پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتوک PDF 19,301
فایلێن پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دۆگلاس ئۆلیڤانت: ناکۆکیی پارتی و یەکێتی هەرێمی کوردستان لاوازتر دەکات
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دۆگلاس ئۆلیڤانت

دۆگلاس ئۆلیڤانت
بەڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئاساییشی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێراق، هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی ناکۆکییە حیزبییەکان و دەڵێت هەرێمی کوردستان دۆخێکی تایبەتی هەیە و دەبێت هەردوو حیزبە کوردییەکە ئەوە بزانن کە ئەوەی دەیکەین بۆ کوردستان باش نییە و کوردستان لاواز بووە، بەو ڕاستییەی هەردوو حیزب تادێت زیاتر لێک دووردەکەونەوە.

دۆگلاس ئۆلیڤانت، بەڕێوەبەری پێشووی ئەنجوومەنی ئاساییشی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێراق لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆدا کە نوێنەر فاتیح پێشکێشی دەکات، باسی ناکۆکییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم چاکسازیی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: ئەمریکا بێهیوا بووە لە ڕێکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەرنەگرتنی فەرمان لە بەرپرسانی حیزبی.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: ئێستا لە مانگی ئاداری 2023داین، ئەمە دەکاتە 20 ساڵی پاش جەنگی ئێراق، دەمەوێت لەم پرسیارەوە دەستپێبکەم، ئەو ئێراقەی ئەمڕۆ دەیبینیت، بەڕاست ئەمە پلانەکە بوو، ئەمە ئەو خواستە بوو کە ئەمریکا و ئۆپۆزیسیۆنی ئێراقی هەیانبوو بۆ ئێراق؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: لە ڕاستیدا، پێم وایە ڕوونە، بڕوانە، با ڕوونی بکەمەوە کە من بەشێک نەبووم لە بڕیارەکە و هیچ پەیوەندیم بە بڕیارەکەوە نەبوو بۆ داگیرکردنی ئێراق لە 2003، بەڵام پێم وایە ڕوونە کە بە زۆری، ئەمە ئەو ئێراقە نییە کە وێنا کرابوو، بۆیە پێم وایە پێویستە پرسیاری دووەم بکەین، ئایە ئەم ئێراقە باشترە ئەگەر وا نەبووایە؟ دەتوانیت ڕاشکاو بیت و بڵێیت، بێگومان ئەمە ئەو ئێراقە نییە کە کە وێنا کرا و ئەو ئێراقە نییە کە خەڵک هیوای بۆ دەخواست. هێشتاش لە ئاستی زۆر پێشبینیدا نییە، بەڵام ئەمە هێشتا لە ڕژێمی بەعس باشترە، بەشترە لە زۆر لە دراوسێکانی و هیوا هەیە پێشبکەوێت.

ڕووداو: چ هەڵەیەک ڕوویدا کە وایکرد ئەم ئێراقە نەبێتە ئەو ئێراقەی وێنا کرا، پێتوایە بۆ بەرپرسیارێتییەکە دەکرێت لۆمەی ئێراقییەکان خۆیان بکەین کە مەبەستم سیاسەتڤانانە، یان وڵاتانی دیکە وەکوو ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان کە هاتنە ئەم وڵاتە و ڕژێمەکەی سەدام حسێنیان خست؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: بێگومان لووتبەرزی لەو بیرۆکەیەدا لە وڵاتەکەی من و بەریتانیا و ئەوانی دیکەدا هەبوو کە دەتوانین حکومەتەکە بڕوخێنین و ئینجا کۆنترۆڵی لێکەوتەکانی بکەین. کاتێک حکومەتێک دەکەوێنیت زۆر زەحمەتە پێشبینی لێکەوتەکانی چۆن دەبن و ئێمەش ئەوەمان بە ڕێگە سەختەکە بۆ دەرکەوت. پێم وایە یەکێک لەو شتانەی کە هەموومان بە کەم بایەخ تەماشامان کرد و لێی تێنەگەیشتین لەو سەردەمە ئەوەبوو کە عێرق چەند زیانبەرکەوتوو بوو، نەک تەنیا ژێرخانەکەی؛ بەڵکوو خەڵکەکەشی لە متمانە و هەستکردن بە ئاساییش، ئەوەش بەهۆی چەندین ساڵی سزاکان، پێم وایە بە کەم تەماشای ئەوەمان کرد کە سزاکان تاوەکووچەند کۆمەڵگەی ئێراقی بە گشتی لەرزۆک کردووە، ئەمەش بە ڕاستی ڕۆڵی هەبوو لەوەی متمانە نەبێت؛ بەشێوەیەک کە حکومەت ڕووخێندرا خەڵک گەڕانەوە بۆ ئایین، نەوتەوە و هۆز و خێزان، ئەوان گەڕانەوە بۆ ئەم کۆمەڵە سەرەتاییانە، چونکە متمانە تێکشکابوو. خەڵکێکی زۆر دەڵێن کە تەنیا خەتای ئێراقییەکان بوو، بەڵام پێم وایە تەنیا ئێراقییەکان بن، بەڵکوو 12 ساڵی سزاکان بوون و 12 ساڵ سزا دەتوانێت ئەوە بە هەر خەڵکێک بکات.

ڕووداو: با بگەڕێینەوە بۆ ئێستا، حکومەتێکی نوێ هەیە لە ئێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی، ئەم حکومەتە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە چۆن تەماشا دەکرێت، وەکوو هاوپەیمان، هاوڕێ، یان هێشتا بە قۆناخی تاقیکردنەوەدا تێدەپەڕێت؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: پێم وایە لە قۆناخی تاقیکردنەوەدایە. پێشبینییەکان زۆر لاوازبوون، قسەکان و دیالۆگی گشتی لە ئەمریکا و لە هەندێ شوێنی دیکە لە ناوچەکە لە سەرەتای پێکهێنانی حکومەتەکە ئەوەش لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی حیزبە پاڵپشتیکراوەکانی ئێرانن، بۆیە ئەم حکومەتەی کە دێت لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و دەیەوێت هەبوونی سەربازیی ئەمریکا نەهێڵێت، کارەسات دەبێت بۆ ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی، بەڵام لە جیاتی ئەوە، حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی تاوەکووئەمڕۆ، لانی کەم لە ڕاگەیێندراوەکانیدا بە گشتی میانڕۆ بووە. هیچ قسەیەک نییە لەبارەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، وەکوو هەموومان دەزانین سەرۆکوەزیران سوودانی زووزوو باڵیۆزی ئەمریکا دەبینێت و وا دەردەکەوێت کە ڕاپۆرتی باش هەبن لەنێوان باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران، بۆیە بەڵێ، پێم وایە بڕیاردان لەسەر ئەم حکومەتە هێشتا ماوە، چونکە تەنیا پێنج مانگە دەستبەکاربووە و هێشتا بەڕاستی کردارمان نییە تاوەکووحوکمی لەسەر بدەین، تەنیا قسە هەیە، بۆیە هێشتا زۆر زووە بۆ ئێمە کردار ببینین، هێچ کەس پێشبینی ئەوە لە حکومەتێک ناکات بتوانێت لە پێنج مانگدا هیچ کۆمەڵگەیەک بگۆڕێت، بەدیاریکراویش لە ئێراق، بۆیە کاتی زیاتر پێویستە و هێشتا کاتی حوکمدان ماوە، بەڵام دەتوانم بڵێم ئاماژە سەرەتاییەکان باشن و ئێمە بە وریاییەوە گەشبینین کە ڕەنگە ئەم حکومەتە کەمێک جیاواز بێت لە حکومەتەکانی پێشوو.

ڕووداو: ئەو ئاماژانە چین کە گەشبینن لەبارەیانەوە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: پێم وایە ئەو شتانەن کە محەمەد شیاع سوودانی خۆی باسیان دەکات، باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دراوسێکان، شتێک بە دیاریکراوی خۆشحاڵین لەبارەیەوە دەستپێشخەرییەتی بۆ وڵاتانی کەنداو، بۆ ئۆردن و میسر، کە دەیەوێت هاوسەنگییەک لەنێو هەموو دراوسێکان ڕابگرێت و تەنیا تەماشای ڕۆژهەڵات نەکات، هەرچەندە ئەو پەیوەندییە گرنگە، بەڵام بەدیاریکراوی تیشکخستنەسەر ژێرخان و خزمەتگوزارییەکان پاش ئەوە بۆ چەندین ساڵ پشتگوێ خرا، کەرتی کارەبا و زیاتر پێشخستنی کەرتی نەوت، بەڕێوەبردنی ئاو.. وا دەردەکەوێت زۆر بایەخ بەو کەرتانە بدات، ئەمەش پێشبینی بۆ کەرتێکی تایبەتی هەمەچەشن و ئابوورییەکانی باشتر درووستدەکات، هەروەها ئابوورییەکانی ئێراق کە تەنیا پشت بە هەناردەکردنی نەوت نابەستێت.

ڕووداو: لە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، ئەولەوییەتی ئەمریکا لە ئێراق، ئێران بوو. هەروەکو مایک پۆمپیۆ لە پەڕتووکەکەیدا باسی دەکات، ئایا هەمان سیاسەت لە ئیدارەی بایدن ماوە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: بێگومان ئێران هێشتا گەورەترین نیگەرانی ئەمریکایە لە ناوچەکە، بەڵام پێم وایە جیاوازی هەیە لە ئاستەکەدا، پێم وایە ئیدارەی ترەمپ ئێراقی وەکوو درێژکراوەی کێشەی ئێران دەبینی، بۆیە ئێراق وا تەماشا دەکرا لەو ڕوانگەیەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئێران بکەین. پێم وایە ئیدارەی بایدن کەمێک جیاوازتر دەیبینێت، پێموانییە جیاوازتر ئێران دەبینن، بەڵام هەوڵ دەدەن وەکوو خۆی تەماشای ئێراق بکەن بە شتەکانی خۆی، پێویستییەکانی خۆی، کێشەکانی خۆی و دەستپێشخەرییەکانی خۆی، لە جیاتی ئەوەی هەموو بکرێتە یەک چوارچێوەی کێشەوە.

ڕووداو: هەستێک لەم ناوچەیەدا هەیە کە ئەمریکا، با بڵێین بە شێوەیەک لە ناوچەکە دەکشێتەوە، پێتوایە ئەو هەستە لە هیچە وە سەرچاوەی گرتووە؟ ئەم هەستە لەنێو کورددا هەیە، لەنێو ئێراقییەکان و لەنێوان وڵاتانی کەنداویشدا هەیە، ئایا ئەمە بێبنەمایە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: بنەما ڕێشەییەکان نەگۆڕاون، دەزانیت هێشتا ژمارەیەک زۆر هێزی ئەمریکی لە کۆنسوڵخانەی هەولێر هەن، یەک سەربازی ئەمریکیش لە بنکەی ئاسمانیی قەتەر نەکشاوەتەوە، کەس لە بنکەی دەریایی بەحرەین نەکشاوەتەوە، کەس لە بنکەی سەربازیی لە کوەیت نەکشاوەتەوە. هەموو ئەو ژێرخانەی ئەمریکا لەم ناوچەیە هەیەتی هێشتا لێرەن لە هەمان ئاستی پێشوودا بەگەڕخراوە. بەڵام ئایا ئەمریکا سەرنجی دیکەی هەیە؟ ئایە ئێستا زۆر سەرنجی لەسەر ئۆکراینا نییە؟ ئایا زۆر نیگەرانی چین نییە؟ بەڵێ بێگومان. ئایا سەرنجی کەمتریش بۆ هەموو ئەوانی دیکە هەیە؟ بێگومان. بەڵام ئایا ستراتیژی سەرەکی و هەڵوێست و ڕێچکەی بە ئاڕاستەی ناوچەکە گۆڕاوە، نەخێر. پێموانییە.

ڕووداو: بەڵام لە ئێراق وا هەستی پێدەکرێت. ڕاستە ئەمریکا نزیکەی 2500 سەربازیی لەسەر زەوی هەیە کە ڕاوێژ بە هێزە ئەمنییەکانی ئێراق دەکەن، هەروەها ڕاوێژ بە هێزەکانی پێشمەرگە، باڵیۆزخانەکەی بەغدا هێشتا گەورەترین باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە جیهان، کۆنسوڵخانەش لە هەولێر ماوە. بەڵام هەست بە ڕۆڵی کەمتر دەکرێت، بەتایبەتی ئەگەر تەماشای پێکهێنانی دوایین حکومەت بکەین، ئەمریکا لە حکومەتەکانی ڕابردوودا دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی لە پێکهێنانی حکومەتدا هەبوو، بەڵام ئەم جارە لە حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی هەستی پێنەکرا، ئایا ئەوە کشانەوە نییە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: پێموانییە ئەوە کشانەوە بێت، ئێراق خۆی دۆسیەیەکی تایبەتە. لە ئێراق بڕیارێکی زۆر دانایانەمان دا کە ئەنجامەکان بۆ ئێمە پێچەوانە دەبن؛ ئەگەر هەوڵبدەین دەست لە پێکهێنانی حکومەت وەربدەین. ئێمە هێشتا لێرەین، هێشتا چاودێری پڕۆسەکە دەکەین. ئەگەر پێمانوابێت شتەکان دەچنە دەرەوەی چوارچێوەی پڕۆسەکە؛ ئەوکات نیگەرانی خۆمان لەبارەیەوە نیشان دەدەین. پێم وایە گەیشتینە ئەو ئەنجامگیرییەی ئەو جۆرە دەستوەردانە لە پڕۆسەکە، کە بێگومان ئێرانییەکانیشی ناچارکرد ئەوانیش بێن دەستوەردان لە پڕۆسەکەدا بکەن، ئەنجامەکانی پێچەوانە بوون، پێم وایە لە پێکهێنانی دوایین حکومەتدا بینیت نەک تەنیا ئەمریکا ڕێگەی دا ئێراقییەکان خۆیان چارەسەر بدۆزنەوە، بەڵکوو ئێرانییەکانیش بە زۆری ڕێگەیان دا ئێراقییەکان خۆیان چارەسەرێک بدۆزنەوە. بۆیە ئەوە کەمتر ناودەنێم کشانەوە و زیاتر ناوی دەنێم پاشەکشە بۆ ئەوەی دامەزراوەکان کار بکەن. بەو کارەش دەزانین ئەکتەرەکانی دیکەش دەوەستێنین، ئەکتەری دەرەکی کە دووربکەونەوە لە پڕۆسەکە و ڕێگە بدەن کار بکات.

ڕووداو: کورد لە چەندین بواردا پشت بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبەستێت، یەکێک لەوانە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگەیە کە بێگومان خۆت بە باشی ئاگاداریت. لە مەشقپێکردن و پاڵپشتی داراییش، ئەمریکا پێشبینی چاکسازی لە پێشمەرگە دەکات؟ ئەو چاکسازییە چەندین ساڵە داندراوە و هێشتا تەواو نەبووە، پێتوایە کورد تاوەکووکەی دەتوانێت پشت بە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا ببەستێت؟ ئایا هیچ مەرجێک هەیە لەلایەن ئەمریکاوە لەبەرانبەر ئەو پاڵپشتییە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: پێم وایە مەرجی ئەمریکا یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە، شاراوە نییە کە هێزەکانی پێشمەرگە هێشتا زیاتر میلیشیای حیزبن، بەڕاستی هیچ کەس نکۆڵی لەوە ناکات. ئەمریکا لەمبارەیەوە کراوەیە، ئەمە پرسێکی زۆرزۆر کراوە و ڕاشکاوە کە ئەمریکا زۆر بێهیوایە.

ڕووداو: بێهیوایە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: بێهیوایە کە ئێمە هەموومان دەزانین کە لە کۆتاییدا فەرماندەی یەکەکانی پێشمەرگە وەڵامی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا دەدەنەوە نەک وەزیری پێشمەرگە، هەموومان لەوە تێدەگەین، ئەوە بێهیوامان دەکات. هیوادارین هێزێکی سەربازیی ڕێکخراو ببینین کە وەڵامدەری سەرکردە سیاسییە هەڵبژێردراوە شەرعییەکان بێت؛ نەک ئەو حیزبەی دایناون و پڕچەکی کردوون. با تەنیا هێزەکە پڕۆفیشناڵ بکەین و پێشمەرگە وەکوو میلیشیای حیزب لە ڕیشەوە بگۆڕین، هیچ هەڵەیەکیش لەوەدا نییە، کاتێک هەبوو کە ئەوە پێویست بوو، بەڵام بۆ ئێستا بیانگۆڕن بۆ هێزێکی سەربازیی پڕۆفیشناڵ کە تەنیا وەڵامدەری زنجیرەیەک فەرماندەیی بێت و پەیوەندی تەلەفۆنیی و فەرمان لە سەرکردەی حیزبەوە وەرنەگرێت کە لەو زنجیرە فەرماندەییەدا نین. پێمانوانییە ئەوە بەو خێراییەی کە پێویستە ڕوودەدات.

ڕووداو: ئەو بێهیواییە، چ واتایەکی هەیە ئەگەر وەریبگێڕین بۆ واقع و سەر زەوی لە ڕووی هاوئەهانگی نێوان ئەمریکا و پێشمەرگە، یان وەزارەتی پێشمەرگە؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: ئایا نرخی ئەوە شتێکی بەرجەستە دەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا؟ نەخێر. ژمارەی ڕاوێژکارەکانمان کەمناکەینەوە، ئەو پارەیە کەمناکەینەوە کە بۆ مووچەی پێشمەرگە دابینی دەکەین، ئەو کەلوپەلانە کەمناکەینەوە کە دابینیان دەکەین. بەڵام دەبێت لەوە تێبگەن کە نەک لەگەڵ هەر ڕۆژێک، بەڵام هەر ساڵێکدا کە تێدەپەڕێت بەبێ بینینی بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە یەکخستنی پێشمەرگە، ئێوە کاریگەریی سیاسی لە واشنتن لەدەستدەدەن. ئارامگرتنمان بۆ تاهەتایی نامێنێتەوە و ئەگەر تاوەکوو10 ساڵی دیکەش پەرەوپێشچوون نەبیندرێت و پێشمەرگە هەر وەکوو دڵسۆزی حیزب ببینرێت نەک وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوکات ڕەنگە کێشەتان هەبێت.

ڕووداو: هۆکارەکە چییە پێتوایە نێوخۆییە لەبەر ئەوەی ویستی سیاسی نییە لەلایەن حیزبەکانەوە، یان هەژموونی هەرێمایەتیش هەیە کە هەندێک کەس باسی دەکەن؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: هەمیشە هەژموونی هەرێمایەتی لە ناوچەکەدا هەبووە، بەڵام لۆمەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەکەوێتە سەر هەردوو حیزبەکە، ئەوان سەرنجیان لەسەر ئەوەیە ئەو پێشمەرگانەی لە ناوچەکانی خۆیان و سەرکردەکانی خۆیانەوە دێن، لەژێر کۆنترۆڵی خۆیان بهێڵنەوە. زەحمەتە دەستبەرداری ئەو کۆنترۆڵە ببیت و بڵێیت چیتر پێشمەرگە وەڵامی سەرکردەکانی حیزب ناداتەوە بەڵکوو تەنیا وەڵامی بەرپرسە دەستنیشانکراوە شەرعییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو زنجیرە فەرماندەییە دەداتەوە. ئەوە گۆڕانکارییەکی گەورەیە بکرێت، بۆیە من لەگەڵ هەردوولادا هاوسۆزم، بەڵام نەخێر پێم وایە کێشەکە لە حیزبەکاندایە و ئەمەش بێگومان زەحمەتە کاتێک حیزبەکان لە ململانێدان لەگەڵ یەکتر وەکوو ئەوەی ئەمڕۆ بە ڕوونی دەیبینین، نهێنی ئاشکرا ناکەم لێرە و دەزانیت کە پەیوەندییەکان لەنێوان حیزبەکاندا گرژە هەروەکو چۆن وابووە بۆ ماوەیەکی زۆر.

ڕووداو: بەم دواییانە پەیوەندییەکان و ڕەوشەکە لە ڕاستیدا خراپتر بوو. نەک تەنیا خەڵک گەشبین نین؛ بەڵکوو سەرکردەکانیش لەنێوان حیزبەکاندا گەشبین نین. چۆن لەمە دەڕوانن؟ پێتوایە پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئەمریکا گوشاری زیاتر بکات؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: پێم وایە شتێکی وا هەبێت ئەمریکا بتوانێت بیکات لە ڕووی گوشارەوە، دەزانین ناتوانین وا بکەین هەردوو حیزبکە حەز بە یەکتر بکەن، دەزانیت سەرۆک بایدن ناتوانێت وابکات هەردوو حیزبەکە یەکویست بن، دەبێت ئەمە لەنێوخۆوە بکرێت. بەڵام پێم وایە کە دەبێت هەردوو حیزبە کوردییەکە ئەوە بزانن کە ئەوەی دەیکەن بۆ کوردستان باش نییە و کوردستان لاواز بووە بەو ڕاستییەی هەردوو حیزب زیاتر و زیاتر و زیاتر لەیەک دووردەکەونەوە. کوردستان بە دۆخە لەرزۆکەکەیەوە لە جیهاندا، جۆرێکە لە دۆخێکی دەگمەن کە وا دەخوازێت هەردوو حیزبەکە دەست لەنێو دەست کاربکەن و بەرەیەکی یەکگرتوو پێشکێش بکەن ئەگەر دەیانەوێت ئەو دۆخەیان بمێنێ کە لە 20 ساڵی ڕابردوودا هەیانبووە. ئەگەر هەر ببینین هەردوو حیزبەکە لەیەکتر دووردەکەونەوە، لانی کەم بۆ من، ئەمە قسەی خۆمە نەک سیاسەتی ئەمریکا، بەڵام بۆ من زەحمەتە ببینم کوردستان چۆن دەتوانێت پێکەوە بمێنێتەوە ئەگەر هەردوو حیزبەکە بەردەوام زیاتر و زیاتر لەیەک دووربکەونەوە.

ڕووداو: لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا لە ئێراق، ئیدارەی پێشوو باسی لە ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان دەکرد، بە واتای هێزی وەکوو پێشمەرگە، هەسەدە لە ڕۆژاوا. ئایا ئیدارەی بایدن هەمان سیاسەتی هەیە لە ناوچەکە؟ پێتوایە لە سیاسەتی دەرەوەی بایدندا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەکتەر نەدەوڵەتییەکان ڕۆڵیان هەبێ؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: هەسەدە هەڵاوێردێکی دیارە و قبووڵکراون. پێم وایە یاسای گشتییەکە ئەوەیە کە دەمانەوێت لەگەڵ دەوڵەتدا مامەڵە بکەین و هێزەکانی دەوڵەت هێشتا سیاسەتی ئێمەیە. بە گەڕانەوە بۆ کوردستان و پێشمەرگە، پێم وایە ئەمە کێشەکەی ئێوەیە، هەرچەند پێشمەرگە زیاتر لە میلیشیای حیزب بچێت و کەمتر لە هێزێکی سەربازیی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێت، ئەوە وادەکات بە کێشەتر بێت لە پێشمەرگەیەک کە بە تەواوی تێکەڵکراوە و سەربە وەزارەتی پێشمەرگەیە، ئەوە بە هێزێکی نادەوڵەتی ناکات، بۆیە ئەمە کێشەکە دەبێت. بێگومان بەغداش هەمان کێشەی هەیە لەگەڵ حەشد و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو کێشەیە دەکەن، بۆیە ئەمە تەنیا کێشەیەکی کورد نییە، لوبنان هەمان کێشەی هەیە لەگەڵ حیزبوڵڵا. بۆیە کێشە هەیە لە سەرانسەری ناوچەکە. بەڵام بە قسەکردن لەبارەی ئێرە کە من لە کوردستان دانیشتووم، کێشەی ڕاستەوخۆ بۆ کورد پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەیە کە دڵنیایی بدرێت کە دەهێندرێنە ژێر کۆنترۆڵی وەزارەتی پەیوەندیدار نەک بەشێک لە دەزگایەکی حیزب.

ڕووداو: باسی حەشدی شەعبیت کرد. لەوکاتەوەی حکومەتی نوێی ئێراق دەستبەکاربووە هێرشی مووشەکی نابینین کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە ئێراق بکاتە ئامانج، چی ڕوویداوە؟ ئایە جۆرێک لە ڕێککەوتنێک هەیە کە خەڵک نایزانێت؟ چی ڕوویدا کە هێرشەکانی ڕاگرت؟

دۆگلاس ئۆلیڤانت: باس لە پەیمانێک دەکرێت کە لەلایەن حەشدەوە بە ئەمریکییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دراوە، ڕوون نییە بە دیاریکراوی مەرجەکانی ئەو پەیمانە چین و ئایە پەیمانێکی دیاریکراوە یان کاتییە، ڕوون نییە چ کارێکی ئەمریکییەکان و لایەنەکانی دیکە دەکرێت ئەو پەیمانە بشکێنێت، بۆیە زۆر نافەرمییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وا دەردەکەوێت کە کارایە. دەزانیت تاکە مووشەک لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە بەغدا تێگیراوە ئەوە بوو کە ئاڕاستەی باڵەخانەی پەڕڵەمان کرا لە کاتی پێکهێنانی حکومەت، کە پێمانوانییە لەلایەن حەشدەوە ئاڕاستە کرابێت. بۆیە بەڵێ، شتێکی جیاواز لە بەغدا هەیە و بێگومان ئەمەش بەشێکە لەوەی کە وادەکات ڕۆژاوا هەستێکی باشیان لەبارەی حکومەتەکەی سوودانییەوە هەبێت. ئەگەر بتوانن ئەو ئەکتەرە نادەوڵەتییانە لەژێر چاودێریدا بهێڵنەوە و هەڕەشەش لە هەبوونی ڕۆژاواییەکان نەکەن، ئەوە ڕێگە دەدات شتەکان بەرەوپێش بچن و پەیوەندییەکان قووڵتربن. ئەوە وادەکات بازرگانییەکانی ڕۆژاوا جیددیتر لەبارەی ئێراق بیربکەنەوە، ڕێگە و جۆری زیاتری ئاڵوگۆڕ دەدات، هەموو شتێک دەکرێت کاتێک ڕەوشی ئەمنی باشترە.

ڕووداو: سوپاس بەڕێز دۆگلاس ئۆلیڤانت

دۆگلاس ئۆلیڤانت: زۆر خۆشحاڵبووم، زۆر سوپاس.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 398 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | .rudaw.net 25-03-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-03-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 97%
97%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 26-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئەمیر سراجەدین ) ل : 29-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ئەمیر سراجەدین )ڤە: 28-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 398 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.162 KB 26-03-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,107
وێنە 106,571
پەرتوک PDF 19,301
فایلێن پەیوەندیدار 97,360
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.875 چرکە!