پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,368
وێنە 105,447
پەرتوک PDF 19,429
فایلێن پەیوەندیدار 97,456
ڤیدیۆ 1,393
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 02
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 02

ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 02
ژن لە جیهانبینیی شێرکۆ بێکەسدا 02
نووسین: حسێن محەمەدزادە
وەرگێڕان: سپێدە ساڵحی

$2-ژن وەکوو هاوسەر$
نواندنەوەی هاوسەر لە شیعری شێرکۆدا بە درێژایی زەمەن لە هەڵچوون و داچووندا بووە. لە دەفتەرە شیعرە سەرەتاییەکانیدا (تریفەی هەڵبەست) هاوسەر وەکوو مەعشووق و لە سەردەمی قۆناغی خەبات و غوربەتیشدا وەکوو هاوڕی و پشتیوان نوێندراوەتەوە. خاتوو نەسرین هاوسەری شێرکۆیە. ئەو کەسایەتییەکی بێدەنگ بەڵام زۆر بەتوانایە کە لە پێشکەوتن و هاوکاریکردنی شێرکۆ و بەرپرسیارێتی بنەماڵەدا ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەبووە. شیرکۆ لە شیعرەکانی خۆیدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ باسی هاوسەرەکەی دەکات، لە هەندێک لە شیعرەکاندا بە ڕاشکاوی لەبارەیەوە قسە دەکات و هەندێ جاریش بە پەنامەکی و شاراوەیی. هەندێ جار ئەم شیعرە عاشقانەیە و هەندێ جاریش زۆر دۆستانە و هەندێ جاریش دەرخەری ڕێزێکە بۆ پشتیوانیکردنی لە شێرکۆ و پارێزگاریکردنی بنەماڵە. دەسپێکی یەکەمین دەفتەری شیعری شێرکۆ بەناوی (تریفەی هەڵبەست) بە ناوی ئەوەوە دەست پێدەکات. شیعری شێرکۆ بۆ “ن” یان نەسرینە. من یەکەمین شیعرم لە دەفتەری یەکەمم بۆ ئەو نووسی، نووسیبووم بۆ “ن”ی خۆشەویست.
شیرکۆ کەسێکی ئاسایی نەبووە و ژیانێکی ئاساییشی نەبووە. ئەو ئەگەرچی کەسایەتییەکی زۆر میهرەبان بووە بەڵام بەهۆی کەڵکەڵە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانییەوە زۆر کەم لە لای بنەماڵە بووە. شێرکۆ جارێک لە سەردەمی سەڵتیدا چووتە ڕیزەکانی شۆڕشەوە. کاتێک که ‌لە ساڵی 1984 بۆ دووهەمین جار دەگەڕێتەوە ڕیزی شۆڕش، هاوسەرگیری کردووە و دەزانێت کە بەشێکی زۆر لە کێشە و بەرپرسایەتییەکانی خستووەتە ئەستۆی هاوسەرەکەی و دەڵێت ژنی زۆرێک لە ئێمەمانان نەک تەنیا کەڵک و خێرێکیان لە ئێمە نەدیت بەڵکوو هۆکاری ڕەنج و ئازاریشیان بووین؛ بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ئەوان هەر لە پشتمان بوون، خۆیان نەدۆڕاند و لەگەڵ ڕەنجی ئێمە ڕاهاتن، ئەوان پەیامی ئێمەیان بە پەیامی خۆیان دەزانی. شێرکۆ کاتێک دوور دەخرێتەوە بۆ باشووری ئێراق پاش ماوەیەک پێملی دەکەن کە ژن و منداڵەکانیشی ببات بۆ لای خۆی. نەسرین بە ئیرادەیەکی بەهێز و پته و لە پشتی دەبێت و لەپاڵ ئەمەشدا دەست دەداتە ئیش و کاری سەخت کە زەحمەتێکی زۆرە بۆ سەر جەستە و لەشی ژنێک.

شێرکۆ لە دیوانی “ڕەنگالە” و لە شیعری مامزی ماندوو باسی ژنێک دەکات کە بە سەتڵ ئاو لە فورات دێنیت:
لە فوارتەوە دێیتەوە چاوم لێیە
بە پەڵەپەڵەی هەتاوی
دارستانی خورمادا
بە لارەلار، تێ ئەپەڕێ
نیوەی لەشی لە سێبەردا و نیوەکەی تر
تیشکی لەسەر هەڵئەپەڕێ،
بەڕیوەیە،
لارەلار
لە مامزی ماندوو ئەچێ
هەر دوو دەستی سەتڵگرتووی
شل ئەبێت و بۆ چەند ساتێ
وچان ئەگرێ،
ئێستەکە ڕێک بەرامبەرم
ڕاوەستاوە
ئەڵێی گوڵەهێرۆی سووری
دڵۆپ لەڕوو هەڵپرژاوە،
ئەی ژنە دڵ غەمگینەکەم!
ئەوینی تۆ و ئاوی فورات نەبوونایە
هەرگیز…هەرگیز
من ئەم شیعرەم
بۆ نەئەهات.

شێرکۆ لە وتووێژ و بیرەوەرییەکانیدا بە شکۆ و گەورەییەوە باسی نەسرین دەکات و دەڵێت من هەڵەم کردووە بەڵام نەسرین گەورە و بەشکۆیە: ( (نەسرین هەرگیز منی ڕووبەڕووی پرسیار نەکردووەتەوە کە بۆچی ئەمەت نووسیوە؟ ئەو ژنە کێیە؟ مەبەستت لەوە چییە؟ ئەو زەمینەی بۆ نووسینی من ئامادە کردووە.) )
نەسرین ئەگەرچی ژنێکی بێدەنگ و کەمدووە بەڵام ژنێکی سادە و ئاسایی نییە. ئەو دەزانێت ئاوەها پیاوێک پێوستی بە ژنێکی هێمن و بەهێزە. نەسرین دەڵێت: ( (ئێمە زۆر پێکەوە نەبووین. هەندێ جار زۆر لێک دوور بووین. من لەمپەر نەبووم لە بەردەمیدا کە بچێتە ناو ڕیزەکانی شۆڕشەوە. من دەمزانی دەڕوات. ئەو نەیدەتوانی شۆڕش پشتگوێ بخات، لە وڵاتی سوید بە منیان وت دواهەمین جار کەی مێردەکەتت بینیوە؟ وتم چوار ساڵ پێش ئێستا…ئەوان بە سەرسووڕمانەوە ئەم بابەتەیان دەدیت) ) .

$3-ژن وەکوو سەرچاوەی جوانی$
شێرکۆ لە نواندنەوەی ژن و جوانییەکانی تا سنووری ئەفسانەش دەچێت. هەرچەند لەم بەشەدا وا چاوەڕوان ناکرێت کە ئەو وێنەیەکی ناشیرین و دزێو لە ژن دابهێنێت. شێرکۆ ژن بە یەکێک لە سەرچاوەکانی جوانی دەبینێت. شێرکۆ دەڵێت جارێک پاش خوێندنەوەی شیعر لە ژنێڤ ژنێک هات بۆ لام و وتی ماوەیەکی زۆرە وەها شیعرێکم نەبیستبوو. دواتر پرسی ئینگلیزی دەزانی وتم نا! وتی فەرەنسی وتم، نا! وتی ئەی ئیتالی وتم ڕوونە کە نازانم! ئەو ماڵاوایی کرد و ڕۆشت. ژنێک بوو زۆر جوان بوو، ژنێکی خانومان! بە چاوانی سەوز و لووتێکی قەڵەمییەوە، سیحرێکی تێدا بوو کە منی بەرەو قووڵایی خەیاڵ پەلکێش کرد، ئاوەها قووڵاییەک کە هاتنەدەرەوە لێی مەحاڵ بوو. من وەکوو دەنکە بەفر تیایدا دەتوێمەوە.
شێرکۆ لە وتووێژ لەگەڵ هێنی ژیاننامەی هەندێ کەسایەتی ڕەخنە دەکات کە بۆچی ژنان تێیدا ئامادە نین. ژنان لەم بیرەوەرییانەدا دەچنە خانەی عەدەمەوە. شێرکۆ لە وتووێژەکەدا باسی تایبەتمەندییەکانی یەکێک لە شاعیرە ناودارەکان بەناوی قوبادی جەلیزادە دەکات و دەڵێت سەرەڕای ئەوەی کە ئەوانە شیعرن بەڵام بەهۆی سەرنجنەدان بە ڕەهەندە ڕۆحی و فیکرییەکانی ژن دەبێ ڕەخنەیان لێ بگیرێت و دەڵێ بەڕادەیەک جوانی جەستە لای قوباد زەق و دیارە جوانییەکانی ڕۆح و فیکر کەمتر دەبینرێت.ئەو لە شوێنێکدا دەڵێت لە دونیادا کەس بە قەد من عاشقی ژن نییە. ئەو ڕەهەندی مەعنەوی جوانیی ژنی لا مەبەستە. گابرییەل گارسیا مارکیز لە پەڕتووکی (یادداشتەکانی پێنج ساڵە) لە شەکەتی و ماندووێتی ناو فڕۆکە وەڕەز دەبێت و بۆ ئەوەی تۆزێک بحاوێتەوە پەنا دەباتە بەر خەو. دەڵێ ماوەیەک سەرقاڵی پەڕتووک و ماوەیەکیش چاوم لە فیلم کرد بەڵام هیچیان جێگیر نەبوون تاکوو ڕۆژێک دۆستێک هات و پێشنیاری خۆشەو‌یستی پێم کرد.
شێرکۆ دەڵێت ئەگەر چاو لە ئەدەب بکەی و ئەگەر بەوردی سەرنجی شیعر بدەیت. ئەگەر ژن لێیانەوە دەربینی چ شتێک دەمێنێتەوە؟!. بێگومان ژن بارانی ئەدەبە. ئەگەر ئەم بارانە نەبێت هەموو شتێک وشک و برینگ دەبێت. من ئەمە دەزانم کە ئەم فریشتانە لە ژیانی مندا ڕۆڵێکی سەرەکییان گێڕاوە، ئەوان وەک ئاو بوو و نەیانهێشت ڕیشەکانم وشک بێت.

$4-ژن وەکوو هاوڕێ$
یەکێک له و وێنانەی کە لە هونەری شێرکۆدا هەیە هاوڕێیەتی لەگەڵ ژنانە. ئەم وێنەیە لە ژنان وەکوو دۆست و هاوڕێ جۆرێک نواندنەوەی تازەیە. پێشتر نە لە شیعر و نە لە ناو کۆمەڵگادا ئاوەها شتێک باو نەبووە؛ بەڵام شیرکۆ بەدوای درووستکردن و داهێنانی دونیایەکی نوێیە بۆ ژنان. ئەو لە ناو شاعیرانیشدا هاوڕێیانێکی زۆری هەبوو و لە شیعرگەلێکی زۆردا دێتەوە سەریان. ئەو تەنانەت هەنگاوێک سەرووتریش دەنێت و پەیوەندی خۆی لەگەڵ پیاوان دەگەڕینێتەوە بۆ بارودۆخی کۆمەڵگاکەی خۆی. (من ئەگەر کەسێکی ئەورووپی بایام هەموو هاوڕێکانم ژن دەبوون) . لە شوێنێکی دیکەدا و لە وتووێژێکدا دەڵێت کە (من لە ناو ژنانا هاوڕێی زۆرم هەیە، لەنێو گەنجان، لەنێو خوێندکارانی زانکۆ، لە ڕاستیدا من قسەکردن لەگەڵ ژنانم زۆر پێ خۆشە. ئەوان زۆر میهرەبانترن لە پیاوان) (بەشێکی زۆر لە دونیای ژنان هێمنی، لێبوردن، جوانی و پشتگیرییە) .
شێرکۆ وەکوو هاوڕێیەتی لەگەڵ پیاوان لە ڕەنج و ئازاری ئەم هاوڕێیانەش بەشدار دەبێت. لە شیعری “خەڵووز” کە بۆ نەجیبە ئەحمەد نووسیویەتی دەڵێت ( پێشکەشە بە ئازارەکانی نەجیبەی خوشک و هاوڕێ)

خەڵووز
لە شەوانی کڕێوەدا
دێڕی شیعرم..جێی هێشتم و
خۆی کرد بەناو کوورەی دڵی”شاژن”ێکدا
بانگم لێکرد: نەڕۆی..نەکەی!
گوێی خۆی کەڕ کرد!
کە دەستیان بڕی و دەریان کرد
تاریک و ڕوون، سەرکز، زەبوون
گەڕایەوە..
سەرنجم دا..
بووبوو بە کڵۆ خەڵووزێ
بەندم کردو کە شه و داهات
ئاگرێکم لێکردەوە
نامەیەکی لە سەرما گرمۆڵەبووی
لە قەفەزەوە هەڵاتووی
ئەوینی نەجیبە خانم
لە بەردا گەرم کردەوە!

$5-ژن وەکوو شۆڕشگێڕ$
لەم وێنەیەدا شیرکۆ دەپەرژێتە سەر نواندنەوەی سیمای ژنانی شۆڕشگێڕ. ئینسانگەلێک بەئیرادەی پۆڵایین، ڕێپیشاندەر و پێشەنگ کە نەک تەنیا‌ سەودای ڕزگاریکردنی خۆیانیان هەیە بەڵکوو لە بیری ڕزگاری لە داگیرکەر و گەیشتن بەئازادیشن. ئەو لە شیعرگەلێکی جۆراوجۆردا ستایشی ژنان دەکات کە تەنیا هەر لە بیری ڕزگارکردنی خۆیان نین بەڵکوو لە بیری ڕزگارکردنی کۆمەڵگاشدان. شیرکۆ هەر ژنێک لە ناو هەر نەتەوەیەک بە هەڵگری ئاوەها تایبەتمەندییەک دەزانێت. ئەم جۆرە ژنانە هەم لە ناو کورد و هەم لە ناو نەتەوەکانی دیکەدا هەیە و شێرکۆ بۆ هەر دوو جۆرەکەی شیعری وتووە. بۆ نموونە ئەو بۆ لەیلا قاسم لە کوردستان و جەمیلە بوپاشا لە جەزائیر شیعری وتووە.

ناو بۆ لەیلا قاسم
گۆمێ شووی کرد بە ئاسۆیەک
لە باوەشی سێیەم وەرزا
لە ناو شەبەقی
دەم کەلا کچێکیان بوو
بۆ ناو گەڕان
هەرچی شاخە کۆ بوونەوە
هەرچی باڵندە و درەختە گرد بوونەوە و
بە هەموویان
کچەکەیان ناونا : “لەیلا”

لە شیعرێکی دیکەدا ستایشی جەمیلەبوپاشا؛ کچە شۆڕشگێڕی جەزائیری دەکات. شێرکۆ لە شیعرێکدا ئاوەها ستایشی دەکات.
فێرکردن
“جەمیلە” پرچی درێژی ڕازەکانی
جەزائیری ئەهۆنییەوە، پێشی ئەوت:
نیشتمانم
ئەگەر دەستی ڕاستیان بڕیم
چەپ فێر ئەکەم
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ.
چەپیان بڕی ئەوا پەنجەی
قاچەکانم ڕائەهێنم.
بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ
دوای چوارپەلی بڕاوەیشم
بە هاوار ناوت ئەنووسم
کە هاوار مرد..من سەرنجم فێر کردووە
کە چۆن ناوت لە ناو جاوی
بیم و ترسی جەللادەکانی ژوور سەرما
هەڵبکەنێ
نیشتمانم!


$6-ژن وەکوو ژێردەست$
لە شیعری شێرکۆدا وێنەیەکی لەخاچدراو لە ژن دەنەخشێندرێت کە گیرۆدەی کۆمەڵگای پیاوسالارە. شیرکۆ بەرگریکارێکی سەرسەختی ژنان و مافەکانیانە. لە 31 ساڵیدا کاتێک یەکەمین ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕوانگە دەنووسرێت شێرکۆ و بەشێکی دیکە لە نووسەران بەرگری لە مافی ژنان دەکەن. هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک دژیان دەوەستنەوە. هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکەن و تەنانەت ماڵەکەی شێرکۆ دەگیرێتە بەرد و بەردباران دەکرێت. ئەو دەنووسێت من لە سەردەمانێکی زووە هاوڕێی ژنان و پشتیوانی مافەکان و ئازادی ژنان بووم. (لە ساڵی 1971 و کاتێک کە بەیانییەی دووهەمی ڕوانگەمان نووسی کە تێیدا بەرگری لە مافی هاوسان بۆ ژنان کرابوو زەختێکی زۆرمان خرایە سەر و ڕۆژێک ماڵەکەمان لە #سلێمانی# بەردباران کرا) .
شێرکۆ یەکێک لە سەرەکیترین ئەرکەکانی ئەدەب بە بەرگریکردن لە مافی ژنان دەزانێت (من هەمیشە وا بیرم کردووەتەوە؛ پەیامی ئەدەب و مۆدێڕنیتە بە بێ پەیامی پێشکەوتووی فیکری دیموکراسی و کۆمەڵایەتی، نیوەچڵ و ناتەواوە. ئێوە وەک ئەدیب و ڕۆشنبیر پێویستە لەبارەی پرسی ژنان قسەی خۆتان هەبێت، ڕەتکردنەوەی پێشێلکاریی مافی ئینسان و سەرکوتکردن و ستەم بۆ سەر ژنان و هەر بابەتێکی دیکە دەبێت لە پێش هەمووان پەیامی نووسەران و ئەدیبان بێت) .بەشێوەیەکی دیاریکراو ژن وەکوو ئینسان، لە دایکەوە تاکوو مەعشووق و یار و هاوڕێ ڕۆڵێکی گەورەیان هەبووە (وا بیر دەکەمەوە کە بە بێ ژن شیعر نەدەبوو.)

$7-ژن وەکوو مرۆڤ$
شێرکۆ کاتێک لەبارەی جوانی یان میهرەبانی یان ئازار و ڕەنجی ژنان قسە دەکات سنوورەکانی شوێن و کات دەبەزێنێت. ئەو دەزانێت ئەو ئاوەڵناوانەی کە دەدرێنە پاڵ هەر شتێک، نابێت ببنە بە مایەی شانازی یان ملکەچی. ئەو لە هەمان سەرەتای لەدایکبوونییەوە باسی شارێک دەکات کە دینە جیاوازەکان لەپاڵ یەکتر بە هێور و خۆشییەوە دەژیین. شێرکۆ لە دایکێکی موسڵمان لە دایک دەبێت، دایەنەکەی ژنێکی کریستیان بووە، ئەو دەڵێت:- (من خۆشحاڵم کە ژنێکی کریستیان خاچی ناوچەوانمی کێشاوە ئەمە نیشانەیەکە بۆ دوو ڕوانگەی جیاواز کە پێکەوە هەڵدەکەن لە شارێکی بچووکدا) . ( لە دوای شیعر ئەگەر پرس و بابەتێکی کۆمەڵایەتی هەبێت کە من هەوڵیم بۆ دابێت یان ئیشم بۆ کردبێت بەرگری لە مافی ژنان و پەیامی یەکسانی و هاوسانییە) . یا ئەو کاتەی کە لە نیو عەربەکانی باشووردا ئیش دەکات وێنەی ڕەنج و ئازاری ژنانی عەرەب وەکوو ڕەنج و ئازاری ژنانی گوندەکانی کوردستان دەکێشێت؛ ئەو باس لە ژنێکی عەرەب بەناوی (ئوم ئەسعەد) دەکات کە ڕەنج و ئازار ژیانی ڕەش هەڵگەڕاندووە:-

“ام اسعد” دراوسێمانە
وەک دووکەڵکێش
تەمەنی ئەو ڕەش داگەڕاو
دەم و چاوی
نانی سووتاو
باڵای لە لقە دارخورمای
وشکەوەبووی
پەنا تەندوورەکەی ئەچێ
ناسۆرێکە و ئازا ئەژی
دەست و پل و کۆلەوژی

(باوەڕم وایە لە هەر کۆمەڵگایەکدا لەم سەری دونیاوە تا ئەوسەری دونیا ئەگەر ژنانی ئازاد نەبن پیاوانیشی ئازاد نین. بۆ منداڵانیش بە هەمان شێوە، ئەمە کۆمەڵگایەک دەبێت بە بێ سبەینێ و داهاتوو، ئازادیی ژن پێوەرێکە بۆ هەموو چەشنەکانی ئازادی، دیموکراسی، شارستانییەت، کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو پێشکەوتنەکان. بەڵام پێویستە ژنان ببەن بە یەکەمین پارێزگاری مافی خۆیان) .

شاعیر لە ڕۆژی ژندا بەم شێوەیە باسی شکۆی ژن دەکات:-
ئەمڕۆ ڕۆژی زیوینی…سەروقژ بە پرشنگ و شان و مل بە پەڕەی هەڵاڵەی تۆیە، ئەی چاوگی بوونمان. ژن!
ئەمڕۆ ڕۆژی تەوێڵ بە بژوێنی
بەیانیانی خۆشەویستی تۆیە. ئەی بالای ژیان…ژن!
هەنووکە وەختی گۆرانیتە..

$ئەنجامگیری$
شێرکۆ لە سەردەمێکدا دەژی کە کۆمەڵگای کوردستان لە بەردەم مەترسی ژینۆسایدی ئینسانی و کەلتووریدایە. ئەو لە ڕێگەی شیعرەکانییەوە دژی ستەم دەوەستێتەوە بە ڕاوەستان لە مەتەرێزی ئازادیدا. زوڵم و ستەم لە بوارە جیاجیاکاندا چاوی بەسەر نادادپەروەری و ناهاوسانی لە ڕووە جیاوازەکانەوە دەکاتەوە. ئەو شیعر وەکوو ڕیسالەتێک چاو لێدەکات کە لە خزمەتی ئازادی و دادپەروەریدایە. دوالیزمێک لەنێوان خێر و شەڕ، ڕەش و سپی لە شیعری ئەودا دەنوێنرێتەوە. شوێن و کات تەنیا له و ڕووەوە بۆ ئەو گرینگن کە ڕەنگە لە یەکیاندا ئینسان زیاتر ستەم و توندوتیژی و نادادپەروەری دەرهەق بکرێت. ئەگەر یەکێک لە بابەتەکانی شیعری هەموو شاعیران ژن بێت ئەوا شێرکۆ بە تێڕوانینی تایبەتی خۆیەوە وێنەیەکی جیاوازی لە ژن هەیە کە لە شیعرەکانیدا ڕەنگ دەداتەوە. هۆنینەوەی شیعر بۆ ژنان لە سێ حاڵەتی ژن وەکوو دایک، هاوسەر و یار شتێکی سەیر و نامۆ نییە بەڵام ئەم تێڕوانینە بۆ ژن وەکوو دۆست و هاوڕێ، شۆڕشگێڕ، پرسی کۆمەڵایەتی و ئینسانی بابەتێکی تەواو نوێ و ئەمڕۆییە. ڕەنگە شاعیر بەشێوەیەک تووشی زێدەڕۆییش هاتبێت کە لە هەموو نموونەیەکدا وێنەیەکی زۆر ئەرێنی و درەوشاوە لە ژن دەخاتە ڕوو و پیشانی دەدات. بێگومان ژن وەکوو هاوسەر، وەکوو هاوڕێ و لە هەر قەوارە و شێوەیەکی دیکەدا بێت هەڵگری لاوازی و کەموکوڕییە. لە ڕاستیدا شێرکۆ وێنەیەکی بەتەواوەتی ئەرێنی لە ژن پیشان دەدات کە جۆرێک لە زاتگەرایی لێ دەخوێنرێتەوە. ئەو ژن بە بارانی ئەدەب دەزانێت کە بە بێ بوونی ئەو ئەدەب وشک و برینگ و لەرزۆک دەبێت. شێرکۆ لە حاڵێکدا کە ڕەخنە لە کەسانی دیکە دەگرێت کە لە جوانیناسی ژندا تەنیا سەرنج دەدەنە جەستە و ڕۆحی لەبەرچاو ناگرن، خۆی بەشێوەیەکی ناوشیار لە هەندێک لە شیعرە ئیرۆتیکەکانیدا ئەم پەیام و ڕەخنەیەی خۆی پشتگوێ دەخات و لەبیری دەکات.
شێرکۆ دۆخ و پێگەی ژن وەکوو سەرچەشن و پیشاندەری گەشەسەندوویی کۆمەڵایەتی و سیاسی لەبەرچاو دەگرێت و دەڵێت لە کۆمەڵگایەکدا کە ژن ئازاد نەبێت و مافی هەڵبژاردنی نەبێت له و کۆمەڵگایەدا نە ئازادی هەیە و نە دادپەروەری، نە کۆمەڵگەی مەدەنی هەیە و نە دیموکراسی. شێرکۆ پەیامی ئەدەب بە بەرگری لە ئازادی و دادپەروەری دەزانێت و پێناسەی دەکات و باوەڕی وایە ئەگەر جگە لە شیعڕ بوارێکی دیکەی هەڵبژاردبا بۆ چالاکی ئەوا پرسی ژنان و بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانیان بوو. بە هەمان شێوە کە لە کەلتووری وڵاتە عەرەبییەکاندا باوە لە باشووری کوردستانیشدا ناوی منداڵ لەگەڵ ناوی باوکدا دێت هەر بۆیە شێرکۆ بێکەس یانی شێرکۆی کوڕی بێکەس کە ناو یان نازناوی باوکی هەڵگرتووە‌. ئەو ئەم خاڵە بە نموونەیەک لە باوکسالاریی دەزانێت و هەر بۆیە لە یەکێک لە دانیشتنەکاندا ڕادەگەیەنێت کە لەم ڕۆژە به و لاوە من بە (شێرکۆ شەفیقە) بانگ بکەن نەک شێرکۆ بێکەس. ئەو بە شێوەی کردەکیش تا توانیویەتی لە پراکتیزەکردنی ئامانجەکانیدا قسوور و کەمتەرخەمی نەکردووە.

لەم وڵاتەدا عەقڵ قفڵ و
بێ کلیلەی مندا
گەر پیاو
لەم نیشتمانە ڕیشنەی مندا
گەر پیاو
ڕەنگ کوێریش بێ و بگاتە نوختەی مزمەعیل
لەناو پێخەفی مەرگیش بێ و
گیانیش بدا
ئەوسایش گۆچانێکی پییە
لە ژن بدا!

ئەوەی کە لەم نێوانەدا جێگەی ڕەخنەی شاعیرە عەقڵی داخراوە. عەقڵێک کە لەگەڵ لێبوردن و بیرکردنەوە و هەڵکردندا سەروکاری نییە. عەقڵێک سەرەڕای ئەوەی کە ئەویدیی جیاواز قبووڵ ناکات بەڵکوو وەکوو دوژمن و دژیش چاوی لێدەکات و ناکۆکە لەگەڵی و تا کاتێک ئەم عەقڵە نەگۆڕێت دۆخەکە هەر وەکوو جارانە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 848 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 8
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-01-2023 (1 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: فارسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ژنان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 30-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 30-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 30-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 848 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گونەهبار
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,368
وێنە 105,447
پەرتوک PDF 19,429
فایلێن پەیوەندیدار 97,456
ڤیدیۆ 1,393
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
گونەهبار
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
داکو وندا نەبن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بۆ پاراستنا زمانێ کوردی
کورتەباس
(دوو پەیڤ و ئێک ڕامان) جارەکا دی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان شەهیدان - نەتەوە - کورد شەهیدان - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ شەهیدان - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - دهۆک شەهیدان - زمان - شێوەزار - ک. باکوور شەهیدان - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.734 چرکە!