پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,864
وێنە 106,275
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەتای کۆرۆنا و ناچارکردن بە گۆڕانکاری
کوردیپێدیا، دیروکا دوهـــی و ئیڕۆ ژبو نەڤیێن سوباهی ئەرشیڤ دکەن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەتای کۆرۆنا و ناچارکردن بە گۆڕانکاری

پەتای کۆرۆنا و ناچارکردن بە گۆڕانکاری
$پەتای کۆرۆنا و ناچارکردن بە گۆڕانکاری$
#سەرۆ قادر#

#13-04-2020#


ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەگەڵی دەژین وەک بەشێک لە جیهانی گرفتار، چۆن لە پڕێکدا دونیای داخلی تەنگوچەڵەمەیەکی ئەوتۆ کرد هەموو چالاکییەکانی مرۆڤی وەستاند. هەر لەچالاکیی بەرهەمهێنانەوە تاوەکوو گەشتوگوزار و تەنانەت چالاکی تەندرووستی و ناوەندە زانستییەکان.

پەیوەندی نێوان وڵاتان لەڕووی ترانزێت و هاتوچۆوە بەهەموو شێوەکان وەستاوە، بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان لە دونیا ئاستی کاری خۆیان لە هەندێک بواردا هێناوەتە خوارەوە، کرێکارەکانیان ئیزن داوە. ئەمە بووەتە مایەی دەنگوباس و لێکدانەوەی جیاجیای چاودێران و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی دونیا و ناوخۆ، وایکردووە بۆچوونێک درووستببێ کە گرانی و قاتوقڕی ڕوو لە جیهان دەکات، خواردن نامێنێ و لەوانەیە کۆمەڵگەی کوردستانیش یەکێکبێ لەو کۆمەڵگەیانەی دەکەوێتە ژێر هەڕەشەی ئەو قاتوقڕییەوە. ئەمە بۆچوونێکە ئێستا واخەریکە درووستدەبێت. ئەمە چەند ڕاستە؟

پێویستە پرسیاری سەرەکی ئەوەبێ ئاخۆ هەڕەشەی کۆرۆنا بەردەوام وەک ئێستا هەموو دونیا لەژێر چنگی خۆی دەهێڵێتەوە؟ وەک دەزانین کۆرۆنا ڤایرۆسە، دەورەیەکی کۆمۆنی هەیە، واتە دایرەیەکە دوایی کۆتایی دێت، لەو دایرەیەدا ماوەی زەمەنی لە مانگێکەوە بۆ دوو مانگی پێویستبووە. ئەو وڵاتەی کە ئیلتیزام بە کەرەنتینە یان مانەوە لەماڵدا بکات و بەشێکی زۆری هاتوچۆکان و شوێنە گشتییەکان بوەستێنێت، دەتوانێ بەرەنگاریی پەرەسەندنی کۆرۆنا ببێتەوە و هاووڵاتییانی خۆی بپارێزێت.

تا ئێستا ناوەندە پزیشکییەکان و زانستی تایبەت بەو بوارە نەیانتوانیوە ڤاکسێنی کۆرۆنا بدۆزنەوە، بەڵام هەموو توانای زانستیی دونیا و تاقیگەکانیان بێ ڕاوەستان، ئەوە چەند مانگە خەریکی گەڕانن بۆ ڤاکسێنی ئەم ڤایرۆسە. من گومانم نییە سەرەنجام عەقڵی بەشەر، توانای زانست و تەکنەلۆژیای نوێ بەسەر ئەم تەنگوچەڵەمەیەدا زاڵ دەبێ و بەزوویی دەرمان یان ڤاکسینی بۆ دەدۆزنەوە، بەڵام تاوەکوو ئەوکات ئایا هەموو ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی خواردن لە دونیا دەوەستن؟ تا ئێستا نەوەستاون، بەڵکوو ئەو بازاڕانە وەستاون کە مەوادی خۆراکییان تێدا دەفرۆشرا وەک میوە و تەڕە و سەوزە کە لە هەندێ وڵاتدا بینیمان لەبەرئەوەی هاتوچۆ وەستابوو، ئەویش ئامادەکرابوو بۆ ناردنە وڵاتێکی دیکە گرفتی تێکەوت، بەشێکی زۆر لەوانە تووشی زیان بوون، بەڵام بەگشتی شتێک نییە بە ناوی وەستاندنی بەرهەمهێنانی خواردن.

لەلایەکی دیکەوە پێویستە بە بیر خۆمانی بێنینەوە، زانست و تەکنەلۆژیای ئەم زەمانە پێش کۆرۆنا کۆتایی بە نەبوون و کەمبوونی خۆراک لە دونیادا هێناوە. ئێستا هەموو جۆرەکانی خۆراک لە سەوزە وە تاوەکوو دەگاتە میوە و وشکە و خواردنەکانی پێویست، خواردنی گۆشتی و غەیری ئەوانیش، بەشێوەیەکی فراوان لە سەرانسەری دونیا هەن و بە ئاسانی دەگەنە هەموو جێگەکان. ئەمە بەرهەمی تەکنەلۆژیای نوێیە، بەرهەمی کشتوکاڵی دیجیتاڵ و بەسەرمایەی گەورەیە، ئەو ناوەندانە بۆخۆیان کاردەکەن. کەمێک گرفتی هاتوچۆی تێدەکەوێت، بەڵام پێم وایە خەریکە وردەوردە ئەو گرفتە تێدەپەڕێنین. بۆیە وێناچێت هیچ هەڕەشەیەک لەسەر بەردەوامی بازاڕی خواردن هەبێت.

لەوانەیە لە هەندێک وڵات و لە وڵاتی ئێمەش ئەگەر باش کۆنتڕۆڵ نەکرێت بازاڕی دانووستاندن نرخ بەرزبکاتەوە. ئەگەر حکومەت ڕۆڵی کۆنتڕۆڵێ‌ واقیعیانە ببینێ ئەمەش لێی کەم دەبێتەوە. بۆیە هیچ ترسێک ڕەوا نییە کە وابزانێ لە دونیا خواردن بە ڕادەیەک کەمدەبێتەوە کە گرانی لێبکەوێتەوە.

ئایا سیستەمی بازاڕی ئازاد (سیستەمی لیبراڵی) تووشی داڕمان بووە؟ و نەیتوانیوە لەبەرانبەر پەتای کۆرۆنا خۆی بگرێت. هاووڵاتییەکانی ئەو وڵاتانەی بەو سیستەمە بەڕێوەدەچوون تووشی ترس و تۆقینێکی زۆر بوون، خەڵک بە لێشاو پەلاماری سوپەرماکێتەکانیان داوە و هەرچی هەبووە دەیانکڕی. ئەوە خراوەتە ژێر چاوی ڕەخنە. جارێ هەموو سیستەمەکان لەبەرانبەر تەنگوچەڵەمەی کۆرۆنا تووشی تەنگژە و هەندێک چۆکیشیان لەرزی و هەندێک چۆکیان دادا. هەر لە سیستەمی دیکتاتۆریی کۆمۆنیستی چینییەوە بگرە تاوەکوو دەگاتە سیستەمی لیبراڵی و سیستەمە مامناوەندییەکانی ڕۆژهەڵات یان ئەوەی کۆن پێیاندەوت جیهانی سێیەم کە ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین دەگرێتەوە و ئێمەش بەشێکین لەو سیستەمە.

پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵ و پێشکەوتنی زانست و گواستنەوە و پازدان بۆ قۆناخی هۆشی دەستکردArtificia) l intelligence) یان (العقل الاصطناعی) ئەوەی پێیدەگوترێت هۆشی مەسنوعی پێش کۆرۆنا هەنگاوێکی زۆری بڕیبوو و موناقەشەیەکی زۆری لەسەرە و ژمارەیەکی زۆر لە زانایانی بواری زانستەکانی کۆمەڵایەتی پێشبینییان دەکرد کە گۆڕان بەسەر سیستەمی لیبڕاڵی دابێت کە پێشکەوتووترین سیستەمی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەکانی ئەم زەمانەیە. کاتێک باسی سیستەمی کۆمۆنیستی چین و کۆریای باکوور یان سیستەمی دینی دەکرێت وەک ئێران و ئێراق، دەبێ بزانین ئەوانە سیستەمی خاوەن داهاتوو نین، ئەوانە لە قۆناخێکی ڕاگوزەردا دەژین، دیکتاتۆرین بە مانای وشە، لەوێ سیستەم بۆ بەرژەوەندییەکانی ئایدۆلۆژیای خۆی بڕیاردەدات تاوەکوو ئەگەر بە گیانی ملیۆنان لە دانیشتووانی وڵاتەکەش تەواو ببێت. ئامانجەکانی ئایدۆلۆژیا و بەرنامەکانی ئابوورییان بۆ گرنگە نەک گیانی مرۆڤەکان. هەر بۆیە کاتێک چین ئەو ڤایرۆسەی تێدا بڵاوبووەوە زانیارییەکانی بەشێوەی ڕاست نەدایە جیهان. بۆیە سیستەمی جیهانی دوای تەنگوچەڵەمەی کۆرۆنا ئەگەری زۆرە گۆڕانی بەسەردابێت. وەک باس دەکەن (نابێ ئینسان هەر لە ئێستا پێشگۆیی بکات) ئەو گۆڕانە لەوانەیە لەسەر ئەزری واقیع لە ژیانی کۆمەڵگەکان ڕووبدات ئینجا ئەو تەکنەلۆژیا و عیلمە نوێیەی هەیە وەک پێشنبیدەکرا بزانین چ ڕۆڵێک دەبینێت. سیستەمی دیجیتاڵ و ئالگۆریتمەکانی داخلی کارکردن لەسەر هۆش و عەقڵی ئینسان بوون و دەتوانن ئۆرگانەکانی لەشی ئینسانیش کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئەگەر ئەوانە لە داهاتوودا وەک بەشێک لە سیستەمی سیاسی بەکاربێن، پێشبینی ئەوە دەکرا کە سیستەمی دیموکراسی گۆڕانی بەسەردابێت، چونکە دیموکراسی بۆ ئەوەیە کۆمەڵگە بەو ئاڕاستەیەدا بڕوات کە زانایانە موافەقەتی لەسەردەکات لە ڕێگەی نوێنەرەکانییەوە. ئەو سیستەمە هەڵبژاردنەی کە لە سیستەمی دیموکراسی هەیە پێش ئێستاش باسدەکرا کە لە قۆناخی عیلمی پێشکەوتوودا بە ئالگۆریتمی جیاجیا دەکرێ بزاندرێت هەموو هاووڵاتییان بێ ئەوەی قسە بکەن و ڕەئی بدەن، بزانرێت مەیلیان بە کام لایەندایە و بۆ کام کەس ڕەئی دەدەن و بۆ کام مۆدێلی ژیان پتر موافقن یان دژی وەستاون. لێرەدا سیستەمێکی نوێ بۆ نەتیجە لێ هەڵێنجان دێنێتە گۆڕێ کە لە کۆتاییدا یاری هەڵبژاردن و هەڵمەتی ڕیکلامکردن بۆ حیزب و کەسایەتییەکان گۆڕانی زۆری بەسەردادێت و وەک خۆی نامێنێت، تاوەکوو لەوانەیە شتێک بە ناوی حیزب و بەرەکان وەک ئێستا نەمێنێت.

ئێستا سیستەمی تەکنیکی نوێی پشتبەست بە ئالگۆریتمەکانن بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەکارهاتوون. بۆ نموونە لە وڵاتانی وەک ئیسرائیل و ئەمریکا و چین و نەمسا، ئالگۆریتمی نوێیان خستووەتە نێو تەلەفۆنەکانەوە کە دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە بزانن هەڵگری ئەو تەلەفۆنە تووشی کۆرۆنا بووە و لە چ قۆناخێکدایە یان ساخ و سەلیمە. هەروەها کاتێک کەسێک دەچێ بۆ شوێنێکی گشتی لە ڕێگەی مۆبایلەوە بەپێی ئەو ڕەنگانەی کە دیاریکراون دەردەکەوێت نەخۆشە یان هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و جارێ نەخۆش نەکەوتووە یان ساخ و سەلامەتە و دەکرێ تێپەڕێت. وردەوردە وای لێدێت وڵاتێک کە ڕێگەی بۆ پێشکەوتنی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای نوێ و کەفائەتی عیلمی کردبێتەوە دەتوانێ لەو ڕێگەیەوە سەلامەتیی هاووڵاتییەکانی خۆی بپارێزێت. ئەمەی کە ئێستا ناچاربوون سیستەمی ئالگۆریتم بەکاربێنن بۆ کۆنترۆڵی سەلامەتیی مرۆڤ، ئەوە نیشاندەدات کە دونیا و کۆمەڵگەکان ئامادەن بۆ ئەو هەنگاوە گەورەی بەرەو پێشەوەی بنێن. بێگومان ئەوکاتیش سیستەمی سیاسی و حیزبی و سەرکردەکان گۆڕانی زۆریان بەسەردا دێت، هەموو نەخۆشییەکانی جیهانگیری کە بە درێژایی مێژوو هەڕەشەیان لە بەشەر کردبێت، بوونەتە مایەی گۆڕانکاری خێراتر. لەو بوارەدا نموونە زۆرن و خەڵک زیاتر تاعوونی سەدەی حەڤدەیەمی بەبیردێتەوە کە چۆن یارمەتیی پێشکەوتنی ڕێنسانس و شۆڕشی تەکنەلۆژی دا لە ئەوروپا.

ئایا کاتێک ئەم هەڕەشەیە کۆتاییهات، جیهانگیری یان گلۆبالیزم کۆتایی دێت و ناسیۆنالیزم شوێنی ئەو دەگرێتەوە؟ ..و هەر وڵاتە خەریکی کاروباری خۆی دەبێت؟ جارێ ئەوە بیرکردنەوەیەکی زۆر سادە و بێ ئاگایانەیە، دونیا بە ئەندازەیەک پێشکەوتووە کە ناتوانێت ئەو پەیوەندییەی کە بە یەکەوە هەیەتی بیپچڕێنێت. ئەو پێشکەوتن و خێر و خۆشییەی کە دونیا بەخێرایی دەستیدەکەوێت بەرهەمی گلۆبالیزمە. بەڵام ئایا ئەویش داخلی قۆناخێکی نوێ دەبێت؟ ئایا وڵاتان لە مەودوا بەرژەوەندییەکانی خۆیان باشتر دەپارێزن؟ بەڵام دەبێ شتێکمان لەبیربێ ئەویش هیچ وڵاتێک ناتوانێت هەموو پێداویستییەکانی خۆی دابین بکات ئەگەر بە تەنیا هەموو کەرستەکان بەرهەمبهێنێ. هەر دەوڵەتی چین یان ئەمریکا ئەگەر لەبەرچاو بگرین، ئەو بەرهەمە پیشەسازییەی کە هەیانە لە سەرانسەری دونیادا بڵاوبووەتەوە. بۆ نموونە بازاڕ هەر ئەو بازاڕی خواردن و میوەی کە هەیە ئەگەر تەماشای ڕاپۆرتەکان بکەین، دەوڵەتێکی وەکوو چین یان ئەمریکا بنکەکانی خۆی لە ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین و ئەوروپا بڵاوکردووەتەوە و بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستکاریشیان بکات. کەواتە پێشکەوتنی عیلمی و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای ئەم زەمانە، هەروەها پێشکەوتنی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری کە دانیشتووانی دونیا لێی بەرخوردارن هی گلۆبالیزمە.

هەڵبەت ناسیۆنالیزم دەمێنێ و کەمێک بەقوەتتر دەبێت بەڵێ، بەڵام ناسیۆنالیزمێکی نوێ دەبێ و هەر ئێستا سەروسیمای ناسیۆنالیزمی نوێ دەرکەوتووە. ناسیۆنالیزمی نوێ ئەوەیە کە تەواو ئینسانی بێت و هەموو مافەکانی ئینسانییەتی بە پلەی یەکەم بۆ وڵاتی خۆی بوێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە. ئێستا کەم وڵات هەیە یەک نەتەوە بێت، یەک دین و یەک مەزهەب بێت. بۆیە ناسیۆنالیزمی دیکە دەبێ لەسەر بنەمای نیشتمانی دابڕێژرێتەوە نەک لەسەر بنەمای یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک نەژاد کە ئەمەیان قۆناخی بەسەرچووە و شەڕی جیهانیی دووەم لەسەر ئەساسی ئەو ناسیۆنالیزمە خراپە درووستبوو. خۆ ئەگەر ناسیۆنالیزم بریتیبێ لە کرانەوەی کۆمەڵایەتیی وڵاتێک و، دەرگا بکەنەوە بەشێوەیەکی ئەوتۆ کە بەخێرایی ئەو وڵاتە لەڕووی توانایی بەشەری و توانای تەکنەلۆژیاوە پێشبکەوێت، ئەوکات پلانی خۆی و ستراتیژی خۆی بە نەوعێک دابنێ یان ستراتیژ خۆی بۆ ئاساییشی نەتەوەیی بەشێوەیەک دابنێ کە لەو دونیای وا تێکەهەڵکێشدا بەرژەوەندیی وڵاتی خۆی و سنوورەکانی خۆی بپارێزێت، لەگەڵ ئەو پەیوەندییە نێودەوڵەتی و جیهانییەی کەوا هەیەتی. بەڵێ ئەم جۆرە پێداچوونەوەیە نەک هەر دەکرێت بەڵکوو پێویستیشە بۆ دیموکراسی و ڕۆڵی مرۆڤ لە بەڕێوەبردنی خۆیدا، هەروەها بۆ پاراستنی وڵات بە ناوی ناسیۆنالیزم لە دوای ئەو تەنگوچەڵەمەی دونیا تووشی بووە. پێداچوونەوە و کامڵکردن دەبێت، بەڵام ڕووخان نابێت. پێویستە تێبگەین ئێستا زیاتر لە هەموو قۆناخێکی دیرۆک، کۆمەڵگەی بەشەری بە یەکەوە بەرەو پێشکەوتنە، بەرەو گەشەسەندنە و پڕۆسەکە پڕۆسەیەکی تەکامولییە، یەکتر تەواو دەکەن. بۆیە شتێک بەناوی بەتەنێ دەتوانم یان بەتەنێ وڵاتێک دەتوانێ پێشکەوێت و خۆی داببڕێت لە هەموو دونیا وجودی نییە و هەر بیرکردنەوەیەک لەو چەشنە، تەنیا گۆشەگیری و نەزانی تووشی وڵاتەکەی دەکات.

لە سەرەتای ئەم نووسینە ئاماژەم بە پێداویستییەکان کەمێک کرد کە هەر ئێستا تووشی تەنگوچەڵەمە بوونە، لە بابەت خۆراک و پێداویستییەکانی دیکەی ڕۆژانە، بەڵام وا پێشبینیدەکرێ لە سێ مانگدا دونیا بەسەر ئەو ئاستەنگەدا زاڵ بێت. پێویستە باوەڕمان بە عەقڵی ئینسان و ئاستی بەرزی عیلم و قوەتی تەکنەلۆژیای ئەم زەمانە هەبێت کە بەخێراییش پێشدەکەوێت. ئێستا خودی تەکنەلۆژیای زیرەک بووەتە تەواوکەری مێشکی بەشەر، بۆ پێشکەوتنی خێرا، بۆیە خێرایی پێشکەوتنی عیلم بە ئەندازەیەکە لە هەوڵ و تەقەللای مرۆڤ زیاترە، هەموو هەوڵ و تەقەللای مرۆڤی تێکەڵکردووە لەگەڵ ئەو تەکنەلۆژیایەدا کە لە زۆر بواردا لە دەست و مێشکی ئینسان دەقیقتر و سەریعتر و پڕ بەرهەمترە. هەڵبەت لەڕووی بیرکردنەوەی عەقڵدا هەر ئینسانە کە حاکم دەبێت. مەسەلەی هۆشی دەستکرد کە لە هەموو بوارەکاندا لە دامودەزگا گەورەکانی بەرهەمهێنانی دەقیقی دونیادا هەیە و لە ژیانی ئێمەشدا کە لە پەراوێزی بازاڕی جیهاندا دەژین، هەموو ئەو کۆمپیوتەر و مۆدیلە نوێیانەی مۆبایل و کەرەستەی ناوماڵ دێن کە دەبینین هەموویان ڕۆژ ئۆتۆماتیکتر و زیرەکتر دەبن، بەو مانایە کە وەزیفەکان و کارەکانی مرۆڤ ئەنجامدەدەن بێ ئەوەی زۆر پێویستیان بە دەخالەتی ئێمەوە هەبێت. ئەو ماشینە بە هۆشانە تەنیا ئامانجەکانیان بۆ دیاریدەکرێ و هەندێ پەیامیان پێدەدرێ و کاری خۆیان دەکەن. ئەوە لە جیهانی ئێستادا لە ڕیزی پێشەوەی پێشکەوتندایە، باس زۆرە لەسەر ئەوەی هۆشی دەستکرد و ئەو ڕۆبووەتە زیرەکانەی کەوا درووستیدەکەن لە هەرە بچووکەوە تاوەکوو گەورەکانیان جیا لەوە بۆ خزمەتی بەشەر بەکاردێت، لە بابەتی کشتوکاڵ و گواستنەوە و بەرهەمهێنانی تەکنیکی، ئایا بۆ کۆنترۆڵکردنی بەشەریش و بۆ تەندرووستی مرۆڤیش بەکاردێت؟ هەڵبەت هەر ئێستا لە زۆر بواراندا بۆ تەندرووستی بەشەر بەکاردێت. هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردنی تەندرووستیش بەکاردێت و هاتووەتە بواری موعالەجەکردنی پزیشیکیش بەتایبەتیی لە بوارەکانی پشکنین و ڕەفتاری و دەروونیدا و بەرەو پێشەوەیە. هەڵبەت ئەوە پەیوەندی بە کۆرۆناوە نییە، هەندێ مەترسی لە هۆشی دەستکرد هەستی پێدەکرێت ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت لەوانەیە لە دواڕۆژدا کارەساتی گەورە بەسەر کۆمەڵگەکاندا بێنێت. ئەمە ڕاستە و گومانی تێدانییە کە ناوەندەکانی عیلمی خۆیان ئەو پرسیارە گەڵاڵە دەکەن، لە خەمی چارەسەرکردن و دیاریکردنی ڕێڕەوی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای نوێدان کە زەرەر بە بەشەر نەگەیێنێت. بۆ نموونە هەر ئەو چەکە ئەتۆمییانەی ئێستا لە جیهاندا هەیە ئەگەر بە هۆشی دەستکرد کۆنترۆڵ بکرێن، هەڕەشەیەکە جددیە و لەوانەیە ژمارەیەک تەقینەوەی گەورە لە هەموو دونیادا درووستبکات کە کارەساتەکەی لە کۆرۆنای ئێستا زۆرزۆر زیاترە و تێکڕای دانیشتووانی دونیا دەکەوێتە بەر هەڕەشەی گەورە. دوای ئەو قۆناخە ئایا دونیا بیر لەوە دەکاتەوە هەندێک لەو کێشانە چارەسەر بکات و دڵنیایی بداتە بەشەر؟ من پێم وایە دەبێ لەوەشدا گەشبین بین ئەگەر کێشەش لە سەرانسەری دونیادا هەبێت، لەم قۆناخی مێژووی ئێمەی تێدا دەژین، کێشەکان جانبی ئینسانی و پاراستنی مرۆڤی یەکجار تێدا بەرزە. ئێمە ئەو قۆناخەمان بەجێهێشتوونە کە دەوڵەتی گەورەی خاوەن دەسەڵاتی تەکنەلۆژیای بەرز لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای خەتەرناک بەڕێوەبچن وەک فاشیزم و نازیزم و هەروەها دەوڵەتی دینی کە ئێستا هەنە، بەڵام تەکنەلۆژیایان لەدەستدا نییە.

زۆر چاودێر کێشەی نێوان ئەمریکا و چین و ڕووسیا لە مەسەلەی کۆڕۆنایەدا هەڵدەسەنگێنن، جارێ هەموو بەشەر بە یەکەوە زەرەری بینیوە و هاوکاری زانستی و دەرمانییش تاوەکوو ڕادەی توانا لەنێوان دەوڵەتاندا بە هەموو ئایدۆلۆژیاکان هەیە. بەڵێ ئێستا وا وردەوردە دەستی پێ کردووە چین و ئەمریکا یەکتر تاوانبار دەکەن، ڕووسیا جموجووڵی خۆی لە ئەوروپا دەستپێکرد وەو دەیانەوێت یەکتر لەڕووی سیاسییەوە لەناو ڕای گشتیی دونیا بخەنە ژێر گوشار بۆ ئەوەی دوای تەنگوچەڵەمەی کۆرۆنا جارێکی دیکە دونیا ڕێکبخرێتەوە و جیهان لە حاڵەتی یەک جەمسەری دەربچێت. ئێستا ئەمریکا جەمسەری سەرەکییە، هەرچەندە جەمسەری هەرە بەدەسەڵات نییە. لەناو خودی ئەمریکاشدا گفتوگۆ زۆرە لەسەر ئەو جەمسەرەیان کە باش کارەکانی خۆی ئەنجام نادات، شارەزاییەکی تەواوی لە کێشەکانی دونیادا نییە. پلان و ڕوانگەی جیاجیای بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا یان بۆ بەرژەوەندی مرۆڤایەتی لە ناو سیاسەتی ئەمریکادا پێکەوە لە زۆرانبازیدانە. سەرەنجام ئێمە دەبینین دوای کۆتاییهاتنی ئەو تەنگوچەڵەمە تەندرووستییە جیهانییە، شەڕێک ڕووینەداوە تاوەکوو لەسەر بنەمای هێز دونیا دابەشبکرێتەوە و جارێکی دیکە دەستکاری یاساکانی نێودەوڵەتی بکرێت و زلهێزەکان گۆڕانیان بەسەردا بێت. وێناچێت هیچ گوشارێک هەبێ نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کۆرۆنا دەستکاری بکرێت. نە ئەمریکا زۆر لاواز بووە و نە ئەوروپا بەشێوەی سەرەکی، ئەوەی زۆر لاوازبووە، نیزامی چەند جەمسەری ئێستا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەو پەتایە و تەنگوچەڵەمە ئابوورییەکە و تەنگژەکانی دیکەی نییە.

ئەو لێکدانەوانەی ئێستا تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ کۆرۆنا، ڕاستە لە زۆر لایەنەوە ئایدۆلۆژیا و برەودانی بەکاردێت، بۆ نموونە چەپەکان دەیانەوێت فەشەلی ئەمریکا پیشانبدەن، لیبڕاڵەکان دەیانەوێت ئۆباڵی تیاچوونی خەڵکێکی زۆری چین و کۆنترۆڵنەکردنی ئەو ڤایرۆسە بەسەر نیزامی کۆمۆنیستی تۆتالیتاری چەپدا بسەپێنن. ڕووسیا بەو حاڵەتی تایبەتیی خۆی کە وڵاتێکی دیموکرات نییە، بەڵام بەرژەوەندیی جیهانی خۆی هەیە و لەڕووی چەکەوە دەستڕۆیشتووە ، بە تایبەتیی زۆر بەنێوبانگە لەوەی لە سۆسیالمیدیا هەوڵدەدات ڕای گشتی دونیا بخاتە ژێر کاریگەریی خۆی و کاربخاتە سەر هەڵبژاردنەکان و پڕۆژەکانی ئەوروپا و ئەمریکا بخاتە ناو کەناڵی شکست پێهێنانەوە. ئەمەیان لە وڵاتی ئێمەشدا بەتایبەتیی ئەوانەی کە لایەنگیری ئیسلامی سیاسی و ئایدۆلۆژیای دینین، هەموو لایەنەکان تاوانبار دەکەن و پێیانوایە هەموو سیستەمەکان دەڕووخێن و وا لە خەڵک دەگەیێنن کە دوای ئەوە دونیایەکی دیکە دەستپێدەکات کە من هەرچەند گوێیان لێدەگرم، وەسفێک و تەعریفێکی دیاریکراویان بۆ ئەو دونیایەی دوای کۆرۆنا نییە.

کۆمەڵگە تەقلیدییەکان و کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفریقیا و ئەمریکای لاتین، لەوانیش کۆمەڵگەی کوردستانی ئێمە، بە دەوڵەتانی دیکەشەوە کە کوردستانیان بەسەردا بەشکراوە، دەکەونە ژێر گوشار بۆ پێشکەوتن و بۆ ئەوەی کە بە ڕکێفی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای دونیا ڕابگەن.

بۆ ئەوەی بە ڕکێفی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا ڕابگەن کۆمەڵگە تەقلیدییەکان دەبێ کرانەوەیەکی باشی کۆمەڵایەتی بکەن، دامودەزگای زانستی پێشبخەن وەک قوتابخانە و زانکۆکان، هەروەها بازاڕ لەسەر بنەمای ئابووری واقیعبینانە کە بگونجێ لەگەڵ پێشکەوتنی وڵاتەکەمان بنیادبنێن. ئەوەش گۆڕانکارییەکی گەورە دەخوازێت کە لە کۆمەڵگەکانی سوننەتیدا ڕووبدات. یەکێکی دیکە لەو گۆڕانکارییانەی کە کۆمەڵگە تەقلیدییەکان بەسەریاندا دێت، گۆڕانێکی زۆری فەرهەنگی یان بیروباوەڕی و نەریت و عادەت دەبێت.

مانگێکە هەموو ناوەندەکانی کۆبوونەوەی گشتی هەر لە ناوەندی دینییەوە تاوەکوو ناوەندی کۆمەڵایەتی و عەشایەری و تەرفیهی و گوزەرانی و بازرگانی ڕاوەستاون. کەواتە کاتێک ئینسان دەکەوێتە ژێر هەڕەشە هەموو بوارەکانی ژیان، بە بوارە موقەدەسەکانی دینیشەوە، مزگەوت و کڵێسە بێت یان شوێنەکانی دیکەی کۆبوونەوەی لایەنگرانی دینەکانی دیکە تاوەکوو دەگاتە ڤاتیکان و مەکە و مەدینە و هەتا قودس، لە دونیاشدا ناوەندەکانی گەورەی دیکەی پیرۆز بۆ دینەکان کەرەنتییە کراون. ئەمە جاری یەکەمە هەڵپەساردنی دین و فەرهەنگ لە مێژوودا ڕوودەدات. کەواتە ئەوە مرۆڤی ئێمە فێردەکات هیچ بیروباوەڕێک لە سەلامەتیی ئینسان بەرزتر نییە، کاتێک ئینسان دەکەوێتە مەترسییەوە هەموو بیروباوەڕ و دامودەزگاکانی کۆمەڵایەتی دەبێ بە جۆرێک ڕێکبخرێنەوە کە خزمەتی کرانەوەی سەلامەتیی مرۆڤ بکەن. ئەگەر لەو دامودەزگایانەدا پەروەردە بە نەوعێک بووبێ کە ڕێگە لە پێشکەوتنی عیلمی و تەکنیکی بگرێت، ڕێگە لە کرانەوەی تواناکانی بەشەر و کرانەوەی کۆمەڵایەتی بگرێت، ئەوا دەبێ دەستکاری بکرێن. هەر بۆیە من پێشبینیدەکەم کە داب و نەریت و باوەڕەکانی دینی و کۆمەڵایەتی و تەقلیدی لە کوردستان، ئەو ڕێوڕەسمانەی کە دەست و پێ گیر بوون، ئەو باوەڕە خورافییانەی کە ئینسان (بەتایبەتیی ئەو بەشە لە وڵاتی ئێمەدا یەکجار زۆرن کە خوێندەوارییەکی کەمیان هەیە یان لەوانەیە کەمێک مابن کە خوێندەوارییان نەبێت) پێیانوابێ بەپێی هەندێک باوەڕی خۆیان هەر بەڵایەک بێت بەخوای دەسپێرن و بە دوعا بۆی دەنێرن و چاوی لێدەنوقێنن لەوانەیە بەڵایەکە بەرت نەکەوێت، ئەوە هەمووی داڕما. ئێستا ئەگەر نەپارێزرێن پیاوانی دینی پێشی خەڵکی دیکە تووشی نەمان و نەخۆشییەکە دەبن. تەجرەبەی کۆرۆنا نیشانیدا ناوەندەکانی دینی لە جیهانی ئیسلامیدا مەرکەزی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە بوون. ئەو بەڵایەی تووشی ئێران و باشووری ئێراق بووە، هەمووی بۆ ئەو ناوەندە دینییانەی کە زیارەتی تێدا دەکرێت و خەڵکەکەیان هاندەدا لە زیارەتکردن بەردەوام بن گوایە بەپێی باوەڕی دینی دەپارێزرێن، بوونە مایە تاوەکوو ئەو پەتایە بە هەموو وڵاتدا بڵاوببێتەوە. وەک دەبینین ئێستا ئێران چۆکی داداوە لەبەرانبەر ئەو دروێنە گیانییەی کۆرۆنا لە هاووڵاتییانی ئەوێی دەکات، سەرکردەکانی دینیشی تووش کردووە. هەروەک لە ڤاتیکان و لە ئێراقیشدا وایە. بۆیە ئەم کرانەوە چاوەڕوانکراوەی لە هەموو بوارەکانی کولتووری و دینی بە هەموو شێوەکانی ڕوودەدات دەبێ چاوەڕوانی بین.

ئەمە ئەو گۆڕانانەیە کە هەندێکی چاوەڕێدەکرێت ڕووبدات و هەندێکی ڕوویداوە و پەرەدەسێنێ و پێشدەکەوێ، هەروەها ئەو موناقەشانەی لەسەر ئاستی دونیا هەنە و هەندێکیش تەنیا ئەگەرن و پێشگۆییکردن و فکر هەڵاویشتنن، بەڵام لەسەر بنەمایەکی واقیعیانە و زانستییانە بوونیاد نەنراون.

بۆیە پێویستە ئینسان زۆر بە ئاسانی گوێی خۆی شل نەکات بۆ ئەو لێکدانەوانەی لە هەموو لایەکەوە دەکرێن، بەڵکوو دیقەت بدات چەند لەسەر بنەمای واقیع وزانست و چەند لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆی دونیادا دەگونجێن. ئەوەی تایبەت بە کوردستانە، بەو کۆنترۆڵی کە بەسەر شارەکانی خۆیدا سەپاندی کارێکی باشیکرد، حکومەت ئەدایەکی باشی هەبوو بۆ ئەوەی ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە بگرێت. هەڵبەت ئەو ڕێ لێگرتنە ئەگەر هاریکاریی نێودەوڵەتی نەبێت تووشی تەنگوچەڵەمەی زۆر گەورە دێت. هەروەکوو دیارە لە وڵاتانی هاوپەیمان دەنگوباسی وادەبیستین لەڕووی ئابووری و خۆراک و دەرمانەوە یارمەتیی کوردستان دەن. تاوەکوو ئەمڕۆ کوردستان تووشی کێشەیەکی زۆر نەبووە و پێم وایە ئەگەر حیکمەتێک بەکاربهێنرێت لەو هاوپەیمانێتییەی لەگەڵ دونیادا هەیە، لە کۆمەڵگەیەکی بچووکی پێنج ملیۆنی وەک کوردستاندا، کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردن و دابینکردنی ژیانی خەڵک، ئیمکانێکی زۆری هەیە و دەکرێت. لەلایەکی دیکەوە زانایی و لەخۆبرودوویی و هاوکاری خەڵکیشی دەوێت. پێویستە ئاوها تەماشای تەنگوچەڵەمەی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا بکەین، نەک بەشێوەی بەدبینی و دوور لە گەشبینی . دەبێ گەشبین بین، لەگەڵ گەشبینییەکە واقیعی بین، ژیان و کێشەکانی وەک خۆی ببینین و هەڵیسەنگێنین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 284 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 13-04-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 13-04-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: پزیشکی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 25-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 21-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 284 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,864
وێنە 106,275
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1 چرکە!