پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,844
وێنە 106,290
پەرتوک PDF 19,331
فایلێن پەیوەندیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کاک ئارام چی وت؟
تەڤی کوردیپێدیێ دزانی هەر ڕۆژەکە ڕوژژمێرا مە چ تێدا ڕیدایە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاک ئارام چی وت؟

کاک ئارام چی وت؟
ناونیشانی بابەت: $کاک ئارام چی وت؟$
ناوی نووسەر: #عیماد ئەحمەد#
#05-12-2020#
‎لە سەرەتای پاییزی ساڵی 1976 لەگەڵ کاک فازڵ کەریم ئەحمەد (مامۆستا ‎جەعفەر) لە#خانەقین#ەوە هاتین بۆ #سلێمانی# بۆ لای مامۆستا موحسین، مەبەستمان بوو کاک شاسوار جەلال (ئارام) ببینین بۆ تێگەیشتن لە شێوە و شێوازی کاری یەکێتی و پایە و جۆری کارکردنی کۆمەڵە لەناو یەکێتی و ئامۆژگاری و راسپاردەی ئەو بۆ ڕێکخستنەکانی (هەرێمی پێشڕەو) ، جگە ‌لەوەش هەندێ گلەیی و ڕخنەمان لە کاک حیکمەت محەمەد کەریم (#مەلا بەختیار#) هەبوو ویستمان بە کاک ئارامی بڵێین.
سنووری هەرێمەکە ئەوکات بەغدا، مەندەلی، خانەقین و #گەرمیان#ی لەخۆدەگرت، شەهید سادق، مامۆستا جەعفەر، مامۆستا موحسین، دڵشاد مەولوود و عیماد ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی هەرێمەکە بوون.
‎دوای پەیوەندیکردن بە ڕێکخستنی سلێمانییەوە بۆ دیدارەکە، کاک ئازادی مەلا دانرابوو بۆ ئەوەی بمانباتە لای کاک ئارام
‎لە کات و شوێنی دیاریکراو لە (ئەسحابە سپی) لەگەڵ مامۆستا جەعفەر و مامۆستا موحسین ئامادەبووین و کاک ئازادی مەلا هات و وای پێی باش بوو یەکێکمان بچین بۆ لای کاک ئارام لەبەر ئەمنییەت و خۆپاراستن. مامۆستا جەعفەر وتی: با عیماد بچێ
‎ئیتر لەگەڵ کاک ئازاد لە ئەسحابە سپییەوە شۆڕبوونەوە بۆ خوارەوە بەرەو گەڕەگی سەرشەقام، چوینە کۆڵانێکی تەسک و باریک، کەسێک لە نزیک دەرگەی خانووییەکی گڵ ڕووە و گۆیژە ڕاوەستابوو، کاک ئازاد سڵاوی لێ کرد و بە مستی ڕاستی سێ جار لە دەرگەکەی دا و بێ چاوەڕوانی و بەدەمەوەهاتن لەگەڵ خۆی منی بردە ژوورەوە، یەکسەر چاوم کەوتەسەر خێزانێک لە بەرهەیوانێک دانیشتوون کە بە سەر دوو ژووردا دەیڕوانی، خەریکی چا خواردنەوەن، دەرگەی دەرەوە و بەرهەیوانەکە چەند هەنگاوێک لە یەک دووربوون، دیارە خاوەن ماڵەکە ئاگاداری دیدارەکەی ئێمە بوو، دوای سڵاو و ئەحواڵ پرسین، دەرگەی ژووری تەنیشتیان کردەوە بۆ من، چوومە ژوورەوە و کاک ئازادیش لای ئەوان مایەوە.
‎بۆ من ساتەوەختێکی خۆش بوو، وەکوو دەروێشێک بە حەسرەتی بینینی شێخەکەی بێت، کاک ئارام وەها هاتە بەرچاوم. من کاک ئارامم لە کۆتایی ساڵی 1974 لە #چۆمان# بینیبوو لە (سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی کوردستان) ، بەڵام ئەم جارە جیاواز بوو، کە بینیم شەرواڵێک و کراسێکی لەبەربوو، دەموچاوی هیلاک، دەستوپەنجە زەردهەڵگەڕاو، چاویلکەکەی لە چاودا بوو، جانتایەکی بچووک و چەند وەرەقە و قەڵەمێک و تێپێکی ئاوی لەبەردەست بوو، ژوورەکە بچووک و بنمیچەکەی نزم بوو، پەنجەرەکەی لەسەر هەیوان و چەند بستێک لە ئەرزەکە بەرزتر بوو، بە پەردەیەکی قوماش داپۆشرابوو، ژوورەکە زۆر ڕووناک نەبوو، تەنیا ژێر نوێنێکی تیابوو، چەند لێفە و دۆشەک و سەرینی لەسەر دانرابوو، ڕاخەرێک بە قەد نیوەی ژوورەکە ڕاخرابوو، کاک ئارام چوارمشقی لەسەر ئەرزەکە دانیشتبوو، هەڵسا و تەوقەی لەگەڵدا کردم و لەبەرانبەری خۆی داینیشاندم.
‎دوای بەخێرهاتن و ئەحواڵ پرسین وتی: دەقیقەیەک سەبرم لێ بگرە تا ئەم نامەیە تەواو دەکەم، چکلێت ئاسا پێچایەوە و خستییەگیرفانی کراسەکەی، ئینجا بە زمانێکی ڕوون و سادە دەستیکرد بەشیکردنەوەی بارودۆخی کوردستان و ئێراق و ناوچەکە و دونیا و پەیوەندییەکان و خۆئامادەکردن بۆ شۆڕش، دوای ئەوە پرسیاری لە وەزعی ڕێکخستنەکانی هەرێمی پێشڕەو و باری ژیانی خەڵک لە بە غدا و خانەقین و کاریگەریی چوونەدەرەوەی کاک عەلی عەسکەری و هەڤاڵەکانی لەناو جەماوەر کرد، منیش بە کوورتی وڵامم ئەدایەوە بۆ ئەوەی زیاتر گوێ لەو بگرم، کاتەکەش بەفیڕۆنەدەم دوای ئەوە وتی: فەرموو، منیش قسەکانم کرد بە شێوەیەکی کوورت و پوخت سەبارەت بە هەرێمی پێشڕەو و کۆمەڵە و یەکێتی و شۆڕش و ئەرکی تازەی خەباتمان ئەویش بە دیقەت گوێی دەگرت کە قسەکانم تەواوکرد وتی، ئێمە دەبێت کۆمەڵە بپارێزین و بە هێزیبکەین، بۆ ئەوەی ببێت بە کاکڵەو داینەمۆی یەکێتی، #مام جەلال# دامەزرێنەری سەرەکی یەکێتیە لەسەر بنەمای نیمچە بەرەیی دایمەزراندووە و لە داهاتوودا بە گەشەکردن و بە فراوانبوونی لایەنەکانی ناو یەکێتی دەبێتە بەرەیەکی نیشتمانی و میللیی یەکگرتوو، ئەم شۆڕشە لە بنچینەدا شۆڕشێکی نەتەوەییە، بە تەنیا بە کۆمەڵە ناکرێت و بەڕێوەناچێت، شۆڕشەکە پێویستی بە بەرەیەکی سیاسیی فراوانە.
‎لەوێدا ڕۆڵی مام جەلالی بەرزنرخاند لە هەڵسانەوەی و هەڵگیرساندنی شۆڕش لە کوردستان
‎لە دواییدا من هاتمە سەر ئەسڵی مەقسەد بۆ گلەیی و گازندە و ڕەخنەبارانی کاک بەختیار، وتم: ئەو هەموو ڕۆژێک لە شەقامەکانی سلێمانی دەسووڕێتەوە و خەڵک ئەیبینێت و هەواڵ بۆ پووری لە خانەقین دەنێرێت و ئێمەش وامان بڵاوکردووەتەوە کە مەلا بەختیار لەلایەن ئەمنی عامەوە گیراوە، وتم ئێمە دەترسین ئەمیش تووشی گرتن بێت و زیانێکی دیکە بەر ڕێکخستن بکەوێ، من قسەم دەکرد و ئەو هەر گوێی دەگرت، کە قسەکانم تەواو بوون، کاک ئارام هەڵساو لەسەر هەردوو ئەژنۆی دانیشت، وتی: گلەیی و ڕەخنەکانتان لە مەلا بەختیار لە ئەلفە وە بۆ یاء ناحەق و نادرووستە، ئەو ئێستا خەریکی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەیە و پەیوەندی بە هەموو ڕایەڵەکانی ڕێکخستنەوە دەکات، هەر ڕۆژێک و لە شارێکە ئەو هەموو کارەکانی ڕێکخستنی لە ئەستۆ گرتووە دەتانەوێت لە ژوورەوە دابنیشێت و ئەرکەکانیش بە قودرەتی قادر جێبەجێ بکرێن؟ ئینجا وتی: باشە ماوەیەکی دیکە دەیبینم، حاڵی حازر لە شار نییە، دواییش نامەیەکتان بۆ دەنێرم لەو بارەیەوه.
‎دوایین قسەم دەربارەی کاک ساڵح سێوک (شێروان شێرەوەندی) بوو کە پێش ڕۆژێک لە جادەی سجن بینیم، زۆر بێتاقەت و بێزار بوو لە مانەوە لە شار و نە ناردنی بۆ دەرەوە، دەیگوت، هاوڕێیانی ڕێکخستن دەستی دەستیم پێ دەکەن ئەگەر بەم زووانە بۆم جێبەجێ نەکەن ئەگەڕێمەوە.
‎بە کاک ئارامم گوت: هاوڕێیەکمان هەیە دەیەوێ پەیوەندی بە شۆڕشەوە بکات و بچێتە دەرەوە چەند ڕۆژێکە لە شارە و هاوڕێیانی ئێرە هاوکاری ناکەن بۆ ڕۆشتنەکەی، ئەویش وتی: خۆتان دەزانن پەیوەندیکردن بە مەفرەزەکانەوە ئاسان نییە، ئێمە لە سەرەتادا هەموو کەسێک نانێرینە دەرەوە، پێشمەرگەی ئەم شۆڕشە جیاوازە لەگەڵ پێشمەرگەی جاران لە ڕووی ڕەوشت و بیر و تەحەموول و هەڵسوکەوتەوە، منیش بە دوورودرێژی وەسفی کاک شێروان شێرەوەندیم کرد لە هەموو ڕوویەکەوە وەکوو ئەوەی بڵێم: ئەم کەسە دەمانچەیەکی چواردەخۆری سێ لەسەر سێی، لاکەلی، تەرەقە سوورە، ئەڵقەدار! لە دواییدا وتی، باشە با سەبر بگرێ بۆی جێبەجێ دەکەین.
‎دوای تەوقەکردنێکی دیکە لەگەڵم، بەڵام گەرمتر لەوەی پێشوو بەڕێیکردم و منیش خوا حافیزیم لێ کرد و لەگەڵ کاک ئازادی مەلا بە هەمان ڕێگە گەڕاینەوە شوێنی دیاریکراو و لە یەکدی جیابووینەوە، گەڕامەوە بۆ لای خاڵم مامۆستا موحسین، ڕۆژی دوایی قسەکانی کاک ئارامم بۆ مامۆستا جەعفەر و مامۆستا موحسین گێڕایەوە، لە دواییدا زانیمان ئەو ماڵە، ماڵی کاک ئاوات قارەمانی بوو. ‎
پاش ماوەیەک کاک بەختیارم لە بەغدا بینی، دەستی کرد بە گلەیی و وتی: بۆ لای کاک ئارام ڕەخنەت لێ گرتووم، دەبووایە پێش ئەوەی لای ئەو ڕەخنەم لێبگرێت، لای خۆم باست بکردایە؟ سەرەتا بە زەردەخەنەیەک و سەر بادانەوە حاشام لێکرد، بەڵام ئەو‌
بە شتێکی سەیر کەشفی کردبوو و وتی: کاک ئارام باسی هاوڕێیەکی هەرێمی پێشڕەوی کرد، کە هاتووەتە لای #سۆران#ییەکەی باش نەبووە، لەناوماندا تەنیا تۆ سۆ#رانیە#کەت باش نییە، ئەبێت تۆ بیت!
لەدواییدا وتم: بەڵێ من بووم، لەپێناوی کۆمەڵە و یەکێتی و تۆش بووە، لێرەوە ئەو شایەدیەی بۆ دەدەم کە هیچ دڵگران نەبوو و بەرووحی ڕیازی وەریگرت. دوای ئەوە وتی: کاک ئارام نامەیەکی بۆ نووسیون لای منە لە سلێمانی، دوایی بۆتان دەنێرم، ئێستا و ئەوساش ئەو نامەیە نەگەیشت و نەمانبینی.
‎بەڕاستی لە ژیانمدا کەم سەرکردەم بینیوە وەکوو کاک ئارام ئەو بەرگری و پشتیوانییە لە هاوڕێیەکی خۆی بکات بەو جۆرە ڕاستییە‌کان ڕوونبکاتەوە، نەک وەکوو خەڵکانی دیکە، ترش و خوێ بە باسێکی خراپی هاوڕێیەکی خۆی بکات و نان و پیازی پێوە بخوات! لێرەوە فەرمایشتەکەی مەولانا جەلالەدین ڕومیم بیردەکەوێتەوە کە دەڵێت (رووبار بە لە هاوڕێیەتی و برایەتیدا) ئەم وتەیە ڕێک پڕ بە پێستی کاک ئارامە، ئەو نەک ڕوبار، بگرە دەریایەک بوو لە هێمنی و وەفا بۆ هاوڕێکانی.
‎لەو دیدارەدا باشتر بۆم دەرکەوت کە ئەم زاتە چەند گەورە و خاوەن کاریگەرییە، هەستم بەوەکرد کە ئەو پیاوە کاریزمایەکی هەیە، کادیرێکی پێشکەوتوو و پێگەیشتوو بوو، لە کاتی شکستی بزووتنەوەیەکی سیاسی و چەکداری گەورەدا، لە سات و بەرکەوتنی جەزرەبەیەکی سەخت بە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەکەی و شاڵاوی گرتن و کوشتن و ڕاونانی هەڤاڵانی، لەساتی بڵاوبوونەوەی نا ئومێدی لەناو خەڵکدا، ئا لەو ئان و ساتەدا قۆڵی ئازایەتی و جوامێری هەڵماڵێت و لێپرسراوێتی قۆناخێکی سەختی خەبات و سەرکردایەتیکردن لە ئەستۆ بگرێت لەگەڵ هاوڕێیان کاک ئازاد هەورامی و کاک سالار عەزیز و مەلا بەختیار، کۆمیتەی هەرێمەکان درووست بکەن و کاک ئارامیش وەکوو سکرتێری کۆمەڵە دەور ببینێت بە بێ تەکەتول و پارە و ئیمتیاز هەڵڕشتن و خزم خزمێنە و ناوچەگەری. ‎کاک ئارام بە سەلیقە ڕابەر بوو، بێجگە لە ئاستی بەرزی ڕۆشنبیری و سیاسی و دووربینی بۆ ئەو کاتە، پیاوێکی بەتوانا و دەگمەن بوو.
‎کاک ئارام لەو ماوە کەمەی کە لێپرسراوی کۆمەڵە بووە، دەستێکی باڵای هەبووە لە گۆڕینی بەشێک لە بیر و هزر و سیاسەتی کۆمەڵە بە ئاقاری عەقڵانی و واقعیدا، بێجگە لە سەرپەرشتیکردن و هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ لە وڵاتدا، هەر بەمەش بوو بە سومبول و ئەستێرەیەکی گەشی پرشنگدار لە سەرتاسەری کوردستاندا.
‎سەبارەت بە کاک ئارام زۆر جار ئەم پرسیارە لەخۆم دەکەم ئەگەر کاک ئارام بەم کوتوپڕیە و لەسەرەتای شۆڕشی نوێ شەهید نەبووایە، کۆمەڵە لە ڕووی چینایەتی و چونایەتییەوە چۆن دەبوو؟ یەکێتی و شۆڕش بە چ ئاقارێکدا دەڕۆیشت؟ بەڵام سەد حەیف ئەو سەرکردە لێهاتووە بەهۆی بێباکی خۆی و کەمتەرخەمی هاوڕێکانی لە31-1-1978 لە دێی تەنگیسەر بە دەستی تاقمێک جاشی خۆفرۆش شەهید دەبێت و ڕووحیشی ئۆغری ئەبەدی دەکات بۆ لای شەهیدانی دیکەی کوردستان، ئەو پیاوەی چەند ساڵێکی کەم سەرکردایەیتی شۆڕشی کرد، بەڵام بۆ ئەبەد نەمری بەباڵای خۆی بڕی.
بەڕای من ئارام دەرکەوتن و دیاردەیەک بوو لە ‌شۆڕش و سیاسەتی کوردیدا کە ‌پێویستی بەوەیە دیراسەی بکەین، چونکە ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێ گەر بگوترێت ئارام وێڕای شەهیدبوونی، هێشتا کەسێکە بەزیندوویی ماوەتەوە، سێبەری ئارام هێشتا بەسەرمانەوەیه، ‌ئارام شەم بوو بۆ پەروانە دەگریا و بەدوای سۆمای چاو دەگەڕا، ئەستێرە بوو لەناو چاوی گەردوون، بە هێمنی ئەخوولایەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 688 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-12-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 5
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
شەهیدان
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-03-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 26-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل : 26-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 688 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,844
وێنە 106,290
پەرتوک PDF 19,331
فایلێن پەیوەندیدار 97,303
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.218 چرکە!