پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چۆنیەتی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆنیەتی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان

چۆنیەتی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان
ناونیشانی بابەت: چۆنیەتی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

چیرۆکی منداڵان، گرنگترین و کاریگەرترین لقە لە لقەکانی ئەدەبی منداڵان. گرنگترین سەرچاوەی ڕۆشنبیریی منداڵانە. گرنگترین ﮪۆکاری فێرکردن و پەروەردەکردنی منداڵانە. چیرۆک دەرگاکانی ژیان لەسەر منداڵان دەکاتەوە. منداڵان لە ڕێی چیرۆکەوە، فێری کۆمەڵێک بەﮪای جوان و بەرز دەبن. لە پەڕتووکی (رۆشنبیریی منداڵان) دا، بە دڕێژی باسم لە گرنگییەکانی چیرۆک بۆ منداڵان کردووە.

کەسانێکی زۆر پێیانوایە، کە نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، کارێکی سووک و ئاسانە. بەڵام لە ڕاستیدا بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەم کەسانەیە. نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان کارێکی ﮪەڕەمەکی و ئاسان نییە. لە نووسینی چیرۆک بۆ گەورەکان گرانترە. لە زۆر ڕووەوە، جیاوازی ﮪەیە لەگەڵ نووسینی چیرۆک بۆ گەورەکان. چونکە منداڵان تایبەتمەندی خۆیان هەیە و جیهانی منداڵان لەگەڵ جیهانی گەورەکاندا جیاوازی هەیە.
نووسینی چیرۆکی باش بۆ منداڵان، سەرەڕای بوونی بەﮪرە و لێهاتوویی و ئارەزوو، پێویستی بە خەیاڵێکی فراوان ﮪەیە. پێویستە چیرۆکنووسی منداڵان شارەزاییەکی باشی لە قۆناغەکانی منداڵیدا ﮪەبێت. شارەزایی زمانی منداڵان بێت، تا بتوانێت بچێتە ناو جیﮪانی وەنەوشەیی و ئەفسووناوی سەیر و سەمەرەیان، کە پڕە لە ﮪیوای سەوز و لە ڕاز و نیازی پاک و لە خۆزگە و لە خەونی شیرین. لە زەردەخەنە و لە پێکەنین، جیﮪانێکە سەرتاپا لە پاکی و بێتاوانی و جوانی. ئەوسا دەتوانێت لە سرووشتی ژیانی ڕاستی و لە زمانی شیرین و ساکار و لە تایبەتمەندییەکان و لە سەرچاوە ﮪەستییەکانی منداڵان بە باشی تێبگەیت. چیرۆکنووسی سەرکەوتووی منداڵان، پێویستە نوێخواز و داﮪێنەربێت و توانای گۆڕینی چەمکە جیاوازەکانی ﮪەبێت، وەکو: چاکە، خراپە، توندوتیژی، ئاشتی، ﮪاوڕێتی، ..ﮪتد.
پراکتیزەکردنی نووسین لەم جۆرە ئەدەبیاتە، پێویستی بە تێڕامانێکی ورد و درێژخایەن و بە هەڵبژاردنی شێوازێکی ئاسان و بە زمانێکی ناسک و شیرینی دەقەکانی ﮪەیە.
زۆر لەو چیرۆکنووسانەی کە تازە دەچنە ناو جیﮪانی بەرینی نووسینی چیرۆکی منداڵانەوە، دادەمێنن و ئەوە بە خەیاڵیاندا دێت، کە لە کوێوە دەست پێبکەن؟ ئیلﮪام لە چییەوە وەربگرن؟.
گەر تۆ ئارەزووی نووسینی چیرۆکت بۆ منداڵان ﮪەیە و پێویستیت بە ﮪەندێ ڕێنمایی پێویست ﮪەیە. پێش ئەوەی دەست بە نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان بکەیت، پێویستە ئەم خاڵانە بزانیت و لەبەرچاویان بگریت
1 پێویستە ژمارەیەکی زۆری چیرۆکی هەمەچەشنەی منداڵان بخوێنیتەوە. لە شێوازی چیرۆکنووسە ناسراو و بە ئەزموونەکان ئاشنابیت. لەکاتی نووسینی چیرۆکەکانت بۆ منداڵان سوودیان لێوەربگرە. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت، کە لاساییان بکەیتەوە.
2 ئیلﮪام بۆ بیرۆکەی چیرۆکەکانت، زۆرە و لە هەموو شوێنێکدا ﮪەیە، تەنیا ئەوەی دەوێت کە بزانیت چۆن دەیدۆزیتەوە. دەکرێت لە ڕووداوێک یا ﮪەڵوێستێکی منداڵیی خۆت، یا لە بیرەوەرییەکانی ڕابردووی ژیانت یان لە سەرنجدانی ورد لە ڕووداوە ڕاستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی دەوروبەرتەوە ئیلﮪام وەربگریت. دەکرێت یەکسەر ئیلﮪامی بابەتێکی داﮪێنانی تازە بە خەیاڵتدا بێت. یا لە خوێندنەوەی داستانێک یا چیرۆکێکی فۆلکلۆری یا ئەفسانەییەوە ئیلﮪامێکی باشت بۆ بێت. ماڵپەڕ و مەکۆی زۆریش ﮪەیە، کە تایبەتن بە یارمەتیدانی نووسەران بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەی نوێ.
3 بۆ پێکﮪێنانی بیرۆکەیەکی گشتی سەبارەت بە چیرۆکەکەت. چەندین جار لە ﮪزرتدا تاووتوێ و گەڵاڵەی بکە، لەگەڵ گەیشتنت بەو بیرۆکەیەی کە بە لاتەوە جوان و پەسەندە، توانای نووسینی ئەم بابەتەت دەبێت.
4 پێش ئەوەی دەست بە نووسینی چیرۆکەکەت بکەیت، پێویستە نەخشەیەک دابڕێژیت کە هەموو مەرجە سەرەکییە پێویستییەکانی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان لەخۆبگرێت.
5 سەرناوێکی خۆش و ئاسان و سەرنجڕاکێش بۆ چیرۆکەکەت دابنێ، کە لەگەڵ ناوەرۆکی چیرۆکەکەتدا بگونجێت.
6 ئەوەش زۆر گرنگە کە بزانیت چیرۆکەکەت بۆ چی قۆناغێکی تەمەنی منداڵی دەنووسیت. بەکاﮪێنانی شێواز و زمانێکی گونجاو و لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکان و تایبەتمەندییەکانی ﮪەر قۆناغێکی تەمەنی منداڵی، لە ﮪەموو ڕوویەکەوە بزانە کە چین. تا بتوانیت چیرۆکێکی شایستە بۆ منداڵانی ئەو قۆناغە بنووسیت کە دەتەوێت.
7 دوای دیاریکردنی شتە سەرەکییەکانی ناو چیرۆکەکە، بە متمانە بەخۆبوون و بە گەشبینییەوە، بە ڕیزبەندییەکی لۆژیکییەوە بەم شێوەیە دەست بە نووسینی ڕەشنووسی چیرۆکەکەت بکە: دەستپێکردنی پێشەکی چیرۆکەکەت بە دەستەواژەیەک یان بە ڕستەیەکی سەرنجڕاکێش دەست پێبکە. بۆ ئەوەی لە سەرەتاوە منداڵانی خوێنەر یا گوێگر بە لای خۆیدا ڕابکێشێت و مەیلی خوێندنەوەی بکەن. ئەوەش بزانە کە چیرۆک پلۆت و سەرەتا و ناوەند و کۆتایی ﮪەیە، هەریەکەش لەم بەشانە مەرجی پێویستییان هەیە. فۆرم و ناوەرۆکیش دوانەن و تەواکەری یەکترین. یا گیانێکن لە دوو جەستەدان، یا هەردوو باڵێ چیرۆکن. پێویستە هاوسەنگییەک لەنێوان فۆرم و ناوەرۆکی چیرۆکی منداڵاندا ﮪەبێت. بەڵام ﮪیچیان مەکە بە قوربانی ئەوی تریان.
8 چیرۆکنووسی منداڵان، بۆ نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، پێویستی بە بیرکردنەوەی قووڵ و بە خەیاڵێکی فراوان ﮪەیە. چونکە خەیاڵ ڕەگەزێکی گرنگە لە چیرۆکدا.
گرنگترین هەنگاوەکانی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان
گرنگترین بنەما و ستراتیژی و پێویستییەکانی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، بە چڕی و بە کورتی، لەم ﮪەنگاوانەدا باسیان دەکەین:
1 دیاریکردنی تەمەنی منداڵان: کاتێک کە چیرۆکنووس بیەوێت چیرۆکێکی گونجاو بۆ منداڵان بنووسێت، پێویستە بە تەواوی ئەو تەمەنە منداڵییە دیاری بکات کە کردوونی بە ئامانج و چیرۆکەکەیان بۆ دەنووسێت. بۆ نموونە منداڵانی تەمەن نێوان (3 7) ساڵان، بە تەمەنێکی تایبەتی و بە قۆناغێکی خەیاڵی منداڵان دادەنرێت. منداڵانی ئەم قۆناغە، بە زۆری ﮪۆگری چیرۆکی خەیاڵئامێزن. بە تایبەتیش ئەو چیرۆکانەی کە پاڵەوان و کارەکتەرەکانیان ئاژەڵ و باڵندە و دار و درەختن. بە مەرجێک لە ژینگەیانەوە نزیکبن. بەڵام منداڵانی تەمەن نێوان (8 10) ساڵان، جیاوازن و کەمتر خەیاڵین و بە زۆری ﮪۆگری ئەو چیرۆکانەن کە ڕاستین یا لە ڕاستییەوە نزیکن. حەز بەو چیرۆکانە دەکەن، کە پاڵەوانە سەرەکییەکانیان منداڵانن. کەواتە ئارەزوو و توانای تێگەیشتنی منداڵان لە چیرۆک، بە پێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵان جیاوازە. بۆیە پێویستە نووسەرانی چیرۆکی منداڵان لە سەرەتاوە، لە هەموو ڕوویەکەوە شارەزاییان لە ڕەﮪەندەکانی قۆناغەکانی منداڵی ﮪەبێت. بە تایبەتیش لەو تەمەنەی کە چیرۆکەکانیان بۆ دەنووسن.
2 دیاریکردنی بیرۆکە یا ئامانجی سەرکیی چیرۆک: بیرۆکە بەشێکی گرنگ و بنەڕەتییە لە چیرۆک. کە چیرۆکەکە بە دەوریدا دەسووڕێتەوە. دەکرێت تۆی نووسەر لەسەر ﮪەربابەتێک چیرۆک بۆ منداڵان بنووسیت. ئەو بەﮪایە دیاری بکەیت کە دەتەوێت بیکەیت بە ئامانجی چیرۆکەکەت. وەکو، ﮪاوڕێتی، دڵسۆزی، نیشتمان پەروەری، خۆشەویستی، ژینەپارێزی، قارەمانێتی، ﮪاوکاری، لێبووردن، ڕاستگۆیی، .. ﮪتد. پێویستە بە وریاییەوە و لە ڕوانگەی منداڵانەوە ڕوونی بکەیتەوە. وا باشترە کە لە چیرۆکێکدا، لە یەک بیرۆکە زیاتر نەبێت. تا منداڵان ئاڵۆز نەکات. لە هەڵبژاردنی بیرۆکەی چیرۆکەکەتدا، تایبەتییە دەروونییەکان و سۆزداری و توانای وەرگرتن و زمان و تێگەیشتن و گەشەکردنی قۆناغەکانی منداڵیەتی لەبەرچاوبگرە.
3 گرێ و بلۆت لە چیرۆکدا: بریتە لەو کێشە و ئاریشەیە، کە پاڵەوانی چیرۆکەکە دەیەوێت چارەسەری بکات، یان ڕووبەڕووی بێتەوە و چارەسەری گونجاوی بکات.
4 ئامانج یا بەﮪای چیرۆک: ئەو بەﮪا یا مەبەست و ئامانجە دیاری بکە کە لە پشت چیرۆکەکەتەوەیە، کە دەتەوێت بیﮪێنیتەدی. لە میانەی چیرۆکەکەتەوە چی پەیامێکت ﮪەیە، کە دەتەوێت بە منداڵانی بگەیەنیت. واش مەکە چیرۆکەکەت لە بەﮪایەک زیاتر لەخۆبگرێت. چونکە سەرقاڵت دەکات و چیرۆکەکەشت یەکگرتوویی خۆی لەدەست دەدات. بۆیە پابەندی یەک ئامانج بە. ئامانجەکەشت بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و داﮪێنەرانە بە منداڵان بگەیەنە. وەک گەورەکانیش لەگەڵ منداڵاندا قسە مەکە. یان بە گەمژەیان تێمەگە. بە ﮪەندیان بزانە، چونکە منداڵان هەست بە زۆر شت دەکەن.
5 هەڵبژاردنی پاڵەوانی سەرەکی و کارەکتەرەکان (کەسایەتییەکان) : پاڵەوانی چیرۆک، ئەو کارەکتەرە سەرەکییەیە، کە دینەمۆی ڕووداوەکانە و چیرۆکەکە بە دەوریدا دەسووڕێتەوە. بۆیە پێویستە بە باشی هەڵبژێرێت، خەسڵەتی باشی هەبێت. نووسەری چیرۆکی منداڵان دەتوانێت کارەکتەری ڕاسەقینەی جیاوازی منداڵان یا بە ساڵاچوان لە ﮪەردوو ڕەکەز کە لە ژیاندان بەکاربﮪێنێت. مەرجیش نییە پاڵەوان و کارەکتەرەکان مرۆڤ بن، دەکرێت ئاژەڵ یان باڵندە یا دار و درەخت بن. باشتر وایە، کە سیمایەکی تایبەتی بە پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکەت بدەیت، وەکو: بوونی نیشانەیەک یا خاڵێک لە دەموچاویدا، یا ستایلێکی جیاوازی قژی، یان شێوەیەکی جیاوازی جلوبەرگ لەبەرکردنی، یان جیاوازی لە ڕۆیشتنی یان جیاوازی لە قسەکردنی، یان جیاوازی لە پێکەنینی، ..ﮪتد. سەرەڕای ﮪەندێ خەسڵەت و تایبەتمەندیی پاڵەوانی سەرەکی چیرۆکەکە، وەک: میﮪرەبانی، ئازایی، دڵسۆزی، بە ئەمەکی، خۆڕاگری، ﮪاوکاری، چاکەخوازی، فریاڕەسی، زیرەکی، ڕووخۆشی، .. ﮪتد. منداڵان هەوڵدەدەن لاسایی ئەو پاڵەوانانە بکەنەوە کە لە چیرۆکەکاندان. پێویستە ناوەکانی پاڵەوانەکان کوردی بن. باشترە کە ناوە تازەکان بخرێنە چیرۆکەوە. ئاساییشە کە کارەکتەرەکان، لە ڕووی قەوارە و ڕەنگ و شێوە جیاوازبن، کچبن یا کوڕبن، سادەبن یا شازادەبن، ﮪەژاربن یا دەوڵەمەندبن. سپی بن یا ئەسمەربن. منداڵان فێری قبووڵکردنی جیاوازییەکان دەبن. ناشبێت چیرۆکنووس کاری لە توانابەدەر و خەیاڵی بداتە پاڵ پاڵەوانی چیرۆکەکەی. تا پاڵەوان نزیک بێت لە ژینگەی منداڵانەوە، کاریگەرییەکی باشتری دەبێت. دەکرێت کارەکتەری بچووک لە کارەکتەری گەورە بباتەوە. دڵنیابە کە پاڵەوانی چیرۆکەکەت خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات، وا مەکە کە بۆ چارەسەری کێشەکانی پشت بە دایک و بە باوکی ببەستێت. دڵنیاشبە کە کێشەکانی پاڵەوانی چیرۆکەکەت بە ڕێکەوت چارەسەر ناکرێن. ڕاستەوخۆش بە منداڵەکان مەڵێ: ئاو بە فیڕۆ مەدەن، یان زبڵ و خاشاک لەسەر ڕێگاکاندا فڕێ مەدەن. بەڵکوو وا لەپاڵەوانەکەت بکە، کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەم کارانە فێربێت.
6 نووسینی پێشەکییەکی کورت بۆ چیرۆکەکە: چیرۆکنووس لە پێشەکییەکەیدا ناوی پاڵەوان و کارەکتەرە سەرەکییەکانی چیرۆکەکەی بە منداڵان دەناسێنێت. کات و ئەو شوێنانەش کە ڕووداوەکانی تێیدا ڕوو دەدەن دیاری دەکات.
7 زمانی چیرۆکی منداڵان: پێویستە تۆی چیرۆکنووسی منداڵان، شارەزاییەکی باشت لە زمان و لە ڕێزمانی کوردی و لە فەرﮪەنگی وشەکانی منداڵان ﮪەبیت. سەرنج وردیت لەسەر زمانی نووسین بۆ منداڵان بە پێی قۆناغەکانی تەمەنی منداڵی ﮪەبێت، تا وشە و ڕستەی گونجاو بەکاربﮪێنیت. وشەکانت ئاسان و ڕستەکانت کورتبن. بێ گرێ و گۆڵبن و گران و ئاڵۆزنەبن. زۆر گرنگە لە گێڕانەوەی چیرۆک بۆ منداڵان، زمانی هەستی بەکاربهێنیت. لەگەڵ ڕوونکردنەوەی وردەکارییەکان بۆ منداڵانی خوێنەر، بە جۆرێک کە وا هەست بکەن، کە ئەو پاڵەوان و کارەکتەرانەی لە چیرۆکەکەتدا باستکردوون، ڕاستەقینەن. لە میانەی وردربوونەوەیان لەو کارانەی دەیانبینن و گوێیان لێیان دەبێت و ﮪەستیان پێدەکەن و چێژیان لێوەردەگرن.
8 بەکارﮪێنانی دیالۆگ و قسەکردن و میتەفۆرم لە چێرۆکەکەکاندا: دیالۆگ لەنێوان ئەکتەرەکاندا بەشێکی گرنگە لە چیرۆکدا. لە نووسینی دیالۆگدا، پێویستە ڕەچاوی قۆناغەکانی ئەو تەمەنە منداڵییە بکەیت کە چیرۆکەکەیان بۆ دەنووسیت.
باشترین دیالۆگ لەنێوان پاڵەوانەکاندا، ئەوەیە کە دیالۆگێکی سادە بێت. چونکە وشەکانی منداڵان سنووردان. لە قسەی بە توێکڵ و تەرز و واتا شاراوە تێناگەن.
9 بەکارﮪێنانی وێنەی فۆتۆگرافی و وێنەی کێشراوی ڕەنگاوڕەنگ (گرافیک) : وێنەی جوان و ڕەنگاوڕەنگ ﮪەر ئەوە نییە، کە سەرنجی منداڵان ڕادەکێشێت و چیرۆک دەڕازێنێتەوە، بەڵکوو تەواکەری چیرۆکە، ﮪۆیەکی گرنگە بۆ ئەوەی کە منداڵان باشتر لە چیرۆک تێبگەن و چێژێکی زیاتری لێوەربگرن. زیاتریش خەیاڵ لە چیرۆکە وێنەدارەکان دەکەنەوە. زۆر جار ئەو پەیامەی کە چیرۆکنووسانی منداڵان ناتوانن بەجوانی و بە درووستی بە وشە و بە ڕستە گوزارشتی لێبکەن، وێنەکێش بە ئاسانی بە وێنەی جوانی ڕەنگاوڕەنگ گوزارشتی لێدەکات.
10 ململانێ لە چیرۆکدا: ململانێ بنەمایەکی گرنگی چیرۆکە. بەڵام پێویستە جەخت لەسەر سەرکەوتنی: چاک بەسەر خراپدا، ئاشتی بەسەر شەڕدا، ئازایەتی بەسەر ترسدا، خۆشەویستی بەسەر ڕقدا، یەکێتی بەسەر دووبەرەکیدا، دڵسۆزی بەسەر ناپاکیدا، ئازادی بەسەر دیلێتیدا، .. ﮪتد. بکەیت.
11 خاڵبەندی لە چیرۆکدا: چەند ﮪێمایەکی خاڵبەندی لە چیرۆکەکەتدا لە شوێنی ڕاستدا بەکاربﮪێنە. وەک، مەنووسە: لەناکاو شێرەکە نەڕاندی! بەڵکو، بنووسە: لەناکاو شێرەکە نەڕاندی! . مەنووسە: جوان بە چی پێکەنی؟ بنووسە: جوان بە چی پێکەنی؟ بەکارﮪێنانی خاڵبەندییەکی زۆر، ڕستەکان لاواز دەکات.
12 کات و شوێن لە چیرۆکدا: پێویستە تۆی نووسەری چیرۆک بۆ منداڵان، پابەندبێت بەو کاتەی کە چیرۆکەکەت تێیدا دەست پێکردووە. ئایا چیرۆکەکەت لە ڕابردوودا گێڕاوتەوە؟ یان لە کاتی کاتی ئێستادا؟ یا دەربارەی داﮪاتوو نووسیوتە. بە درێژایی چیرۆکەکەت پابەندبە بەکاتەوە. هەروەﮪا ئەو شوێنانەش دیاری بکە کە ڕووداوەکانی چیرۆکەکەت تێیاندا ڕوویان داوە. ماڵەوەیە، پۆلە، قوتابخانەیە، یاریگایە، گوندە، شارە، .. ﮪتد. باشتر وایە ئەو شوێنانەبن لە منداڵانەوە نزیکن.
13 دووبارەکردنەوەی وشە و ڕستە: دووبارەکردنەوەی هەندێ وشە و ڕستە لە چیرۆکدا، بۆ ئەوەیە کە لە مێشکی منداڵاندا جێگیربن و لەبیریان نەچنەوە. بۆ نموونە، وشەیەک یا ڕستەیەک ﮪەیە، کە پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکە ﮪەرکاتێک ڕووبەڕووی دۆخێکی دیاریکراو دەبێتەوە، دووبارەی دەکاتەوە.
14 دوورکەوتنەوە لە شێوازی تەڵقین ئاسایی و بانگەشە وپەندێری و وتاربێژی و فرمان پێکردن و لە ڕێنمایی ڕاستەوخۆ، لە نووسینی چیرۆکی منداڵاندا. ئەو هەڵەیەی کە ﮪەندێ لە نووسەرانی چیرۆکی منداڵان تێیکەوتوون، ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ بە ئامۆژگاری و بە پەندێری و بە ڕێنمایی دەستیان بە نووسینی چیرۆکەکانیان کردوون.
15 کۆتایی چیرۆک: دیاریکردنی کۆتایی چیرۆکەکەت، لە میانەی ئاشکراکردنی ئەوەی کە پاڵەوانەکە، بە ئامانجەکەی گەیشتووە یا نەگەیشتووە. ﮪەوڵبدە کۆتاییەکی دڵخۆشکەر و هیوابەخش بنووسیت، کە جێی ڕەزامەندیی منداڵان بێت. لە چیرۆکدا کۆتاییەکان بە ﮪەمان شێوەی سەرەتاییەکان گرنگن.
16 پێداچوونەوە بەچیرۆکەکەت: کە ڕەشنووسی چیرۆکەکەت تەواکرد، کاتی ئەوە دێت کە دووبارە و سێبارە، بەوردی و بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە، چیرۆکەکەت تاووتوێ بکەیت و لە هەموو ڕوویەکەوە ﮪەڵیبسەنگێنیت، ﮪەڵەکانت بژاربکە،
ئەو وشە و ڕستانەی کە زیادن بیان سڕەوە، دەکرێت دەستکاری بکەیت و وشە و ڕستەی تری بۆ زیاد بکەیت. دڵنیاشبە لەوەی کە چیرۆکەکەت کورت و پوختە و زیادەڕۆییت تێیدا نەکردووە. چونکە چیرۆکی دڕێژ منداڵان بێزار دەکات.
17 شەرم و شوورەیش نییە، گەر چیرۆکەکەت پێشانی یەک دوو چیرۆکنووسی پیشەیی خاوەن ئەزموون لە بواری چیرۆکنووسین بۆ منداڵان بدەیت و بیخوێننەوە. کەڵک لە بیروڕاو و لە بۆچوونەکانیان وەربگرە. ڕەخنەکانیشیان قبووڵ بکە.
18 دەکرێت بە دەنگێکی بەرز و بە شێوازێکی شیرین و فانتازی، چیرۆکەکەت بۆ کۆمەڵێک لە منداڵان بخوێنیتەوە. بزانە کاردانەوەیان دەربارەی چیرۆکەکەت چین؟
لە کۆتاییدا دەڵێین، نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی نووسینی ئەدەبی، کە پێویستی بەوە ﮪەیە، گەشە بکات و بە شێوەیەکی جیاواز دەربکەوێت و داﮪێنانی تێدا بکرێت. چونکە چیرۆک فاکتەرێکی بەﮪێزی مەستکردنی پێداویستییە سایکۆلۆژییەکانی منداڵانە. ﮪۆکارێکی ئاسان و گرنگی فیرکردن و پەروەردەکردن و ڕۆشنبیریکردن و ڕاﮪێنانی منداڵانە. ئەوەی بە چیرۆک دەکرێت، زۆر لە لقەکانی تری ئەدەب پێیان ناکرێت. چونکە ژیان لە منداڵییەوە بە چیرۆک دەست پێدەکات، چیرۆکەکانی ژیانیش کۆتاییان نایات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 225 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 10-02-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: پەروەردە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 10-02-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل : 11-02-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 225 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,411
وێنە 104,866
پەرتوک PDF 19,372
فایلێن پەیوەندیدار 97,508
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
جەمبەلی کوڕێ میرێ هەکاریا و بنەفشێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!