پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,029
وێنە 106,698
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕووسیا و ئۆکراینا؛ جەنگ لەپێناوی دنیایەکی نوێدا؟
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووسیا و ئۆکراینا؛ جەنگ لەپێناوی دنیایەکی نوێدا؟

ڕووسیا و ئۆکراینا؛ جەنگ لەپێناوی دنیایەکی نوێدا؟
$رووسیا و ئۆکراینا؛ جەنگ لەپێناوی دنیایەکی نوێدا؟$
#عادل باخەوان#
#12-02-2022#
$سەرەتا$
30 ساڵ پاش هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتە گەورەکەی یەکێتیی سۆڤیەت و پاش هەرەسهێنانی بلۆکی ڕۆژهەڵات لەبەرانبەر ڕۆژاوادا، وا جارێکی دیکە ڕووسیای ڤلادیمیر پووتین سواری ئەسپەکەی دەبێتەوە و بەخۆی و سوپاکەیەوە لەبەر دەرگەی ئەوروپادا وەستاوە و لە گریمانەی جەنگێکی گەورەدا کە دەکرێت بە داگیرکردنی ئۆکراینا دەستپێبکات، تەواوی جیهانی خستووەتە دۆخی چاوەڕوانییەکی ترسناکە وە.
ساڵی 2016، لە شاری سانت پێترسبۆرگ، ڤلادیمیر پووتین لە بەردەم کامێرەکاندا و بە تۆنێکی توڕە و بە دەنگێکی بەرز هەڕەشەی کرد و وتی من نازانم هەموو ئەم ڕووداوانە بەرەو کوێمان دەبەن، بەڵام دەزانم کە چیتر ئێمە ڕێگەنادەین بە ئارەزووی خۆیان ئاڕاستەی ڕووداوەکان بکەن و ئێمە لەمەودوا بەرگری لە خۆمان دەکەین.
ئەم لێدوانەی پووتین لە گەرمەی جەنگی ئۆکراینادابوو، جەنگێک کە لە باشووری ئۆکراینیادا بەڕێوەدەچوو، جەنگێکی خوێناوی وا کە تەنیا لەنێوان 2014 بۆ 2019 دا 13000 کەسی تێدا کوژرا و لە کۆتایشدا، نیمچە دوورگەی کریمیا کە دەکەوێتە باشووری ئۆکرایناوە، لە ڕێگەی زەبری هێزی ڤلادیمیر پووتینەوە لە ئۆکراینا دادەبڕێندرێت و دەلکێندرێت بە ڕووسیای گەورەوە.
بەڕاستیی چی ڕوویدا؟ چۆن کەریمیا بووە بەشێک لە ڕووسیا؟ بۆ ئێستا مۆسکۆ دەیەوێت تەواوی ئۆکراینا داگیربکات؟ بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا زراویان تۆقیوە و دۆخی جەنگێکی ترسناک باڵی کێشاوە بەسەر تەواوی ئەمریکا و ئەوروپادا؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، با ئێمە بگەڕێینەوە بۆ سەرەتای چیرۆکەکە، چونکە بەبێ ئەم گەڕانەوەیە زۆر ئەستەمە بتوانین تێبگەین لەوەی کە لە ئێستا و ئێرەدا ڕوودەدات.
$ئۆکراینا چ مانایەکی بۆ ڕووسیا هەیە؟$
لەنێو دڵی هەر کەسێکی ڕووسیدا، ئیتر سەر بە هەر ئایدۆلۆژیا و گرووپێکی کۆمەڵایەتی بێت، ئۆکراینا بایەخێکی یەکجار گەورە و مانایەکی باڵای هەیە. لە یادەوەریی دەستەجەمعیی ڕووسەکاندا، ئۆکراینا وەک منداڵدانی شارستانییەتی ڕووسی و وەک سەرچاوەی قوڵپەقوڵپکردنی کولتووری ڕووسی و بوون بە ڕووس وێنادەکرێت. دەکرێت لێکچوونێک بکرێت لەنێوان ناوچەی گولوا و گۆلییەکان بۆ فەرەنسا و ئۆکراینا و ئۆکراینییە ڕووسۆفۆنەکان بۆ ڕووسیا. هەروەک چۆن فەرەنسییەکان پێیانوایە کە شارستانییەتی فەرەنسی لە ناوچەی گولواوە دەستپێدەکات و گۆلەکان بە ڕەچەڵەکی خۆیان دەزانن و فەرەنسییەک بۆ ئەوەی خۆی بە فەرەنسیی ڕەسەن پێناسە بکات دەڵێت: من گولوام، ئاواش ڕووسەکان پێیانوایە کە شارستانییەتی ڕووسی لە ئۆکرایناوە دەستپێدەکات و ئۆکراینییە ڕووسۆفۆنەکان بە ڕەچەڵەکی خۆیان دەزانن.
بێگومان ئەم یادەوەرییە دەستەجەمعییە لەسەر کۆمەڵێک وەهم بینانەکراوە، بەپێچەوانەوە لەنێو مێژوویەکی درێژدا و لەسەر زەمینەیەکی کۆنکرێتی و پشتئەستوور بە هەلومەرجێکی بابەتی چوارچێوەی گرتووە. بۆ نموونە لە 200 ساڵی ڕابردوودا، ئۆکراینا و ڕووسیا یەک قەوارە و یەک ڕووبەر و یەک دەسەڵاتیان هەبووە و هەمیشە پێکەوەبوون و ئەوەی کە جیایکردنەوە هەرەسی یەکێتیی سۆڤیەت بوو لە کۆتاییەکانی سەدەی ڕابردوودا.
$گرێکوێرەکەی نیمچە دوورگەی کەریمیا$
لەنێو ئەم مێژووە درێژەدا، ڕووبەرێک هەیە کە پێگەیەکی زۆر تایبەتی لە یادەوەریی دەستەجەمعیی ڕووسەکاندا هەیە کە بریتییە لە نیمچە دوورگەی کەریمیا. پێگەی ڕەمزیی و تەنانەت ماددی کەریمیا لای ڕووسەکان، درووست وەک پێگەی کەرکووکە لای کوردەکان و قودسە لای عەرەبەکان.
کەریمیا کە دەکەوێتە باشووری ئۆکراینا و باکووری دەریای ڕەشەوە، پێگەیەکی جیۆستراتیژیی ناوەندیی هەیە، بەتایبەتی مینای سێباستۆپۆل کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا وەک یەکێک لە دەروازە هەرە گەورەکانی جەنگ لەگەڵ ئەڵمانیای هیتلەریدا لەلایەن سۆڤێتییەکانەوە بەکارهێندرا و بەبێ مینای سێباستۆپۆل ئەستەم بوو سۆڤێتییەکان بتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
بێهودەنییە کە کەریمیا تاوەکو ساڵ 1954یش هەر بەشێک بووە لە ڕووسیا و ڕاستەوخۆ لەلایەن مۆسکۆوە ئیدارەکراوە، بەڵام لەم ساڵەدا، نیکیتا خروچۆڤ کە ساڵێ پێشتر گەیشتبووە لووتکەی دەسەڵات لە یەکێتیی سۆڤیەتدا، بۆ بەرزنرخاندنی پەیماننامەی پێریاسلاڤ کە 300 ساڵ پێشتر لەنێوان ئۆکراینا و ڕووسیادا واژۆکرابوو، بڕیاریدا کەریمیا لەڕووی ئیدارییەوە بە ئۆکراینا ببەخشێت، بەڵام لەڕاستیدا ئەم بەخشینە تەنیا ڕەمزیی بوو، چونکە خودی ئۆکرایناش بەشێکبوو لە یەکێتیی سۆڤیەت.
تاوەکو ساڵی 1991 بڕیارەکەی نیکیتا خروچۆڤ بێگرفت و بێ دەرەنجامی نەرێنی بوو بۆ مۆسکۆ، بەڵام لە 1991 دا جیهان گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێ و یەکێتیی سۆڤیەت وەک چوارچێوەی دەوڵەتیی هەڵدەوەشێتەوە و جمهوورییەتەکانی یەکێتییە هەڵوەشاوەکە سەربەخۆیی خۆیان ڕادەگەیێنن و ئۆکراینا بە کەریمیاشەوە دەبێت بە یەکێک لەو دەوڵەتە سەربەخۆیانەی کە دادەمەزرێن.
لێرەوە گرفتە سیستەمییەکان دەستپێدەکەن، چونکە چەن کوردەکان خۆیان بە ئێراقی دەزانن هەر هێندەش کەریمیاییەکان خۆیان بە ئۆکراینی دەزان! لە هەر 10 کەسی دانیشتووی کەریمیا هەشت کەسیان خۆیان بە ڕووسۆفۆن و بە ڕووس دەزانن. بەپێی ڕاپرسییەک کە 2013 ئەنجامدراوە، تەنیا 15%ی خەڵکی کەریمیا خۆیان بە ئۆکراینی دەزانن. لە 2014 دا کاتێک کە ڕیفراندۆم لە کەریمیادا ئەنجامدرا، 97%ی دەنگیان بەوەدا کە بخرێنە سەر ڕووسیا و لە ئۆکراینا جیابکرێنەوە. بێگومان دەکرێت پرسیار لە هەلومەرجی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بکرێت، بەڵام بەپێی هەموو پێشبینییەکان و سەرەڕای هەلومەرجەکان، زۆرینەی هەرە زۆری کەریمیاییەکان لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینادا هەر ڕووسیا هەڵدەبژێرن و دەیانەوێت وەک ڕووسی لەنێو مێژوودابن، نەک وەک ئۆکراینی.
$دنیای دوای ئاشبەتاڵ$
پاش ڕاگەیاندنی ئاشبەتاڵی یەکێتیی سۆڤیەت لەلایەن میکایل گۆرباتشۆڤەوە لە ساڵی 1991 دا و لەپێناوی درووستکردنی دنیایەکی ئارامتر و سەقامگیرتردا، وڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریاندا سیستمێکی نوێی جیهانی درووستبکەن و ڕووسیایش بەشێکی گرنگبێت لێی. مۆسکۆی نوێ ئەم پێشنیازەی قبووڵکرد، بە مەرجێک کە ناوچەی نفوزی پارێزراو بێت و ناتۆ دەستنەبات بۆ پرسی ئاساییش و سەقامگیریی ئەو ڕووبەرانەی کە کێڵگەی کارایی ڕووسیان.
لەبەرانبەر ئەم داوایەی ڕووسیادا، ئەمریکا بە مەرج وەڵامی ئەرێنیی دەداتەوە. ڕووسیا نابێت گرفت بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو ئەڵمانیا درووستبکات و ئەمریکاش بەڵێندەدات کە ناتۆ بەرەو ئەو وڵاتانە نەبات کە بە زۆنی کارایی مۆسکۆ ناسراون. ئەم ڕێککەوتنە لەنێوان مۆسکۆ و واشنتۆندا تاوەکو ساڵی 1999 بەردەوامدەبێ و بە جۆرێک لە جۆرەکان جیهان ئارامییەکی ڕێژەیی بەخۆیەوە دەبینێت.
لە 1999 دا ئەمریکا یەک گورز لەم ڕێککەوتنە دەدات، ئەوەش لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی پۆڵۆنیا و کۆماری چیک و هەنگاریاوە بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆدا. ئەم هەنگاوە مۆسکۆی تەواو بێزارکرد، بەڵام لەهەمانکاتدا دوو خاڵی گرنگ وایانکرد کە دۆخەکە تێکنەچێت. یەکەمیان بریتیبوو لەوەی کە ئەم سێ وڵاتە هاوسنوورنین لەگەڵ ڕووسیادا و دووەمیشیان بریتیبوو لەوەی کە ئەمریکا بە نووسراوی فەرمی مۆسکۆی دڵنیاکردەوە لەوەی کە چەکی ئەتۆمی لە هیچ یەکێک لەم وڵاتانەدا دانانێت و هیچ یەکێکیان نابن بە مەترسی بەسەر ڕووسیاوە و هۆکارێکی بابەتیش نییە بۆ کارێکی لەم جۆرە.
بەڵام لە 2004 دا، کاتێک کە جۆرج دەبلیو بووش ڕایدەگەیێنێت کە ئیستۆنیا، لیتوانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، ڕۆمانیا و بولگاریا دەبن بە ئەندانی ناتۆ، ئیتر مۆسکۆ ڕاستەوخۆ دەگاتە ئەو باوەڕەی کە واشنتۆن دەیەوێت گەمارۆی بدات و ئاگرە گەورەکە بخاتە نێو ماڵی ڕووسیاوە، تەنانەت ڤلادیمیر پووتین بۆ یەکەمجار چەمکی خیانەتی بەکارهێنا.
$سەرەتاکانی لێدانی تەپڵی جەنگێکی نوێ$
پاش ئەم ڕووداوە گرنگە، ڤلادیمیر پووتین بەتووندی هەڕەشەی لە ناتۆ کرد و وتی، سەربازەکانتان بابێن خۆیان تاقیبکەنەوە و دواتر دەزانن ئێمە کێین. بەڵام ئەمریکا و ئەوروپا ئەم هەڕەشەیەی پووتینیان بەجددی وەرنەگرت و لەنێوان 2004 و 2014 دا، بەپشتیوانیی واشنتن و برۆکسل چەندین بزووتنەوەی ناڕەزایی دژە مۆسکۆ لە چەندین وڵاتدا سەریان هەڵدا، هەر لە جۆرجیاوە تا دەگاتە ئۆکراینا. ساڵی 2013، کیێڤی پایتەخت دەبێت بە لانکەی ڕاپەڕین دژ بە سەرۆکی ئۆکراینا کە بە پرۆڕووس ناسرابوو. سەرۆک ناچار بە وازهێنان دەکرێت و ئۆکرایناش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خۆی لە یەکێتی ئەوروپا نزیکدەکردەوە.
ئەمە ئیتر بەزاندنی ئەو هێڵە سوورەبوو کە مۆسکۆ نەیدەتوانی قبووڵی بکات و هەر ئەوەش وایکرد کە لە ڕێگەی سەربازییەوە دەستێوەردان بکات و کەریمیا لە ئۆکراینا وەربگرێتەوە و بیخاتەوە سەر ڕووسیا و بۆ هەمیشەش ئەژنۆی دەبابەکانی لەسەر سنگی کیێڤ بێت.
لە هەمانکاتدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پڕۆژەیەک دەخەنە بواری پراکتیکەوە کە ڕووسیا وەک مەترسی بۆ سەر ئاساییشی نیشتمانیی خۆی پێناسەی دەکات. ئەو پڕۆژەیەش بریتیبوو لە دامەزراندنی دوو بنکەی دژە مووشەک و مووشەک هاوێژی دوورە مەودا لە ڕۆمانیا (2016) و لە پۆڵۆنیا (2020) دا.
ئەمریکییەکان دەڵێن، ئامانج لەم دوو بنکەیە کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بەڵام مۆسکۆ باوەڕ بەم حیکایەتە ناکات و پێی وایە ئامانجی یەکەمی ئەم دوو بنکەیە تێکشکانی هێزە ئەتۆمییەکەی ڕووسیایە، چونکە بە بۆچوونی پووتین، شتێک نییە بەناوی هەڕەشەی ئێرانی و ڕووسیاش ناچارە بەوەی کە بەرگری لە خۆی بکات.
$ئێستا چی ڕوودەدات؟$
لە پاییزی 2021 دا وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا زەنگی مەترسییەکی نزیک لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا لێدەدەن. ڕووسیا 100 هەزار سەربازی بەسەر ئەو سنوورانەدا و بەچەکی قوورسەوە بڵاوکردووەتەوە و بەهەموو تواناکانیشییەوە یارمەتیی بزووتنەوەی جوداخوازەکانی ڕۆژاوای ئۆکراینا دەدات کە بە پرۆ ڕووس ناسراون.
ڕووسیا پێیوایە بڵاوکردنەوەی ئەم سەربازانە هیچ نییە کاردانەوەیەکی شەرعی نەبێت لەبەرانبەر چالاکییە هەڕەشە ئامێزەکانی ناتۆدا نەبێت. دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە ڕووسیا، لە ڕێگەی سیخوڕەکانییەوە، دەیەوێت هەلومەرجی ناوخۆیی ئۆکراینا بەڕادەیەک تێکبدات کە دەستێوەردانی سەربازییانەی مۆسکۆ ببێت بە فاکتێکی داواکرا و خوازراو و ئاسایی!
لە 18 مانگی ڕابردوودا، هەزاران سەربازی ڕووسی گەیشتنە بێلاڕووس و ئەمەش بووە هۆکارێکی دیکەی تێکچوونی زیاتری دۆخەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی مەترسییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا. لە 25ی مانگی ڕابردووشدا شەش هەزار سەربازی ڕووسی دەستیان بە مانۆڕی سەربازی لە کەریمیا و لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا کرد و دیسان ئەمەش مەترسیی تەقینەوەی دۆخەکەی زیاتر کرد بەڕادەیەک کە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن بڵێت، ئەگەر ڕووسیا پەلاماری ئۆکراینا بدات، بەدڵنیاییەوە دەرئەنجامەکانی زۆر گەورە دەبن و دەتوانم بڵێم دەبێت بە گۆڕینی دنیای ئێستا و درووستبوونی دنیایەکی دیکە.
بەڵام لە هەمانکاتدا جۆ بایدن باس لەوەدەکات کە ئەمریکا نیازی نییە سوپاکەی بنێرێت بۆ ئۆکراینا، چونکە تائێستا ئەندامی ناتۆ نییە. سەرەڕای ئەم لێدوانەش، واشنتن هەشت هەزار و 500 سەربازی خستووەتە ئامادەییەوە، بۆئەوەی بتوانێت مامەڵە لەگەڵ گریمانەی داگیرکردنی ئۆکراینادا بکات.
یەکێتیی ئەوروپاش لە ڕێگەی ئێمانوێل ماکرۆنەوە دەیەوێت دەنگی ببیسترێت و ڕێگری بکات لە هەڵگیرسانی جەنگ، بەڵام لەهەمانکاتدا هەڕەشەش دەکات لەوەی کە ئەگەر مۆسکۆ پەلاماری کیێڤ بدات، بەدڵنیاییەوە باجەکەی ئێجگار گران و قوورس دەبێت. تراژیدیای ئەوروپا لەوەدایە کە سوپایەکی یەکگرتووی نییە و دەبێت هەموو گرەوەکانی لەسەر ناتۆیەک بێت کە لەژێر هەژموونی ئەمریکادایە.
$کۆتایی$
ئەم پرسیارە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە، ئایا دۆخەکە ئارام دەبێتەوە یان جەنگەکە بەڕاستی ڕوودەدات؟ ئەوەی لە ئێستا و ئێرەدا ڕووسیا دەیەوێت و بە سەرۆک ماکرۆن و سەرۆک بایدنی گوتووە دوو شتە:
یەکەمیان بریتییە لەوەی کە وڵاتانی ناتۆ بەڵێن بە ڕووسیا بدەن کە چیتر ڕووبەری ناتۆ فراوان نەکەن و دەوڵەتی نوێ، بۆ نموونە ئۆکراینا نەکەن بە ئەندام و دووەمیشیان بریتییە لەوەی کە ناتۆ نابێ مانۆڕی سەربازی لە وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵاتدا ئەنجامبدات.
ئەم دوو داواکارییەی ڕووسیا، لەنێو ئەو مێژووە درێژ و ئاڵۆزەدا سەرچاوەدەگرن کە باسمانکرد. ڕاستە هەردوو داواکارییەکە بۆ پارێزگاریکردن لە هەژموونی ڕووسیا و لە هێزە ئەتۆمییەکەی و زۆنی کاراییەکانییەتی، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە ملدان بەم دوو داواکارییە یەکسانە بە شکاندنی خواست و سیاسەتی سەربەخۆی ناتۆ و ڕازیبوون بەوەی کە دەسەڵاتێکی دەرەکی بەشداریبکات لە دەستنیشاکردنی بڕیارەکانیدا.
دۆخەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت، ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا باڵیۆزخانەکانیان لە ئۆکراینا چۆڵدەکەن، وەک ئەوەی لە سبەینێیەکی نزیکدا جەنگەکە ڕووبدات.
ئایا بەڕاستی داگیرکردنی ئۆکراینا دەبێت بەو چرکەساتەی کە دنیایەک کۆتاییپێبێت و دنیایەکی دیکە درووستببێت، ڕێک وەک دنیای پێش و پاش ڕاگەیاندی ئاشبەتاڵ لەلایەن یەکێتیی سۆڤیەتەوە لە 1991 دا؟
وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە بەندە بە کاردانەوەی واشنتنەوە. گەر وەک سەرۆک بایدن دەڵێت: ئەمریکا ئامادەنەبێت سوپاکە بنێرێت بۆ ئازادکردنی ئۆکراینا لەبەر ئەوەی کە ئەندامی ناتۆ نییە و تەنیا چەکی سزای ئابووری بەکاربێنێت لە دژی ڕووسیا، بەدڵنیاییەوە چرکەساتی 1991 خۆی دووبارە ناکاتەوە و گۆڕانکاریی مێژوویی درووستنابێت، بەڵام لە گریمانەی تێهەڵچوونی سەربازییانەی ئەمریکادا، بێگومان کۆی هاوکێشەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دنیای ئێستا کۆتاییپێدێت و دنیایەکی دیکە لە دایکدەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 571 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-02-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-02-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 25-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 571 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,029
وێنە 106,698
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.796 چرکە!