پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,784
وێنە 106,048
پەرتوک PDF 19,350
فایلێن پەیوەندیدار 97,415
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کار و پیشە لە سەدەی بیست و یەک
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کار و پیشە لە سەدەی بیست و یەک

کار و پیشە لە سەدەی بیست و یەک
ناونیشانی بابەت: کار و پیشە لە سەدەی بیست و یەک
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
پێشتر دایک باوک هانی ڕۆڵەکانیان دەدا بۆ خوێندن، تا لە دوا ڕۆژدا لە فەرمانگەیدا دامەزرێن‌ و ژیانێکی ئاسایی و ئارام بۆ خۆیان و خانەوادەکەیان دابین بکەن. کاتێکیش پیر و خەڕۆ بوون، خانەنشینبن و بە دڵنیاییەوە دوا ساتەکانی تەمەنیان تەواوبکەن، بەڵام لە سایەی تەکنەلۆژیادا؛ ئەم بۆچوونە لەم ڕۆژگارەدا تەواو سەراو ژێر بووەتەوە. ئەم هاوکێشەیە بۆ سەدەی پیشەسازی لە باربوو، نها مەمانان لە دەورانێکیترداین، کار و وەزیفە ناتوانن پشتگیری هیچ کەس بکەن، چوون سەدەیەکی نوێ‌ دەستیپێکرد، ڕێسا و قانوونەکانیش گۆڕان، ئەو سەدەیە سەدەی تەکنەلۆژیایە.
=KTML_Bold=پێناسەی کار؛ =KTML_End= لە زماندا بە پیشە، کار و وەزیفە ناودەبرێت. وەک دەستەواژە؛ کۆششێکی جەستەیە لەپێناو بە دیهێنانی ئامانجێکی دیاریکراودا خەرج دەکرێت‌ و کەسەکە قازانج دەکات، یاخود کۆمەڵە ئەرکێکە لە پیشەیەکدا، پێویستە کەسەکان بە شێوەیەکی درووست جێبەجێی بکەن تا لە ماوەیەکی دیاریکراودا دەستهاتێکیان دەستبکەوێت. “کار” گشت ئەو هۆکارانەیە یارمەتیی تاک دەدات داهاتێکی هەبێ و بتوانێت ژیانێکی شایستە بۆ خۆی، خانەواودەکەی دابین بکات. پاڵپشتی گەشەی ئابوورییە و بەشدارە لە بیناکردنی کۆمەڵگەدا، لە ڕێگای کارەوە تاک کەسایەتی خۆیی درووست دەکات، پێویستە خاوەنکار مافی کارمەند و کرێکاران دابین بکات‌ و پێداگر بێت لەسەر بە دەستهێنانی مافەکانیان.
=KTML_Bold=مێژووی کار؛ =KTML_End= مێژوو دەڵێت: مرۆڤایەتی دەهەزار ساڵ لەسەر کاری کشتوکاڵی ژیاوە، سێ‌ سەد ساڵیش لەسەر پیشەسازی، لە کۆتایی سەدەی ڕابردووەوە (بەتایبەت لە هەشتاکانی سەدەی بیست) ەوە مرۆڤایەتی لە قۆناغێکی نوێدا دەژێت کە بە قۆناغی تەکنەلۆژیا ناودەبرێت. سەرەتای شۆڕشی پیشە سازی کرێکاران لە زستاندا چواردە کاژێر و لە هاویندا یازدە کاژێر کاریان پێدەکرا. دواتر کەسایەتییەکی وەک “بسمارک” یاسای خانەنشینی داهێنا، بۆ ئەو ڕۆژگارە داهێنان بوو، چوونکە پێشتر کرێکاران لە گشت مافێک بێبەری کرابوون، هاوکات خانەنشینان بۆ ئەو ڕۆژگارە بارگرانی نەبوون بە سەر حکوومەتەوە، چوونکی ناوەندی تەمەن لەو وڵاتەدا “بروسیا” چل‌ و پێنج ساڵ بوو، بەڵام ئەمێستاکە کەسانێک لە هەشتا و نەوەدەکانی تەمەنیاندا بە تەندرووستییەکی باش ژیان بەڕێدەکەن، بۆیە حکوومەت ناچارە لە کاتی تەنگژە و قەیرانەکاندا سەرباری دامەزراوە گرێبەستەکان کارمەندانی هەمیشەیش بنێرێتەوە بۆ ماڵ! ئە مرۆ سیاسەتی دارای دەوڵەت بەشێوەیەک دادەڕێژرێت، ڕوو لە پڕۆژەی بچووک و کارە خزمەتگوزارێکان بێت نەک دامەزراندن و بێکاری ڕووپۆشکراو.
=KTML_Bold=“جۆرەکانی کار؛ بە سەر چەند جۆرێکدا پۆلێن دەکرێت”=KTML_End=
• پیشە؛ کارێکە، کەسێک بە مەبەستی بە دەستهێنانی شارەزایی و لێهاتووی جۆراوجۆر پیادەی دەکات، وەک پەیوەندیگرتن لەتەک کەسانی دیکەدا، توانای گفتووگۆ و زمانی جەستە و …هتد.
• حیرفە؛ کارێکە، کەسێک بە هیوای بە دەستهێنانی شارەزای، ڕاهێنان لەسەر شتێکی نوێ‌ دەکات، بە هیوای بە دەستهێنانی پارەی زیاتر بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ ئەو کارەدا بەردەوام دەبێت‌ و دەست و پەنجەی لەتەکدا نەرم دەکات.
• وەزیفە؛ جۆرێکە لە جۆرەکانی کار، کەسێک بە شێوەی بەردەوام و بۆ بە دەستهێنای ڕۆزی بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوام کار دەکات.
• کار؛ چالاکییەکە بە هیوای بەرهەمهێنان لەپاڵ بەکاربردنی سەرچاوە سرووشتێکاندا، کەسێک بە جەستە لە پێنا و ئارەزووییەکی دیاریکراو کۆششدەکات، هاوکات کار ئارەزوو مەندانەیە و کەسەکە زۆری لێناکرێت، زۆربەی کات ئاماژەیە بۆ کارە دەستێکانی وەک بەرگدروو، دارتاشی و کاری نەخشەکێشان‌ و… هتد.
بە شێوەیەکی گشتی کار بە سەر یەخە سپێکان و یەخە زەردەکاندا دابەشدەکرێت، گرووپی یەکەمیان؛ بە گشتی ئەو کەسانەن لە نووسینگەکان و لە پشتی مێزەوە بە هزر و مێشک کاردەکەن. کۆمەڵی دووەمیش ئەو کەسانەن کاری تاقەت پروکێن و ماندووکەرانە ئەنجام دەدەن و یەخەی کراسەکانیان ڕەق هەڵدەگەڕێت، ئەو کەسانە لە کانەکان، کێڵگەو مەزراو … هتد کاردەکەن. هەروەها کاری ڕەش‌ و سپیش هەیە، یەکەمیان یاساخە و دووەمیان ڕێگا پێدراو.
=KTML_Bold=“گرنگی کارکردن”=KTML_End=
1- کارکرددن یارمەتیی گەشەی ئابووری وڵاتان دەدات، بەرهەمی ناوخۆ و داهاتی نەتەوەی زیاد دەکات.
2- کارکردن گرنگترین پایەیە، یارمەتیی کۆمەڵگەکان دەدات لە سەرکەوتنی تاک و یارمەتیی پێشخستنی کۆمەڵگەش دەدات.
3- مرۆڤ لە ڕێگای ئیشکردنەوە بەشێوەیەکی درووست و لەژێر چاودێری کۆمەڵێک ڕێکاری قانوونی ئایینی و ئاکاریدا هەوڵی بە دەستهێنانی خواردن و خواردنەوەی دەدات.
4- لەپێناو درووستکردنی کەسایەتی تاکدا کارکردن پێویستە، چوونکی دواتر دەبێت بە ڕەگەزێکی کارا لە کۆمەڵگەدا، پێداویستی خۆیی و خانەوادەکەی دابیندەکات، چاو لە دەست و پشت بە کەسانیتر نابەستێت.
=KTML_Bold=“ئامانجی کارکردن”=KTML_End=
1- زیاد کردنی داهات لە ڕێگای وەبەرهێنانەوە؛ لە ڕێگای قازانج و وەبەرهێنانی نوێوە پشتگیری لە کەرتەکانی کار دەکات، چوونکی داهاتی وەبەرهێنان بەرزترین ڕێژەی داراییە کە بەخێرایی دەستدەکەوێت بە تایبەت وەبەرهێنان لە بواری کرین و فرۆشتنی زەوی و زار.
2- زیادکرنی بەشی کۆمپانیا و دامەزراوەکە لە بازاڕدا؛ هەموو کارێک دخازێت لە ڕێگای کردنەوەی بەشی نوێ‌ بەشە بازاڕی زیاد بکات، یارمەتیدەرە لە بەهای دارایی ڕێکخراوەکەو ناوی لە ڕیزبەندی لە کۆمپانیاو دامەزراوەکاندا هەڵدەکشێت.
3- توێژینەوە و پێشخستن؛ ئامانجێکی گرنگی کارە، لە ژینگەی کاری دامەزراوەکە و لە ڕێگای کۆمەڵێک بیرۆکەی تازەوە پشت بە توێژینەوە و پێشخستن دەبەستێت کە داهێنان لە بواری بەرهەم و خزمەتگوزاریدا دەکات و پێشخستنی کاری لێدەکەوێتەوە.
4- پارێزگاریکردن لە گوژمەی نەختینە؛ لەپێناو بە دەستهێنانی گوژمەی نەختینەدا هەموو جۆرە کارێک لە ڕێگای بەدیهێنانی کۆمەڵە ئامانجێکەوە هەوڵی بە دەستهێنانی گوژمەی نەختینە دەدات، بە تایبەت کرین و فرۆشتنی پشکی دارایی، کاڵا و شمەک و بەشداریکردن لە پڕۆژە کاندا. هەموو ئەو خاڵانەش لە بواری بازرگانی، پیشەسازی و کشتووکاڵدا دەبینرێن.
=KTML_Bold=“تواناکان لە سەدەی بیست و یەک”=KTML_End=
ئێمە لە ڕۆژگارێکدا دەژین، کۆتایی ڕۆژگاری کاری نەریتی و کۆنە، ڕۆژگاری تەکنەلۆژیا و باڵا دەستی تەکنەلۆژیایە بەسەر هەموو کایەکانی ژیاندا، کوا کاری مسگەری، چەقۆ تیژکردن، بەڕە و مافور چنین؟ بازاڕەکان بەردەوام لە بچوکبوونەوەدان “لە بواری پسپۆڕێتی نەک قەبارە” دا بۆ نموونە جەخت کردنە سەر کەرتێکی تایبەت درووستکردنی جلوبەرگ بۆ تەمەنێکی دیاریکراو، یان گرووپێکی دیاریکراوی دانیشتووان لە بوارێکدا بەرچاو دەگیرێت. ئینتەرنێت و کۆمپانیا زەبەلاحەکەنیش دوو مەشخەڵی ئەم ڕۆژگارەن، لەتەک پووکانەوەی کارە نەریتێکان شارەزایی و لێهاتووی ئەو ڕۆژگارە ماڵاوایی دەکات‌ و تواناو لێهاتووی نوێ‌ سەرهەڵدەدن، بۆیە مرۆڤی ئەم ڕۆژگارە هەمیشە لە دڵە ڕاوکێدایە و مەحاڵە تا سەر بتوانێت لەسەر کارێک بەردەوام بێت. تواناکانی “سەدەی بیست و یەک” کۆمەڵە لێهاتووییەکن بۆ سەرخستنی کۆمەڵگە، کرێکاران، پەروەردەکاران، خاوەنکار، ئەکادیمیی و دامەزراوەکانی حکوومەت پێویستییانە، هاوکات بە بەشێک جوڵەی ناو دەوڵەتی ئەژماردەکرێت “لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا گواستنەوەی سەرمایە و تەکنەلۆژیا زۆر ئاسان بووە” پێویستە خوێندکار درکیان بکات و فێریان ببێت، زۆرێک لەم شارەزایانە فێربوونیان پێویستی بە کارو کۆششی دوورمەودایە. لە سەرەتایی هەشتاکانی سەدەی بیستەوە کۆمەڵێک زانکۆ، دامەزراوەی ئەکادیمی و حکوومی توێژینەوەیان لەسەر ئەو توانستانە کردووە، پێویستە نەوەی ئێستا و داهاتوو بە دەستی بهێنن، دواتر لە بواری خوێندن و کاردا پیادەی بکەن، سەرەتا لە “ئەمریکا” و پاشان وڵاتانی بەریتانیا، نیوزیلەند و کەنەدا تێهەڵچوون، هاوکات زانستەکانی بیرکاری، کۆمپیوتەر، زانست، زانستە کۆمەڵایەتێکان و زمانی ئینگلیزی لە بەرچاوگیران وەک بنەما بۆ شارەزاییەکانی لە سەدەی نوێ‌ بریتیبوون لە؛
• بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە؛ بریتییە لە چارەسەری ئالەنگارێکان لە ڕێگای کێشە و چالاکییە هاوشێوەکانەوە، لەم بوارەدا فێرخواز تەنیا کۆمەڵێک ژمارە و ڕاستی ناخرێتە بەرچاوی، بەڵکوو فێردەکرێت چۆن ڕاستێکان بدۆزێتەوە.
• داهێنان؛ بیرکردنەوەیە لە دەرەوی سندوقەکە، چۆن؟ لە ڕێگای چارەسەری ئاریشەکان یان درووستکردنی سیستمێک یاخود کارێک پێشتر دەستی بۆ نەبرابێت، مەرج نییە گشت کەس داهێنەربێت، بەڵام توانای ئەوەی هەبێت لە دیدگای جیاوازەوە کێشەکان ببینێت، ئەو دیدگایانەی خەڵکی دیکە نایبینن، مەبەست لە داهێنان ئەوەیە خوێندکار بتوانێت جیاواز بیربکاتەوە و بە شێوەی باشتر کاربکات.
• هاوکاری؛ ئالیکاری پیادەکردنی کاری هاوبەشە بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی هاوبەش، کارێکی گرنگە چوونکی ئالیکاری خوێندکار فێر دەکات لە ئاریشەکان حاڵی بێت، چارەسەریان بۆ دیار بکات و باشترین شێوازیش بۆ ئیشکردن هەڵبژێرێت، گرنگە لەم بوارەدا خوێندکار ئاڕاستە بکرێت تا لە کەسانی دیکەوە چشتی تازە فێربێت، ئەوکات تێدەگات پێویستە قسە بکات چوون خاوەن بیرۆکەیە.
• پەیوەندیکردن؛ بریتییە لە گەیاندنی بیرۆکەیەک بەخێرایی و ئاشکرا، گرنگ نییە خوێندکار بەشێوەیەک ئەندێشە و بیرکردنەوەی بگەیەنێت کەسانیتر تێیبگەن، باشتر دەردەکەون ئەگەر بیرۆکەیەک بگەیەنن و دیدگای خۆیان گووم نەکەن، ئەوجا خوێندکار دەتوانێت بیرۆکەکەی سانا بکات و کەشێکی باش لە دەوروبەری بخوڵقێنێت.
=KTML_Bold=“پوختە”=KTML_End=
لە کۆتاییدا تەواوی ئەم تواناو لێهاتوویانە دەکرێت لە پڕۆژەی بچوکدا جێگایان بکرێتەوە، کە سەرمایە یان کەم و قازانجیان زۆرە، تەنانەت هەندێکیان پێویستیان بەسەرمایە و دەستهاتێکی ئەوتۆ نییە وەک ڕێکخستنی باخچە، خزمەتکردنی بەساڵاچوان، کاری دەستی و…هتد. پڕۆژەی بچووک لە تەواوی وڵاتانی پیشەسازی و زۆربەی وڵاتانی دنیادا گرنگی تایبەتیان هەیە، چوونکی زۆربەی وڵاتان دەنالێنن بە دەست پاشەکشەی پیشەسازی، خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆی و سرووشتێکانەوە، بە دیوێکیتردا ئەم پرۆژانە بە جیاوازی جۆرەکانێوە چاودێر و پاڵپشتی کەرتی تایبەت و گشتین بە شێوەیەک لە دنیادا 90% دامەزراوەکان پێکدەهێنێت و “50 بۆ 60%” هێزی کار لە دنیادا دەگرێتە خۆیی، پێویستە خوێندکاران و بەهرەمەندانی هەرێم ڕوو لەم پرۆژانە بکەن و حکوومەتیش پاڵپشت و چاودێریان بێت، چوونکی لە کۆتاییدا کۆی داهاتەکانیان وەک چەندین جۆگەلە دەڕژێتە دەریایی داهاتی وڵاتەوە و بەشدار دەبن لە گەشەی ئابووری خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەدا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 10-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 10-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 10-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 250 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,784
وێنە 106,048
پەرتوک PDF 19,350
فایلێن پەیوەندیدار 97,415
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!