پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,639
وێنە 104,739
پەرتوک PDF 19,287
فایلێن پەیوەندیدار 97,567
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەردەوام بوونی سیاسەتی بە عەرەبکردن هەڕەشەیە بۆ لەناوبردنی کوردی پارێزگای دیالە
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەلیل ئیسماعیل محەمەد

خەلیل ئیسماعیل محەمەد
د. #خەلیل ئیسماعیل محەمەد#

پارێزگای دیالە بەهۆی ئەوەی کە نزیکە لە سەرسنووری ئێراق و ئێرانەوە پێگەیەکی ستراتیژی و گرنگی هەیە، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر ئەم سنوورە درێژ دەبێتەوە، هەروەها بارێکی جیوستراتیژی ئەم پێگەیەی پارێزگاکە گرنگتر دەکات، چونکە بەرزونزمایییەکانی لەسەر سنوورەوە تا قوڵایی ناو خاکی ئێراق لە بەغدای پایتەختی ئێراق نزیکی دەخاتەوە، هەروەها بەدرێژایی سەر ئەو سنوورە کۆمەڵێک سامانی نەوتی لەخۆ دەگرێت. هێڵی خوراسانی مێژوویی کە تا ئێستاش ڕۆڵێکی کاریگەر لە پێوەندییەکانی نێوان ئێراق و ئێران دەگێڕێ، هەر بەو سنوورەدا تێدەپەڕێ و کاریگەرییەکەی لەسەر هەردوو ئاستی بازرگانی و سەربازییە، پارێزگای دیالە یەکێکە لەو چواردە لیوایەی کە لەگەڵ درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە درووست بووە، پێشترچەند قەزایەکی لەخۆدەگرت، لەوانە: دلتاوا (خاڵس) ، خانەقین و مەندەلی و شارۆچکەی ناوەند کە بە شارۆچکەی خوراسان دەناسرا، بەڵام ئەم پێکهاتە کارگێڕییە بەپێی بارودۆخەکان زۆربەی جار گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دەهات، ئامانجی سەرەکیش لەم گۆڕانکارییانە چەسپاندنی سیاسەتی بەعەرەبکردن بوو لەو پارێزگایەدا، کەواتە دەتوانین بڵێین پارێزگای دیالە لەهەردوو لایەنی سرووشتی و مرۆییەوە نموونەیەکی بچووککراوەی ئێراقە، لەپاڵ ئەو دۆڵ و دەشتاییانەی کە لەخۆراوا و باشووری خۆراوای ئەو پارێزگایەوەن چەند زەوییەکی بەرزایی و شاخیشی تێدایە، کە تا بەرەو خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات سەربکەوێت چیاکان بەرزتر دەبنەوە، بارانێکی زۆریش دەشت و دۆڵەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، دانیشتووانی کورد زیاتر لە خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی ئەم پارێزگایە کۆبوونەتەوە، بەڵام چڕی دانیشتووانی عەرەب لە ناوچەکانی خۆراوا و باشووری خۆراوا هەن، بۆیە بەشێک لە جوگرافیاناسان ئەم پارێزگایە دەخەنە سەر باکووری ئێراق، هەندێکیشیان بە بەشێک لە هەرێمی کوردستانی دەزانن، هەروەکو چۆن لە پەڕتووکی (باکووری ئێراق) ئاماژەی پێکراوە، کە لە نووسینی هادی دەفتەر و عەبدوڵڵا حەسەنە، لە جێگەی تریش بە (ناوچەی ناوەندی ئێراق) دەناسرێت، وەک لە پەڕتووکی (باکووری ئێراق) دیاریکراوە کە لەنووسینی شاکر خسباکە، لەبەر ڕۆشنایی بایەخی ئەم پێگە جوگرافی و جیۆستراتیژییەی پارێزگاکەدا، هەروەها لەبەر ئەو توانا زۆرەی لە ڕووی ئابووری و دیموگرافییەوە هەیەتی، دیالا پێگەیەکی بنەڕەتی پێکهێناوە لەناو تەوەرە سیاسییەکانی بە عەرەبکردندا کە سێ تەوەرن و دەسەڵاتدارانی ئێراقی بە وردی پلانیان بۆ داڕشتووە، لەپاڵ هەردوو تەوەری کەرکووک و موسڵدا، گرنگترین ئاماژە سیاسییەکانی بەعەرەب کردن لەم پارێزگایانەدا ئەمانەن:
1- جێبەجێکردنی یاسای ڕەگەزنامەی ئێراقی، کە کۆمەڵگەی ئێراقی کردە دوو بەشەوە، بەشێکیان پاشکۆی عوسمانییەکان و بەشێکی تریش پاشکۆی ئێرانین، ئەم یاسای ڕەگەزنامەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقییەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکانی دەرکردن و دوورخستنەوەیەکی بەرفراوانی کوردە فەیلییەکان لەپارێزگای دیالە دۆزرایەوە، تاکو دووریان بخەنەوە بۆ ئەو دیوی سنوور، بە هەنجەتی پێنەدانی ڕەگەزنامەی ئێراقی، ئەم پرۆسانەش چڕ تر دەبوونەوە هەرکاتێک پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەتی ئێراق وئێران تووشی قەیران دەهاتن.
2- هەڵمەتەکانی کۆڕەو پێکردن کە دانیشتووانی کورد لەو پارێزگایەدا دووچاری دەبوونەوە بەتایبەتی لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی پێشوو، دوای ئەوەی بەرەو پارێزگاکانی ناوەند و باشووری ئێراق دەگوازرانەوە، هەندێکیشیان دەخرانە ناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە نزیک شارە گەورەکان، یان لە نزیک شەقامە گشتییەکانی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی بەئاسانی کۆنترۆڵیان بکەن.
3- پشتگوێ خستنی بە ئەنقەستی ژێرخانی ئابووری شاروشارۆچکە کوردییەکان، بەتایبەتی فەرامۆشکردنی تەواوی شارۆچکەی مەندەلی و دەوروبەری کە خەڵکەکەی بەردەوام بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێنەوە، لە سکاڵا دابوون، ڕەز وباخ و ئاژەڵەکانیان بێ ئاو دەکران، بۆیە زۆربەیان ناچار بوون بەرەو بەعقوبە و بەلەتروز و بەغدا و میقدادیە کۆچ بکەن، ئەمە جگە لەوەی کە جەنگی نێوان ئێران وئێراق کۆمەڵێک ئاکامی سلبی خستە سەر دانیشتووانی کورد لەوپارێزگایەدا کاتێک شاروگوندەکانیان بوونە گۆڕەپانی جەنگێکی هەشت ساڵە لەنێوان ساڵانی 1980 هەتا 1988، ئەمەش حکومەتی ئێراقی خستەسەر ئەو هەنجەتەی کە ناوەندی شارۆچکەی مەندەلی بگوازێتەوە بۆ بەلەتروز، بەوشێوەیە شارۆچکەی مەندەلی تەنیا وەک شارەدێیەکی بچکۆلەی لێهات، لەبەر ڕۆشنایی ئەمانەی کە ڕوویدا پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتووانی پارێزگاکان بە درێژایی سەدەی ڕابردوو لە بەرژەوەندی عەرەبە نیشتەجێبووەکاندا گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهات، لە ساڵی 1947 ڕێژەی کورد لە پارێزگاکەدا لە 26، 6% بووە، کەچی لە ساڵی 1977 ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ لە 10، 7% ئەمەش ئەو واتایە دەگەیەنێ کە ڕێژەی دانیشتووانی کورد لە 16% لەو ماوەیەدا دابەزیوە، بەڵام ڕێژەی دانیشتووانی عەرەب لە 76% تا 88% لە کۆی دانیشتووانی ناوچەکە بەرز بۆتەوە، لە شارۆچکەی خانەقینیش ڕێژەی دانیشتووانی کورد لە ساڵی 1947 دەگەیشتە لە 80%، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977 ڕێژەی کورد دابەزی بۆ 27% هەروەها ڕێژەی کورد لە شارۆچکەی مەندەلی دابەزی بۆ کەمتر لە 1%، نسیبی شارۆچکەی سەعدیە لە سیاسەتی بەعەرەب کردن زۆر زیاتر بوو، لێکۆڵینەوە مێژوییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی زۆربەی زۆری دانیشتووانی سەعدیە کورد بوون، بەرلەوەی دوچاری گۆڕینی نەتەوەیی و کۆچپێکردن ببنەوە، لە بەرژەوەندی دانیشتووانی عەرەبدا، لە لێکۆینەوەیەکی خوالێخۆشبوو محەمەدەمین زەکی هاتووە، کە شارۆچکەی قزلەر باخ «سەعدیە» دوو گەڕەکە، یەکەمیان بەناوی «چولک» کە کوردی تێدا دەژی، دووەمیان بە ناوی «خالیدی»کە کورد و تورکمانی تێدا نیشتەجێیە، ئەوەش لەسەردەمی عوسمانییەکانەوە، دواتر لە پەڕتووکی مێژوونووسی بەناوبانگ عەبدولرەزاق حەسەنی، کە لەژێر ناوی ئێراق لەکۆن و نوێدا هاتووە کە دەڵێت دانیشتووانی شارۆچکەی سەعدیە زۆربەی زۆریان بە کوردی قسە دەکەن، هەروەک شارۆچکەی خانەقین، گەڕیدەیەکی بەناوی ڕیچ لە پەڕتووکێکیدا بەناوی گەشتەکەی ڕیچ بۆ ئێراق ساڵی 1820 ئاماژە دەدات بەوەی کە دانیشتووانی شارۆچکەی سەعدیە بە زمانی تورکی و کوردی و فارسی دەدوێن، هیچ جۆرە زمانێکی عەرەبی لەو شارۆچکەیەدا نییە، لە درێژەی وتەکانیدا ڕیچ دەنووسێت دوای ئەوەی بەرزاییەکانی حەمرینی تێپەڕاندووە لە دەشتاییەکدا کە چوار دەوری تەپۆلکەی بەرزایی بووە نزیک شارۆچکەی «قزلر باک» کۆمەڵێک ڕەشماڵی سوورەمیری و زرگوشی و خێڵەکانی دەلۆ و قەرەلوس و جافەکانی بینیوە، کە ئەمانە هەموویان هۆزەکانی کوردن، لە پەڕتووکێکی تریش دا بەناوی «خەنجەرەکان و چیاکان» کەنووسەرەکەی مێژوونووسێکە بەناوی ئەحمەد فەوزی ئاماژە دراوە بەوەی ڕێژەی کورد لە شارەدێی «قزلر باک» تا دەگاتە جەلەولاش لە 50% زیاترە ئەوەش بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە لە سەرژمێری دانیشتوواندا ساڵی 1947تۆمار کراون، بەڵام سەرژمێرییەکەی ساڵی 1977 دابەزینێکی زۆری لەو ڕێژەیە پێوە دیارە بە شێوەیەک دانیشتووانی کورد دابەزیون بۆ 5% ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە لە ڕاپۆرتەکەی «د میستۆرا» نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵی 2009 بە تەواوی ددانی ناوە بە گۆڕانکارییەکی دیموگرافی کە بەسەر پارێزگای دیالەدا هاتووە، هەروەها ئاماژەی داوە بە سیاسەتی بەعارەبکردنی هەردوو شارۆچکەی خانەقین و مەندەلی، جەخت لەسەر ئەوەش کردەوە کە لە 90% ئەفسەرە کوردەکان لە جەلاولاوە بەرەو شوێنانی تر گواستراونەتەوە، هەروەها ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ژمارە1496 دا کە لە ساڵی 1981 دەرچووە تیایدا فەرمان دەرکراوە بۆ تەرحیل پێکردنی هەموو خێزانە کوردەکانی شارۆچکەی جەلەولا.
سەبارەت بە شارۆچکەی مەندەلیش کە لە قووڵایی مێژوودا بەشێک بووە لە میرنشینە کوردییەکانی «حەسنەوی و گاوانی و عیاری و بابانی» هەروەکو چۆن لە پەڕتووکی شارە کوردییە کۆنەکان کەنووسەرەکەی خوالێخۆشبوو جەمیل ڕۆژبەیانییە ئەو ڕاستییە هاتووە کە مەندەلی شارێکی کوردییە دانیشتووانەکەشی بە کوردی قسەیان دەکرد، هەروەکو چۆن لە فەرهەنگی ئیعلامی تورکی ئاماژەی پێدراوە و تێیدا هاتووە «کورد نیوەی دانیشتووانی شاری مەندەلی پێکدەهێنن، هەر لەبارەی ئەم پرسەوە عەبدولرەزاق حەسەنی لە نووسینەکانیدا ئاماژەی داوە بەوەی کە دانیشتووانی مەندەلی بە زمانی کوردی و هەندێکیشیان بە فارسی و تورکی لەگەڵ یەکدا دەدوێن، هەندێک لە عەرەبیش تێدەگەن، بەڵام بە خواروخێچی» کەچی سیاسەتی بە عەرەبکردن کە درێژەی کێشا بەرەو ناو شارۆچکەی مەندەلی بووە هۆی نەهێشتنی بوونی کورد لەپێناوی سەپاندنی بەرژەوەندی عەرەبە هاوردەکان، لەلایەکی ترەوە بەپێی ڕاپۆرتەکەی «دیمیستۆرا» ئاماژە کراوە بە موعانات و ئازاری دانیشتووانی مەندەلی لەبەرانبەر سیاسەتی جیاکاری و ڕەگەزایەتی، ئەوەش بە ئامانجی درووستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی کە لەسەر سنووری ئێراق و ئێران درێژ دەبێتەوە ئەنجام دەدرێت، لە ئاکامی کۆچپێکردن و دەرپەڕاندنی دانیشتووانی کورد لەسەر زێد و ماڵی خۆیان، لەلایەکی تریشەوە ڕاپۆرتەکە جەختی لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هۆزەکانی دەوروبەری مەندەلی کردۆتەوە، کە لە ڕووی بازرگانی و زمانەوە بەستراونەتەوە بە هەرێمی کوردستان، هەروەها داخوازینامەی ئەنجوومەنی شارەدێی مەندەلی لە ساڵی 1926 بۆ ئەوەی شارەدێکە بچێتەوە سەر هەرێمی کوردستان سیاسەتی بە عەرەب کردن کە ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالە دەکرێت، سیاسەتێک نییە کە ئێستا پلانی بۆ دارێژرابێ، بەڵکوو درێژبوونەوەی سیاسەتی بەعسییە شۆڤینییەکانی پێشووە، ڕەنگدانەوەی هەمان ئامانجی بەعسییەکانە، هەروەها لە ئامراز و کەلوپەلەکانیشدا هەمان ئامانجیان هەیە، چونکە گرفتی کورد لە ئێراقدا لەسەر بناغەی جیاوازی بوون لە ڕووبەڕوی جوگرافی نییە، هەروەها لەسەر نەخشەدانانی سنووری هەرێم نییە، بەڵکوو گرفتەکەیان لەسەر بناغەی بوونی کوردە لە ناوچەکەدا، کوردستان لە تێڕوانینی حاکمدارانی عەرەبەوە بەشێکە لە نیشتمانی عەرەبی، گەلی کوردیش بەشێکە لە گەلی عەرەبی، هەموو ئەو نەتەوانەی کە زمان و سیمای نەتەوەییانەی تایبەت بەخۆیان هەیە لەناو چوارچێوەی نەخشەکانی نیشتمانی عەرەبدا دەژیین، وەک نەتەوەی کورد لە تێڕوانینی ئەیدۆلۆژیانەی عەرەبەوە بەشێکن لە درێژبوونەوەی دەوڵەتێکی عەرەبی، هەروەها ناسنامەی عەرەبیش بەسەر خاک و نیشتمانیاندا دەچەسپێنن، ئەمەش لە ڕێگەی داگیرکاری و زاڵبوونەوە نەهاتووە بەڵکوو لەئاکامی واقیعێکی مێژوویی درێژبۆتەوە، بۆیە ئەو عەرەبانە چاویان بەرایی نادات کوردەکان ببینن زەوی و نیشتمانی خۆیان هەبێت، توانەوە و لەناوبردنی گەلی کورد تەنیا ئامانجی نەتەوەی عەرەبییە، هەر بەو ئامانجەشەوە حکومەتەکانی یەک لە دوای یەک لە ئێراقدا سیاسەتی خۆیان دادەڕێژنەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 366 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 8
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-10-2011 (13 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 87%
87%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 17-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 18-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 24-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 366 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,639
وێنە 104,739
پەرتوک PDF 19,287
فایلێن پەیوەندیدار 97,567
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
دلۆرابە دلۆرابە-هەلبەستا رەوانا فەقیێ تەیران هوزانەکا نەبەلافکری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد پەڕتووکخانە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - چالاکی سیاسی کەسایەتی - جوڕێ کەسی - میرێ کورد کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.218 چرکە!