پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,058
وێنە 106,705
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,323
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوردستان سەرزەمینی کۆنترین پەرستگا لە جیهاندا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردستان سەرزەمینی کۆنترین پەرستگا لە جیهاندا

کوردستان سەرزەمینی کۆنترین پەرستگا لە جیهاندا
ناونیشانی بابەت: کوردستان سەرزەمینی کۆنترین پەرستگا لە جیهاندا
ئامادەکردن: #فاتیح عەبدوڵڵا شوانی#

=KTML_Bold=دەستپێک=KTML_End=
کوردستان بە شێوەیەکی گشتی لەڕووی شارستانی و شوێنەوارەوە بە وڵاتێکی یەکجار دەوڵەمەند دادەنرێت، لەو ڕوانگەیەوە بووە بە پێشەنگ و لانکی داهێنانەکانی ژیانی مرۆڤایەتی و بناغەی شارستانییە.، وەک درووستکردنی کەلوپەلی سەرەتایی و خەت و نووسین و ئایین و پەرستگاو گوندو شارو شارە دەوڵەت و یاساو بازرگانی و…هتد. هەر ئەوەش وای کردووە لە هەر ناوچەیەکی ئەم وڵاتە کنەو پشکنین بکرێت و شوێنەوارێک هەڵدرێتەوە پاشماوەیەکی گرنگی مێژوویی دەردەکەوێت و دەبێتە جێی سەرنج و بایەخی زاناکان و شوێنەوارناسەکان.
لەم ساڵانەی دواییدا باشووری کوردستان بوو بە بەشێکی سەرەکی کاری هەڵکۆڵینی زۆربەی زانکۆکانی ئاڵمان و ئەمریکاو بەریتانیاو فەرەنساو ئیتالیاو هۆڵەنداو…هتد. زۆربەی دەرئەنجامی دۆزینەوەکان بوونەهۆی گۆڕانکاری گەورە لە زانسی شوینەوارناسی و مرۆڤناسی و شارستانییە.ی جیهاندا. دۆزینەوەکانی دەشتی شارەزورو بەتایبەتی بیستانسوور و بەکراوە و گوندی کونارەی نزیک هەزارمێردی سلێمانی و شارەکانی تر بوونە جێی سەرنجی جیهان. هەروەها دۆزینەوەکانی ساڵانی پێشوتری باکووری کوردستان و ڕۆژاواش جێی بایەخ و تێڕامانن.
ئەوەی تا ئێستاش ئەنجامدراوە هێشتا وەک پێویست نییە. ئەگەر باری ڕامیاری و ئاساییش و ئارامی هەبێت، پێویستە کاری زیاتر بکرێت، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای ئەو کارانەی کراوە لە زۆر شوێنی کوردستان ڕێگە نادرێت کاری پشکنین بۆ شوینەوارەکان بکرێت بەتایبەتی لە ئێران و ئەو شوێنانەی پەیوەندییان بە شارستانی کوردستانەوە هەیە وەک هەمەدان و لە باشووریش قەڵای کەرکووک. بێگومان ئەگەر پشکنینی گشتی بکرێت، مێژووی کوردستان بە تەواوەتی ئەگۆڕێ و لەوەش گرنگتر دەبێت کە ئێستا لە جیهاندا بە لانکەی شارستانییە. دادەنریت.
=KTML_Bold=خاکی کوردستان بە ناونیشانی داگیرکەران=KTML_End=
بەداخەوە کوردستان دەوڵەتی نییە. زۆربەی ئەو شوینەوارانە کە دۆزراونەتەوە لە ناوەندە زانستی و مۆزەخانەو بڵاوکراوەکاندا زۆر کەمیان لەژێر ناونیشانی کوردستاندا دانراون زۆربەیان لەژێر ناونیشانی شارستانی وڵاتی داگیرکەردا دانراون. وەک ئێراق و ئێران و تورکیاو سووریا، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشی و شانازیە بۆ ئێمەی کورد و خەڵکی کوردستان ئەوەیە ئەو شارستانییە.انە بەناوی ناوچەیی و هەرێمیەوە ناسێنراون کە هەر یەکێک لەوانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی کوردستان، بۆیە لە زۆربەی ئاماژەکاندا نووسراوە باشوورو ڕۆژئاوی ئێران، یان لوڕستان یان ئیلام، یان باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا یان باکووری سووریا، یان باکووری ئێراق. لەگەڵ ئەمانەشدا زۆربەی زاناکان ناراستەوخۆ ناوی کوردستان دێنن لەژیر ناونیشانی زاگرۆس، میسۆپۆتامیاو ئەناتۆلیا. هەندێکیان بەڕاشکاوی ناوی کوردستان دێنن.

یەکێک لەکارە هەرە گرنگەکانی نووسینەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی کۆن لەژێر ناونیشانی (شارستانییە.ەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک) کە لە چەندین بەرگ پێکهاتووەو لە نەخشەی هەموو بەرگەکانیدا ناوی کوردستانی هێناوە وەک ناوەندێکی گرنگی شارستانییە.ەکان. هەرچەند لە بابەتەکانی ناوەوەیدا سەرجەم زاراوەکانی تری بەکارهێناوە کە پێشتر باس کراون کە مەبەست لێیان کوردستانە. لەم ڕوانگەیەوە دەتوانرێت کار بۆ ئەوە بکەین شارستانییە. وەک بناغەیەکی گرنگی درووستکردنی دەوڵەت و بیکەینەوە بەردی بناغەی یەکێتی نەتەوەیی و یەکبوونمان وەک چۆن زۆربەی شانازییەکانی شارستانی جیهان لەم وڵاتەی ئێمە لەدایک بوون و هەموو جیهان پێی سەرسامن و بە چاوێکی ڕێزەوە تەماشای ئەو مێژوو شارستانییە.دەکەن.
ئایا چی لەوە شکۆمەندترە کە یەکەم داهێنانی نووسین و خەت لە میسۆپۆتامیای کوردستانەوە سەری هەڵدابێت؟ چی لەوە گرنگترە یەکەم جار لە کوردستانەوە کشتوکاڵ دا‌هێنرایێت و ئەم وڵاتەی ئێمە داهێنەری یاساو دەستوورو دەوڵەت بووبێت؟ ئەی کەوایە بۆچی ئێستا گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتین؟ بۆچی دابەش کرواین؟ بۆچی دەبێت پڕۆژەی دەوڵەت وسەربەخۆییمان نەبێت وەک جوولەکە، وەک ئیسرائیل نەبینەوە بە خاوەن دەوڵەت و سەربەخۆیی و سەروەریی خۆمان؟ لەکاتێکدا خاوەن شارستانییە.ێکی هێندە گەورەو پرشنگدار بین لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
=KTML_Bold=دید و سەرسامیی شوێنەوارناسان=KTML_End=
ئێمەلەم بابەتەدا نموونەیەکی تری شارستانییە.ی کوردستان باس دەکەین، با بزانین کوردستان لە چی پێگەیەکی شارستانیی گرنگدایە لەم جیهانە گەورەیەدا؟ لێرەدا بە گرنگی دەزانم باسی دۆزراوەکانی گردی (گوبێڵکی) بکەین لە باکووری کوردستان. هەرچەندە ئەم شوینەوارە سەدان توێژینەوەی لەسەر کراوە و ناوەندە زاستییەکانی جیهان باسی دەکەن، کەچی لای خۆمان ئەو دەنگدانەوەیەی نەبووە! بێگانەکان بە سەرسامیەوە لێی دەڕوانن و هەریەک پەیڤی خۆی هەیە لەسەری، بۆ نموونە (تۆم سامفۆرد) وەک توێژەرێک دەربارەی ئەم شوێنەوارە دەڵێت: “گوبێڵکی تەپە هەموو شت دەگۆڕێ) ”. هەروەها ( Thomas Lawson ) دەڵێت: “شەرابێکی کۆن لە پێستی نوێدا”.
(مانفرید هیۆن) دەڵیت: “دۆزینەوەکانی ئەم گردە شوێنەوارییە، مێژووی جیهان دەگۆڕێ و ڕووداوێکی یەکجار گرنگە و وەرچەرخانێکی بێوینەیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا”. هەروەها زانا ئەڵمانەکان دەڵێن: “ئەم پەرستگایە هیچێ کەمتر نییە.لە ئەهرامەکانی میسر”. توێژەر (ئاننا هابرمل-Habermehl,) دەڵێت: “ئەم شوینەوارە سەرنجی هەموو جیهانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوەو لەرووی تەمەن و داهێنانی توانای مرۆڤی ئەو سەردەمەوە کە کۆتای سەردەمی نیادەرتاڵەو بە (12000) ساڵی دادەنێت”.
=KTML_Bold=کۆنترین شار، کۆنترین پەرستگا=KTML_End=
گردی گوبیڵکی یان پوتبیلی (potbelly hill) ( Gobelki Tepe) لە باکووری کوردستان بە کۆنترین پەرستگای جیهان دانراوە لەلایەن شوینەوارناسانەوە، ئەم شوینەوارە دەکەوێتە سەر زنجیرە شاخێک لە ڕۆژاوای زنجیرە شاخەکانی (ئەنتی-تۆرۆس) لە باشووری ڕۆژاوای ئەناتۆلیا بەدووری (13کم -8میل) لە شاری دێرینی ئورفا لە باکووری کوردستان، ئەم شوێنەوارە گرنگە لەلایەن شوێنەوارناسی ئەڵمانی (کلاوسشمیت-Klaus Schmidt) لە ساڵی 1994 دۆزرایەوە، دواتر بە هاوکاری دەستەی شوێنەواری ئورفا کاری کنەو پشکنینی بۆ کراو ساڵی 1995 دەستکرا بە هەڵکەندن و گەران بۆ دۆزینەوەی پاشماوە شارستانییە.ەکانی.
لە ئەنجامی کاری کنەو پشکنیندا شارێکی گەورە دۆزرایەوە و دوای شیکاری و لێکدانەوەی زانستی و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی پشکنینەکە، بە کۆنترین پەرستگای جیهان دانرا. لە چینەکانی ژێرەوەشی کە بۆ چاخی شۆڕشی کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە شوێنی پاراستنیی دانەوێڵە هەبووە وەک گەنم و جۆ.
ئەوەی لێرەدا جێی بایەخپێدانە، زاناکان زۆر شتی تریان باسکردووە وەک ئەوەی ئەم شارە بە کۆنترین شارو کۆنترین پەرستگا دادەنێن لە جیهاندا، هەرچەندە شوێنی ژیانی ماڵومنداڵ نەبووە، بەڵکوو وەک پەرستگا وشوێنی ڕێوڕەسمی ئایینی بەکارهاتووە، هەرچۆن بێت بۆ ئەم قۆناغەی ژیانی مرۆڤایەتی لە کوردستاندا هەنگاوێکی یەکجار پێشکەوتوو بووە، چونکە بەکارهێنانی بەردی قەبارە گەوەرەو پان و دریژ نەخشێنراو بە وێنە بۆ پایەکانی ئەم پەرستگایە نیشانەی بوونی ژیری و توانای مرۆڤ دەردەخات، سەرەڕای ڕازاندنەوەی بەردەکان بە نەخش و وێنەو نیگارو تابلۆو کاری دەستی و هونەری، کێشی بەردەکان جێی سەرسوڕمانن! بۆ نموونە کێشی هەندێ لە بەردەکانی دەوری پرستگاکە (7-10) تەن و بەرزییان (5-6) مەترە، ئەوانەی ناوەڕاست و ناوەندی پەرستگاکە کێشیان دەگاتە (50) تەن و درێژییان (30) مەترە. ئەمەش بووە جێی سەرنج و سەرسوڕمانی زاناکانی شوێنەوارناسی.
پاشان زاناکان کەوتنە بەراوردکاری و گەڕان و دۆزینەوەی کاری لەم شێوەیە، بەڵام تاکوو ئەمڕۆ هاوشێوەی ئەمەیان نەدۆزیوەتەوەو سەرسوورمانی خۆیان لەوە دەربڕیوە کە ئەم پەرستگایە چۆن درووستکراوە کە لە قۆناغی پێش گوند درووستکراوە و پاشان گوندەکانی چوار دەوری درووستکراون.
ئەم پەرستگایە مێژوەکەی دەگەڕیتەوە بۆ (9500ساڵ پ.ز) ، واتە (11500 - 12000) ساڵ پێش ئێستا. بەوەش مێژوویەکی بێ وێنەی بۆ خۆی تۆمارکردو بە یەکەم پەرستگا دانرا لە مێژووی مرۆڤایەتی و جیهاندا. لەگەڵ ئەوەشدا بە کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی دادەنرێت.
هەروەها لە کنەو پشکنینەکانی ئەم شوێنەروارەدا (مانفرید) و هەندێ لە هاوکارەکانی بەشداربوون و کاریان تێدا کردووە، بەم شێوەیە باس لە گرنگی ئەم شوێنەوارە دەکات و دەڵیت: “ئەم شوێنەوارە لەسەر گردێکی بەرز و دژوار درووستکراوە بە بەردی گەورەو قاڵبکراو نەخشێنراو، برتییە لە پەرستگایەکی گەورەو فراوانی شێوە بازنەیی بۆ کاری پەرستن و ڕێوڕەسمی ئایینی و ئاهەنگگێڕان درووستکراوە، وەک ناوەندیکی ئایینی گەوەرە دانراوەو خەڵکی لە هەموو شوێنەکانی ترەوە بۆی هاتوون و لەوێ کۆبوونەتەوە و ئاهەنگیان گێراوە”.
=KTML_Bold=توانای خەیاڵیی مرۆڤ لەم پەرستگایەدا=KTML_End=
سەرەڕای دۆزینەوەی ئێسک و پروسکی ئاژەڵ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەکانی گەورەی قەبارەیان وێنەو نەخشەکانی سەریان جێی تێڕامانەو وێنەی مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەی لەسەر نەخشاوە وەک ڕێوی و بەرازی کێوی و دووپشک و ورچ و…هتد. ئەوەی جێی سەرنجە داتاشین و لەقاڵبدان و نەخشاندنی بەردەکانێتی کە لە چەندین ناوچەی دوورەوە هێنراون وەک کەبدۆکیا بە دوری (50) میل ودەریاچەی (وان) بەدوری (20) میل لە ڕۆژهەڵاتی شوێنەوارەکەوە کە لە شێوەی بەردی بورکانی و سروشیتدان.
هێنانی ئەم بەردە قەبارە گەورانە لەو شوێنە دورانەوە بۆ سەر ئەو گردە بەرزە بوو بە جێی پرسیارو سەرسوڕمانی زاناکان، بۆیە چەندین جار سەردانیان کردووە تا ئەو ڕاستیدانە بزانن و ڕوونی بکەنەوە. هەر لەبەر ئەوەش بوو زانا ئەڵمانەکانیش پێیان وایە ئەم شوێنە گرنگە ناوەندێکی ئایینی گرنگ بووە بۆ پەرستن و وەکوو ڕایەڵەیەک و بەستنەوەی ناوچەکانی دەوروبەری خۆی بووە، لەگەڵ ئەمانەشدا تاکوو ئەمڕۆش زاناکان بەدوای وەڵامی ڕاستی و دورستی ئەو پریسیارەوەن کە ئایە جوتیارو خەڵکی ئەو سەردەم و ئەو ناوچەیە لە چاخی بەردیندا چۆن توانیویانە بەردی گەورەی قەبارە (50) تەنی بگوازنەوە لەو شوێنە دورانەوە؟ هەروەها چۆن ڕایانکێشاوە؟ چۆن دایانناوەو ڕێکیان خستووە؟ چۆن بەرزکراوەتەوە بۆ دیوارەکان بەو شێوە ئەندازەییەو بە وردەکاری وهونەریەوە؟ هەروەها کێ پاڵنەری ئەو کارە گرنگەیان بووە؟ کێ یارمەتیدەرو داهێنەری بیرۆکەکە بووە؟ کێ سەرپەرشتیاری و چاودێری کارەکەی کردووە؟ کێ خۆراک و کەلوپەلی ئامادەکردووە؟ ئەو هونەرمەند و لێزانانە کێن کەوا بەرد بەردی نەخشاندووە؟.
=KTML_Bold=نهێنی گرنگ و هونەری سەرنچڕاکێش=KTML_End=
لایەنێکی تر کە زۆر جێی سەرسوورمانە، هونەری وێنەکێشانی ئەو بەردانەیە کە بۆ مرۆڤی ئەو سەردەمە کارێکی یەکجار مەزنەو بێ وێنەیە. هەروەها لە نوێترین توێژنەوەدا زۆر نهێنی تر خراونەتەروو، وەک ئەوەی بەردەکانی ئەم شوێنەورارە کە لە شێوەی پیتی (T) لاتینی و ئینگلیزییە بە مانای خوا (God) دێت و ئەوەش بە یەکەم پیت دادەنرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە پێش سومەرو میسریەکانە. بەردەکان (200) بەردن و (18) یان لە شێوەی پیتی (T) کە جێی سەرسوڕمانن.
هەر لەم ڕوانگەیەوە بەپیێ گریمانەی زانا ئەڵمانەکان، ئەوان پێیان وایە ئەم کارە لەسەردەستی بەندەو کۆیلە درووستکراوە هەروەک چۆن دواتر هەرەمەکانی میسر درووستکراون، چونکە لە شوێنەوارەکەدا شوینی خۆراک و ئاوو شلەمەنی وەک شەراب درووستکراوە، بۆ نموونە دۆزینەوەی ژوورێک کە جێگای (240) لیتر شلەمەنی گرتووە و پاشماوەی شەراب و بیرەی تێدا دۆزراوەتەوە، بوونی شەراب لەو شوێنە جوڵێنەرێکی باش بووە بۆ خەڵک، چی وەک کارکردن و چی وەک خواردنەوەی شەراب لە ئاهەنگ و بۆنە ئایینەکاندا. هەروەها گۆشتی بەراز خوراوەو شەراب و بیرە خوراوەتەوە وەکوو دڵخۆشی و ئاهەنگگێڕان لە ڕیوڕەسمی ئایینیدا، بەڵام دەربارەی جۆری مۆسیقاو گۆرانی و سەماو شێوازی ئاهەنگەکە شتێکی ئەوتۆ لەبەردەستدا نییە.
=KTML_Bold=سەرچاوە و پەروێزەکان:=KTML_End=
(1) JACK M.SASSON: Civilizatoins of the Ancient Near East,New Work,1994,Vol,1,2,3,4.
(2) Tom Samford: Göbekli Tepe changes everything,2013,1-5.
(3) Thomas T. Lawson:Old Wine in New Skins: The Meaning of the Twin Pillars of Göbekli Tepe,p1-14. ،
(4) Karin Bois: Min Eurpeiska Familj De Senaste 54000 Aren,2015,swed,p198-202-203.
(5) ) Habermehl, A: A creationist view of Gӧbekli Tepe: International Conference on Creationism, Pittsburgh,p. 7–13
(6) Andrew Collins:Who Built It,when and why Apreview to Genesis of Gods.2014,p1.
(7) Yuval Noah Harary: Sapiens Abrief History of Humankind,London,2014,p89-92.
(8) Andrew Collins: Göbekli Tepe: Who Built It, When, and Why? A Preview to Genesis of the Gods Discovery of Eden, USA (Bear & Co) .,,2014,p1-16- Karin Bose,p202.
(9) Edmond Furter, Göbekli Tepe, between rock art and art,independent structural anthropologist, Johannesburg, South AfricaEXPRESSION 9, September 2015,p1-4.
(10) Manu Seyfzadeh, Robert Schoch:World‌s First Known Written Word at Göbekli Tepe on T-Shaped Pillar 18 Means God, Boston University, USA Archaeological Discovery, 2019,p1-6
(11) Karin Bois: Min Eurpeiska Familj,p198-206-207.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 15-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( سروشت بەکر ) ل : 15-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 15-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 169 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,058
وێنە 106,705
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,323
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.343 چرکە!