پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,071
وێنە 106,674
پەرتوک PDF 19,296
فایلێن پەیوەندیدار 97,290
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
تاڤگەی ڕق و نموونەی بەرزی لێبووردەیی
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاڤگەی ڕق و نموونەی بەرزی لێبووردەیی

تاڤگەی ڕق و نموونەی بەرزی لێبووردەیی
ناونیشان: تاڤگەی ڕق و نموونەی بەرزی لێبووردەیی
نووسەر:#ئادەم بێدار#
ڕۆژی دەرچوون:#28-04-2023#
ڕۆژی پێنجشەممە، 27ی نیسان پشێوی لە ناوەندی شنگال درووستبوو، دوای ئەو پشێوییە وەک ئاگر بەربووبێتە پووشەڵان، هەواڵی هێرشکردنە سەر مزگەوتی (رەحمان) و سووتاندنی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەوە، گوایە ئێزدییەکان ئەو کارەیان کردووە، لێرەوە بەپێویستی دەزانم هەڵوەستەیەکی کوورت لەسەر ئەو بابەتە بکەم.
=KTML_Bold=بۆچی پشێوییەکە ڕوویدا؟=KTML_End=
ڕووداوەکە بەهۆی ئەوە بووە کە بە پاڵپشتیی هێزەکانی تەناهی شنگال، چەند خێزانێک وەک سەپاندنی بەزۆر هێندراونەتەوە شنگال، لەوکاتەدا یەکێک لە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش بەناوی (بەدریە) تووشی شۆک دەبێت کە یەکێک لەوانەی بەزەبری هێزەکانی تەناهی گەڕێندراوەتەوە چەکدارێکی داعش بووە بە ناوی ( حاجی ئەیاد) ، بەدریە برینە ساڕێژنەبووەکەی جارێکی دیکە دەکوڵێتەوە و هەواڵی لێدەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایی خەڵک و دەرئەنجام خۆپێشاندانی لێدەکەوێتەوە، دیارە کە ناڕەزاییەتییەکەی کوردانی ئێزدیی شنگال دژی بەزۆر گەڕاندنەوەی چەکدارانی داعش بووە، بەڵام شوێنی ناڕەزاییەتییەکە گەیشتووەتە بەردەم مزگەوتی ڕەحمان و لەوێ کۆبوونەوەتەوە و چەند مێرمنداڵێک کە ژمارەیان کەمترە لە پەنجەکانی دەست، چەند بەردێک دەگرنە مزگەوتەکە، پێویستە لەو دیمەنە وردبینەوە.
=KTML_Bold=مزگەوت و پەرستگەکان هێڵی سوورن=KTML_End=
هەر کەس و لایەنێک و بەهەر بیانوێک، هێرش و بێڕێزی بکات بە مزگەوت یان پەرستگەی هەر ئایینێکی دیکە ئەوە کارێکی ناشەرعی، نایاسایی، نامۆ بە کولتووری کوردەواری کردووە، پێویستە ئەوە ڕوون بێت کە مزگەوت و پەرستگەکان ماڵی خوان، ئایینەکان جەخت لەسەر ڕێز و پاراستنیان دەکەنەوە، منیش وەک هەر کەسێکی دیکەی موسڵمان لەو هەرێمە هەر جۆرە بێڕێزییەک بەرانبەر مزگەوت ڕەتدەکەمەوە و دژی دەوەستمەوە، بەڵام ئیسلام و قورئان منیان فێرکردووە (ولا یجرمنکم شنآن قوم على ألا تعدلوا إعدلوا) ، لەو سۆنگەیەوە کە پێویستە ئینساف و دادگەربم بەپێویستی دەزانم چەند شتێک لێرە یاداشت بکەم.
=KTML_Bold=کوردانی ئێزدی وەک نموونەیەکی بەرزی پێکەوەژیان=KTML_End=
کوردانی ئێزدی مێژوویێکی دەوڵەمەندیان هەیە لە پێکەوەژیان و لێبووردەیی، ئەوان دوای 76 فەرمانی جینۆساید هێشتا هەر لێبوردەن، حەزیان لەکاری بە یەکەوەییە، هاوکاری خەڵکی لێقەوماو دەکەن، هەڵوێستە مرۆڤینییەکانیان شایەتی ئەوەن، کێ هەیە کچ و ژنەکانی بەکۆمەڵ کڕین و فرۆشتنیان پێوەەکرابێت بەناوی ئیسلام، بەڵام بەڕوونی بڵێن ئەوە ئیسلام لێی بەرپرس نییە!
بیربکەوە 20 ئافرەت لە خێزانەکەت بە بەرچاوی تۆوە دەستدرێژییان کرابێتەسەر و تۆش سەنگینی خۆت لەدەست نەدەیت و بڵێیت ئەوە گرووپێکی تیرۆریست لێی بەرپرسن نەک ئیسلام؟! ئەرێ ئەوە نموونەیەکی بەرزی سەنگینی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان نییە؟
کوردانی ئێزدی هەمیشە ڕێزی زۆریان بۆ ئیسلام و موسڵمانان هەبووە، ئەوان نەک هەر ڕێز بگرە ماڵی میری ئێزدیان زەوی و موڵکی خۆیان بەخشیوەتە موسڵمانانی شێخان بۆ ئەوەی مزگەوتی لەسەر درووستبکەن، نەک هەر ئەوە بگرە خۆشیان هاوکاریی موسڵمانانیان کردووە لە بنیاتنانی مزگەوتەکە، ئەرێ چۆن ئەوانە وەک دژی مزگەوت وێنا دەکرێن؟
ئەگەر کوردانی ئێزدی شنگال هێرشیان کردبایەتە سەر مزگەوت، ئەوا چەندە گەڕاونەتەوە شنگال و مزگەوتەکەش هەر لەوێ بووە و هیچ جۆرە شتێکی بریندارکەریشیان نەگوتووە لەسەری چ جای هێرشکردنە سەر؟!
=KTML_Bold=گەڕاندنەوەی چەکداری داعش بەزۆر وەک فیتی حەرامزادە=KTML_End=
پێویستە وردبینەوە لەو شێوازی مامەڵەیەی کە حکومەتی ئێراقی فیدراڵ دەمێکە دەستی داوەتێ بەرانبەر بە دۆسیەی شنگال هەزار پرسیار دێنێتە پێشەوە، بێدەنگبوون لە ئاست تاوانێکی گەورەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، هێنانەوەی خانەوادەی چەکدارانی داعش بۆ سنووری جوگرافیی ئێزدییەکان و حیساب نەکردن بۆ هەستی ئەو هەموو ئێزدییانەی جینۆساید کران؟ دادگایی نەکردنی تۆمەتباران و بگرە بەردانیان و بەئازادی سووڕانەوەیان وەک ئەوەی زۆر جار لە خەڵکی شنگال بیستوومە لە کۆڕ و کۆنفراسەکان قسەی لەسەر دەکەن جێی تێڕامانە؟ نوێترینی ئەو کارە ئیستیفزازییانەی حکومەتی فیدراڵ چاوساخی و پاڵپشتی هێزە تەناهییەکانی شنگالە بۆ هێنانەوەی بەزۆری خەڵکانێک کە چەکداری داعش بوونە و دەستیان سوورە بە خوێنی خوشک و برایانی ئێزدی، ئەرێ ئەوە نانەوەی فیتنە و ئاشووب نەبێ چییە؟
با سەرنجێکی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە بدەین کە دەزگایەکی میدیایی وەک ئەوەی هەنگوینی لە شانە دۆزیبێتەوە هانی موسڵمانانی پێدەدات دژی کوردانی ئێزدی، ژمارەیەکی کەمی مێرمنداڵ لەناو جۆش و خرۆش و ئاپۆڕای تووڕەییان لەو ڕووداوانە بەبەر چاوی هێزێکی تەناهی بەرد دەگرنە مزگەوت و ئەوانیش دەستەوەستان ماون بەدیاریانەوە، ئەرێ ئاماژەیەکی زۆر ڕوون نییە کە دەستێکی بەهێز لە پشتی ئەو ڕووداوانەیە و مەبەستییەتی ئارامیی شنگال تێکبدات؟
هاوکات بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و هەڵبەستراو لەسەر ڕووداوەکە بەوەی مزگەوتەکە سووتێندراوە لەلایەن کوردانی ئێزدی، لەکاتێک وەک ئەوەی ڕووداو وێنەی مزگەوتەکەی بڵاوکردەوە کە هیچ شتێک لە حەرەمی مزگەوتەکە نەکراوە خۆی لەخۆیدا ئاماژەی ڕوونە بۆ ئەوەی هێزگەلێکی زاڵ لە شنگال دەیەوێ ڕەوشەکە تێکبدات و ئەوانەش ئامانجیان لێدانە لە هەوڵەکانی سوودانی و هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکان و ترسیانە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی شنگال؟ یان ئامانجی دیکەی شاراوەیان هەیە؟
چۆنییەتیی سەرەدەری لەگەڵ هەواڵێکی وا لە هەرێمی کوردستان و بێدەنگیی ناوەندەکانی سوننەمەزهەب لە ناوەڕاستی ئێراق خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێشە، کە خۆی چەقی بابەتەکە خەڵکێکی سوننە مەزهەبە کەچی ئەوان بێدەنگن!
نابێ ئەو ڕووداوەش نەبەستینەوە بە ڕووداوەکانی هێرشی چەند ڕۆژەی ڕابردوو بۆ سەر لویس ساکۆ، پاتریاکی کڵێسەی کلدانی لە ئێراق و جیهان، هەروەها ڕووداوی هێرشەکەی سەر گۆڕستانێکی هەولێر و سووتاندنی قورئانی پیرۆز کە دیارە ئامانجی سەرەکیی هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەیەتی لە پێکەوەژیان.
=KTML_Bold=کاردانەوەی لایەنەکان=KTML_End=
ئەوەی ڕوونە ئەمجۆرە ڕووداوانە کاردانەوەی جیایان لێدەکەوێتەوە: مەڵبەندی نەینەوای یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند کەسێکی تووندڕەوی پێکهاتەی ئێزدی هێرشیان کردووەتەسەر مزگەوتی ڕەحمان لە شنگال بە بیانووی بێ مانا، ئێمە بە تووندی ئەم تاوانە ڕیسوا و شەرمەزار دەکەین.
لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەبارەی ئەو ڕووداوەدا هاتووە، بە تووندی سەرکۆنەی بێڕێزی و دەستدرێژیکردنە سەر مزگەوت و ھەر ناوەندێکی دیکەی ئایینی دەکات و دەشڵێت، پێشمان وایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لە ئاداب و نەریتی خوڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان داڕێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە ناوچەکەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن و کە بەردەوام ڕۆڵیان لە ئاژەوەگێڕیی دەڤەرەکەدا ھەیە.
یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: لەلایەن چەند کەسێکی دانیشتووی شنگال هێرش کرایە سەر مزگەوتی (الرحمن) و کاردانەوەی خراپی بەدوای خۆیدا هێنا. دەشڵێت، مزگەوت شوێنی خواپەرستیی موسڵمانانە و هیچ کەس و دەستێک بۆی نییە لەژێر هەر پاساو و ناوێک بێت سووکایەتیی پێ بکات.
هاوکات چەند کەسایەتییەکی ئیسلامی لەناویاندا مامۆستایانی ئایینی، ڕێبەری ڕەوتێکی ئیسلامی، بانگخواز، ..هتد بە تووندی هاتنە سەر هێڵ و هێرشی زۆریان کردە سەر کوردانی ئێزدی، لەوانە: مامۆستایەکی ئایینی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیوویەتی: خوای گەورە حەقیقەتی دوژمنایەتیی شەیتان پەرستانی دەرخست، بزن ئەجەلی هات و بۆیە نانی شوانی خوارد.
ڕێبەری ڕەوتێکی دیاری ئیسلامی نووسیویەتی: بێڕێزیکردنی شەیتان پەرستان بەرانبەر مزگەوت و خوا پەرستان تەنیا بچووکی و بێڕێزی و ترسنۆکیی خۆیان و مەزنێتی و گەورەیی و بەهێزبوونی زیاتر دایە و ناحەزانیشی لە لاوازبوونی زیاتر دایە.
بانگخوازێکی دیاری ئیسلامیش نووسیویەتی: لەو ڕۆژەی یەزیدییەکانی شنگال ئاوارەبوون ئەگەر ئێمە فریایان نەکەوتینایە نان نەبوو بیخۆن.. تەنانەت یەزیدییەکانی شاریا پارچە نانێکیان بۆ نەهێنان، کەچی خێرخوازان لە ڕێی ئێمە بۆ 10 ڕۆژ سێ ژەم خواردنمان بۆ حازرکردن.. کەچی بە پاڵپشتیی حەشدی شەعبی و چەکداران مزگەوت و قورئانیان سووتاند.
هەر وەک کاردانەوە بەشێکی موسڵمانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی (ٲعوذ_بالله_من_الشیطان_الرجیم و مزگەوت_هێڵی_سوورە) یان ڕاگەیاندووە.
=KTML_Bold=بۆ من زۆر جێگەی سەرنجە:=KTML_End=
لەکاتێکدا هەڵوێستەکەی وەزارەتی ئەوقاف بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخێکی هەستیار دەکات و میری ئێزدییەکانیش وەک لێڤەگەری باڵای کوردانی ئێزدی دژایەتی خۆی بۆ ئەو کارە دووپات دەکاتەوە، بۆ من جێگای سەرنجە بۆچی خەڵکانێک لە کوردستان ئەوەندە ڕقیان لە کوردانی ئێزدییە کە یەک هەواڵی فەیک بەسە بۆ ئەوەی ناخی ڕەشیان بەدەر بخەن، تاڤگەی ڕقیان خوڕەی بێت و تەڕ و وشک بە یەکەوە بسووتێنن؟
باشە گوناهی هەموو ئێزدییەکان چییە ئەگەر چەند مێردمنداڵێک هێرشیان کردبێتە سەر مزگەوتێک بۆ دەبێ لەسەر هەموو ئێزدی ئەژمار بکرێت؟
بۆچی ئەو هەڵوێستەی فەرمیی لێڤەگەری ئێزدی، میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی کوردستان و جیهان نابینن، ئەو دەڵێت: کاتێک داعش هێرشی سەر شنگال، موسڵمانان دەرگەی مزگەوتەکانیان بۆ کردوونەتەوە و کەمتەرخەمییان نەکردووە. جەخت دەکاتەوە: ئەوە لە ئەخلاقی ئێزدییەکان و میری ئێزدییدا نییە مزگەوت بسووتێنین و هێرشی بکەنەسەر. فەرماندەی فیرقەی شنگالیش جەختیکردووەتەوە کە هیچ مزگەوتێک نەسووتێندراوە.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە ئایینی داگەری و ئینسافە، ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کەسێک سزا بدرێت لەسەر تاوانی خەڵکی دیکە، لەوبارەوە خوای گەورە دەفەرمووێت: (ولا تزر وازرە وزر أخری) ، کەواتە ئەو هێرش و ڕقباراندنە بەسەر کۆی گشتیی کوردانی ئێزدی بەهۆی تاوانی چەند مێرمنداڵێک پێچەوانی ئیسلام و قورئانی پیرۆزە.
بەڕاستی شەرم دامدەگرێت خەڵکانێک بەناو و نازناوی گەورەوە ئەوەندە قین لەدڵ بن و بەدوای کەمترین هەڵەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی ڕقیان هەڵڕێژنە سەر کۆمیونیتییەک کە گەورەترین مەرجەعی ئایینی و سیاسی و کارگێڕییان و ناوەندەکانیان وەک بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش و کەسایەتییەکانیان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدی خۆیان بێبەری کردووە لەو کارەی چەند مێرمنداڵێک و جەخت لەسەر ڕێزی مزگەوت بکەنەوە لەلایان؟!
باشە ئەگەر ئێوە ئەوەندە خەمخۆری ئیسلامن خۆ خوا زۆر بەڕوونی باسی پیرۆزیی ژیانی مرۆڤی کردووە، (من قتل نفسا بغير نفس أو فساد في الأرض فکأنما قتل الناس جميعا) ، واتە: کەسێک بەبێ تاوان کەسێکی دیکەی کوشتبێت وەک ئەوە وایە هەموو مرۆڤایەتی لەناو بردبێت. یان پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی کوشتنی کەسێک لەلای خوا زۆر قوورسترە لە ڕووخانی کەعبە، باشە قەت بیر لەوە ناکەنەوە ئەگەر بەهۆی ئەو نمایشەی ئێوە خوێنی کەسێکی ئێزدی بێ تاوان ڕژا چۆن وەڵامی خوا دەدەنەوە؟ ئەرێ بەڕاست ئێوە لەو کاتەی داعش بەناوی خوا و پێغەمبەر و ئیسلام ئەو هەموو کوشت و بڕەی کرد و زۆر هەوڵمدا بە بۆنەی تێپەڕینی ساڵێک بەسەر کارەساتی شنگال لە وتاری هەینی پرۆتستۆی ئەو کارە بکەن، بۆچی زۆربەتان ئامادە نەبوون ئەوە بکەن؟!
=KTML_Bold=چەند کەس لە ئێوە ڕێپێوانی کرد دژی بەسەبایابردنی کچ و خوشکانی ئێزدیمان؟!=KTML_End=
هەڵبەت ئەوە کەمکردنەوە نییە لە هەڵوێستی زۆرینەی موسڵمانانی کوردستان لەو ڕووداوە و هاوکارییان بۆ کوردانی ئێزدی، بەڵام ئەو جۆرە کەسانە خەمی هەرە گەورەیان خۆنمایشکردنە بەوەی بەرگریی لە ئایینی خوا دەکەن و زۆر جاریش تەنیا وەک بزنسێک ئەوە بەکار دەهێنن بۆ خۆیان! [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 285 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 28-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 28-04-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 03-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 04-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 285 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,071
وێنە 106,674
پەرتوک PDF 19,296
فایلێن پەیوەندیدار 97,290
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.625 چرکە!