پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,206
وێنە 105,172
پەرتوک PDF 19,471
فایلێن پەیوەندیدار 97,346
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دیسانەوە شکستی ئیسلامی سیاسی
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دیسانەوە شکستی ئیسلامی سیاسی

دیسانەوە شکستی ئیسلامی سیاسی
ناونیشان: دیسانەوە شکستی ئیسلامی سیاسی
نووسەر:#عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون:#08-05-2023#
لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، چەمکی شکستی ئیسلامی لە ناوەندە ئەکادیمییەکانی ڕۆژاوادا بە گشتی و ناوەندە فەرەنسییەکاندا بەتایبەتی کاری لەسەر دەکرێت و چەندین تێز و دژە تێزی لەسەر بەرهەمهێندراوە و لە پەڕتووکە کوردییەکانمدا بە درێژی باسم کردوون و لێرەدا ناگەڕێمەوە سەریان، بەڵام ئەوەی لە ئێستا و ئێرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدات، دەرفەتێکی یەکجار گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخ و پێگەی ئیسلامی سیاسی لەنێو پەیوەندییەکانی هێزدا.
تونس، مەغریب، ئێران، سعودیە، میسر، ئێراق، کوردستان: ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ئێمە لە بەردەم دوو دیاردەی سۆسیۆلۆژیی گەورەداین، یەکەمیان گەڕانەوەی دەوڵەت بە میکانیزمەکانی ئاساییشەوە و دووەمیشیان ئاوابوونی خۆری ئیسلامی سیاسی بە مۆدێلە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەیەوە.
=KTML_Bold=تونس و مەغریب=KTML_End=
لە 17ی نیسانی ئەمساڵدا ڕاشید غەنووشی، ڕابەرە مێژووییەکەی ئیسلامی سیاسیی تونسی، ڕاپێچی زیندان کرا. ئەم فاکتە بە تەنیا پەیوەندیی بە ئەکتەرێکی سیاسییەوە نییە، بەڵکوو لەنێو هەلومەرجێکی بابەتی فراواندا بەرهەم دێت کە هەڵگری چەندین ڕەهەندی گشتگیرە. لەنێو ئەم هەلومەرجەدا، سەرۆکە ئۆتۆکراتەکەی تونس دەرگا لەسەر قۆناخێکی 10 ساڵی دادەخات کە تێیدا ئیسلامی سیاسی نەک هەر بەنێو کۆمەڵگەدا، بەڵکوو بەنێو دەزگاکانی دەوڵەتیشدا دەکشا.
لێرە بەدواوە چیدی تونس ئەو مۆدێلە لە دیموکراسی نییە کە لە یەک کاتدا هێزە ئیسلامییەکان و هێزە عەلمانییەکان پێکەوە بەشداریی دەسەڵات بکەن و پێکەوە دەوڵەت و کۆمەڵگە بەڕێوەببەن. بە پێچەوانەوە، لێرە بەدواوە تونس دەبێت بەو ڕووبەرەی کە تێیدا خۆری دیموکراسی و ئیسلامی سیاسی پێکەوە ئاوا دەبن.
ئەم ئاوابوونە سەرەتای قۆناخێکی نوێی کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، قۆناخێک کە نە جێگەی دیموکراسیی تێدا دەبێتەوە نە ئیسلامی سیاسی! ئەمە خواست و بڕیار و لایەنگری و ئارەزوو نییە، بەڵکوو فاکتێکی کۆنکرێتییە کە هەموو لایەک دەبێت لێی تێبگات.
لەدوای ساڵی 2011وە و لە دەرەنجامی شۆڕشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، دەوڵەتەکان ناچاربوون بەوەی چەندین کەناڵی پەیوەندی لەگەڵ هێزە جیاوازەکانی ئیسلامی سیاسیدا درووستبکەن و لە چەندین ئاستی جیاوازدا ڕێککەوتنیان لەگەڵدا واژۆ بکەن و دەرگای بەڕێوەبردنی دەوڵەتیان لێ بکەنەوە.
تراژیدیای هێزەکانی ئیسلامی سیاسی لەوەدایە کە لە میکانیزمەکانی عەقڵی ساردی دەوڵەت تێنەگەیشتن و لە زۆربەی دۆخەکاندا بە عەقڵی شۆڕشگێڕانەی تاودراو بە مۆراڵ و سۆزەوە لەگەڵ جیهاندا مامەڵەیان دەکرد و ئەمەش وایکرد بەخێرایی فڕێبدرێنەوە ئەو پەراوێزانەی کە لێیەوە هاتبوون.
لە پەنای ئەم فاکتەدا، فاکتێکی دیکەش هەیە کە دەبێت ئاماژەی پێبدەین: ئەو جەماوەرە بەرفراوانەی کە بە درێژایی مێژووی ئیسلامی سیاسی لە دۆخی ئۆپۆزیسیۆنبووندا سازیدابوو، لە دۆخی گەیشتنی بە دەسەڵاتدا لەدەستیدان و لێرەوە داپڵۆسین و فڕێدانی بۆ نێو پەراوێزەکان لەلایەن دەسەڵاتە ئۆتۆکراتەکانەوە ئاسانتر بوو.
کاتێک قەیس سەعید پەلاماری نەهزە دەدات، ئەم حیزبە چیدی هەمان ئەو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییە مەزنەی 2011 نییە کە هەژموونی بەسەر کێڵگەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا کردبوو، بە پێچەوانەوە، لە ساڵی 2019دا نەهزە دوو لەسەر سێی ئەو جەماوەرەی لەدەستداوە کە لە 2011دا هەیبووە. واتە قەیس سەعید پەلاماری حیزبێک دەدات کە وەکوو ڕۆژنامەی لۆمۆند دەڵێت: لە ساتەوەختی کەوتنێکی تراژیدیدایە.
بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی دەکەوێت تەنیا نەهزە نییە، ئەوەی ڕاپێچی زیندان دەکرێت، بەبێ ئەوەی چەندین ملیۆن کەس بڕژێنە سەر جادەکان و داوای ئازادکردنی بکەن، تەنیا غەنووشی نییە، بەڵکوو کۆی ئیسلامی سیاسییە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا. لە مەغریبی پادشا محەمەدی شەشەمدا، ئیسلامی سیاسی کە لە ساڵی 2011دا 125 کورسیی پەڕڵەمان بەدەستدەهێنێت، لە 2021 دا تەنیا 13 کورسی بەدەستدەهێنێت و بەم شێوەیەش چەند هەزار کیلۆمەترێک لە دەسەڵات دووردەکەوێتەوە. لە جەزائیردا، چیدی گرووپەکانی دەسەڵات بە پێویستی نازانن کە تەنانەت یەک پۆستی وزاریش بە ئیسلامی سیاسی ببەخشن و پێیانوایە کە یارییەکە ئیدی کۆتاییهاتووە.
=KTML_Bold=ئێران و سعودیە=KTML_End=
گەر لە تونس و مەغریب و جەزائیر و میسردا، شکستی ئیسلامی سیاسی زیاتر لە ڕووبەرە سیاسییەکاندا خۆی نمایش بکات، لە ئێران و سعودیەدا زیاتر لە ڕووبەرە کۆمەڵاتییەکاندا دەردەکەوێت و بەر هەستمان دەکەوێت. ئێران و سعودیە، بەلای کەمەوە لە 40 ساڵی ڕابردوودا یەک مۆدێل لە بەرنامەی بەکۆمەڵایەتیکردنی تەواوی کۆمەڵگەیان پیادە کردووە. ئەم بەرنامەیە لەسەر کۆی ئەو کۆد و نۆرم و بنەما و خەیاڵدان و بەهایانە بینا کرابوو کە ئیسلامی سیاسی لە سەدەی بیستەمدا بەرهەمی هێنابوو.
لەم چوارچێوەیەدا، تەواوی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤێک، لە لەدایکبوونییەوە تاوەکوو مردنی، بەپێی ئەو بەرنامەیە ڕێکدەخران و بەڕێوەدەبران. ئەم بەرنامەی بەکۆمەڵایەتیکردنە، کۆمەڵگە وەکوو پانتاییەکی داخراو بەسەر دنیای دەرەوەدا وێنا دەکات، بە جۆرێک مرۆڤ دەخاتە بەردەم دوو بژاردەوە: تۆ یان لە ناوەوەی یان لەدەرەوە، یان دۆستی یان دوژمن، یان سپیت یان ڕەش، یان ئیمانداری یان کافر، یان لایەنگری یان دژ.
بەڵام ئەوەی لە ئێستا و ئێرەی عەرەبی سعودیە و کۆماری ئسیلامیدا ڕوو دەدەن، کۆتاییهاتنە بەم مۆدێلە لە وێناکردنی بوون و ژیان لەنێو کۆمەڵگەکاندا. لە عەرەبی سعودیەدا، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، ئەم مۆدێلە کۆتایی دێت و هەلومەرجی هاووڵاتییانی سعودی، بە هەموو کاتیگۆرەیە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەتایبەتی ژنان، گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت. ڕاستە محەمەد بن سەلمان بەشداریی زیندووی هەیە لەم گۆڕانکارییانەدا، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە کۆمەڵگەی سعودی ماندووە بەدەست مۆدێلی داخراوی کۆمەڵایەتییەوە و بن سەلمانیش وشیارە بەم ماندووبوونە و دەیەوێت هاوڕێیەتی بکات نەک دوژمنایەتی، بۆ ئەوەی لەنێو مێژوودا بێت نەک لەدەرەوەی.
لە کۆماری ئیسلامیدا هەمان ڕەوت بەڕێوەیە، بەڵام بە شێوەیەکی جیاواز. تەواو بە پێچەوانەی سعودیەوە، لە ئێراندا بزووتنەوەی ناڕەزایی، کە لە هەناوی کۆمەڵگەوە سەرچاوەی گرتووە، بە دەنگی بڵند هاوار بۆ ئازادییەکان و کۆتایی بە مۆدێلی کۆمەڵایەتی ئیسلامی سیاسی دەکات و دەسەڵاتیش، بە پێچەوانەی محەمەد بن سەلمانی سعودیەوە، تەواوی میکانزیمەکانی بەکاردەهێنێت بۆ داپڵۆسین و سەرکوتکردنی، بەڵام هەموو ئاماژە بابەتییەکان بەرەو ئەوەمان دەبەن کە ئەستەمە ستراتیژیەتی داپڵۆسین بتوانێت پاشەکشە بەم بزووتنەوە ناڕەزاییە کۆمەڵایەتییە بکات و لە کۆتاییدا یان بن سەلمانێکی دەسەڵات دێت و هاوڕێیەتیی دەکات یان سەری کۆماری ئیسلامی دەخوات!
=KTML_Bold=ئێراق و کوردستان:=KTML_End=
ئەم شکستە لە ئێراق و کوردستانیشدا زۆر بە ڕوونی تێبینی دەکرێت. پاش داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە، تەواوی ئەو حیزبە ئیسلامییانەی کە ئۆپۆزیسیۆن بوون، گەڕانەوە بۆ نیشتمان و دەسەڵاتیان گرتە دەست. ئەم حیزبانە پێیانوابوو ئێراقی پۆست سەدام حسێن دەبێت بە ئێراقێکی بیناکراو لەسەر ئەو مۆدێلەی کە چەندین ساڵ بوو خەباتیان لەپێناودا دەکرد، بەڵام 20 ساڵ پاش کۆتایی سەدام حسێن، خودی ئەم حیزبانە، هەر لە حیزبی دەعوەی شیعەوە تاوەکوو دەگاتە برایانی موسڵمانی سوننە، تێگەیشتن لەوەی کە نە دەوڵەت دەبێت بە کۆماری ئیسلامی و نە کۆمەڵگەش دەبێت بەو کۆمەڵگەیەی نزیکەی سەدەیەک لەمەوپێش حەسەن بەننا خەونی پێوە دەبینی.
لە کوردستانیشدا، ئەم شکستە هەم سیاسییە و هەم کۆمەڵایەتی. لەسەر ئاستی سیاسی، زیاتر لە 20 ساڵە تەواوی بزووتنەوەکانی ئیسلامی سیاسی تەنیا 13%ی کۆمەڵگەی کوردی دەنگیان پێدەدەن و تا ئێستا لە هیچ هەڵبژاردنێکدا ئەم ڕووبەرەیان تێنەپەڕاندووە. هەروەها لە ڕووبەری کۆمەڵایەتیشدا، خواستێکی بەهێز لای نەوەی نوێ هەیە بۆ کرانەوەیەکی یەکجار فراوان بەسەر ئازادییەکان و تێپەڕاندنی ئەو نۆرم و کۆد و ڕێکخستنانەی کە پرۆگرامی بەکۆمەڵایەتیکردنی ئیسلامی سیاسی پێشنیاری دەکات.
بێگومان ئەمە بە هیچ شێوەیەک مانای چوونەدەرەوە لە ئایین لای نەوەی نوێی کوردی نییە، بە پێچەوانەوە، ئێمە نەوەیەکی نوێمان هەیە کە چەند ئیمان بە خودا بەلایەوە گرنگە، هێندەش پشتکردنە پرۆگرامی کۆمەڵایەتیی بیناکراو لەسەر ئیسلامی سیاسی بەلایەوە گرنگە.
ڕەنگە هەموو ئەم داتایانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دەرفەتێک بن بۆ ئەوەی کە بزووتنەوەکانی ئیسلامی سیاسی، دوور لە هەڵچوون و تاودانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بە شێوەیەکی بابەتیانە، هەوڵبدەن بۆ تێگەیشتن و پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەری بوون و ئامادەبوونیان لەنێو ئێستا و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، پێش ئەوەی وەکوو بزووتنەوەکانی چەپ، بە بێدەنگی لەنێو پەراوێزەکاندا کۆتایی بە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 475 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 08-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کورتەباس
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-05-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 03-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 475 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,206
وێنە 105,172
پەرتوک PDF 19,471
فایلێن پەیوەندیدار 97,346
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دوکان ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 1 (دۆڵا جافەتی) ئەنفالکری - گرتیخانە - نوگرە سەلمان ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.828 چرکە!