بڕۆی پڕ لەم ساڵانەی کۆتاییدا باویەتی، خانمان بەردەوام بەدوای ئاوێتە یان زەیتێکی سرووشتی دەگەڕێن بۆ ئەوەی برۆیان پڕتر بکەن.
=KTML_Bold=بەم پێکهاتانە دەتوانیت ببیت بە خاوەنی برۆیەکی پڕ لە ماوەیەکی کەمدا:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. هێلکە=KTML_End=
زەردێنەی هێلکە زۆر بەسوودە بۆ برۆ، یارمەتیی ڕواندنەوەی تاڵەکانی برۆ دەدات، دەتوانیت زەردێنەی هێلکە بدەیت لە برۆت بۆماوەی 20 خولەک، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.
=KTML_Bold=2. ئالۆڤێرا=KTML_End=
جێڵی ناو گەڵایەکی ئالۆڤێرا دەربکە و بیدە لە برۆت، پاشان مەساجی پێبکە و جێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە، یارمەتیی گەشەکردنی تاڵەکانی دەدات.
=KTML_Bold=3. ئاوی پیاز=KTML_End=
هەندێک ئاوی پیاز بهێنە و بە لۆکە بیدە لە برۆت، بەتایبەتیی ڕەگی تاڵەکان، ئەم ڕێگەیە یارمەتیی پڕبوونی برۆت دەدات.
=KTML_Bold=4. سیر=KTML_End=
سیرەکە ورد بکە و لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵی بکە، هەفتەی جارێک یان دوو جار بۆ برۆت بەکاریبهێنە. [1]