پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەخۆشەویستی بۆ کوردستان
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەخۆشەویستی بۆ کوردستان

پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەخۆشەویستی بۆ کوردستان
ناونیشانی بابەت: پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەخۆشەویستی بۆ کوردستان
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

کوردستان لە ئەوپەڕی باکووریەوە بۆ ئەوپەڕی باشووری، لە ئەوپەڕی ڕۆژﮪەڵاتیەوە بۆ ئەوپەڕی ڕۆژاوای، بە زەوی و ئاسمانیەوە، بە شاخ و گرد و دۆڵ و دەشتیەوە، بە ئاو و ڕووبار و هەوا و سامانیەوە، بە دارستان و باخ و چەم و گوڵ و گوڵزاریەوە، بە دیﮪات و شارانیەوە.. نیشتمانی پیرۆز و شیرین و جوانی ئێمەی کوردە. جێی هەزاران ساڵەی باب و باپیرانمانە لێرە ژیان و لێرە مردن، لێرە دەژیین و لێرە دەمرین.
کوردستان ماڵی گەورەی هەموومانە. دایک و باوکمانە، خوشک و برامانە. کەس و کارمانە. کوردستان سۆما و گلێنەکانی چاوەکانمانە. هەناسە و دڵ و دەروونمانە. کۆردستان گرووپی خوێمانە. کوردستان مێژوو و جوگرافیا و ناسنامەمانە. ڕابردوو و ئەمڕۆ و داﮪاتوومانە. کوردستان هەموو شتێکمانە. سۆز و خۆشەویستیمان بۆ کوردستان بێ سنوورە و لە قووڵایی دەروونمانە. کوردستان. بۆیە ناوی کوردستان، جوانترین وشەیە لە لامان، بۆتە ویردی شیرینی هەمیشەی سەر زارمان. بوون و ژیانمان، بەبێ کوردستان ﮪیچ واتایەکی نییە.
کوردستان گەر تۆ نەبی تەیرێکم بێ ئاسمان
بە ناوی تۆی پیرۆز سەربڵندم لەناو جیﮪان
خۆشەویستیمان بۆ کوردستانی جوانمان، خۆشەویستییەکی ڕەمەکییە، بە زگماکییە لەگەڵ لەدایکبوونماندا لە دایکبووە. تێکەڵی ﮪەست و ویژدان و خڕۆکە سوورەکانی خوێنمان بووە. هەر وەک ئەوەی بۆماوە بێت و لە دایکان و باوکانمانەوە بۆمان ماوەتەوە. شاعیری گەورەی گەلەکەمان (عەبدوڵڵا گۆران) دەڵێت:
کوردستان: جێگامی جێی ﮪەزار ساڵەم
پەروەردەی ئەم دۆڵ و سەر لووتکە و یاڵەم
عەشقی تۆ، ئەی دایکی خۆم و ﮪاوخوێنم
ﮪەر لە پشتی باوکا چووە خوێنم
ئەشچێتە ﮪەوێنی کوڕ و کوڕەزا
تا تاقێ کورد مابێ لە چیای بەرزا
کوردستان زۆری پێ بەخشیوین. پێویستە ئێمەش بە ئەمەکبین و ڕۆح و گیانمانی پێ ببەخشین. ڕاستە کە ژیان شیرین و بەنرخە، بەڵام کوردستان شیرینتر و بەنرخترە.
(ئەفلاتوون) دەڵێت:”ﮪیچ خۆشەویستییەک، ناگاتە خۆشەویستی نیشتمان”
(بومارشە) ش دەڵێت:” جوانە کە مرۆڤ لەپێناوی نیشتمانەکەیدا بمرێت. بەڵام لەوە جوانتر ئەوەیە کە لەپێناوی ئەم نیشتمانەدا بژیت”
خۆشەویستیمان بۆ کوردستان، تەنیا بە قسەی ڕووت و بە بەڵێن و دروشمی بریقەدار گوزارشتی لێناکرێت، بەڵکوو پێویستە بەدڵسۆزی و بە کاری کرداری و بە خزمەتکردن و هاوبەستەبوونمان بۆ کوردستان، بە ئامادەبوونمان بۆ بەرخودانی و بەخشینی ڕۆح و گیانمان لەپێناوی پارستن و بەرگریکردن لە کوردستان، دڵسۆزی و خۆشەویستیمان و ئەمکداریمان بۆ کوردستانمان بسەلمێنین.
چۆن خۆشەویستی کوردستانمان لە دەروونی منداڵەکانماندا بڕوێنین؟
پێویستە هەر لە منداڵییەوە، منداڵەکانمان بەخۆشەویستی بۆ کوردستان، بە درووستی گۆش و پەروەردەیان بکەین و ڕایان بﮪێنین. چونکە ئەم منداڵانەی ئەمڕۆمان. هیوای داﮪاتووی کوردستانن. ئەمانن کە دەبن بە کەڵە تێکۆشەران و شۆڕەسوارانی مەیدانی کوردایەتی و مەردایەتی. منداڵانی ئەمڕۆمانن لە سبەینێدا دەبنە سەرکردە و دەسەڵاتدار و بەڕێوەبەر و فەرمانبەر و بڕیاردەر. هەموو کاروبارێکی کوردستان بەڕێوەدەبەن.
لەم پێودانگەوە، پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەخۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوون بۆ کوردستان ئەرکێکی زۆر هەستیار و چارەنووسسازە. بەڵام پێویسترین و پیرۆزترین ئەرکی ئەستۆێ هەموو لایەکمانە: خێێزان، قوتابخانە، مامۆستایان، نووسەران و شاعیران، هونەرمەندان، کۆمەڵگە، میدیا و ڕاگەیاندنەکان، ڕێکخراوەکانی منداڵان، هەر خەمخۆر و ﮪیواخوازێکی داﮪاتوویەکی گەشتر و شیاوتر بۆ کورد و کوردستان.

بێگومان بەرزترین و گرنگترین و پیرۆزترین ئامانجی پەروەردەکردن و فێرکردن و ئامادەکردن و ڕاﮪێنانی و ئاراسەکردنی منداڵەکانمان، بۆ ئەمڕۆ و بۆ داﮪاتوویان، خۆشەویستی و شیرینکردنی ﮪاوبەستەبوونیانە بۆ کوردستانی نیشتمانمان. ئەم ﮪیوا و ئامانجەش بە شەو و ڕۆژێک نایەتە دی. پشوودرێژی و ﮪاوکاری هەموو لایەکمانی دەوێت، بە تایبەتیش هاوکاری لەنێوان خێزان و قوتابخانەدا، چونکە ئەم دوو لایەنە پشکی شێری ئەرک و بەرپرسیارێتییان لە پەروەردەکردنی منداڵەکانمان هەیە. قوتابخانە تەواوکەری پەروەردەی ماڵەوەیە و دەتوانێت زیاتر و درووستر گەشە بە پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بدات. زیاتریش خۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستان لە ﮪۆش و دەروونی منداڵاکانماندا بڕوێنێت.
گەلێ ڕێگا و شێوازی جیاواز هەن، کە دەتوانین بەهۆیانەوە سۆز و پەرۆش و هەست و خۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستان لە دەروونی منداڵەکانماندا بڕوێنین و شیرینیان بکەین. بە کورتی و بە چڕی ئەمانە بەشێکن لەو ڕێگا و شێوازانە:
1 هەر لە منداڵییەوە بە شێوازێکی ئاسان و بە پێی تەمەنیان، ﮪەست و خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوون بۆ کوردستان لە دەروونی منداڵەکانماندا بڕوێنین و شیرین بکەین.
2 ڕۆشنبیری منداڵان، ڕۆڵیکی گرنگی لە خوشەویستی و هاوبەستەبوونی منداڵان بۆ کوردستان هەیە. بە ڕۆحی دڵسۆزی و ئەمەکداری زاخاوی هۆش و دەروونیان دەدات.
3 بە مێژوو و جوگرافیا و کولتوور و شۆڕشەکانی گەلەکەمان و بە ژایاننامەی سەرکردە و تێکۆشەرە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان، لە پیاوان و ژنانمان ئاشنایان بکەین.
4 بۆ گەشت و گەڕان و ئاشانابوون، بیان بەین بۆ سەیرانگاکان و هاوینەهەوارەکان و شوێنەوارە دێرینەکانمان، پێیان بڵێین ئەم شوێنانە بەشێکن لە کوردستانی نیشتمانمان.
5 نەک هەر مامۆستای وانەی پەروەردەی نیشتمانی، پێویستە مامۆستاکانی وانەکانی کەش (زمانی کوردی، مێژوو، جوگرافیا، زانیاری، بیرکاری، پەروەردەی هونەری، پەروەردەی وەرزشی) دەتوانن بابەتی وانەکانیان بەخۆشەویستی و هاوبەستەبوون بۆ کوردستان گرێ بدەن. بە تایبەتیش وانەی کوردی و پەروەردەی هونەری و وەرزشی.
6 سروود و شیعرە نیشتمانییەکانمان لە قوتابخانە بنەڕەتییەکاندا، ڕۆڵێکی زۆر گرنگ و کاریگەریان ﮪەیە، لە شیرین کردنی خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوونی قوتابییان بۆ کوردستان. شاعیرانی کۆن و نوێمان، بە تایبەتیش شاعیرانی بواری ئەدەبی منداڵان، بە دەیان سروود و شیعریان دەربارەی جوانی و خۆشەویستی کوردستان نووسیون، پێویستە پەرتووکخانەکانی قوتابخانەکان، بە پەرتووکی شیعری ناسک و شیرینی شاعیرە ناسراوەکانمان دەوڵەمەند بکەن و هانی قوتابییەکانیان بدەن بۆ خوێندنەوە و لەبەرکردنیان و وتنیان لە کاتی ڕیزبوون و هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانمان.
7 پێویستە ﮪەر لە منداڵییەوە خۆشەویستی و ڕێزی پێشمەرگەکانی کوردستانمان لە دەروونی منداڵەکانماندا بڕوێنین، کە بە ئەوپەڕی قارەمانێتی و گیانبەخشینەوە بەرگری لە سنوورەکانی خاکی پیرۆزی کوردستانمان دەکەن و بەرپەچی ﮪێڕشەکانی نەیاران و داگیرکەرانی کوردستان دەدەنەوە. بەجوانیشی دەزانین گەر پێشمەرگە بانگی قوتابخانە بنەڕەتییەکان بکرێن، تا باسی بەرگری لە کوردستان بۆ منداڵەکانمان بکەن.
8 پاراستنی ناوبانگی کوردستان، لە کوردستان و لە وڵاتانی هەندەران و لە بەردەم گەلانی تردا. پێویستە منداڵەکانمان وا فێربکەین، کە لە کەس قبووڵ نەکەن، گاڵتە بە گەلی کوردمان بکەن و بە ناشیرینی ناوی کوردستانی نیشتمانمان بﮪێنن.
9 پێویستە منداڵەکانمان، لە کوردستان و لە هەندەراندا، لە بۆنە کوردستانییەکاندا، بەشدارییان پێبکەین، وەک: جەژنی نەورۆز، یادی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕۆژی ئەنفالی بەدناو، یادی ڕاپەڕینی باشووری کوردستان، یادی ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی شاری کۆبانی پاڵەوان. یا ﮪەر بۆنەیەکی تری کوردستان.
ئاڵای کوردستانمان بدەین بە دەستیانەوە، یا ئاڵای بچووک بە بەرۆکیانەوە هەڵواسین، یا لەسەر ڕومەتەکانیان بە بۆیەی تایبەتی وێنەی ئاڵای کوردستان بکێشین، جوانتریشە گەر بێتو جلی کوردییان لەبەربکەین. بەشداریکردنی منداڵەکانمان لەم بۆنانەدا، خۆشەویستی و هەستی ﮪاوبەستەبوونیان بۆ کوردستان شیرینتر و بەﮪێزتر دەکەن.
10 گرنگیدانێکی زیاتر بە ڕێوڕەسمی ڕۆژانی ﮪەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەکاندا، کە بە فەڕمیڕۆژانی پێنج شەمەی هەموو هەفتەیەک دیاری کراوە، پێویستە لە کاتی هەڵکردنی ئاڵاکەماندا، مامۆستاکان و قوتابییەکان، بە ئەوپەڕی ڕێز و شکۆدارییەوە ڕابوەستن و دەستی ڕاستیان بخەنە سەر دڵیان و پێکەوە سروودی ئەی ڕەقیب بچڕن. ئاڵاکەمان سیمبولی کوردستانە و مایەی سەربەرزی و شانازیمانە.
11 دایکان و باوکان و مامۆستاکان، دەتوانن ئەو چیرۆکە کوردییانە بۆ منداڵانی کوردمان بخوێننەوە یا بگێڕنەوە، کە بۆ منداڵانی کوردمان نووسراون، خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوون لە ﮪۆش و خەیاڵ و دەروونی منداڵانی کوردمان شیرینتر دەکەن.
12 ﮪاندانی منداڵەکانمان بۆ دەرخستنی بەﮪرە و تواناکانیان. بەئازادی گوزارشت لە ناخی دەروونیان بکەن. بە شیعر و چیرۆک و پەخشان، یا بە وێنەکێشان، دەتوانن سۆز و ﮪەست و ڕۆحی خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوونیان بۆ کوردستان دەرببڕن.
13 پێویستە منداڵەکانمان بەو ڕۆحیەتە پاکە پەروەردە و ڕێنمایی بکەین، کە هەمیشە بەرژەوەندییە گشتییەکانی کوردستان، لە بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان بە پێویستر و لە پێشتر بزانن. ئەمەش گوزاشتە لە دڵسۆزی و خۆشەویستییان بۆ کوردستانمان.
14 پێویستە دایکان و باوکان و مامۆستاکان، پێشەنگ و نموونەی باشبن لە دڵسۆزی و خۆشەویستی و هاوبەستەبوونیان بۆ کوردستان. تا منداڵەکانیان و قوتابییەکانیان چاویان لێبکەن. چونکە منداڵان زیاتر چاولێکەرین لەوەی کە گوێ لە قسە بگرن.
15 منداڵەکانمان و قوتابییەکانمان هانبدەین، بۆ خوێندن و کۆششکردنی زیاتر، چونکە دەرچوون و پێشکەوتن و سەرکەوتنیان لە قوتابخانەدا و گەیشتنتان بە پلە و پێگە و بە داهاتوویەکی باش. دەتوانن خزمەتی کوردستانی نیشتمانی شیرینمان بکەن. ئەمەش بەشێکە لە دڵسۆزی و خۆشەویستییان بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ کورد و کوردستان.
16 پێویستە لە منداڵییەوە منداڵەکانمان، بە ژینگەپارێزی و ژینگەپاکی کوردستان پەروەردەیان بکەین. تا بزانن کە کوردستانێکی پاک و جوان، هێمایە کوردی پاکیخواز.
18 پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بە هەست و ڕۆحی خۆشەویستی خوشک و برایەتی و خۆزانینیان بە هاونەتەوەیی کورد و بە هاوکوردستانی. هاوبەستەبوونیان بۆ کورد و کوردستان شیرینتر دەکات، ﮪۆیەکی گرنگە بۆ هەستکردنیان بە هاوسۆزی و هاوکاری ﮪاوچارەنووسی و بۆ بەﮪێزبوونی پەیوەندی خوشک و برایەتی و ﮪاونەتەوەییان.
پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەم ئاڕاستە درووستە، بەرپرسیارێتیەکی پێویست و گرنگە، لە ئەستۆی خێزان و قوتابخانە و کۆمەڵگە و نووسەران و ﮪەر هەموو لایەکمانە.

19 پێویستە زمانی شیرینی کوریمان لای منداڵەکانمان شیرینتر بکەین، چونکە زمانی کوردی گرنگترین کۆڵەکەیە لە کۆڵەکە گرنگەکانی نەتەوەییمان. ﮪۆی لە یەک تێگەیشتنمانە. کوردی زمانی فەڕمیگوزارشتکردن و خوێندنەوە و نووسینمانە.
20 پێویستە فێری منداڵەکانمان بکەین، کە ڕێز لە یاساکانی کوردستان و قوتابخانە و لە داب و نەریتیە جوانەکانی کوردەواریمان و لە بەﮪا پیرۆزەکانی گەلەکەمان بگرن. ئەمەش بەشێکە لە دڵسۆزی و ڕێز و خۆشەویستییان بۆ کوردستانمان.
21 گۆڤارەکانی منداڵان و کەناڵە تەلەڤزیۆنیە تایبەتییەکانی منداڵان، ڕۆڵیان هەیە لە شیرینترکردن و قووڵترکردنی خۆشەویستی و هەستی نەتەوەیی و ﮪاوبەستەبوون بۆ کوردستان. بە داخەوە کە داڕشتن و ئامادەکردنی بەرنامە و پرۆگرامەکانی کەناڵەکانی منداڵان، لاوازن و وەکوو پێویست نین. زۆربەی کارمەندەکانیان، نابەڵەدن لە بواری پەروەردە و ئەدەب و ﮪونەری منداڵان و لە ﮪیوا و خواست و ئارەزووەکانیان. زۆر بابەتی لاواز و سەقەت پێشکەش دەکەن. پێویستە ئەم کەناڵانە کۆنترۆڵ بکرێن و بە کەسانێکی شارەزای بواری پەروەرە و ئەدەب و جیﮪانی منداڵان بیان سپێرن.
22 ئەو شانۆ و ئۆپەرێت و نواندنانەی کە بە تایبەتی بۆ منداڵان نووسراون و جەخت لەسەر خۆشەویستی بۆ کوردستانمان دەکەن، منداڵان خۆشیان ڕۆڵە سەرەکییەکانی تێیاندا دەبینن، هۆکارێکی گرنگن بۆ شیرینکردنی خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوونی منداڵەکانمان بۆ کوردستانمان. سەرەڕای ئەوەش چێژ و خۆشیان پێ دەبەخشن.
23 پێویستە منداڵان لە ملململانی و مشتومڕ و هاوبەستەبوون بۆ حیزبەکان دووربن. ڕەوا نییە لە جیاتی هاوبەستەبوونیان بۆ کوردستان، بە هاوبەستەبوون بۆ حیزب گۆش و پەروەردەیان ببکرێن. لە منداڵییەوە بە ئایدولۆژیای حیزبی ﮪۆشیان تێک بدەن. زۆر بە داخەوە کە زۆربەی حیزبەکانی باشووری کوردستان، بێتاوانی و دڵپاکی و ساوێلکەیی و خۆشبڕوایی منداڵانی کوردیان قوستوونەتە و ڕیکلامیان پێدەکەن و لە خۆپێشانەکان و لە هەڵبژاردنەکاندا، بۆ مەبەستی خۆیان بە کاریان دەﮪێنن. ئەمانەش تاوانن و دژی مافەکانی منداڵان و پرەنسیپە ڕەوشتییەکانن.
ئەمانە و چەندین ڕێگا و شێوازی تر ﮪەن. بۆ ڕواندن و شیرینترکردنی دڵسۆزی و هەست و خۆشەویستی و ﮪاوبەستەبوونی منداڵەکانمان بۆ کوردستانی نیشتمانی شیرین و جوانمان. بۆ شانازی کردنی منداڵەکانمان بەوەی کە ڕۆڵەی کوردن و کوردستان نیشتمانی پیرۆزیانە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 298 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 11-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زارۆکان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: پەروەردە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 11-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 11-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 298 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.313 چرکە!