پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بۆچی خەڵک لایان وایە فیمینیزم بە مانای ڕق لە پیاوانە؟
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی خەڵک لایان وایە فیمینیزم بە مانای ڕق لە پیاوانە؟

بۆچی خەڵک لایان وایە فیمینیزم بە مانای ڕق لە پیاوانە؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی خەڵک لایان وایە فیمینیزم بە مانای ڕق لە پیاوانە؟
ئامادەکردن: #چنوور فەتحی#

=KTML_Bold=ئایا فێمینیستەکان ڕقیان لە پیاوەکانە؟=KTML_End=
فیمینستەکان ڕقیان لە پیاوان نییە، ئەی بۆچی زۆربەی هەرە زۆری خەڵک لەسەر ئەو باوەڕەن فێمیننیزم یەکسانە بە ڕق بوون لە پیاوان؟ پێت ڕۆبێرتسۆن، سیمای بەناوبانگی میدیایی و یەک لە ڕێبەرە بەهێزەکانی ئیڤانجلیستەکان لە ئەمریکا و خاوەنی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئایینی تۆڕی لێدوانی کریستیانیەکان، لە دەهەی 90ی زایینیدا وتبووی “فێمینیزم تایبەت نییە بە مافی یەکسانی ژنان، بەڵکوو بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسەتێکی دژە خێزانە کە ژنان هاندەدات واز لە منداڵ و هاوسەرەکانیان بێنن. ئەوان دەیانهەوێ جادوو بکەن، سیستەمی سەرمایەداریی لەنێو ببەن، ببن بە لێزبییەن.”ئەم وتە ئێستاکەش وەک ئەڵقەیەک لە گوێی زۆرێک لە ژنان و پیاوانی سەدەی بیست و یەکە و نیشانی دەدات کە فێمینیزم نەیتوانیوە وێنەیەکی درووست لە خۆی پێشکەش بە خەڵکی هەموو جیهان بکات. جیاوازییەکی زۆر لەنێوان فێمینیزم و دژایەتیکردنی پیاواندا هەیە. ئایا تا ئێستا وشەی میزانداری یان دژەپیاوبوون ‌تان بیستووە؟ دژەپیاو بوون خۆی دەستەوشەیەکی جیاوازە، بەڵام بە مانا و هاوکێشی فێمینیزم نییە.
فێمینیست کەسێکە کە سەرباری ڕەگەز بڕوای بە پلە و پێگەی یەکسانی مرۆڤەکان هەیە. لەوانەیە فێمینیستێکی دژەپیاویش هەبێت. بەڵام نابێ بەشێکی بچووکی جڤاتێک وەک ناسێنەری سەرجەم جڤاتەکە گریمان بکرێت. تەنانەت ئەگەر ئەم بەشە بچووکە خاوەنی دەنگی بەرزتر و دەسەڵاتێکی زیاتریش بن. دژەپیاوەکان لەوانەیە تەنانەت خاوەنی دەنگێکی بەرزیش نەبن، بەڵام کەسانی نەیار و دژبەری بزووتنەوەی فێمینیزم بۆ پێکانی مەبەستەی خۆیان کە داڕووخانی سەرپاکی بزووتنەوەکە، ڕستە و دەربڕینی بەرەی کەمین دەستچن و بڵاو دەکەنەوە و چاویان لە ئاست هەوڵ و خەبتینی گرنگ و کاریگەریی فێمینیستە میانڕەوەکان دادەخەن. دەبێ فێمینیزم بە ناوکی سەرەکیی ئامانجەکەیەوە کە یەکسانیی ڕەگەزییەوە، بێتە ناسین. ئامانجی گشتیی فێمینیزم بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا سەرکەوتوویی و کامەرانی بەهۆی ڕەگەزەوە ئاستەنگ نەکرێتەوە. زۆرێک لە چالاکانی بواری فێمینیزم، لەگەڵ ئەوەدا نین کە ژنان لە بەرتر لە پیاوان دابنرێن و دژەپیاوەکان بە بەربەستێک لەبەرانبەر بەها فێمینیستییەکاندا دەبینن. چونکە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەدە بە خەڵک وتراوە فێمینیستەکان دژەپیاون.
ئەم ئایدیا کۆن و لە مێژینەیە و هەر لە سەرەتای درووستبوونی بزووتنەوەی فێمینیزمەوە بۆ بەرانبەرکێکردن لەگەڵی بە خەڵک وتراوە. دەیانوت فێمینیستەکان شێت و دژبەری پیاوانن. بەڵام لاتان وایە ئەم ئەکتیڤیستانەی بزووتنەوەی ژنان بە ڕاستی چییان دەویست؟ مافی خاوەندارێتیی دارایی، خوێندن و دەنگدان هەوڵی فێمینیستە سەرەتاییەکان بوو. بەڵام بەرانبەر بەم خواستە سادانە مۆرکی دژەخێزان، دژەخودا و دژەپیاو لەم ژنە چالاکانە دەدرا. سەیر ئەوەیە ئەم مۆرکانە هەنووکەش بە ناچەوانی فێمینیستەکانەوەیە. خەباتی نایەکسان بۆ هەر بزووتنەوەیەکی یەکسانیخوازی ئەتنی-لە ئیرلەندییەکانەوە تاوەکوو ئەفریقییەکان و، ئایینی لە کاتۆلیکەکانەوە تاوەکوو موسوڵمانەکان بوونی هەیە و لەم سەدەی دوایدا ئەم خەباتە نایەکسانە بۆ بزووتنەوەی یەکسانیخوازیی فێمینیستیش هاتۆتە ئاراوە. بەڵام بۆچی خەڵک زیاتر باوەڕیان بە قسە و ڕادەربڕینی دژبەرانی فێمینیزم هەیە وەک لە هەوڵ و چالاکیی فێمینیستەکان خۆیان؟ لە بەر ئەوەی کە زۆربەی خەڵک بە لۆژیکی خۆیانەوە ناجووڵێنەوە.
دەروونناسەکان دەڵێن؛ وێنای خەڵک سەبارەت بە تاکێک پێوەندیی بە ناساندن و وەسفێکەوە هەیە کە لێێ دەکرێت. گەر بڵێن خاتوو فڵان زۆر باشە خەڵک وێنایەکی تایبەتییان لێی دەبێت، بەڵام گەر بگوترێ ئەو کەسێکی “باشە” وێنایان بە شێوەیەکی گشتی جیاواز دەبێت. گۆڕانێکی بچووک لە وەسفی کەسێک یان گرووپێکدا دەتوانێ وێنای خەڵک بە نیسبەت ئەو کەس یان گرووپە بە تەواویی بگۆڕێت. گەر لە وەسفکردنی خاتوو فڵانیدا بگوترێ ئەوکەمێکیش ڕقی لە پیاوانە، وێنای جەماوەری خەڵک بەرانبەر بەو خاتوونە گۆڕانێکی گەورەی بەسەردا دێت. چون پیاوانی باش و شەریف، فێمینیزم بە بەرهەڵستی خۆیان دەبینن.
بۆ ئەوەی کە فێمینیست بن پێویست ناکات هەموو پیاوەکان بە لاقەبەر و دەستدرێژیکەر بزانن. بەڵام دژبەران بۆ دژایەتیکردنی فێمینیزم دەڵێن؛ ئەم بزووتنەوە هەموو پیاوێک بە لاقەبەر دەزانێت، بەڵام وا نییە. فێمینیستەکان پیاوان بە شەیتان نابینن و بە شێوەی تاکەکەسی بە بەرپرسی سەدان ساڵ پیاوسالارییان نازانن. بۆ نموونە هیچ کەس پیاوێکی سپی پێستی ئێستا، بەهۆی کۆیکلەدارییەوە تاوانبار ناکات. بەم چەشنە ناکرێ پیاوێک بەهۆی مێژووی دوورودرێژی پیاوسالارییەوە تاوانبار بکرێت. خەڵک بە گشتی بەتایبەت پیاوان کاتێک کە بیر لە خۆیان یان کەسانی دەور و پشتیان دەکەنەوە و لێیان ورد دەبنەوە، ڕەفتاری پیاوسالارانە لە خۆیان و دیتراندا نابینن و لە قەزاوەتی فێمینیزم کە وەک شەیتان و لاقەبەر بە مافەکانی ژنان دەیانناسێنێت، ئێجگار دەڕەنجێن و لە دژی دەوەستنەوە و بەرهەڵستیی دەکەن.
ئەوەی فێمینیزم بە خراپی دەزانێت لە بەر ئەو سەدان ساڵ سێکسیزمەیە کە لە زۆربەی هەرە زۆری خەڵکدا، بە ژن و پیاوەوە، لە ڕێگەی پەروەردە و بارهێنانی هەڵەوە، دەروونیی بۆتەوە. پیاوان و ژنان لەگەڵ فێمینیزم کێشەیان هەیە. چون لە ڕێگەی سێکسیزمەوە بۆ دژایەتی و دوژمنی کردن لەگەڵ فێمینیزم بار هێنراون. چون هەندێ لە چالاکانی فێمینیزم هۆگرییەکی ئەوتۆیان بۆ پەرژانە سەر پرس و کێشەکانی پیاوان نییە. باسکردن لە یەکسانیی ڕەگەزی بە مانای باسکردنی هەموو ڕەگەزەکانە. ژنان، پیاوان و ترەنسەکان بە یەک ڕادە مافیان هەیە. زۆرێک لە پیاوان لایان وایە بە ڕووکردی فێمینیستییەوە گرنگیی بە پرس و بابەت و کێشەکانی ئەوان نادرێت. بە گشتی فێمینیستەکان یان نایانهەوێ یان ناتوانن پبەرژێنە سەر پرس و بابەتەکانی پیاوان. پێویستە بگوترێ سەبارەت بە یەکسانیی ڕەگەزیی، پیاوانیش گەلێک گیر و گرفتیان هەیە.
ئەم پرسیارانە لە ئارادایە؛ بۆچی پیاوانی هەنووکەیی لە کۆمەڵگە مۆدێڕنەکاندا زیاتر لە ژنان تووشی بێ خانە و لانەیی و هەژاریی دەبن و لە سیستەمی دادپەروەریدا تووشی کێشە دەبن؟ بۆچی کەمتر دەچنە زانکۆ؟ ئەمانە کێشە و گرفتی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە مۆدێڕنەکانە کە دەبێ وەڵام بدرێنەوە. بەڵام ئایا فێمینیزم لە بەر ئەوەی کە ڕقی لە پیاوانە ناپەڕژێتە سەر ئەم بابەتانە؟ دیارە وا نییە. بە بڕوای فێمینیستەکان ڕەگ و ڕیشەی کێشەی پیاوانی مۆدێڕن هەمان نایەکسانییە ڕەگەزییەکانە. چونکوو جیهان لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای پیاوان بوونیاد نراوە. هەوڵی فێمینیستەکان چڕبوونەوە لەسەر ژنانێکە کە بە مافی یەکسان نەگەیشتوون. زۆربەیان لەسەر ئەو باوەڕەن کە پەرژانە سەر کێشە و بابەتەکانی پیاوان دەبێتە هۆی ئەوەی کە گرنگیی تەوەری زۆر ئاڵۆزی ژنان کاڵ ببێتەوە. ئەمە ئەرکی پیاوانی فێمینیستە کە لە پرس و کێشەکانی پیاوان بدوێن. چون هەستەکان بە هەند وەردەگیرێن بۆ ئەوەی لە واقیع هەڵبێن.
زۆر خەماوییە لە پلە و پێگەیەکدا لە دایک بووبێتین کە بەختێکی کەمترمان بۆ بەدەستهێنانی پارە، سەرکەوتوویی و ڕێز و حورمەت هەبێت. بەڵام پیاوان لە باتیی ئەوەی بە دوای هەڵگرتن و نەهێشتنی نایەکسانییەکانەوە بن، بە باشی دەزانن ئەو گرووپە زوڵم ‌ڵێکراوانەی ئامانجیان وەرگرتنەوەی مافەکانیانە، بخەنە پێگەی بەرگرییەوە.ڕەشپێستەکان زیاتر زیندانیی دەکرێن و چما تاوانباربوون بەشێک لە شووناسی ڕەشپێستەکانە. هاوڕەگەزخوازان، بەدەر لە چەند شوێنێک، لە سەرتاسەری جیهاندا، مافی ئەوەیان نییە خێزان پێک بێنن، چونکە وێناکان لەسەر ئەوە دامەزراوە کە ئەوان دەستدرێژیی دەکەنە سەر منداڵانیش و لە ڕەوتێکی هاوشێوەدا بە ژنان بە قەدەر پیاوان ماف نادرێت لە بەر ئەوەی کە بەهەرەمەندنەبوون لە مافی یەکسان بە پیاوان لە کۆمەڵگەی پیاوسالاردا بەشێک لە شوناسی ژنانەیە. ئەوەی ڕاستیی بێت گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان زۆر هێواشن چون ئەو کەسانەی لە دەسەڵاتدان، بەزۆریی ڕەوت و ڕووگەی گۆڕانەکان دیاریی دەکەن. ئایا دەزانن تا سەرەتاکانی سەدەی بیستەم هەلومەرجێکی پزیشکیی قوورس بە ناوی هیستریای ژنانە بوونی بووە کە نیشانەکانیشی بریتی بوون لە ئارەزوی کەم بۆ خواردن، هەستیاریی زۆر، خواستی زۆر بۆ سێکس، گیرانی میز، ورووژانی سۆزدارانە و سەرهەڵدان بوووە. بە دەربڕینی دی، گەر ژنێک ئارەزووی خواردنی کەم بوایە یان زۆری بخواردایە، تووڕە یان زۆر خۆشحاڵ بوایە و حەزی لە سێکسی زۆر بوایە لە ڕوانگەی دەروونییەوە بە نەخۆش لە قەڵەم دەدرا. کێ ئەم نەخۆشینەی دیاریی کردبوو و پێی زانیبوو؟ پیاوانی سپی ‌پێست (هەڵبەت ئاماژەمان بەم نەخۆشینە بەو مانا نییە کە پێویستە دەکات پیاوانی سپیپێست بە خراپ بزانین) . ئەوەی کە پیاوان بیانهەوێ بەرانبەر بە فێمینیزم هەڵوێستی بەگریکارانە بگرن، فامهەڵگرە. چون زۆرێک لە کێشە مێژووییەکان لەسەر دەستی پیاوان بەدیهاتووە. بەڵام هاوکات ئەم هەڵوێستە بەرگریکارانە دەتوانێ بە توخمێکی پۆزەتیڤ بێتە ئەژمار. چونکە بەو مانایە کە پیاوێک کە هەوڵ دەدات بەرگریی لە خۆی بکات لە واقیعدا ئەم ڕەفتار و هەڵس‌وکەوتە دژ بە ژنان پەسەند ناکات و لەگەڵیان هاودەردە.
پێتان خۆش نییە مرۆڤ یان کەسێکی خراپ بن؟ ڕقتان لە ژنان نییە؟ هەرگیز هیچ ژنێکتان سەرکوت نەکردووە؟ بەڵێ، لەوانەیە ئەمە شێوازی ڕەفتاریی ئێوە نەبێت. سەرکوتەکان هەرگیز لەلایەن یەک کەسەوە ئەنجام نادرێن. بەڵام خۆ ئەم شتانە ڕوو دەدەن. پیاوان خاوەنی کۆمەڵێک جیاوەک و ئیمتیازن کە ڕەگی لە سەدان ساڵ سەرکوتکردنی ژناندایە. پیاوان لەم جیاوەکانە کەڵک دەبینن بێ ئەوەی مافی هەڵبژاردنیان بۆ ئەوانە بووبێت. بەڵام پیاوان ناتوانن خۆ لە خاوەندارێتیی ئەم جیاوەکانە ببوێرن و بێگومان باشتر وایە لە داهاتوودا ئەم جیاوەکانە بۆ مافی یەکسانی سەرجەم ڕەگەزەکان بەکار بێنن. ئاخۆ ئەم ڕێگەچارە باشتر نییە لەوەی کە پیاوان خۆیان بە یاریی هەستەوەرانەوە سەرقاڵ بکەن و بڵێن فێمینیستەکان ڕقیان لە پیاوانە تاوەکوو لەم ڕێگەوە زەینەکان لە چڕبوونەوە لەسەر نایەکسانییە حاشاهەڵنەگرەکان بەلاڕێدا بەرن؟ [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 164 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
وشە و دەستەواژە
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 03-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 03-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 164 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
فۆڵدەر
پەڕتووکخانە - کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ - ئایین و ئاتەیزم پەڕتووکخانە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ پەڕتووکخانە - PDF - بەلێ ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.36 چرکە!