پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,817
وێنە 104,786
پەرتوک PDF 19,317
فایلێن پەیوەندیدار 97,589
ڤیدیۆ 1,402
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەربەخۆیی کوردستان؛ هێزی لۆژێک و لۆژیکی هێز
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەربەخۆیی کوردستان؛ هێزی لۆژێک و لۆژیکی هێز

سەربەخۆیی کوردستان؛ هێزی لۆژێک و لۆژیکی هێز
ناونیشانی بابەت: سەربەخۆیی کوردستان؛ هێزی لۆژێک و لۆژیکی هێز
ئامادەکردن: #ئاراس مەسیفی#

پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پێویستی بە پاساوی شەرعیی و یاسایی بەهێز هەیە، لە هەمانکاتیشدا پێویستی هەلومەرج و زەمینەی بابەتیی هەیە. تیشکخستنەسەر ئاڵۆزییەکان و کێشەکانی پاساوی مێژویی، جوگرافیی و یاسایی نێودەڵەتی پەیوەست بە پرسی سەربەخۆیی پێویستە ڕونتر بکرێنەوە. لە لایەکی تریشەوە، تاوتوێی زەمینە و دۆخی ئێستای هێز و بەرژەوندییەکانی سیاسەتی نێودەڵەتیی و ناوچەیی و ناوخۆیی بکرێت کە ئایا تا چەند یارمەتیدەر و لە بەرژەوندیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دان.
هێزی =KTML_Bold=لۆژێکی پاساوەکانی سەربەخۆیی کوردستان:=KTML_End=
گەیشتن بە ئامانجی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکرێت یان لە ڕێی دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کوردی بەسەر دابەشکراوە بێت یان لە ڕێی سەپاندنی ئەمری واقیع بە هۆکاری هێز بێت. ڕێی سێیەم دەکرێت تێکەڵەیەک لە هەردو ڕێکەی تر بێت. سەپاندنی واقعێکی نوێ جگە لە هێز، پێویستیی بە پاساوی شەرعیی و یاسایی بەهێز هەیە. لە دونیای سیاسەتدا پاساو و واقیع دوانەیەکی لە یەکتر دانەبڕاون. چۆن هەموو واقیعێک پێویستی بە پاساوی شەرعیەتپێدانە، هەموو هەوڵێکی بەرەنگاربوونەوە و دەستکاریکردنی واقیعیش پێویستی بە پاساوی شەرعیەت لێ وەرگرتنە. گومان لەو ڕاستییەدا نییە کە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستن یاخود گۆڕینی هەر واقیعێک، بە پلەی یەکەم پاڵنەر و هۆکاری بەرژەوەندیخوازییانەی لە پشتە، بەڵام پاراستن و وەدەستخستنی بەرژەوەندییش بێ پاساوی یاسایی و شەرعیی ناتوانێت بەردەوامیی هەبێت و هەمیىشە لەژێر مەترسی دایە.
مافی سەربەخۆیی گەلی کوردستان دەکرێت لەڕوی پاساوی زوڵملێکراوی تەواو ڕەوا بێت. بۆ هەر کەسێکی ئەم جیهانەی باس بکەیت، کە گەلێک، بێ ویستی خۆی، دابەشی سەر چوار وڵات کراوە، کە تیایاندا لەلایەن سیستەمی سیاسی نەتەوەی سەردەستەوە ڕوبەڕوی زولم، ستەم و چەوسانەوەی بەردەوامی نەتەوەیی دەبێتەوە، بێ دودڵی دان بە مافی جیابوونەوە و سەربەخۆیی کوردستاندا دەنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، پرسی سەربەخۆیی کوردستان پێش ئەوەی پرسێکی ویژدانیی و ئەخڵاقیی بێت، پرسێکە لەلایەک پەیوەستە بە پاساوی مێژویی، جوگرافیی و یاسایی، لە لایەکی ترەوە مەحکومە بە دۆخی سیاسیی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە.
پاساوی دەوڵەتی کوردیی لە ڕوانگەی مافی جوگرافییەوە وەکوو پاساوێکی بەهێز و کەم کێشەیە دەردەکەوێت. ئەو جوگرافیایەی کە دانیشتووانی کورد تێیدا زۆرینە بوون، یان زۆرینەن، لە بیر و هۆشی بەکۆمەڵی کورد بە خاکی کوردستان چەسپاوە. سەرەڕای بەهێزیی پاساوی جوگرافیی، لە ڕوانگەی پاساوی مافی مێژویییەوە، پاساوێکی بێهێز و ئاڵۆز و پڕ کێشەیە. لە مێژوی سەلمێنراو و دانپێدانراوی ناوچەکە، هیچ حوکمڕانییەک بە ناوی حکومڕانیی کوردی یان کوردستان لە ناوچەکە نەبوە کە دەستەڵاتی هەبوبێت بەسەر هەموو ئەو ناوچانەی کورد بە خاکی خۆی دەزانێت. بە لایەنی کەمەوە لە کاتی نووسینی شەڕەفنامەی شەڕەفخانی بەدلیسییەوە تا ئێستا، ئەو خاکەی بە کوردستان نووسراوە هەمیشە بەشێک بووە لە قەڵەمڕەویی ئیمپراتۆریەتەکانی میللەتانی درواسێ. ئەو میللەتانە تا ئێستاش خۆیان بە میراتگری ئیمپراتۆرییەتەکانی باو و باپیرانیان دەزانن و بە پاساوی مێژویی بەڵگەدار بەشەکانی جوگرافیای کوردستانی ژێر دەستیان بە خاکی خۆیان دەزانن. لەڕوی یاسایی مێژویییەوە، پاساوەکانی ئەوان زۆر بە هێزترن لە پاساوی کورد، چونکە فاکتە میژویییەکانی ئەوان سەلمێنراوتر و دانپێدانراوترن و چوارچێوەی یاسایییان هەیە، لە کاتێکدا سەرباری ئەوەی کورد گەلێکی ڕەسەنی ناوچەکەیە، هیچ بەڵگەنامەی مێژویی بۆ سەلماندنی حوکمڕانی سەرتاسەری سەربەخۆی کوردیی لەسەر جوگرافیای کوردستان نییە.
سیاسەت و لۆژیکی تاک نەتەوەپەرستییانەی ئەو وڵاتانەنی خۆیان بە میراتگری ئیمپراتۆرە فرەنەتەوەکانی عەرەبی، فارسی و عوسمانی دەزانن، کە ئێستا ئێراق و سووریا و تورکیا و ئێرانن، وایکردووە پاساوی زوڵملێکراوی کورد بەرانبەر بە پاساوە مێژویی و جوگرافییەکانی ئەوان بە هێزتر بێت، چونکە میراتگرەکان تا ئێستاش ئامادە نین بە نیوەی ئەندازەی باوباپیرانیان دان بە مافە کولتووری و سیاسییەکانی کورد بنێن. تا سیاسەتی نکۆلیکرن و چەوساندنەوە و زولمکردن بەرانبەر کورد زیاتر بێت، پاساوی زوڵملێکراوی کورد ڕەوایەتی زیاتر وەردەگرێت دەبێت، بەڵام پاساوی زوڵملێکراوییش ئەگەر لەگەڵ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ناکۆک بێت، دەبێتە هۆکاری کێشەی ئاڵۆز و ترسناک بۆ تەواوی سیستەمی یاسایی نێودەوڵتی و ناوچەکە.
لە ڕوی پاساوی یاسای نێودەوڵەتییەوە، کە بنەماکەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هیچ بڕگەیەک گەرەنتی مافی سەربەخۆیی گەلانی تێدا نییە، بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی وتاری کوردایەتی کە دەڵێت: مافی چارەی خۆنووسین، مافێکی یاسای نێودەوڵەتییە. هەرچەندە بڕگەی یەک ڕێزگرتن لە یەکسانی و مافی چارەی خۆنووسینی گەڵانی بە بنەمای کاری نەتەوەیەکگرتەوەکان چەسپاندوە، بەڵام ڕێزگرتن لەروانەگەی یاسایی بە مانای پابەندبوونی یاسایی نایەت. لەبەرانبەردا بڕگەی دوی هەمان پەیماننامە بە ڕوونی دانی بە یەکسانیی و سەرەوەریی وڵاتاندا ناوە، بەوەی کە لەسەر هەموو ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە، خۆیان لە هەر هەڕەشەیەک یان بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دژی سەربەخۆیی و یەکێتیی خاکی وڵاتێکی تر بەدور بگرن.
جگە لە پاساوی ویژدانیی و زوڵملێکراوی، هەموو پاساوەکانی تری کورد بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان تەواو بێهێز و سنووردارن. هەرێمی کوردستان دوای درووستکردنی ناوچەی ئارام لە ساڵی 1991 و چەسپاندنی فیدراڵی لە دەستووری ئێراق پاساوی زوڵملێکراوییشی بەدەستەوە نەماوە. باسکردن لە مافی چارەی خۆنووسین دەکرێت لەسەر ئاستی مافی تاک ئاسایی و ڕەوا بێت، بەڵام لەسەر داواکردنی سەربەخۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی ئەگەر پاساوی بەهێزی شەرعیی مێژویی، جوگرافیی، یاساییی و زوڵملێکراوی نەبێت، بە دەستدرێژیکردن بۆ سەر ماف و بەرژەوندیی وڵاتانی تر، لە ڕێی لۆژیکی بەکارهێنانی هێز هەژمار دەکرێت.
=KTML_Bold=لۆژێکی هێز:=KTML_End=
پاساوی لۆژێکی هێز دەگەڕێتەوە بۆ کرداری وڵاتە زلێهێزەکان و وڵاتانی ناوچەکە کە بێ گویدانە هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتیی لە هەر ناوچەیەکی جیهان کە خۆیان بیانەوێت، دەستتێوەردانی سەربازی و سیاسی دەکەن. لەو سونگەیەوە دەکرێت بۆ کوردیش ڕەوا بێت، بیر لە بەکارهێنانی هێز بکاتەوە بۆ گەییشتن بە سەربەخۆیی، بەڵام کام هێزە؟
لایەنگرانی سەربەخۆیی گرەو لەسەر هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی ئێراق دەکەن، کە بە بۆچونی ئەوان دەرفەت بۆ درووستبوون و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان درووستدەکات، بەڵام هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی ئێراق بە مانای ونبوونی بەشەکەی تری ئێراق لەسەر نەخشە نایەت، بەڵکوو بەمانای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی و پەیدابوونی چەندان گرووپی نەتەوەیی و مەزهەبیی و دینیی توندڕەو و دەستتێوەردانی دەرەکیی دێت کە نەک تەنیا ڕوبەروی یەکتر دەبنەوە، بەڵکوو بە ئەگەرێکی زۆریش مەترسیی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش درووستدەکەن. لەم حاڵەتەدا، هەرێمی کوردستان بە لایەنی کەم پێویستیی بە هێزێکی چەکدار هەیە بۆ پاراستنی سنوورەکان و ئاساییشی ناوخۆیی. پێویستیی بە ئابوورییەکی تا ئاستێک جێگیر هەیە کە بتوانێ باری ژیان و دارایی خەڵک ڕابگرێت، دەبێت کارگێڕییەکی تا ئاستێک باشی هەبێت کە بتوانی خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا، تەندرووستیی و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی تر پێشکەشی وڵاتییان بکات. ئەگەر دەوڵەتی کوردیی نەتوانێ بەلای کەمەوە ئەم مەرجە بنەڕەتییانەی تێدا بێت، نەبوونی زۆر لە بوونی باشترە. بەئاگاییەوە باسی بوونی مەرجی بنەما دیموکراتییەکان نەکراوە، نەک لەبەر ئەوەی گرنگ نین، بەڵکوو لەبەر ئەو ڕاستییەی کە بنەماکانی دیموکراتیی مەرجی بنەڕەتی درووستبوونی دوڵەت نین، بەڵکوو مەرجی سەقامگیری و بەردەوامیی و خۆشگوزەرانین.
هێزی چەکداری هەرێمی کوردستان لە ساتی درووستبوونیەوە تا ئێستا هیچ شەڕێکی بەرەیی درێژخایەنی بێ پشتیووانی هێزی دەرەکیی نەبردۆتەوە. دوای 29ساڵ حوکمڕانیی کوردیی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان تا ئێستاش میلیشیایەکی حزبیی ناڕێکخراو و بێسەروبەر و بێ چەکە. ئەمە بۆ هێزەکانی ئاساییش و تەنانەت پۆلیسیش هەمان شتە. شەڕی داعش و ڕووداوەکانی شەنگال دەریانخست کە توانای خۆراگریی و پاراستنی هێزی پێشمەرگە چەندە، ئەگەر هاوکاریی دەرەکیی نەبێت. ڕووداوەکانی کەرکووکیش بەڵگەی ئەوەن کە هێزی پێشمەرگە نەک یەکگرتو نییە، بەڵکوو یەکتریش بە دوژمی یەکتر دەبینن و هێشتاش هەرێمی کوردستان هیچ لە برینەکانی شەڕی ناوخۆی ساڕێژ نەکردون. بێ ناردنی پارەی بەغدا دۆخی ئابووریی کوردستان توانای بەردەوامیی نەک چەند ساڵ، بەڵکوو چەند مانگێکیشی نییە. باسکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی بۆ بڕیاری وڵاتییان بەجێدەهێڵم. کەواتە لەو حاڵەتەدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاریی لایەنی دەرەکیی هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێ بکا و پارەی پێبدا، بەڵام کام هێزی دەرەکیی؟ لێرەدا هەمومان بیرمان بۆ ئەمریکا و هێزە ئەوروپییەکان و ڕووسیا دەچێت کە لە ناوچەکدا خاوەن کاریگەریی و بەرژەوندین و بوونی بەهێزیان هەیە.
ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە وڵاتە زلهێزەکان لە ناوچەکە لە پێشبرکێیەکی بێوێنەدان بۆ فراوانکردنی هەژمون و بەرژەوندیی خۆیان و پێویستیان بە هاوپەیمانیی لۆکاڵە بۆ پاراستن و فراوانکردنی بەرژەوەندییەکانیان، بەڵام جگە لە ڕووسیا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی بەهۆی سیستەمی دیموکراتی و بوونی ئۆپۆزیسیۆنی کاریگەر لە وڵاتەکانیان، بۆ هەموو کردەوەیەک دەبێت پاساوی یاسایی و شەرعیی بەهێزیان بۆ دەنگدەرانی خۆیان هەبێت. لەو ڕوانگەیەوە بەرژەوەندیی ئەوان هەرچییەک بێت، ئەوان ناتوانن پشتگیریی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەگەر پاساوێکی بڕواپێکەریان بۆ دەنگدەرانیان نەبێت.
وەکو لەسەرەوە باس کرا لە ئێستادا هیچ پاساوێکی بڕواپێکراو نییە بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان. جگە لەوەش پشتگیریی سەربەخۆیی تەنیا بە پاساوی ئێسنیکیی (قەومی) کەس ناتوانێ و نایەوێت خۆی لێ بکات بە خاوەن. ئەم وڵاتانە زۆربەیان خۆیان کیشەی کەمایەتی نەتەوەی و ئایینی و جیاوازی ناوچەییان هەیە، کە بەو هۆیەو داوای جیابوونەوە دەکەن. داننان بە پاساوی کورد، واتە کردنەوە دەرگای جهنەم بەسەر خۆیان، ئینجا بەسەر جیهان و ناوچەکە.
وڵاتە زلهێزەکان بە شێوەیەکی گشتیی بە یەک پاکێج لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوانن. لەو پاکیجەشدا هەرێمی کوردستان بە قەد قەبارەی هێزی سەربازیی و ئابووریی خۆی شوێنی گرتووە. وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەتی تورکیا و ئێران، کە دو وڵاتی نەیاری سەرسەختی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن، بە هەمان شێوە جێگەی خۆیان لە هاوکێشەکە گرتووە و لە هەموو ڕویەکەوە کاریگەرییان لەسەر بڕیاری وڵاتە زلهێزەکان لە کورد زیاتر هەیە. ئەوەی پەیوەندیی بە ئێراقەوە هەیە، ڕووسیا ڕۆڵێکی وای نییە هەرچەندە لەدوای شەڕی سووریاوە ستراتیژێکی نوێی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتوە، بەڵام بۆ ئەمریکا و ئەوروپا گرنگی مانەوەی کورد لەناو ئێراق زۆر زیاترە، وەکوو لەدەرەوەی ئێراق. ئەوان ئێراق بە وڵاتێکی میحوەریی ناوچەکە دەبینن، بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ئێراق بەتەواوی بکەوێتە دەست هێز توندڕەوە شیعە وسوننەکان. بوونی کورد بۆ ئەوان بوونی هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز و بەردەوامیی هەژمون و بەرژەوەندییەکانیان لەو وڵاتە. هاتنەدەرەوی کورد لە ئێراق نەک تەنیا بە واتای لەدەستدانی ئێراق بۆ ئەوان دێت، بەڵکوو بە مانای لەدەستدان و تۆراندن و دژایەتکردنی تورکیا و وڵاتانی تری ناوچەکە دێت. گرنگی پێگەی تورکیا و ئێران و سعودیە، بۆ نموونە، بۆ ئەوروپا و ئەمریکا لە هەموو ڕویەکەوە چەندباری گرنگیی هەرێمی کوردستانە.
ئەمە بەو مانایە دێت کە ئەگەری سەرکەوتنی سەربەخۆیی کوردستان بە لایەنی کەمەوە چوار مەرجی سەرەکیی پێویستە: یەکەم، دەوڵەتی ئێراق لەبەریەکتر هەڵوەشێتەوە. دوەم، هەرێمی کوردستان لەڕوی ناوخۆیییەوە هێزێکی توندوتۆڵی مەشقپێکراو و ڕێکخراوی پڕ چەکی هەبێت، ئابوورییەکی بەهێزی هەبێت، دەزگایەکی کارگێڕ و تەشریعیی چوست و کارای هەبێت. سێیەم، یەکێک لە وڵاتە زلهێزەکان ئامادەبێت لەپێناو کورد دەست لە هەموو بەرژەوەندییەکانی تری لەگەڵ وڵاتانی ئێراق و تورکیا و ئێران و هەندێک وڵاتی عەرەبی سوننیی هەڵگرێت و بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی هەرێمی کوردستان بکات. چوارەم، ئێران و تورکیا تا ئەو ڕادەیە بێهێز بن کە نەتوانن هیچ دوژمنکارییەک بەرانبەر هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن. بەردەستبوونی ئەو مەرجانە لە یەک کاتدا نەک چەندان ساڵ، بەڵکوو لەوانەیە دەیان ساڵی تریشی پێویست بێت.
وەکو گریمانەیەک، ئەگەر سەرەڕای هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی یەکێتیی خاکی ئێراق، دەوڵەتی ئێراق هەڵوەشایەوە، هەرێمی کوردستان توانی جیابێتەوە و ئەمریکا یان چەند وڵاتێکی ئەوروپی پارێزگاریان لێکرد، لەو بارەدا، دیسان ئەگەر باری قوڕسی گەندەڵیی و بێسەروبەری ناوخۆییش فەرامۆش بکەین، ئەوا هەرێمی کوردستان دەبێتە بنکەیەی سەربازیی و موخابەراتی ئەو وڵاتانەی بێگانە، وڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە دەوروبەری سرووشتی خۆیان دادەبڕێن و بەهۆی مەترسیی وڵاتانی درواسێ هەمیشە لە دڵەڕاوکێ و ترس دەژین و دەبنە لاشەیەکی نامۆی ناوچەکە. جگە لەوانەش قەدەری مان و نەمان و داهاتوی خەڵکی کوردستان دەکەوێتە بەر ڕەحمەتی بڕیاری دەنگدەرانی ئەو وڵاتەی کە پشتگریی هەرێمی کوردستان دەکات، جا ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی دیموکراتیی ئەوروپیی بێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 06-05-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 06-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 06-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-05-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,817
وێنە 104,786
پەرتوک PDF 19,317
فایلێن پەیوەندیدار 97,589
ڤیدیۆ 1,402
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.328 چرکە!