پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,502
وێنە 104,716
پەرتوک PDF 19,271
فایلێن پەیوەندیدار 97,552
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
زیندان قوتابخانەیە؟
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیندان قوتابخانەیە؟

زیندان قوتابخانەیە؟
$زیندان قوتابخانەیە؟$
#عارف قوربانی#
هەرێمی کوردستان لە بەردەم کۆمەڵێک هەڕەشە و مەترسیدایە، بەشێکیان دەرەکین و پەیوەندییان بە ستراتیژی دەوڵەتانی نەتەوەی سەردەستەی ناوچەکەوە هەیە. بەشێکیشیان کێشەی ناوخۆیین، بەڵام لە هەمان کاتدا زەوینەخۆشکەرن بۆ درووستکردنی هەلومەرجێک، کە هەڕەشە و مەترسییە دەرەکییەکان کاریگەرییان زووتر و زیاتر بێت لەسەر داهاتووی کوردستان. جیاواز لە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان و شێوازی (بەڕێوەبردنی ململانێکان) هەروەها خراپ بەڕێوەبردنی سیاسەتی کوردی و خراپ بەڕێوەبردنی کاروباری رۆژانەی ژیانی خەڵک، کە ئەمانەش وەک دەرئەنجام هەر ئاویان کردووە بە ئاشی هەڕەشە و مەترسییە دەرەکییەکانەوە، کێشە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکانیش کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە هەرێمی کوردستان لە پەرەسەندندان، ئەگەر مەترسییەکانی لە هەڕەشە دەرەکییەکان زیاتر نەبێت بۆ ئاییندەی میللەتەکەمان، کەمتریش نییە.
بێگومان دەسەڵاتی کوردی چارەی گۆڕینی ئامانج و ستراتیجی هەرێمایەتی دەوڵەتانی نەتەوەی سەردەستەی ناوچەکەی لانییە و ناتوانێت بە ئاسانی بەر بە و مەترسییانە بگرێت، بەڵام چارەسەری ناکۆکی و کێشە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ناوخۆی کوردستان لە دەستی حوکمڕانانی کوردستان خۆیدایە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان، کۆتاییهێنانە بە و ژینگە و هەلومەرجە کە بۆ مەترسییە دەرەکییەکان درووستبووە. بۆیە ئێستا ئەرکی پلەیەکی دەسەڵاتدارانی کوردستان ئەوەیە چارەسەر بۆ کێشە ناوخۆییەکان بدۆزنەوە.
کێشە ناوخۆییەکانیش بەشێکیان سیاسین، لێکەوتەی کێشە سیاسییەکانیش کۆمەڵێک کێشەی دیکەی وەک ئابووری و دارایی و ئیداری و ئەمنی بەدوای خۆیدا هێناوە، کە بەچارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان کۆتایی بە بەشێک لە و کێشانە دێت. ئەمەیان بەرپرسیارێتییەکی هەمەلایەنەیە لە ئەستۆی هەموو سەرکردەکانی حیزبە سیاسییەکانی ئەمڕۆی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان، پێویستە بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی دەست بۆ ڕیشەی چارەی ئەم کێشەیە بەرن. پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش بەشێکی هەر لێکەوتەی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانە، لەلایەک بە داڵدەدانی تاوانباران و لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی لاوازکردنی ڕۆڵی دادگە و دەسەڵاتی دادوەریی و فەرامۆشکردنی یاساوە. بەڵام ئەوەش هەموو هۆکارەکانی نین، دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی پشت ئەم پەرەسەندنانەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان ئێجگار زۆرن، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە، حکومەت پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنەیە تا بە دەستنیشانکردنی سەرجەم هۆکارەکان چارەسەریان بۆ دیاریبکات.
زۆرجار لە و هەواڵ و ڕاپۆرتانەی بڵاودەبنەوە پەیوەست بە و کردەوە تووندوتیژییە کۆمەڵایەتیانەی ڕوو دەدەن، دەگوترێت بکەر (تاوانبار) پێشینەی هەیە. یا ماوەیەک لە زیندان بووە و ئازادکراوە و تاوانی ئەنجام داوەتەوە، یان دەگوترێت تاوانی ئەنجام داوە و دەستگیر نەکراوە. واتا هەر هۆکارەکە ئەوە نییە تاوانبارێک کە دەستگیر ناکرێت و تاوانەکەی بۆ پەردەپۆش دەکرێت، بێباکانە تاوانی دیکە ئەنجام دەداتەوە، ڕەنگە ژمارەی ئەوانەی سزا دراون و زیندانیان چەشتووە و باجی هەڵە و تاوانەکەشیان بە قوورسی داوە و دواتر تاوانی دیکەیان کردووە، کەمتر نەبن لەوانەی گوێ‌ بە دەسەڵات و یاسا نادەن.
ئەمە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد هەیە، بۆچی کەسێک کە تاوان ئەنجام دەدات و سزا دەدرێت، ئامادەی دووبارەکردنەوەی تاوانی هەیە؟ دەبێت بەدوای ئەوەدا بچین بزانین زیندان قوتابیخانەیە، مرۆڤ لە خراپە دووردەخاتەوە و چاکسازییەکانی ناو زیندان کەسی تاوانبار ئامادە دەکاتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە، یاخود خودی زیندانیش هۆکارێکە بۆ زیادبوونی ڕێژەی تاوان لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا؟ لێرەدا بە مەبەست نموونەی کەسێکی نزیکی خۆم دەهێنمەوە تا باشتر لە کێشەکە تێبگەین. کوڕێکی خوشکەزام پۆلیسی هاتوچۆ بوو، بەڵگەی تۆماری ئۆتۆمبێلێکی ساختە کردبوو فرۆشتبووی بە هاووڵاتییەک، کە هاووڵاتییەکە بۆی دەرکەوتبوو ئەم تۆمارە ساختەیە، بووە کێشە. دەمانتوانی لەدەرەوەی یاسا و بەشێوەی چارەسەری کۆمەڵایەتی ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین، بەڵام باوکی و ئێمەش بۆچوونمان وابوو پێویستە بدرێتە دەستی یاسا بۆ ئەوەی سزا بدرێت و کورد واتەنی (با عاقڵ بێت) .
کەیسەکەی چووە دادگە، لەبەر ئەوەی خۆی پۆلیسی هاتوچۆ بووە و ئەم کارەی کردووه، ‌ بە بڕیاری دادوەر ماوەی سێ‌ ساڵ لە زیندان بوو. دایکی و هەندێ‌ لە کەسوکار کە سەردانیان دەکرد دەیانگوت پێمان دەڵێت هەرچیتان پێدەکرێت لە زیندان دەرمبێنن، (خەریکە بە ڕێگەی جۆراوجۆر فێری تلیاک کێشانمان دەکەن) . دوای سێ‌ ساڵ مانەوە لە زیندانی چاکسازی گەوران، ئازادکراو گەڕایەوە سەر کارەکەی خۆی. ماوەی چەند مانگێک دەوامیکرد، ڕۆژێک نووسراوێک دەچێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەی و فەسڵ دەکرێت.
تەلەفۆنی بۆ من کرد، کەوتمە هەوڵدان بۆ ئەوەی بخرێتەوە سەر کارەکەی. هەر کەسێک لەناو پارتی و یەکێتیی پێم وابووبێت حورمەتی بۆچوونم دەگرن، پەنام بۆ بردووە و داوام لێکردووە هەوڵێک بدات ئەم کوڕە بخەنەوە سەر کار. هێندە خەڵکم ڕاسپارد و ئەوانیش بەدەم داواکەمەوە دەچوون و بێئاکام دەبوو، تووشی سەرسوڕمان هاتم لەوەی هۆکار چییە لەوەی ئەم هەموو تەکلیفە دەکەم و کارەکەی جێبەجێناکرێت. تا ڕۆژێک دۆستێک ئاگاداری کردمەوە لەبەر ئەوەی برایەکی ئەم کوڕە کە لەدەرەوە دەژیت لە فەیسبووک قسەی بە جەنابی مەعالی کردووە، بۆیە ڕێگە نادرێت ئەم بخرێتەوە سەر کارەکەی.
لە هەموو دونیادا شێوازەکانی سزادان لەبەرانبەر تاوان بە جۆرێکە بەپێی یاسا و تێڕوانینی دیدی دادوەران تا بە و سزایە لە تاوانەکە پاک دەبێتەوە، دوای ئەوە سزای خۆی و ماڵ و منداڵی نادرێت. کەسانێک هەن لەبەرانبەر تاوانێکدا تەنیا بەوەی دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە سزادەدرێن، یاخود بە سزای مادی، هەیە دەخرێتە زیندانەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، هەیە بۆ هەمیشەیی، تاوانباریش هەیە سزای مەرگی بەسەردا دەدرێت. ئەم ڕیزبەندییە لە سزا لەپێناو ئەوەدایە ئەوانەی تاوانێکیان ئەنجام داوە و ئومێدی ئەوەیان لێدەکرێت چاک بکرێن، لە زیندان ئامادە دەکرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە. دوای ئەوەی کەسێک بەحساب ئامادەکراوە بخرێتەوە ناو کۆمەڵگە، دوای ئازادکردنی نانی خۆی و ماڵ و منداڵی نابڕن و لەسەر کار دوری ناخەنەوە، یا ڕێگەی چوونەوە سەر کاری لێناگرن، چونکە ئەگەر ئەوەتکرد کەواتا دەتەوێ‌ تاوان بکاتەوە.
ئەم کوڕەی خوشکەزام 25 ساڵ خزمەتی وەزیفی هەبوو، پێنج سەر خێزانن و نە تەمەنی دەرفەتی ئەوەی دەدات هەموو کارێک بکات و نە توانای ئەوەشی مابوو. ماوەیەک لە #چەمچەماڵ# مایەوە بێئیش و بێکار، لەپێناو ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵەکەی دوای ئەو لێشاوەی خەڵک بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ڕووی لە بێلاڕووس کرد، ئەمیش بەنیازی هەندەران سەری خۆی هەڵگرت و دوای گەیشتنی بە تورکیا زیاتر لە شەش مانگە هیچ چارەنووسێکی دیار نییە و بێسەروشوێنە.
لێرەدا مەبەستم لە گێڕانەوەی ئەم دۆسیەیە کە ڕەنگە نموونەی هاوشێوەی زۆر بن، بۆ ئەوەیە بڵێم هەڵە لە مامەڵەی حوکمڕانیمان هەیە لەگەڵ کێشەکان. ئەگینا کەسێک چەندین ساڵ ژیان لە دۆزەخی زیندان بەرێتەسەر، بەشی ئەوە پەند وەردەگرێت بە ئاسانی پێی نەکەوێتەوە تەڵەوە. ئەگەر دوای ئازادبوونی نادادپەروەری یان زووڵم و ستەم لەسەری بە ئەندازەیەک نەبێت کە هیچ ڕێگەیەک بۆ چارەی کێشەکەی نەبینێتەوە. یاخود هەر لە بنەڕەتەوە بەهۆی سەربەخۆنەبوونی دەسەڵاتی دادەوەری و مەحسوبیەت، سزاکەی بەناڕەوا چەشتبێت، بۆیە دوای ئازادبوونی وەک تۆڵە پەنا دەباتەوە بەر تاوان.
دەبێت ئەوانەی دەربەستی کوردستانن بەباشی لەم کێشانە تێبگەن و درک بە مەترسییەکانی پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان بکەن کە کەمتر نییە لە هەڕەشە دەرەکییەکان لەسەر چارەنووسی هەرێمەکەمان. پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرن بەشێک لە هۆکار و سەرچاوەی پەرەسەندنی کێشەکانیش خودی دەسەڵات خۆیەتی. ئاسانترین ڕێگەش بۆ گرتنەبەری ڕێگەچارەی کێشەکان، گۆڕینی دید و تێڕوانینی حیزبیانەی حکومەتە، بۆ دیدی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەیەکسانی لە بەڕێوەبردنی تەواوی کۆمەڵگە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 306 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 19-06-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-06-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 21-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 306 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,502
وێنە 104,716
پەرتوک PDF 19,271
فایلێن پەیوەندیدار 97,552
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کورتەباس - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!