان” لە کاتی دەسەڵاتداری خۆیدا چی کردووە و ئایا بۆ سەربەخۆی نەتەوەی کوردی خەباتی دەکرد یان تەنیا بۆ بنەماڵەی خۆی؟ میر بەدرخان هەر زوو دەگات بە دەسەڵات و لە ساڵی 1830دا ئیدارەی بۆتان بەدەستەوە دەگرێ. ئەو هەر زوو لەگەڵ “میری #سۆران#” میر محەمەد هاوپەیمانی درووست دەکات. پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەرمەنییەکان هەبوو، بڕیاری دابوو هەر کەسێک ژیانی هاوبەش لەگەڵ کچی ئەرمەنی پێکبهێنێت، هاوکاری دەکات. تەنانەت گەنجانی ئەرمەنیش لە ناو هێزە سەربازییەکانییدا بەشدار بوون و هێزێکی باشیان پێکهێنا بوو. چەندین ڕاوێژکاری ئەرمەنی وەک “دومیستیهان مانکۆلییان، ئوجانسی شاڵکترین و میرمارتۆ” لە ناو هێزەکانییدا و دەوروبەری خۆیدا هەبوون.
بۆ خۆپێگەیاندنی منداڵانی کورد هەوڵێکی زۆری دەدا، دەوترێ جارێک “میر بەدرخان” سەردانی یەکێک لە قوتابخانەکان دەکات و بە مامۆستاکەیان دەڵێت؛ “هەر منداڵیک لاپەڕەیەکی بە بێ هەڵە بخوێنێتەوە، پاشایەتی پێ دەبەخشم”. لێرەدا دەردەکەوێ مەبەستی میر ئەوە بووە هانیان بدا باشتر بیخوێنن و بۆ داهاتووی کوردستان باندۆڕدار بن. هەوڵێکی زۆری داوە کەسانی خوێنەر بۆ ئەوەی ببنە پسپۆر و فێری زانیاری مۆدێڕن ببن، بەرەو ئورووپای دەناردن. خزمەتێکی گەورەی بە نەتەوەی خۆی کرد، لە کاتی دەسەڵاتی میر بەدرخاندا نە تەنیا دادپەروەری و بەرانبەرییەکی باش هەبوو، بەڵکوو کەسانی دز و گەندەڵیش نەبوون. ئەو لە کاتی دەسەڵاتداری خۆیدا بۆ ئەوەی نەتەوەکەی سەربەخۆ بێت و پێویستی بە یارمەتیی هیچ لایەنێک نەبێت، دوو کارگەی بەرهەمهێنانی چەک و بارووت لە شاری جەزیرە درووست کرد. بێجگە کارگەی چەک و بارووت، دراویشی بە ناوی خۆی درووست کردبوو، لە لایەکی ئەم دراوە نووسیبووی “میری بۆتان بەدرخان” و لە لای دیکە نووسیبووی “1258ی کۆچی”.
“میر” توانیبووی کەسانێکی زۆر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ، هەر کەسێکیش تووشی تاوانێک ببوایە بە تووندی سزای دەدا و هەر کەسیش دزی کردایە دەستی دەبڕی، زەوی بەنرخێکی هەرزان دەدا بە جووتیاران، بە ڕێژەی سێ لە سەدی داهاتەکەی دەیاندا بە میر بەدرخان، ئاستی ئەم داهاتە لە داهاتێک، دەوڵەتی عوسمانی لە جووتیارانی وەردەگرت زۆر کەمتر بوو. هاوکاری ماددی ئەو بنەماڵانەی دەکرد کە دەسکوورت و کەم داهات بوون. هەر بۆیەش خەڵکی کوردستان میر بەدرخانیان خۆشدەویست. شێوازی فەرمانڕەوایی ئەوندە تووند بووە؛ تەنانەت کەسێک وەکوو دز و گەندەڵ لە سنووری دەسەڵاتیدا دیار نەبووە و ئەم ناوچەیە ئاساییشێکی گشتگیری بە خۆیەوە بینیبوو. لە پەڕتووکە مێژوویەکاندا باسیان کردووە؛ لەو کاتەدا دوو گەشتیاری ئامریکایی سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی میر بەدرخانیان کردووە و بۆ ماوەی چوار حەوتوو لەوێ مابوون و تووشی هیچ گرفتێک نەبووبوون، بینیبوویان خەڵکی ئەم دەڤەرە و سەرۆک عەشیرەکان چەندە میریان خۆشدەوێت و دیاریان بۆ میر دەبرد. هەوڵی دابوو هەموو ناوچەکانی کوردستان بە دەستەوە بگرێ، ئەو بۆ سەربەخۆیی کوردسان خەباتی دەکرد.
کاتێک کە سووپای عوسمانی سەرقاڵی شەڕکردن لەگەڵ دەوڵەتی میسر بوو، میر ئەم هەلەی بە دەرفەتێکی باش زانی و پەرەی بە ڕزگارکردنی ناوچەکانی کوردستاندا، لە مووکریانەوە تاکوو بۆتانی ڕزگار کرد. دادپەروەری “میر بەدرخان” لەنێو مەزهەبیشدا بووە، لە باری یەکسانی و دادپەروەری میر بەدرخان، میر “جەلادەت بەدرخان”ی کوڕی دەڵێت؛ “لە جەزیرەی بۆتان ڕووبارێک هەبوو ناوی “چەم جەهوو” یان ڕووباری “جەهوو” لە نزیک “ئبن عومەر” بووە. یەههوودییەکان بۆ ڕێوڕەسمی مەزهەبی خۆیان و بۆ بە جێهێنانی پێویستاتەکانی خۆیان دەچوونە سەر ئەم ڕووبارە، کوردەکانیش دەچوون ڕێیان لێ دەگرتن و دژایەتییان دەکرد. ڕۆژێک “خا خام”ی یەهوودییەکان دەچێتە لای “میر بەدرخان” سکاڵا دەکات و بە دەست ئیشارە دەکات بۆ شوێنەکە، بەڵام ناوی ئەم شوێنە ناهێنێ. میر پرسیار دەکات ئەو شوێنە کوێیە؟ بەڵام “خا خامی” یەهوودییەکان دیسان بە دەست ئیشارە دەکات، لەو کاتەدا “میر” پێ دەکەنێ و پێی دەڵێت؛ ناوی ئەم شوێنە “چەم جەهوو” واتە ڕووباری یەهوودییەکان یان جێگای پێکدادان. ئیدی “میر بەدرخان” بڕیار دەدات ئەم شوێنە تایبەتە بە یەهوودییەکان و نابێ هیچ کوردێکی موسڵمان بچێتە ئەم شوێنە و دەستێوەردان لەم شوێنە بکات”.
دوای ئەوەی “بەدرخان” لە ساڵی 1835دا بارودۆخی لەشکەری، سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی بەهێز دەکات، هێدی هێدی خۆی بۆ دەوڵەتێکی کوردی ڕێکدەخات. جەزیرەی بۆتان وەکوو پێتەختی کوردستان ڕادەگەیێنێت. لە ساڵی 1838، بۆ تێکشکاندنی دەسەڵاتی “سەعید بەگ” هاوکاری عوسمانییەکان دەکات. بە پێی نووسراوە مێژووییەکان، “سەعید بەگ” بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی هاوکاری میر بەدرخانی نەکردبوو. هەر دوای ئەم هێرشە لە ساڵی 1839، داوا لە میرەکانی کوردستان دەکات یەک بگرن، لە هەرێمی وان “مەحموود خان”، لە هەرێمی #هەکاری# “نووڕوڵڵا و فەتاح بەگ”، “خالید بەگ” سەرۆکی “هێزان”، لە هەرێمی مووش “شەریف بەگ”، لە قەرس و ئاجار “حسێن بەگی کوێر”، میری هەرێمی ئەردەڵان، شێخ محەمەدی مووسڵی و شێخ یووسف #زاخۆ#یی، وەکوو زانا بەشداریان لە هاوپەیمانێتی میرەکان کرد. ئەوان دەستیان کرد بەهێزکردنی قەڵاکانی کوردستان و بۆ پاراستنی دەوڵەتی کوردی پێکەوە سوێندیان خوارد. زۆرێک لە مێژوونووسان و لێکۆڵەرەکان “میر بەدرخان” وەک “باوکی بزووتنەوەی کورد” و هەندێکیش بە “سەرکردەیی مەزنی لەشکەری” پێناسە دەکەن. کریس کۆچێرا دەڵێت؛ لە سەدەی نۆزدەهەمدا میر بەدرخان قارەمانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بوو. لە 26-07-1847دا دەوڵەتی عوسمانی بە مەبەستی لەناوبردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بە ئامادەکردنی هێزێکی گەورە کە “سوڵتان” ئامادەی کردبوو، پێکهاتبوو لە 30 هەزار لەشکەر، 15 هەزار کرێگیراو و 40 تۆپ”، هێرشی کردە سەر سووپای کوردان لە دەڤەری #ورمێ# و شەڕێکی گەورە ڕوویدا. بەڵام سووپای عوسمانی سەر نەکەوت و لە چەندین لایەوە تووشی شکست هات. چەندین تۆپ و چەکی سووپای عوسمانیش کەوتە دەستی سووپای کوردان. دوایی ئەم شەڕە میر “بەدرخان” بڕیارێکی گرینگیدا و سەربەخۆیی کوردستانی ڕاگەیاند، لە بۆتانەوە هەتا وان، #مەهاباد#، ڕەواندوز، مووسل، وێرانشار، سۆرەک، #ئامەد#، #شنۆ#، سێرت، سینجار، ئاشنا و ئورمییەی خستە بن دەسەڵاتی دەوڵەتی کوردی.
بەم شێوە؛ دەسەڵاتدارانی عوسمانییەکان بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی کوردی چەندین ڕێگایان هەڵبژارد؛ یەکەم ڕێگا، ویستیان بە فێڵ دانووستاندن بکەن، ئەوان لە ڕێگای “مەلا مەحموود بایەزید”وە لە شاری “ئەرزڕووم” دانووستاندنیان لەگەڵ “میر بەدرخان” کرد، بەڵام هەر زوو دوای دانووستاندن هێرشیان کردە سەر جەزیرەی بۆتان و دەرکەوت کە ئەم دانووستاندنە تەنیا بۆ خۆ بەهێزکردنە، بەڵام لەم هێرشەشدا سەرکەوتوو نەبوو. بە هەر نرخێک بوو دەوڵەتی عوسمانی توانی هەندێ لە سەرکردەکانی کورد لەوان “یەزدان شێر” ئامۆزای میر بەدرخان و سەرکردەی هێزێکی سەربازی دەوڵەتی کوردی لە لای خۆیەوە ڕابکێشێ و “یەزدان شێر”یش بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ عوسمانییەکان شاری جەزیرە بۆتان پێتەختی کوردستان ڕادەستی عوسمانییەکان بکات، ئەم خیانەتەش بوو بەهۆی دابەزینی ورەی لەشکەری کورد لە جەزیرە بۆتان کارگەی چەک و تەقەمەنی لێ بوو. ‌‌‌‌‌‌‌بەم شێوە دوای بەرگریێکی کەم شاری جەزیرە کەوتە دەستی هێزەکانی عوسمانی و “میر بەدرخان” بە هێزیکی گەورە بەرەو قەڵای “کارۆخ”‌‌‌‌‌‌‌‌ چوو و لەوێش دوای ماوەیێکی زۆر شەڕ و پێکدادان، بەداخەوە لە 12-8-1847دا میر ڕادەستی عوسمانییان بوو. “میر بەدرخان” سەرکردەی قارمانی کورد دوای ئەوەی چەندین جار لە شاری ئەستەنبوڵ دادگاییان کرد لەلایەن عوسمانییەکانەوە بۆ دوورگەی “کریت”ی یوونان دوور خرایەوە، بەڵام هۆکار چی بوو کە ئامۆزاکەی میر بەدرخان خیانەتی لە دەسەڵاتی کوردی و دەوڵەتی کوردی کرد؟ هۆکاری خیانەتی “یەزدان شێر” ئەمە بوو؛ “کاتێک کە عوسمانییەکان هێرشیان کردە سەر قەڵای “کۆرنیل”ی سەعید بەگ، ئەو کات میر بەدرخان پشتیووانی عوسمانییەکان کردبوو. چونکە “سەعید بەگ” خالۆی “یەزدان شێر” بوو. چەندین هۆکاری دیکەش هەبوون یەزدان شێر خیانەتی بە میر بەدرخان کرد.
دوای داگیرکردن و لە ناوبردنی دەوڵەتی کوردی بە سەرکردایەتیی “میر بەدرخان” لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە، هێزی عوسمانییەکان کاولکارییەکی زۆریان لە کوردستان بە دوای خۆیاندا بە جێهێشت، سەدان کەسی کوشت و زۆربەی خەڵکی کوردستانی لە زێدی خۆی دوور خستەوە و، هەروەها دەستی بەسەر زەوی خەڵکدا گرت و ئەو زەوییانەی بەنرخێکی هەرزان بە بیانییەکان دەفرۆشت. میر بەدرخان ماوەیەکی زۆر لە دوورگەی “کریت”ی یوونان بوو. لە ساڵی 1858، سوڵتانی عوسمانی بڕیاری عەفووکردنی بەدرخانیدا. میر بەدرخان دوای ماوەیەک لە ئەستەنبوڵ ژیا، دواتر بەرەو “شام” ڕۆیشت و هەتا کۆتایی ژیانی خۆی، واتە لە ساڵی 1869 دا لەوێ مایەوە، میر بەدرخان کۆچی دوایی کرد، بەڵام نەوەیەکی بە پەروەردەی باش بە دوای خۆیدا بە جێهێشت. ناوی ناوچەی بۆتان وەکوو ناوچەیەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەر لە ناو مێژووی کورد، تۆمار کرد. میر بەدرخان و بنەماڵەکەی هاوکاری و خزمەتێکی زۆریان لە بواری فەرهەنگ، مێژوو، وێژە و زمانی کوردیدا کردووە. کاریگەریی خزمەتی بنەماڵەی بەدرخانییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دیارە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 246 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژیاننامە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 05-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل : 05-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 246 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,075
وێنە 106,677
پەرتوک PDF 19,298
فایلێن پەیوەندیدار 97,292
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!