=KTML_Bold=بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی بەشێک لە کێشەکانی شارۆچکەی دەربەندیخان چارەسەر دەکرێن و کارەکانی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخانیش دەستپێدەکاتەوە.=KTML_End=
بەڕێوەبەری نووسینگەی #سلێمانی# #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ قایمقام و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی شارۆچکەی #دەربەندیخان# کۆبۆوە لەبارەی داواکاری مانگرتوان و خۆپیشاندەرانی شارۆچکەکە، کە داواکارییەکانیان بریتین لە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان و زیادکردنی کارەبا و درووستکردنی ھۆڵی نەشتەرگەریی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم کاری ڕۆژانەی فەرمانگەکان.
لەبەرانبەریشدا لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆک وەزیران بەڵێندراوە زەوییەکی گران بەھا لە سلێمانی بدرێت بەوەبەرھێنەرێک و لەبەرانبەردا پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو بکات و لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا کارەکانی دەستپێدەکاتەوە، بڕیاریشدراوە دوو کاتژمێر کارەبای سنوورەکە زیاد بکرێت لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی ھۆڵی نەشتەرگەری و شوێنی مانەوەی پزیشک لە نەخۆشخانەی دەربەندیخان و ئەگەر پارەی پێویستیش بەردەست نەبوو، ھەمان وەبەرھێنەر کە زەوییەکەی پێدراوە کارەکانی تەواوکردنی ھۆڵی نەشتەرگەری دەگرێتە ئەستۆ و ھەنگاو بە ھەنگاویش کاربکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کاری فەرمانگەکان.
لە کۆبوونەوەیەکی تریشدا لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و تیکۆشەرانی دێرین و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی شارۆچکەی دەربەندیخان، جەختکرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکان و بڕیاریشدرا قایمقام و مامۆستایانی ئایینی سەردانی خۆپیشاندەران بکەن و ناوەرۆکی کۆبوونەوەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان باس بکەن، بۆئەوەی کۆتایی بە مانگرتن و خۆپیشاندان بھێنرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە ل ناڤەڕۆکا ئەڤێ تۆمارێ و خودیێ وێ ژێڕە بەرپرسیارە. کوردیپێدیا ب مەرەما ئەرشیڤکرنێ تۆمار کرییە.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,631 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!