پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,037
وێنە 106,463
پەرتوک PDF 19,314
فایلێن پەیوەندیدار 97,299
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 03
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 03

ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 03
ڕووانگەیەکی مێژوویی بۆ مەسەلەی کورد لە ئێراق 03
#تەحسین وسو عەبدوڵڵا#

کورد لە ئێراق ڕۆلێکی ئیجابی ھەبووە لە بوونیادنانەوەی دەوڵەتی ئێراقی، بەڵام ئەوە نەبووە ھۆی ئەوەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەند چارەسەر بکات.

$سێیەم؛ گۆڕانگارییەکانی دوای 2003 و پرسی کورد لە ئێراق.$
کۆنگریسی ئەمریکا پلانی ئازادی ئێراقی لە ساڵی 1998 پەسەند کرد و پێداویستی مادی و مەعنەوی بۆ ئۆپۆراسیۆنیکی فراوانی دابینکرد، لە 10 ئۆکتۆبەری 2002 کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی دا لە دژی ئێراق. ئەوەبوو لە 19ی ئاداری 2003 یەکەم ھێرشی ئەمریکا بۆسەر ڕژێمی دیکتاتۆری ئێراق دەستی پێکرد و لە 19 / 4 / 2003 تووانی بەغدا بگرێت کۆتای بە ڕژێمی بەعس بھێنێت، ئەو ڕژێمەی کە سی ساڵ لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامرازەکانی تووند و تیژی و چەوشانەوەی پێکهاتەکانی توانیبووی بەردەوامی بە دەسەڵاتی خۆی بدات و پێگە و پایەکانی دەسەڵاتی نەک تەنیا لەنێو دامودەزگا و دامەزراوەکانی دەوڵەت بەڵکوو سەرجەم کایە کۆمەڵایەتی، ئابووری و کولتوورییەکانی کۆمەڵگەشی خستبووە ژێر دەسەڵات و هەیمەنەی خۆی. سەرەرایی ئەو توانا زۆرەی ڕژێمی بەعس، بەڵام لە ساڵی 2003 نەیتوانی بەرگریەکی وا بکات لە دەسەڵاتەکەی. لێرەدا کۆمەڵێک فاکتەر ھەبوون کە کاریگەربوون لەسەر ئیدارەی ئەمریکا بۆ ئەوەی نەھێڵێت ڕژێمی بەعس بەردەوام بێت، ئەوانیش چەکی کۆکوژ و پەیوەندی ئێراق بە ڕێکخراوی (القاعیدە) و نەبوونی سیستەمێکی دیموکراسی و مەسەلەی سامانە سرووشتییەکان (نەوت و گاز) ، بە تایبەتی نەوت بە کاریگەرترین ھۆکار دادەنرێت کە ھاندەربوون بۆ ئیدارەی ئەمریکا بۆ کۆتایھێنان بە ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس لە ئێراق، لەبەر ئەوەی ئەمریکا وایدەبینی کە بەردەوام بوونی ئەم ڕژێمە یەکسانە بە فراوانی، مەترسی و هەڕەشەکانی لەسەر بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکە، بۆیە گەیشتە ئەو بڕوای کە دەبێت ئەم ڕژێمە کۆتای پێبێت.
لەدوای ڕژێمی بەعس لە 9/4/2003 ئەمریکا ھەوڵیدا و ھەستا بە درووستکردنی ئیدارەیەی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی ئێراق. ئەوەبوو نووسینگەیەکی درووستکرد بە ناوی نووسینگەی (ئاوەدانکردنەوەی ئێراق و یارمەتییە مرۆییەکان) ناسراو بە “ORHA” جەنەڕاڵی خانەنشین (جای گارنەر) ی کردە سەرپەرشتیاری ئەم نووسینگەیە کە لە چوار بەش پێکدەھات، ئەوانیش؛ بریتیبوون لە بەشی یارمەتییە مرۆییەکان ئاوەدانکردنەوەی ئێراق، بەڕێوەبردنی کاروبارە مەدەنییەکان، کاروباری دارایی، دوای کە گارنەر ئێراقی بەجێھێشت ئەمریکا کەسێکی تری دانا بۆ ئەوەی جێگای بگرێتەوە، ئەویش “پۆل بریمەر” بوو کە لە 12 / ئایاری / 2003 گەیشتە بەغدا، دەسەڵاتی کاتی ھاوپەیمانی دامەزراند کە بە “CPA” ناسرابوو، شوێنی نووسینگەی ئاوەدانکردنەوی ئێراق و یارمەتییە مرۆییەکانی گرتەوە کە چەندین بڕیاری گرنگی دەرکرد وەک، ھەڵوەشانەوەی سووپای ئێراق و ھێزی ئاسمانی و دەزگای ئەمن و موخابەرات و گاردی کۆماری و ھەڵوەشاندنەوەی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ڕاگەیاندن، دوای ھاتنی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق و ھەڵوەشانەوەی ئەو یاسایانەی کە تایبەت بوون بە ڕژێمی پێشووی ئێراق، ھەروەھا ھەلوەشانەوەی دەستووری کۆنی ئێراق و دانانی دەستووری کاتی و دواتر داڕشتن و پەسەندکردنی دەستووری ھەمیشەیی ئێراق لە ڕێگای دەنگدانی گشتیدا، درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقی نوێ لەسەر بنەمای فیدڕالی و دیموکراسی و داننان بە دەسەڵاتی ھەرێمەکان لەناو چوارچێوەی دەستووری نوێی ئێراق و پێدانی دەسەڵات بە ھەرێمەکان بەپێی دەستووری ھەمیشەیی، ئیعتراف کردن بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم ھەنگاوانە سەرەتایەکی نوێ بوون لە ئێراق کەبەدرێژایی دامەزراندنی دەوڵەت لە ئێراق لە ساڵی 1921 ەوە کورد بەبەردەوامی کێشەیەک بووە بۆ حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق تاکو ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 ، لە دوای 2003 و ئەو گۆڕانکارییانەی کە ئاماژەمان پێدا، کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بوونە، بەڵام کێشەکان پاش 2003 جیاواز بوون لەگەڵ قۆناغەکانی پێشوو تردا، چونکە لە پێشوو دا حکومەتی بەغدا، دانی بە کورد نەدەنا لە چوارچێوەی ھەرێمێکی سەربەخۆ، بەڵام دوای 2003 کێشەکان لە ڕووی شێواز و سرووشتەوە گۆڕانکارییان بەسەرداهات، بە جۆرێک هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئێراقی فیدراڵ وەک هەرێمکی خاوەن پێگەیەکی یاسایی، سیاسی و واقیعی گرفتەکانی لەگەڵ حکومەتی زیاتر وەک گرفتی نێوان دوو یەکەی سیاسی دەرکەوتوون نەوەک هەرێمێک لەگەڵ دەوڵەتێکی فیدراڵی، ئەمەش لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوەی گرتبوو لەوانە؛
یەکەم؛ حکومەتی ئێراق بە چاوێکی گوومانەوە لە پێشکەوتن و هەنگاوەکانی هەرێمی کوردستنای ڕوانیوە و هەمیشە وای وێنا کردووە کە ئیدی هەرێمی کوردستان چوارچێوەیەکی جیاوازە لە دەوڵەتی ئێراق، بۆیە لە بابەتی دابەشکردنی سامان و بودجە ستەمێکی زۆری لە هەرێمی کوردستان کردووە، هەروەها لە ڕووی سەربازیشەوە درێغی نەکردووە، چەندین جار هێزی لە دژی هەرێمی کوردستان بەکارهێناوە، لە ڕێگەی هێزی سەربازییەوە ویستوویەتی هەرێمی کوردستان ناچار بکات بە دەست بەرداربوون لە مافی ڕەوای خۆی.
دووەم؛ یەکێکی تر لە هۆکارەکانی پشت گومانەکانی حکومەتی بەغدا لەبەرانبەر هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە بابەتی کرانەوەی هەرێمی کوردستان بە ڕووی دوونیای دەرەوە، بەغدا ئەم کرانەوەیە بە هەڕەشە لەسەر خۆی دەبینێت و پێی وایە ئیدی ئەمە وا دەکات حکومەتی ئێراق نەتوانێت کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی بەسەر هەرێمی کوردستان هەبێت.
سێیەم؛ هۆکارێکی تر کە ڕەنگیداوەتەوە لە گوومانەکانی حکوومەتی فیدراڵی ئێراق بریتییە لە دەرفەرت نەدان و نەڕەخساندنی زەمینە سازی بۆ درووست بوونی هەرێمی تر لە چوارچێوەی دەسەڵاتی فیدراڵی، بۆ ئەوەی شان بەشانی هەرێمی کوردستان بنەماکانی دەوڵەتێکی فیدراڵی لە ئێراق بچەسپێنن، کە ئەمە خالێکی بەهێزی سەقامگیری و ئاساییش لە ئێراق دەسەتەبەر دەکات، کەچی بە پێچەوانەوە دەسەڵاتی سیاسی لە ئێراق ئەمە بە مەترسی و هەڕەشە دەبینێت لەسەر ئاساییش و یەکپارچەیی خاکی وڵات، بۆیە لە دوای ئەو بەرەو پێشچوون و کرانەوەیەی هەرێمی کوردستان لە پاش نەمانی ڕژێمی بەعس بەخۆیەوە بینیووە، بەغدا هەموو هەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی ڕێگی بێت لە درووست بوون و هێنانە کایەی هەرێمی تر، ئەگەر بەپێی ئەو بنەمایانەی لایەنە سەرەکییەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی لەدوای ساڵی 2003 لەسەر ڕێککەوتن بابەتی درووست بوونی چەند هەرێمێک بوو لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدراڵی.
سەرەڕایی ئەوەی کورد لە ئێراق ڕۆلێکی ئیجابی ھەبووە لە دووبارە داڕشتنەوە و بوونیادنانەوەی دەوڵەتی ئێراقی، بەڵام ئەوە نەبووە ھۆی ئەوەی کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەکانی خۆی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا چارەسەر بکات، بەڵکوو پرسی کورد لە ئێراق ھەر بەچارەسەرنەکراوی مایەوە، سەرەڕایی ئەوەی لەسەرەتای تازە دامەزراندنەوەی ئێراقی دوای 2033 ئاستی گرژی و کێشەکان بەو شێوەیە نەبوون کە ئێستا دەبینرێت بەھۆی ھەبوونی کێشەی نێوان پێکھاتەی شیعە و سوننە و درووست بوونی شەڕی تایفی لەنێوانیان، بەڵام لە دوای ئەوەی شەڕی تایفی نێوان شیعە و سوننە کاڵتر بووەوە، کێشەکان لەنێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا زیاتر بەدیار کەوتن، کێشەکانیش جۆراوجۆرن ھەر لە کێشەی سنوور و مەسەلەی بودجە و یاسای نەوت و گاز (کێشەی نەوت و گاز) و مەسەلەی ھێزی پیشمەرگە و بوونی ڕێژەی کورد لەناو دامودەزگاکانی ئێراق بەتایبەتی لەناو سووپای نوێ و لەمەسەلەی دەسەڵاتە ھەرێمیەکان و ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستان.
لە دوای 2003گۆڕانکارییەکان لە ئێراق بە جۆرێک بوون کە ھەرێمی کوردستان بردە قۆناغێکی تر، چەندین بژاردە خرانە ڕوو لەوانە بژاردەی سێ ھەرێمی جیاواز لە چوارچێوەیەکی دەوڵەتێکی فیدڕاڵیدا، ئەگەرچی بە پێی دەستوور ڕێگە دراوە بۆ ئەوەی ھەرێمەکان لە ئێراق درووست بکرێن، بەڵام جگە لە ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەرێمێکی تر لە ئێراق نەھاتە درووست کردن، ئەمەش بارودۆخی وڵاتی بەرەو قەیرانی زۆر قوڵ برد، بۆیە ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا سیاسەتێکی ئابووری سەربەخۆ پەیڕەو بکات لەپێناو ڕزگار بوون لەژێر ھەیمەنەی دەسەڵاتی ناوەند، لەبەر ئەوەی ئەمە سەلمێنرا کە ئێراق بەو شێوە و فۆڕمە ناتوانرێت بە یەکەوە پێکھاتە جیاوازەکان لەچوارچێوەی یەک دەوڵەتی مەرکەزی بەڕێوەببرێت، ئەمەش وای کرد فیدڕالیەت لە ئێراق شکست بێنێت، ئەمە مەترسی گەورەی بۆ سەر پێکھاتەکان درووست کرد.
لە پاش 2003 تاوەکو پێکھاتەی شیعە دەسەڵاتی ڕاستەقینەیان لە ئێراق بەدەستەوە گرتووە، شیعەکان دەسەڵاتیان لەبەرژەوەندی خۆیان بەکارھێناوەو تا ئێستاش بەردەوام دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە ئێراق بەلایەنگری بەرژەوەندی شیعەکان کاردەکات، لەبەرانبەر ئەم جۆرە سیاسیەتەی حکومەتی ناوەندی بەغدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەست کرد بە جۆرە سیاسەتێک بۆ ئەوەی سەرەنجی دەوڵەتانی جیھانی بەڵای خۆیدا ڕابکێشێت، بەتایبەت لە بواری نەوت، ئەم سیاسەتەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت ھەنگاوی زۆرگەورە بوو لەبەر ئەوەی کۆمپانیا بیانییەکان، ئەوانەی کاری وەبەرھێنانی دەکەن لەوباری نەوت ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کرد، وەکوو (ئێکسۆن مۆبێل، شیڤرۆن، تۆتاڵ) و چەندین کۆمپانیای تری جیھانی، شان بەشانی ڕووتێکردنی کۆمپانیاکان بەشێکی زۆر لەدەوڵەتان کۆنسوڵخانەی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان کردۆتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی ترە لە بەرەوە پێشچوونی دۆزی کورد و ھەنگاونان بۆ پەڕینەوە لە قۆناغی ھەرێمێکی سەربەخۆ بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆ، ئەمەش پرسی کوردی بردە پێشەوە بە جۆرێک کە دەوڵەتانی جیھانی لەسەر ئاستی باڵا پەیوەندییە دبلۆماسییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەستپێکرد، بە جۆرێک لە پاش 2003 زۆر جار کوردستانی باشوور وەکوو یەکەیەکی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵ کراوە لەتەک یەکە نێودەوڵەتییەکانی تر، بۆیە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بە جۆرێکی سەریان ھەڵدایەوە، پێشتر لەسەردەمە جیاوازەکان ھیچ کات دۆزی نەگەیشتبووە ئەو ئاستەی کە خۆی ئیدارەی سیاسی و ئابووری خۆی بکات، بەڵام دوای 2003 ئەمە بە کردەنی ھاتە بوون، ئەگەر چی بەدرێژایی 11 ساڵی ڕابردوو کێشەکانی ناوخۆیی حکومەتی ئێراق لە لایەک کێشەکانی لەگەڵ ھەرێمی کودستان لەلایەکی ترەوە بە جۆرێک کەڵەکە بوونەوە کە دەوڵەت توانای ئەوەی نەماوە چارەسەریان بکات، لەم بۆشایەدا ھەرێمی کوردستان توانی بەشێوەیەک خۆی بۆ دەرەوە پێناسە بکات کە بووە مایەی سەرنجی دەوڵەتانی جیھانی.
ھەنگاوەکانی ھەرێمی کوردستان یارمەتیدەرێکی بەھێز بوون بۆ ئەوەی پرسی گورد لە دۆخی لۆکاڵی دەربچێت و ببێتە پرسێکی جیھانی، سەرەڕایی ئەوەش؛ تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی ھەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقدایە بەڵام لە ڕووی واقیعییەوە وەک دەوڵەت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، گەورەترین بەڵگەش بۆ ئەمە بریتییە لەو بارودۆخەی دوای ڕووداوەکانی موسڵ لە حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا، کە دەوڵەتی ئیسڵامی لە ئێراق و شام ناسراو بە #داعش# ناوچە سووننە نشینەکانی لەچێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراق دەرھێنا، پاشان داعش ڕووی ھێرشەکانی کردە ھەرێمی کوردستان، ئەمەش گەورەترین دەنگدانەوەی جیھانی بەدوای خۆیدا ھێنا، دەوڵەتە زلھێزە جیھانییەکان ھاتنە سەر خەت و ھەرێمی کوردستان بە ھێلی سوور لەقەڵەم دا بەوەی کە ڕێگە نادەن گرووپێکی تیرۆرستی وەک داعش ئەوەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئێراقی ئەنجامیدا لەھەرێمی کوردستان ناتوانێت ئەنجام بدات، ئەمە بەرەو پێش چوونێکی گەورەیە لە دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیھان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 510 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 31-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 4
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 31-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 08-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ) ل : 11-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )ڤە: 10-03-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 510 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,037
وێنە 106,463
پەرتوک PDF 19,314
فایلێن پەیوەندیدار 97,299
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.265 چرکە!