پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,410
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
منداڵەکانی ئەمڕۆمان، هیوای داهاتووی کوردستانن
هەڤکارێن کوردیپێدیا، ل هەمی بەشێن کوردستانێ، زانیاری یێن گرنگ ژبو هەڤ زمانێن خوە ئەرشیڤ دەکەن.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

منداڵەکانی ئەمڕۆمان، هیوای داهاتووی کوردستانن

منداڵەکانی ئەمڕۆمان، هیوای داهاتووی کوردستانن
ناونیشانی بابەت: منداڵەکانی ئەمڕۆمان، هیوای داهاتووی کوردستانن
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

منداڵە خۆشەویستەکانمان جگەرگۆشەمانن، گرنگترین ژێرخانی ستراتیژی نەتەوەییمان، گەورەترین سەرمایەی ڕاستی و بەنرخترین سامانی گەلەکەمانن، کە لە نەوت و گاز و زێڕ و گەوﮪەر و لە هەموو سامانێکی کە، گرنگتر و بەنرخترن.
منداڵەکانمان نەوەی ئەمڕۆن و ﮪیوای داهاتووی کوردستانن، لاوان و ژنان و پیاوانی داﮪاتوون، بڕبڕەپشت و بەردی بناغەی کۆڵەکەکانی گۆمەڵگای داهاتووی کوردن.
منداڵەکانمان تۆوی ژیان و مانن، ڕووەک ئاسایی ساڵ لە دوای ساڵ گەورەتر دەبن، دەبنە شۆڕە نەمامی تەڕ و ناسکی ﮪیوا و ئومێدمان، تا زیاتر بایەخ بەم شوولکە نەمامانەی ئەمڕۆمان بدەین، تا زیاتر خزمەتیان بکەین، جوانتر دەڕسکێن، باشتر چرۆ و گەڵا وگوڵ دەکەن، زیاتریش بەر دەدەن. دەبنە کەڵەداری بەﮪێز و ڕەگ ئەستوور، دەتوانن لە بەردەم لێزمە و ڕەﮪێڵە و ڕەشەبا و زریان و تۆفانی ڕۆژگارە سەخت و دژوارەکاندا خۆیان ڕابگرن و هەڵنەتەکێن. دەتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی ئەم سەردەمە جەنجاڵە و ﮪەر گۆڕانکارییەکی داﮪاتووش دەربەرن. لە کاروانی خیراڕەوی پێشکەوتن و شارستانی دوانەکەون. لە ڕووی داﮪێنانە سەیر و سەمەرەکانی ڕۆژانەی تەکنەلۆژیادا نامۆ و ڕاماو و داماو نەبن.
ﮪەر ئەم منداڵە چاوگەشانەی ئەمڕۆمانن، لە سبەینێی جیاواز لە ئەمڕۆ، دەبنە شاسوار و شۆڕەسواری گۆڕەپانی کوردایەتی و مەردایەتی، دەبنە کورد و کوردستان پەروەری سەرسەخت، بە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕی چاونەترس، بە پێشمەرگە و بە سەرکردەی قارەمان و دڵسۆزمان، دەبنە ﮪەڵگری ئاڵای کوردستانی پیرۆزمان، دەبنە ڕابەر و پێشەوا و بە سەرمەشق، دەبنە بە چراهەڵگری ئازادی و ڕزگاری کوردستان، دەتوانن شکۆی نەتەوە و نیشتمانەکەمان بپارێزن. منداڵەکانی ئەمڕۆمانن لە سبەینێدا دەبنە باڵیۆزی و نوێنەری کورد و کوردستان، لە هەموو وڵاتانی جیﮪان، دەبنە ﮪەڵگری پەیامی ئازادی و ئاشتیخوازی و چڵەنێرگزی بەﮪاری ئاشتی و خۆشەویستی کوردستان، پێشکەش بە ﮪەموو گەلانی جیﮪان دەکەن.
ئەم خۆنچەگوڵە گەشانە و ئەم کاکەلە ڕۆحسووکانەی ئەمڕۆمان، لە سبەینێدا، دەبنە شۆڕەژنانی تێکۆشەر و بە چالاکوانان و بە دایکانی میﮪرەبان، دەبنە کەڵە پیاوانی جوامێر و دلێر و ناودار، دەبنە باوکانی دڵسۆز. دەبنە دەسەڵاتدار و کارمەند و بیرمەند و سیاسەتمەدار، دەبنە نووسەر و ڕۆشنبیر و شاعیر و ﮪونەرمەند، دەبنە مامۆستا و پزیشک و ئەندازیار و پارێزەر و چالاکوان… ﮪتد. دەشبنە بەرپاکەری شۆڕشێکی ڕاستی گۆڕانکاری و چاکسازی و نوێخوازی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. دەتوان دەبنە ڕەگﮪەڵتەکێنی گەندەڵی و نادادپەروەری و ستەم و زۆرداری و برسێتی.
چی هەیە لە جیهاندا، لە زەردەخەنەیەکی سرووشتی منداڵان شیرینتر و خەمڕەوێنتربێت.
بەبێ منداڵان، جیﮪان نە تیشکی خۆر دەیگرێتەوە، نە پێ کەنین و نەخۆشەویستیش تامیان دەبێت، بۆیە منداڵان بەنرخترین بوونەوەری جیهانن، گەورەترین گەنجینەمانن. پێویستە خۆشیانمان بوێت و بیان پارێزین و بە درووستی پەروەردەیان بکەین.
(روباد کبلنگ) دەڵێت:”جوانترین دیمەن لەژێر ئاسماندا، منداڵێکە بە نوکتەیەک پێ دەکەنێ..”.
لەم ڕوانگەیەوە، کەواتە ﮪێنانەدیی داﮪاتوویەکی گەشتر و شیاوتر بۆ کورد و کوردستان، لە دەستی منداڵانی کوردی ئەمڕۆمان دایە. لە سایەی گۆشکردن و پەروەردەکردنی درووست و ئاڕاستەکردنی ڕاست و زاخاودانی بیر و ﮪزری ئەماندا، ئەو دواﮪاتووە گەشتر و شیاوتر و خوازراوەمان بۆ کورد و کوردستان دێتەدی.
تا زیاتر و درووستر گرنگی بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ئاراسەکردنی منداڵەکانمان بدەین، ڕەنج بێوەر نابین و زیاتریش لە سەرکەوتنیان و لە ﮪێنانەدی داهاتوویەکی گەشتر بۆ کورد و کوردستان دڵنیا دەبین.
هەموو ئەو ئامانجانەی کە باسمان کرد، لە ڕێی پەروەردەکردنی درووستی سەردەمیانە و ڕێنمایی پێویست و ئاڕاستەکردنی ئامانجداری ڕاستیدا دێنەدی. بێگومان بنیاتنان و گۆڕانکاری لە منداڵانی ئەمڕۆوە دەست پێدەکەن. پێویستیمان بە نەخشەرێگایەکی تازەی پەروەردەیی و بە پلانێکی تۆکمە و بە گۆڕانکاری لە سستەم و پرۆگرامەکانی پەروەردە و فێرکردن و ڕۆشنبیریکردنی منداکانی قوناغی قوتابخانەی بنەڕەتی ﮪەیە. پێویستە لەلایەن پسپۆرانی پەروەردەی نوێوە، سەر لە نوێ پرۆگرامەکانی پەروەردەکردن و فێرکردن و خوێندن دابڕێژرێنەوە. چونکە بابەتەکانی پروگرامەکانی خوێندنی ئێستا، پێداویستی و خواست و تمووحاتەکانی نەوەی ئەمڕۆمان ناﮪێننەدی.
پەروەردەکردنی درووستی منداڵان، پێویسترین و لەپێشترین و پیرۆزترین ئەرک و خزمەتە. ئەم ئەرکەش بە تەنﮪا لە ئەستۆی دایکان و باوکاندا نییە، بەڵکوو لە ئەستۆی مامۆستایان و نووسەران و شاعیران و ﮪونەرمەندان و ﮪەموو ئەو ڕێکخراوانەشن کە داکۆکی لە منداڵان و لە مافەکانیان دەکەن. بەشی زۆریشی لە ئەستۆی حکومەت و دەسەڵات دایە. چونکە منداڵەکانمان بە تەنﮪا موڵکی دایکان و باوکانیان نین، موڵک و سەرمایەی گەلەکەمانیشن.
لە ئەمڕۆدا، لە ﮪەموو سەردەمەکانی پێشتر، لە سایەی پێشکەوتن و شۆڕشی تەکنەلۆژیا و داﮪێنان و جیﮪانگیری دا، پەروەردەکردنی درووستی منداڵان زیاتر قورس بووە. پێویستە ئەوەش بزانین، کە منداڵانی ئەمڕۆمان جیاوازن لەگەڵ منداڵانی سەدەی ڕابردوودا. ڕاستییەکە و نکووڵی لێناکرێت، کە منداڵانی ئەمڕۆمان لە سایەی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و ئاسانی هۆیەکانی گەیاندن و پەیوەندیکردن و خۆڕۆشنبیریکردن، ﮪۆشیارتر و چاوکراوەتر و زۆرزانتر و زیرەکترن لە نەوەکانی ڕابردوو. ﮪیوا و خەون و پێداویستییەکانیشیان، هەمان پێویستی و ﮪیوا و خەونی منداڵانی پێش خۆیان نین.
بۆ ئەوەی منداڵانی ئاسایی لە ڕووی جەستەیی و ﮪزری و دەروونییەوە پێ بگەیەنین، پێویستە بە وریایی و شارەزاییەوە پەروەردەیان بکەین. چونکە ﮪەر ﮪەڵەکردن و سەقەتییەک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانمان، ئاکامێکی زیان بەخش و نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، لەوانەیە ڕاستکردنەوەی زۆر زەحمەت بێت.
(ئەلیزابێس ماخ) دەڵێت:”لە کاتی ئەنجامدانی پەروەردەکردنی منداڵەکانماندا، ﮪەر ﮪەڵەیەک بکەین، دەبێتە ﮪۆی دۆڕاندنی جەنگێک، کە لەپێناوی دوارۆژێکی باشتردا دەستمان پێکردووە..”.
هەر گەلێکیش منداڵانی بۆ داهاتوو پەروەردە و ئامادە نەکات، ئەو گەلە داهاتووی نییە. بۆیە ﮪەر کەمتەرخەمییەک لە پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بکەین، یا پەراوێزیان بکەین و بە ﮪەندیان نەزانین و پشتیان تێ بکەین و بیان دەینە دەست قەدەر و چارەنووسێکی نادیارەوە. لەوانەیە لەڕێ دەربچن و مل لە ﮪەڵدێرێکی ﮪەزار بە ﮪەزارەوە بنێن و لە باوەشی داﮪاتوویەکی نادیاری ڕەش و نوتەکدا خۆیان بگرنەوە. ئۆباڵی ئاکامێکی نەخوازراوی وەﮪاش، لە ئەستۆی هەموومان دەبێت. پەشیمانیش بێ ﮪودەیە، پاساو و بیانوو و پاکانە و ئەستۆپاکیش لە کەس قبووڵ ناکرێت. نەوەی داﮪاتووشمان، لەکەسمان نابوورێت و لۆمە و نەفرەت بارانمان دەکەن. هەمووشمان پشکمان لەم ئەنجامە خراپەدا دەبێت و باجێکی زۆری ﮪەڵەکانیشمان دەدەین.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییانە، پێویستە ئەوە بزانین، کە چی ئەرکێکی پیرۆز و چارەنووسسازمان لە ئەستۆدایە، لە پەروەرەکردنی درووست و لە ئاڕاستەکردنی ڕاستی منداڵەکانی ئەمڕۆماندا. کورد وتەنیش:”چی بچێنین.. هەر ئەوەی لێ درۆێنەدەکەین”.
گەلانی پێشکەوتووی جیﮪان، زۆر لە زووەوە، درکیان بەم ڕاستییە کردووە، بۆیە ئەرکی پەروەردەکردنی درووست و ئامادەکردنی منداڵەکانیان بۆ داهاتوویان، سەرقاڵی کردوون و بۆتە گرنگترین و لە پێشترینی ئەرکەکانیان. بەڵکوو تا ئەو ڕادەیەی کە گرنگی دان بە پەروەردە و ئامادەکردنی منداڵان، بووە بەپێوەر و بە سەنگ بۆ پێوان و ﮪەڵسەنگاندنی ڕادەی پێشکەوتن و شارستانی گەلانی جیهان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 201 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 11-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: گەشەپێدان (تەکامول)
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زارۆکان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 10-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 11-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ڤە: 11-02-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 201 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,410
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
فۆڵدەر
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - ک. باکوور وشە و دەستەواژە - پەیڤ - چاوگ شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - چەپ شەهیدان - بیروباوەڕێن سیاسی - نەتەوی شەهیدان - پارت / لایەن - پ. ک. ک. شەهیدان - جوڕێ کەسی - سەربازی شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باکووری کوردستان شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.687 چرکە!