پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,779
وێنە 105,831
پەرتوک PDF 19,383
فایلێن پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,395
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەفسانە و چیرۆکی کوردی

ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
ناسنامەی پەڕتووکی: #ئەفسانە و چیرۆکی کوردی#، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی، نووسینەوە و ئامادە‌کردنی: #ڕەحیم لوقمانی#، چاپەمەنی خانی، سەقز 2021.
سەرهەڵدانی ئەفسانە دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵدانی مرۆڤی ئاوەزمەند. ئەفسانە هەوڵدانی مرۆڤە بۆ شرۆڤە کردن و لێکدانەوەی جیهانی دەوروبەری خۆی.
ئەدەبی زارەکی گەنجینەیەکی دەوڵەمەندە لە بیروباوەڕ و داب و نەریتی بیرکراوی مێژووی گەلان. ئەفسانەکان بە گشتی هەڵگری ئەندێشە و باوەڕ، ئاوات و ئارەزوو، ترس و خورافە و باوەڕی ئایینی ڕابردوانن. لەم ڕووەوە بۆ ناسینی هەموو ڕاز و ڕەمزی چیرۆک و ئەفسانەکان، بواری چیرۆکناسی، ئوستوورەناسی، گەلناسی، کۆمەڵناسی، دەروونزانی، ئەدەب و هونەر و مێژووی ئایینەکان، خوێندنەوە و تۆژینەوەیان کارێکی زۆر پێویستە. چونکە ئەم سامانە نەتەوەییە، بەشێکی گرنگە لە شوناس و میراتی فەرهەنگی نەتەوەیی هەر گەلێک.
ئەدەبی زارەکی لە سەدەی نۆزدەوە سەرنجی بیرمەندانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە و لەو کاتەوە لێکۆڵەران دەستیان کردووە بە کۆکردنەوە و نووسینەوەی ئەدەبی زارەکی گەلان. زمانەوانان بۆیان دەرکەوتووە کە چیرۆک و ئەفسانەی گەلان، هەندێکیان لێک نزیکن و بۆ ناسینی زمان و فەرهەنگ و ژیانی نەتەوەکان، باشترین سەرچاوەی باوەڕپێکراون. هەندێ ئەفسانەناسان گەڵاڵەیەکیان داناوە کە بەپێی ئەوە چیرۆکی هەموو جیهان لەسەر ئەو کارکردانە پێک هاتوون. ولادیمیر پراپی ڕووسی لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر ئەفسانە ڕووسییەکان کردووە و لەو باوەڕەدا بووە کە زۆربەی ئەفسانەکانی جیهان بە 31 کارکرد دابەش کراون. بەڵام دواتر ئەفسانەناسان هەموو کارکردەکانیان بە پێویست نەزانی و وتیان پێکهاتەی سەرەکی ئەفسانە ئەم چەند خاڵەن:
ئەلف: قارەمان لە دووی شتێک دەکەوێ کە نیازی پێیەتی (کەمایەتی)
ب: مەترسییەک هەڕەشەی سەر قارەمان دەکات (شەڕەنگێزی)
ج: هەر دوو پێکهاتەی ئەلف و ب.
سەرچاوە: (بیچم‌ناسی ئەفسانەی جادوویی: پێگاe خەدیش 1387)
دواتر ئەفسانەناسان لەسەر هەمان کارکردەکانی پراپ گەڵاڵەیەکی کورت و پوختیان داڕشت کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە $هەموو ئەفسانە و چیرۆکی گەلان لەسەر بنەمای ئەم خاڵانەی خوارەوە ساز کراون$:
$یەک$: دۆخی سەرەتا (لە دەستپێکی چیرۆکدا کەمایەتی و نیاز یان کێشەیەک دەبێتە هۆی سەرەکی جووڵەی داستان)
$دوو$: یارمەتیی یاریگەر (ڕێنوێن و یارمەتیدەرانی قارەمان، هەر لەسەرەتای داستاندا لەگەڵ قارەمان ئاشنا دەبن و دەبنە ڕێنوێن و یارمەتیدەر، بە ئامۆژگاری یان یارمەتیی ڕاستەوخۆ)
$سێ$: یارمەتیی شاژن (کەسێکە لەگەڵ دوژمنی قارەمان دەژی یان ڕاستەوخۆ پێوەندی لەگەڵ دوژمن هەیە، بەڵام قارەمانی خۆش دەوێ و بە نهێنی یارمەتیی دەدات و لە پاش سەرکەوتن دەبێتە هاوسەری)
$چوار$: یاریگەریی دوژمن (دوژمنی یاریگەر، لەو دوژمنانە نییە کە لە جیهانی ئاساییدا لەگەڵ قارەمان ڕووبەڕوو دەبنەوە. هەڵسوکەوت لەگەڵ بوونەوەری شەڕانی و بەهێزی جیهانێکیترە، کە هێزی شەڕەنگێزییان هەیە و داواکاری ئەنجامدانی کاری دژوارن، بەڵام قارەمان بە تەنیا ناتوانێ ئەنجامیان بدات و هێزی یارمەتیدەری جیهانێکی دیکەی پێویستە.
$پێنج$: گەڕانەوەی قارەمان (قارەمان سەرکەوتووانە بەماڵ و دارایی زۆرەوە دەگەڕێتەوە و لەگەڵ شازادە یان شاژن زەماوەند دەکات و ئەمەش کۆتایی چیرۆکە) .
سەرچاوە: پیتر جلیت (پراپ و چیرۆکی زارەکی جیهانی، 1397، 65) .
پیتر جلیت ئەم پێکهاتە گشتییەی لەگەڵ گەلێک ئەفسانەی گەلانی جیهاندا وەک ئەمریکا، ئەفریکا، ئوسترالیا، ئیرلەند، چین و نێپال، بەراورد کردووە و لە ئاکامی کارەکەیدا دەڵێ هەموو چیرۆکی جیهان جیا لە جیاوازی جوگرافی و تایبەتمەندی فەرهەنگی، بەڵام هەموویان لەسەر ئەو چەند پێکهاتەیە ساز کراون.
دەگونجێ هەموو ئەفسانەیەکی کوردیش بە هەمان شواز و لەسەر هەمان هەمان پێوەر پێک هاتبێتن. لە ڕاستیدا وردە جیاوازی لە ناو پێکهاتەی ئەفسانەی گەلاندا هەن، بەڵام لە پێکهاتەی سەرەکیدا وەک یەک ساز کراون. جوگرافیا و ئایین و ژیانی ژێردەستی و ستەمی هەمەلایەنە، تا ڕادەیەک دەتوانن کار بکەنە سەر چۆنیەتی و ڕەوت و ناوەرۆکی چیرۆک و ئەفسانەی نەتەوەکان.
سەرجەمی ئەفسانە و ڕاز، لە ڕاستیدا خولیا و باوەڕی ئەو مرۆڤانەیە کە بەردەوام دیلی نهێنی و ڕاستییەکانی دەرەوەی خۆیانن. مرۆڤی سەرەتایی ویستوویانە لە جیهانی ئەفسانەدا بە شوێن ڕاستییەکانی ژیاندا بگەڕێن و خولیا و ئاواتەکانی خۆیان مسۆگەر بکەن. هەر کات لە بەندی ئەم ئەفسانانە دەرباز بووبێتن، چیتر نیازیان بە درووستکردنی ئەفسانە نەماوە. بە واتایەکیتر دەتوانم بێژم: مرۆڤ زەمانێک لە ئوستوورە و ئەفسانە ڕزگاری دەبێ کە لە کۆیلەتی هێزەکانی دەرەوەی خۆی ڕزگاری ببێت.
لێکۆڵەران، نزیکی و خزمایەتی ئەفسانەی هێندی و ئورووپایی و ئێرانی و کوردی دەگەڕێننەوە بۆ خزمایەتی مێژوویی ئەم گەلانە و دەڵێن زۆربەی ئەفسانەیان ڕیشەی ئوستوورەی کۆنی هاوبەشیان تێدایە. بە گوزەری زەمان هەندێ دیاردەی ناو ئەفسانەکان لە وڵات و نەتەوەیەکەوە بۆ نەتەوەیەکی دیکە گۆڕانیان بەسەردا هاتووە. دەتوانم بڵێم ئەفسانەی گەلان سەرچاوەی باوەڕ و ئایینی گەلانی کەونارا پێک دێنن. تەنانەت ئەو دیاردانەی لە ئایینەکاندا بە پیرۆزمەندی ڕاگیراون، لە ڕاستیدا بنەمایان دەچێتەوە سەر هەمان ئەفسانە کۆنەکان. لە چیرۆکی کۆنی کوردیدا زۆربەی دیاردەکان بنەما و ڕیشەیان دەچێتەوە سەر ئایینە کۆنەکانی گەلانی مێزۆپۆتامیا و ئەو ناوچە دیرۆکی و دێرینەی کە پێی دەڵێن کوردستان.
کوردستان ئاخێزگەی سەرەکی هەندێ ئایینی وەک میترایی، ئێزیدی و یارسانییە، زۆر باوەڕ و نیشانەکانی ئەم ئایینانە لە ناو ئایینی زەردەشتی و کریستیان و تەنانەت ئیسلامیش ڕەنگیان داوەتەوە. بۆ نموونە ئاماژە بە چەند خاڵێکی هاوبەش دەکەم: لە کۆتایی دوارۆژی پاییز لە ئایینی میتراییدا جەژنی لە دایکبوونی میترایە و بەو ڕۆژەیان گوتووە “ڕۆژی خۆر” لە پەڕتووکی مەسحەفا ڕەشی ئێزیدیدا دەڵێ: “خودا لە لە هەفت ڕۆژدا هەفت فریشتەی درووست کردن. لە ڕۆژی یەکشەممەدا فریشتەیەکی ئافەریدە کرد بە ناوی تاووسێ مەلەک، کە سەرداری هەموو فریشتەکانە”. دەکرێ بڵێین مەلەک تاووس هێمای خودی هەتاوە. لە ئایینی کریستیاندا باوەڕیان وایە کە عیسا لە دەستپێکی زستان لە دایک بووە و بەو ڕۆژی پیرۆزەیان گوتووە “ساندەی” و وەک ڕۆژبوونی عیسا، هێمای سەری ساڵیان بە پیرۆزی ڕاگرتووە و هەموو ساڵێ لە جیهاندا یادی دەکەنەوە.
لە بەیتی کوردی شێخ فەرخ و خاتوون ئەستێدا، شێخ فەرخ لە کاتی لەدایک بوونیدا دێتە زمان، هەڕەشەی دایکی و مامانەکانی دەکات، بەڵام عیسای ناسری لەبەرانبەر بەدگومانی و تۆمەتبار کردنی مریەمی دایکیدا لە خزمانی دێتە زمان و پاکانە بۆ دایکی دەکات و دەڵێ من کوڕی خودام و پەیامی ئاسمانیم هێناوە بۆتان. هەر وەها لە ئەفسانەی کەللەزادەی ئەم پەڕتووکەدا منداڵێک لە دەمی دایکیەوە لە دایک دەبێ و دەست دەکا بە قسەکردن و پاکانە بۆ دایکی دەکات. لە ئەفسانەی دارماردا، مارێک کە خواجە محەمەد دەیکوژێ و لە چاڵی دەنێت، پاش ماوەیەک دەبێتە دار وەکاز و خواجە بە دەستیەوە دەگرێ و هەرچی گرێوی پێ دەکات، هیچ کەس نازانێ ئەو دارە چییە. ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ وەکازی دەستی مووسا.
لەسەرەتای بەیتی مەم و زیندا، مەم و بەنگینەی هاوڕێی، شەو کە ئەستێران دەبینن، دەڵێن ئەوە خودایە. کە بەیان ئەستێرە نەما و هەتاو هەڵهات، دەڵێن ئەمە خودای داهێنەری جیهانە. پاشان کە ڕۆژ ئاوا بوو و شەو داهات، ئەمجار کەوتنە پرسیار و گەڕان بە شوێن ڕاستی و هەقیقەتدا. ئەم بە دواداچوونە لە ژیانی ئیبراهیمدا بە هەمان شێوە بەدی دەکرێت. لە ئەفسانەی کوردیدا دێو نیشانەی گەورەیی و هێز بووە، لە هێندوستاندا دێئوە یان هەمان دێو هێمای گەورەیی و پیرۆزمەندییە، بەڵام بە پەیدابوونی ئایینی دەوڵەتی زەردەشتی، بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ئایینی میترایی کە هەموو کوردستان پەیڕەوی بوون، دێو خرایە پاڵ ئەهریمەن و بوو بە هێزی خراپە؛ وەک لە شانامەی فیردەوسی و ئەفسانەی ئێرانیدا دەبینرێت.
هەندێ لەم باوەڕە کۆنانە لە لای هەندێ گەلان بوونەتە باوەڕی پیرۆزمەندی فەرهەنگی و تەنانەت بنەمای ئایینی و پشتاوپشت لەگەڵی ژیاون. ئەوان ئەم باوەڕانەیان کردووە بە بنەمای ئایینێک بۆ خۆیان و لەم ڕێگەوە جیهانیان پێ داگیر کردووە. بەڵام ئێمەی کورد هیچ باوەڕێک، ڕێبازێک، ئایینێک نەبووە لێکدابڕاوی و شپرزەیی خۆمان کۆمان بکاتەوە. خەڵک بە گشتی و خوێندەوار و دەسەڵاتدارانیش بە تایبەت، هەرگیز بیریان لە خاڵێکی بنچینەیی و هاوبەشی وەک شوناسی ئۆلی و نەتەوەیی نەکردوتەوە بۆ یەکگرتوویی گشتی و هاودەنگی و هاوسۆزی نەتەوەیەکی ڕەسەنی کەونارا.
مرۆڤی کەونارای بێ دەسەڵات، لەبەرانبەر سرووشت و دیاردەکانی ژیاندا قارەمانی ئەفسانەیی و نەجاتدەری خەیاڵییان درووست کردووە و ئیتر خۆیان هیچ دەورێکیان بۆ ڕزگارکردن لە ئاستەنگەکانی ژیان نەبووە. ئەگەر هەژدیها سەرچاوەی ئاوی لێگرتوون، پاڵەوانی هەڵبژاردەیان بۆ ناردووە، ئەگەر لە تەلیسمی دێوان و خێوی ئەشکەوتی کێوان ترساون، پاڵەوانی بژاردەی خۆیان ناردووە و تەلیسمی دێوەکانی بەتاڵ کردووەتەوە. بەڵام لە ڕۆژگاری تازەدا ئەژدەها و تەلیسمی دێوان و دژەکان هەر خودی ئینسانە. بە هەزاران شێوە خەڵک کۆمەڵکوژ دەکەن، زیندان دەکەن، خاک و ماڵی داگیر دەکەن و دەیچەوسێننەوە و تەنانەت زمانی هاواریشی قوفڵ دەکەن…! بەڵام ئینسانی مودێڕنی بە هەموو شت ڕازی! هیچ ڕابوونێکی بۆ نییە و پاڵەوانێکی خەیاڵیش نانێرێتە بەربەرەکانێی ئەم دوژمنە تازەیە کە هەر لە خۆیەتی!
بەیت و چیرۆکی کوردی باشترین سەرچاوەن بۆ خوێندنەوەی سەربەردەی ژیان و گوزەران و بیر و باوەڕی ڕابردووانمان، جیا لەوە پەنجەرەیەکن بۆ تێڕوانینی مێژوویی، زمانەوانی، دەروونزانی، کۆمەڵایەتی، گەلناسی، خۆشەویستی و… لە هەندێ داستاندا جگە لە ئازار و ستەم، هیچ بەرژەوەندییەکی خەڵک بەدی ناکرێت. زیاتر پەسنی پادشاکانە کە وەک خودای سەر زەوی، دادگەر و مێهرەبان نیشان دراون. کلیلی ڕزگاری و مەرگ لە دەستی موبارەکی پادشا بووە و خەڵکیش تەنیا بارەبەر و نان هێنەر و بینەری حوکمی خوداکانی سەر زەوی بوونە! بێگومان ئەمە ڕوخساری ڕاستی مێژوو نییە. بەڵکوو ترسی خەڵک یان حەزی کەسانی دەرباری بووە کە پادشایان وەک دادگەر نیشان داوە و ئەفسانەیان بۆ ساز کردوون. لە ڕاستیدا هەموو شاکانی سەفەوی و غەزنەوی کە لە چیرۆکی کوریدا دەوری سەرەکییان هەیە، هەموویان داگیرکەر و کوردکوژ و ستەمکار بوون. شاعەباس و سوڵتان مەحموود و هاوشێوەکانیان بۆ ڕەوابوونی کارەکانیان، خۆیان و حکومەتیان بە دیاردەی خودایی نیشان داوە و ڕەخنە گرتن و دژایەتی پادشایان بە کفر و دوژمنایەتی خودا لە قەڵەم داوە و سزای وەک هەمیشە کوشتن بووە! ئەگەر چیرۆکبێژانی ڕابردوو بە دادگەری باسیان لەو پادشایانە کردووە، چونکە کاراکتەرەکان زیاتر پادشا و وەزیر و گزیر و دەست و پێوەندەکانی دەسەڵات بوونە و خەڵک هیچ دەورێکیان لە داستانەکاندا نەبووە. ئەمەش لەسەردەمی بندەستی و کۆیلەتیدا ناتوانێ زمانحاڵی خەڵک و نیشاندەری ئەدەبی ڕاستەقینەی گەل بێت. لە هەموو دەورانێکی مێژووییدا نموونەی ئەدەبی دەرباری و دەسەڵات زۆر بوون کە بە باڵای پادشاکان و حاکمانی دەسەڵاتدا هەڵیانگوتووە. “کەم نین ئەو هونەرمەندانەی لەسەر زنجیرەکانی پێیان، شێعری ڕەنگاوڕەنگ و جوان دەنووسن! (عەلی ئەشرەف دەروێشیان، پێشەکی بۆ ئەفسانەکانی خەڵکی ئێران)
چیرۆک و داستانی گەلی، کە بەرهەمی خەبات و ڕەنجی ئینسانە، پڕیەتی لە بیرو باوەڕی بەرزی ئینسانی و لە گوزەرگای زەماندا ئەو گەلانەی کە باری ژیان و زمان و کولتووریان لێک نزیک بووە، هەندێ فۆلکلۆر و داستان و ئەفسانەی هاوبەشیان هەیە. ئەمەش نیشانەی پێوەندایەتی و لێک نزیکبوونی سەرچاوەی فکری هاوبەشە. بەڵام لە کۆمەڵگای نابەرانبەردا زۆر جار ئەدەب و کولتووری گەلی بندەست، دەکەوێتە ژێر کاریگەریی زمان و ئەدەبی گەلی باڵادەست یان دەیانکەن بە بەشێک لە سامانی ئەدەبی خۆیان.
هەموو گوند و شارێکی کوردستان دەیان خەزێنەی دەوڵەمەندی ئەدەبی فۆلکلۆری کوردی تێدایە، بەڵام بە داخی گرانەوە زۆربەی ئەو کەسانانەی فکریان پڕ بووە لەم سامانە گشتییە، لەگەڵ ئەم سامانە نەتەوەییە چوونەتە ژێر خاک و ئێمەی لێ بێبەش بووین.
سەقز یەکێک لەو ناوچە دەوڵەمەندانەی هونەر و فۆلکلۆری کوردییە. لەو گوندانەی کە مامۆستا بووم یان هەر کوێ گەڕاوم، بەردەوام سۆراغی ئەو پیرە بەبیرانەم گرتووە و هەواڵی چیرۆک و ئەفسانەی کوردەواریم پرسیوە. هەمیشە ئەم قسانە داخداری کردووم: فڵان کەسێکمان بوو هیچ سەوادی نەبوو، بەڵام دنیایەک بەیت و چیرۆک و بەسەرهاتی پێ بوو، داخی گران هەمووی بردە ژێر گڵ! پیاوێکی دەنگخۆش بوو، سەدان گۆرانی خۆشی بێوێنەی دەزانی، کەس نەبوو هەڵیبگرێ یان تۆماری بکات، ئەویش هەمووی لەگەڵ خۆی بردە ناو گۆڕ! پیرە ژنێک بوو سینگی پڕ بوو لە نەقڵ و حیکایەتی ژنان و منداڵان، ئای چەند قسەخۆش و نوکتەزان و ئاقڵمەند بوو، داخەکەم کەس هیچی لێ هەڵنەگرت، ئەویش لەگەڵ خۆی هەموو ڕازێکی بردە ژێر خاک!
مام سەعید عەزیزی، ڕۆحی شاد و ناوی چاکەی هەرمان بێت، یەکێک لەو چیرۆکبێژانەی “ئارەبوغڵوو”ی سەقز بوو کە وەک خۆی دەیگوت پەنجا ساڵ حیکایەتخوانی ئاغەکانی فەیزوڵڵابەگی بووە. چونکە زۆربەیان هۆگرییان لەگەڵ ئەدەبیات و فەرهەنگ و هونەری کوردی بووە و کەسایەتی باشیان لەم بوارانەدا لێ هەڵکەوتووە. دوکتور عەزیز فەیزنژاد یەکێک لەو کەسایەتیانەیە کە هەمیشە پاڵپشتی نووسەران و شاعیرانی کورد بووە. مامۆستا مەلا کەریمی زاری شاعیر خەڵکی ئەوێ بوو و مەزاری هەر لە ئارەبوغڵووە.
ساڵەکانی 1368 و 1369 کە من مامۆستایەکی مەحکووم و مووچەبڕاو بووم، لەوپەڕی بێ دەسەڵاتیمدا بە زەبتە شڕەیەک و شریتی کۆنەوە، دەچوومە خزمەتی مام سەعید لە ماڵ کاک محەمەدی کوڕی لە سەقز. ئەویش بە ڕووی خۆش و بە ئارامی، سەبر سەبر و نەرم نەرم دەستی دەکرد بە گێڕانەوەی چیرۆکان. مام سەعید بەپێی ئەوەی خۆی خەڵکی نێوان سەقز و بۆکان بوو، زمانێکی خۆش و پاراو و ڕەوانی بوو، چ لە قسەکردنی ئاسایی چ لە چیرۆکەکانیدا. دەتوانم بڵێم زمانی گێڕانەوەی مام سەعید زمانی نووسین و پێوەری کوردییە. جیا لە هەر بابەتێکیتر، هەرچیرۆکێک ملوانکەیەکی پڕ لە ڕستەی جوان و شازی کوردانە و موورووی ڕەنگاوڕەنگ و زێڕینی وشە و دەستەواژەی نایابی کوردییە. لە کۆتایی پەڕتووکەکەدا فەرهەنگیلەیەکم بۆئەو وشە ڕەسەنانە داناوە و واتاکانیانم نووسیوە، واتای هەندێ لە وشەکانم کاتی خۆی هەر لە خودی مام سەعید پرسیوە؛ زۆربەشیان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی خۆمن.
چیرۆکی وا هەبوون لەو ڕۆژەدا تەواو نەدەبوو، یان من شریتم لێدەبڕا و ناچار دەکەوتە وەختێکیتر. داخەکەم یەک دووێک لەو چیرۆکانەم هەر بە نیوەناچڵی تۆمار کردن…
چیرۆکەکانم بەم شێوەیە دابەش کردووە: بەشی یەکەم ئەو چیرۆکانەن کە دیاردەی وەک دێو و پەریان و گیانداریتر لەگەڵ قارەمان دێنە گۆ و دەبنە بەشێکی سەرەکی لە پێکهاتەی چیرۆک و ئەفسانەدا. بەڕای من ئەم جۆرە ئەفسانانە بنەمایان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای کاری ئەفسانەوانیی مرۆڤ. بەشی دووەم ئەو چیرۆکانەن کە قارەمان و کەسانی ناو ڕووداوەکان هەموو مرۆڤن؛ ئەم چیرۆکانە زیاتر باسی پێوەندی کۆمەڵایەتی و پاشاکان و ژیانی خەڵک دەکەن و لە باری زەمەنییەوە وەک بەشی یەکەم کۆن نین. بەشی سێیەم چیرۆکی ئاژەڵانە لە زمانی خۆیانەوە کە ئەوانیش ناڕاستەوخۆ باسی کێشەی کۆمەڵایەتی مرۆڤ دەکەن. بەشی چوارەم و کۆتایی چەند وردە چیرۆکن کە بنەمای هەندێ پەندی پێشینانی کوردی پێک دەهێنن.
جێی خۆیەتی بەوپەڕی ڕێزمەوە سپاسی بنەماڵەی ڕێزداری مام سەعید عەزیزی و نەوەکانی بکەم کە ئەو ماوەیە دەبوومە هۆکاری زەحمەتیان. کاک فەرەیدوون عەزیزی کە نەوەی مام سەعیدە، بە خەمخۆری و دڵسۆزییەوە دنەی دام و ئامادەکاری پێویستی بۆ چاپی ئەم چیرۆکانە کردووە؛ پڕ بە دڵ سپاسی دەکەم و هیوادارم نموونەی زۆر بێت. هۆکاری دواکەوتنی ئەم کارە بەنرخە، تەنیا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ئابووری و ڕۆژگاری ناباری ژیانی من لە سەقز و سنە.. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 287 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdishbookhouse.com 16.12.2022
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: سەقز
باژێر و باژارۆک: سنە
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کلتوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 17-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ) ل : 17-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 19-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 287 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1141 KB 17-01-2023 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,779
وێنە 105,831
پەرتوک PDF 19,383
فایلێن پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - ئۆل و ئایین - ئێزدی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - بێسەروشوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.515 چرکە!