پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,110
وێنە 106,525
پەرتوک PDF 19,312
فایلێن پەیوەندیدار 97,280
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
دەستووری هەرێمی کوردستان و نەبوونی فەلسەفەیەکی ئابووری
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەستووری هەرێمی کوردستان و نەبوونی فەلسەفەیەکی ئابووری
کورتەباس

دەستووری هەرێمی کوردستان و نەبوونی فەلسەفەیەکی ئابووری
کورتەباس

د. لەتیف کەریم واحید

بێگومان لەڕووی دەستووری و یاساییەوە زۆر دەوڵەمەندین، بەڵام بەداخەوە کە دێینە سەر مەسەلەی ئابووری، ئێمە لە ڕووی فیکری ئابوورییەوە زۆر هەژارین، ئەمەش بە ڕوونی بەدەستوورەکەوە دیارە، بەتایبەتی ئەو لایەنەی کە پێوەندی بە ئابووری سیاسییەوە هەبێت. بە هەمان شێوە، لەناو حکومەتی خۆشماندا لەناو ئەو تەنگژە ئابووریانەی پێدا تێدەپەڕین و هاودژی و تەمومژییەکی زۆر دەبینین، ئەگەر بەڕاشکاوی قسە بکەین حکومەت ئێمەی هێناوەتە قۆناخێک کە نازانین چی دەکەین. هەر بۆ نموونە سیاسەتمەدارانی ئێمە لە ساڵی 2003 ەوە باسی ئابووریی بازاڕ دەکەن، وامان پیشانداوە پێویستە هەموو شتێک بازاڕی ئازاد یەکلایی بکاتەوه، بەڵام لەهەمانکاتدا وەزارەتێکیشمان هەیە بەناوی وەزارەتی پلاندانان، لەمەش زیاتر زۆرجار سەیر دەکەین حکومەتی ئێمە لەناو بازاڕی ئازاددا نرخ بۆ شمەک دادەنێت و دیاری دەکات. بۆیە ئەگەر ئەمانە هەمووی پێکەوە کۆبکەینەوە لە ڕووی فیکری ئابوورییەوە کۆمەڵێک هاودژیمان پیشاندەدات. لە ڕووی شێوازی دیاریکردنی ئەم پرسەش لە پڕۆژەی دەستوورەکەدا بە ئاشکرا دەبینین. ئەو کەسانەی لەسەر ئەم پرسە کاریان کردووە نە خۆیان شارەزاییان لەم بوارەدا هەبووەو نە پرسیشیان بەکەسانی پسپۆڕو شارەزا لەم بوارەدا کردووە. لێرەوە هەوڵ دەدەم سەرنجەکانم وردتر بخەمە ڕوو:
1. ماددە (15) ی پڕۆژەی دەستوورەکە شێوازی بەرهەمهێنان و چوارچێوەی ئابووریی وڵات دیاری دەکات و نووسراوە (هەرێمی کوردستان پشت بە سیستمی ئابووری بازاڕو کێبڕکێی ڕەوا دەبەستێت) ئەگەر سەرنج بدەین بەکارهێنانی وشەی ڕەوا (المشروع) شتێکی خودیە Subjective-، دیار نییە مانای ڕەوا لە فیکری ئابووریدا چییە؟ بۆچی؟ لەبەر ئەوەی لەوانەیە هەندێک شت بە بۆچوونی من ڕەوا بێت، بەڵام بە بۆچوونی کۆمپانیایەکی گەورە ڕەوا نەبێت، یان لەوانەیە کۆمپانیایەکی گەورە کە دەیەوێت بێتە ئەم وڵاتە وەبەرهێنان بکات و هەندێک شت بە ڕەوا بزانێت، بەڵام بە لای وەبەرهێنێکی بچووکی خۆماڵییەوە ڕەوا نەبێت، بۆیە ئەم وشەیە لاستیکییەو ڕێگەی ئەوە خۆش دەکات خەڵک لە ڕوانگەیی بەرژەوەندی خۆیەوە لێکدانەوەی بۆ بکات.
2. چەمکی کێبڕکێ کە مەبەست بازاڕی ئازادە. پرسیاری من لێرەدا ئەوەیە ئایا فەلسەفەی بازاڕی ئازاد بۆ وڵاتێکی گەشەنەکردووی وەک ئێمە دەشێت کە ناتوانێت بچووکترین شت یان ئامێر درووست بکات؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە با سەیری ئەزموونی وڵاتانی دیکە بکەین، کە بەهەمان قۆناخی ئێستای ئێمەدا تێپەڕیون، بابزانین کە ئەوانیش لەناو بازاڕێکی گەورەی کێبڕکێدا بوون، چییان کردووە؟ ئایا چۆن توانیویانە لەناو ئەو کێبڕکێیەدا گەشە بکەن؟ من پێم وایە ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور سەیری ئەزموونی ئەو وڵاتانەیان نەکردووە، ئەم بڕگەیەش ئەوە پیشان دەدات کە لە نووسینی دەستووردا نە شارەزایەکی زۆری لە ڕووی فەلسەفەی ئابووری و مێژووی ئابوورییەوە پێوە دیارە.
3. هەر لەو بڕگەیەدا لەدوای وشەی ڕەوا هاتووە، لەگەڵ هاندانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابووری لەسەر بنەمای نوێی وەبەرهێنان. لەسەر ئەمەش دەپرسم ئایا مەبەست لە بنەمای نوێ چییە؟ ئایا مەبەست لە چ ڕوانگەیەک و کام قوتابخانەی ئابووری نوێیە؟ دیارە فەلسەفەیەکی ئابووری نوێ هەیە ئەمریکا لە ڕووی فیکریەوە پەرەی پێدەدات، ئەویش بریتییە لەم بازاڕی ئازادەو بچووک کردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەت لە گەشەکردنی ئابووریدا. ئەمە ڕوانگەیەکی نوێیەو لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووشەوە وڵاتانی ئەوروپی هەنگاو بەهەنگاو تەبەنییان کردووە. بەڵام بە نیسبەت وڵاتانی تازە گەشەکردووی وەک ئێمەوە، ئەمریکیەکان هەوڵیانداوە ئێمە ئەم فیکرە نوێیە قبوڵ بکەین، ئەوجا ئەم قوتابخانە تازەیە میکانیزمی خۆی و لە هەمانکاتیشدا چەندین ڕێکخراوی گەورەی وەک بانکی نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی بازرگانیی جیهان، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەیە و هەوڵدەدات ئەم فەلسەفەیە لە ڕێگەی ئەوانەوە بەسەر وڵاتانی گەشەنەکردوودا بسەپێنێت. بۆ نموونە گەر هەرێمی کوردستان پێویستی بە قەرزی دەرەکی هەبێت، بەڵام لەهەمانکاتدا پێویستی بەوەش بێت ڕەزامەندی ئەم سێ ڕێکخراوەش بەدەست بێنێت، بەڵام ئەم سێ ڕێکخراوە ئەگەر لە ئەزموونی وڵاتانی دیکەوە هەڵوێستیان بخوێنینەوە، لەوانەیە پێمان بڵێن حکومەتی هەرێمی کوردستان نابێت لیتری بەنزین بدات بە 500 دینارو دەبێت بیکات بە 900 دینار، ئەمەش لەبەر ئەوەیە بەنزین لە بازاڕی ئازاد لیتری 900 دیناری تێدەچێت و نابێت حکومەت پشتگیری دابەزاندنی نرخەکەی بکات، بۆیە ئەگەر حکومەت ڕازی بێت بەوەی لیتری بەنزین بە 900 دینار بفرۆشێت، ئەوانیش هاوکاری دەکەن بۆ قەرز وەرگرتن، ئەمەش واتای ئەوەیە ئەو ڕێکخراوانە کۆمەڵێک مەرج دەسەپێنن بە سەر وڵاتاندا بۆ ئەوەی فەلسەفەی بازاڕی ئازادیان بەسەردا زاڵ بکەن.
بابپرسین بازاڕی ئازاد لە قازانجی کێیە؟ یان بە جۆرێکی دیکە فەلسەفەی بازاڕی ئازاد چۆن سەری هەڵداوە؟ لە ڕاستیدا بیرۆکەی ئەم فەلسەفەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 19، ئەو کات قوتابخانەیەکی ئابووری هەبوو لە شاری مانچیستەری بەڕیتانیا، بەپێی بۆچوونەکانی ئەم قوتابخانە ئابوورییە دەوڵەت نابێت هیچ ڕۆڵێک یان دەستێوەردانێکی لە بەڕێوەبردنی ئابووریدا هەبێت. لەسەرەتاوە ئەمریکاو بەڕیتانیا بۆچوونی ئەم قوتابخانەیان قبوڵ کرد، بەڵام لە ساڵانی 1929-1930 قەیرانێکی زۆر گەورەی ئابووری لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژاوا درووست بوو، بۆیە ڕوانگەی ئەم قوتابخانەیە کەوتە ژێر پرسیارەوە، پرسیارەکەش ئەوەبوو، باشە خۆ دەوڵەت هیچ نەخشێکی نییە لە گەشەکردنی ئابووریداو هیچ دەستێوەردانێک لە دانانی نرخ و کرێ دانانێت، بۆچی ئەم قەیرانە گەورەیە درووست بووە؟ لەسەر ئەم پرسیارە مشتومڕێکی فیکری و فەلسەفی بەرفراوان درووست بوو، ئەمەش وایکرد بیرکردنەوەیەکی ئابووریی نوێ بێتە کایەوە کە لە قوتابخانەی کێنزی خۆی دەبینێتەوە. کێنز (John Mynard Keynes) کە پاشتر بووە پرۆفیسۆر لە زانکۆی کامبریج ئەو کات بەو جۆرە وەڵامی ئەو قەیرانەی داوەتەوە: ئەگەر بازاڕی ئازادیش هەبێت، بەوشێوەی کە باس دەکرێت، ئەوا هێشتا قەیرانی گەورەی ئابووری هەر درووست دەبێت، ئەم قەیرانە هۆکارە سەرەکیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بازاڕ خۆی ناتوانێت پلان بۆ خۆی دابڕێژێت، ئەمەش واتای ئەوەیە هەر کاتێک باری ئابووری زۆر باش بوو، ئەوا بازاڕ بەرهەمی زۆر دەبێت و هەر کاتێک باری ئابووری خراپ بوو بەرهەمهێنانیش کەم دەبێتەوەو ڕێژەی بێکاریش بەرز دەبێتەوە، هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بازاڕی سەرمایەداری بەشێوەیەکی گشتی سرووشتێکی بەرزو نزمی هەیە، ڕووبەڕووی قەیران دەبێتەوەو هەڵدەستێتەوەو جارێکی دیکە قەیران درووست دەبێتەوە، ئەوجا بۆ ئەوەی ئەم قەیرانە کەم بکرێتەوە، پێویستە حکومەت نەخشی لە ئابووریدا هەبێت.
هەربۆیە لەدوای شەڕی دووەمی جیهانییەوە قوتابخانەی کینزی بەشێوەیەکی گشتی لە زۆربەی وڵاتە ئەوروپاییەکاندا پێڕەو کراوە ئەمەش بەو مەبەستەی دەوڵەت نەخشی کاریگەریی لە ڕێکخستنی ئابووریدا هەبوو. بۆیە ئێمە کە باسی بازاڕی ئازاد دەکەین، دەبێت ئەوەمان لەبەرچاو بێت، ئەو گەشەکردنەی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا درووست بوو، بەرهەمی ئەو بازاڕە ئازادە نەبووە کە ئێستا باسی لێوە دەکەن، بەڵکوو لە قۆناخی گەشەی ئابووریدا بازاڕ لەژێر دەستی دەوڵەت بووەو دەوڵەت بازاڕی بەڕێوە بردووە.
لێرەوە چەمکی بازاڕی ئازادو بەڕێوەبردنی بازاڕ دوو شتی لێک جیاوازن، بۆیە بۆ وڵاتێکی گەشەنەکردووی وەک ئێمە پێویست بوو لە دەستوورەکەدا بە شێوەیەکی پوخت و جوان ئەمە دیاری بکرایە، بۆ ئەوەی دەستی حکومەتی خۆمان نەبەستینەوە لەوەی ئەگەر سبەی حکومەت هەنگاوێک بۆ بەرژەوەندی خەڵک هەڵبگرێت بەڵام لە قازانجی کۆمپانیا بیانییە.ان نەبێت، دەستوورەکەی خۆمان ڕێگەی لێبگرێت و نەهێڵێت ئەو هەنگاوە هەڵبگرێت. من پێم وایە ئەزموونی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ئەزموون گەلێکی زۆر باشن بۆ ئێمە. بێگومان من ناڵێم دەتوانین ئەزموونی ئەوان کۆپی بکەینەوە، بەڵام دەتوانین وەک وانەیەک سوودی لێوەربگرین، بۆیە بەڕای من ماددەی 15ی دەستووری هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی ورد هەیە، شایانی ئەوەیە بەشێوەیەکی دیکە دابڕێژرێتەوە.
هەروەها لایەنێکی دیکەی ئەو ماددەیە ئەوەیە کە ئاماژەی بە (بنەمای نوێ) کردووە، گرنگە ئەو بنەما نوێیە دیاری بکرێت، لەمەش زیاتر بەڕای من گرنگە لەم دەستوورە جێگەی ئەوە بکرێتەوە کە حکومەت نەخشی لە پەرەپێدانی ئابووریدا هەبێت. ئەمەش دەرگایەک بۆ حکومەت دەکاتەوە بۆ ئەوەی هەندێ سیاسەتی ئابووری پەیڕەو بکات کە لە بەرژەوەندیی گەشەکردنی ئابووری و هاووڵاتیاندا بێت. بۆ نموونە، بازاڕی ئازاد ڕێگە بە وڵاتی وەک کوردستان نادات لە هەندێ بواردا گەشە بکات و لەوانەشە ئەگەر ئێمە پەیڕەوی بازاڕی ئازاد بکەین، نەک نەتوانین کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتانی گەشەکردوودا بکەین، تەنانەت نەتوانین کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتانی دەرودراوسێی خۆشمان بکەین و ئەو کاتە بەهیچ شێوەیەک ناتوانین پیشەسازیەکی خۆماڵیمان هەبێت. ئا لێرەدا دەردەکەوێت دەوڵەت چ ڕۆڵێکی دەبێت؟ هەربۆیە ئەگەر وەک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەستوورەکە بوار بدات، ئەوا هەندێک پیشەسازی هەیە دەوڵەت دەتوانێت پشتگیری بکات و بیپارێزێت، لەلایەکی دیکە ئەگەر بۆ بازاڕی ئازاد نەگونجێت ئەو پیشەسازییە درووست بکات ئەوا دەوڵەت خۆی دەتوانێت درووستی بکات. بۆیە هەموو ئەو وڵاتانەی گەشەیان کردووە، دەوڵەت لە زۆر بواری ئابووریدا خۆی دەستپێشخەری کردووە، ئەمەش لەبەرئەوەیە بازاڕی ئازاد یان سەرمایەدارەکان ئامادە نین پیشەسازییەک درووست بکەن لەبەر ئەوەی قازانجەکەی کەم و درێژخایەنە، بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەت دەزانێت ئەم پیشەسازییە لە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە پێویستە بۆ وڵاتەکەی هەیبێت، ئەوا خۆی دەستپێشخەری دامەزراندنی دەکات. ئەم پرسە لە ڕووی فەلسەفەی ئابووریەوە ڕەهەندێکی جێگری هەیە، ئەویش ئەوەیە بازاڕی ئازاد چەمکێکی هەیە کە پێی دەوترێت شکستی بازاڕ (Market Failure) ، لەسەر ئەم بنەمایەش بازاڕ لە بەرژەوەندی نییە هەندێک کاڵا بەرهەم بهێنێت هەتا ئەگەر لە بەرژەوەندی خەڵکیشدا بێت. هەر ئەم هۆکارەشە وایکردووە سەرمایەدارانی ناوخۆو بیانی لە کوردستاندا سەرمایەکانیان لە پڕۆژەی نیشتەجێکردندا بخەنەگەڕ، بەڵام لە درووستکردنی کارگەیەک نایخەنە گەڕ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە قازانجی پڕۆژەی نیشتەجێکردن لەماوەیەکی کەمداو بە ڕێژەیەکی بەرز دەستەبەر دەکرێن، بەڵام قازانجی کارگەیەک لەوانەیە زۆر کەمتر بێت و چەند ساڵێکیشی بوێت هەتا سەرمایەکەی جێگیر دەبێت.
لێرەدا دەمەوێت ئەوە بڵێم هەندێک پیشەسازی هەن لە خزمەتی پێشکەوتنی ئابووری کۆمەڵگەدان، بەڵام بۆ سەرمایەدارانی ناوخۆیی و بیانی لە ئێستا لە بەرژەوەندیاندا نییە بیکەن، بۆیە دەبێت حکومەت لەم بوارەدا دەستپێشخەری بکات.
لایەنێکی دیکە کە ئەرکی حکومەتە بایەخی پێبدات، ئەوەیە کە ئاساییشی نەتەوەیی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئاساییشی ئابووریەوە هەیە. ئاساییشی ئابووریش ئەگەر حکومەت درووستی نەکات و سەرکردایەتی نەکات درووست نابێت. هەر بۆ نموونە ئەگەر خوانەخواستە سبەی بازاڕی کوردستان دووچاری شکست بوو، ئەوا لەبەر ئەوەی سەرمایە وڵاتی نییەو لەسەر بنەمای نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی سەیری پرسەکە ناکات، ئەوا لەوانەیە زۆربەی سەرمایە گەورەکان کوردستان بەجێبهێڵن و ڕوو لەشوێنی دیکە بکەن. لەبەر ئەمەیە نابێت دەستوور دەستی حکومەتی وڵاتەکەی لە دەستێوەردان لە ئابووریدا ببەستێتەوە.
لێرەدا دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ سەر وەزارەتی پلاندانان و حەزدەکەم زیاتر هەڵوەستەی لەسەر بکەم و ئەو پرسیارە بکەم بوونی وەزارەتی پلاندانان بۆچی؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارەش ئاماژە بەسێ جۆر ئابووری جیاواز دەکەم.
1. ئابووری پلان بۆ داڕێژراو یان ئابووری دەوڵەتیی. نموونەی ئەم جۆرە ئەو ئابوورییە کە لە وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشان و لە ئێستاشدا لە کۆریای باکوور و کوبا پیادە دەکرێت، لەم شێوازەدا هەموو ئابووری لەژێر دەستی دەوڵەتدایە، حکومەت پلان بۆ هەموو لایەنەکانی ئابووری دادەنێت، پلانەکەش زیاتر هاوکێشەی ماتماتیکیە. بۆ نموونە گەر بڕی هێندە لە سەدا پارە تەرخان بکەین بۆ کەرتی کشتوکاڵ، ئێمە ئەوەندە داهاتمان بەرزدەبێتەوەو ئەوەندە هەلی کار درووستدەکەین.
2. ئابووریی تێکەڵاو. وڵاتانی دیکە هەن نە تەواو پلانداڕێژاون نە 100% یش بازاڕی ئازادن، حکومەت بە ڕێژەی کەم و زۆر نەخشی هەیە لە پەرەپێدانی ئابووری و بەڕێوەبردنی بازاڕدا، بۆیە ئەگەر حکومەت نەتوانێت پلان بۆ هەموو ئابووریی وڵات دابنێت، دەتوانێت پلان بۆ بەشێکی دابنێت، بۆ نموونە حکومەت دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی هەندێ کاڵادا نەخشی هەبێت کە لە بەرژەوەندی درێژخایەنی وڵاتدا هەبێت. بەڵام هەندێ لایەنی دیکەی ئابووری بەجێ بهێڵێت بۆ بازاڕی ئازاد.
3. بازاڕی ئازادی نموونەی حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەمریکا. لە ڕاستیدا ئەو وڵاتانەش بە ڕێژەی 100% فەلسەفەی بازاڕی ئازاد پیادە ناکەن کە ئێمە تێیگەیشتووین. بۆ نموونە بەڕیتانیا کە فەلسەفەی بازاڕی ئازادی لێوە هەڵقوڵاوە 100% ئازاد نییە. باشترین نموونە بۆ پەیڕەونەکردنی فەلسەفەی بازاڕی ئازاد لە وڵاتە گەشەکردووەکاندا دەستێوەردان و پاڵپشتیکردنی کەرتی دارایی و بانکیە لە کاتی ئەو قەیرانەی کە ئێستا پێیدا تێدەپەڕن. ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە بازاڕی ئازاد سنووری خۆی هەیە و تەنانەت بیرمەند و ئابووریناسی ئینگلیزی ئادەم سمیس دەڵێت: بازاڕی ئازاد ناتوانێت پۆلیس دابین بکات، ناتوانێت بەندیخانەکان بەڕێوەبەرێت، ناتوانێت بەرگری لەوڵات بکات. بۆیە هەندێ بواری ئابووری هەیە کە بازاڕی ئازاد بەپێی بەرژەوەندی وڵات ناتوانێت بەڕێوەیان ببات و ئەرکی سەرشانی حکومەتە سەرەوکاریان بکات و بیانخاتە ئەستۆی خۆی.
بۆ ئێمەش وەک هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە هەموو شت 100% نەخەینە دەستی بازاڕی ئازادو پێویستە هەندێک بواری ئابووری هەن ڕاستەوخۆ لەدەستی حکومەتدا بێت، ئەوروپیەکان بەهەموو پێشکەوتن و تەکنەلۆژیایەی لەبەردەستیاندایە، پرسی بەرهەمهێنانی خۆراکیان نەخستۆتە بەردەستی بازاڕی ئازادەوە، خۆیان تا ڕادەیەکی زۆر کۆنترۆڵیان کردووە، یەکێتی ئەوروپا تاکو ئێستا گەورەترین بودجەی بۆ کەرتی کشتوکاڵە. بۆیە بۆ ئێمەش هەر کاڵایەک کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی خۆماندا بێت، دەبێت حکومەتەکەمان بەرهەمی بهێنێت، تەنانەت ئەگەر دژی فەلسەفەی بازاڕی ئازادیش بێت. بۆ نموونە، ئاساییشی خۆراک و دەرمان و چەک و وزە لایەنێکی زۆر گرنگی ئاساییشی نەتەوەیین و بە هیچ جۆرێک نابێت بخرێتە ژێر دەستی بازاڕی ئازادەوە.
لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بخەمە ڕوو کە پرسی ئابووری لە دەستووری (2009) کوردستاندا زۆر کاڵ و کرچ و ناشارەزایانە نووسراوەتەوەو ڕەچاوی قۆناغی مێژووی گەشەکردنی ئابووری کوردستانی تێدا نەکراوە. بۆیە ئەم جارە کە دەنووسرێتەوە دەبێت ئەو ماددەیە سەرپێیانە نەنووسرێتەوەو پرس بە پسپۆڕ و شارەزای بواری ئابووری بکرێت.
تێبینی: ماددەی (15) دەستوورەکە کە تەنیا چوار دێڕە کۆمەڵێک هەڵەی ڕێنووس و داڕشتنی زۆر ئاشکرای تێدا بەدی دەکرێت. بۆ نموونە بەکارهێنانی وشەی «سیستم» لە بری سیستەم کە سەرچاوەکەی وشەی (system) ی لاتینییە. هەروەها کە دەڵێت «هەرێمی کوردستان پشت بە سیستمی ئابووری و بازاڕی کێبڕکێی ڕەوا دەبەستێ» وەک ئەوەی بازاڕی کێبڕکێ سیستەمی ئابووری نەبێت. هەروەها کە دەڵێت «گرتنەبەری پەرەپێدانی ئابووری لەسەر بنەمای نوێ و وەبەرهێنان» جارێکی دی وەک ئەوەی پەرەپێدانی ئابووری و وەبەرهێنان دوو شتی لەیەک جودا بن و دەشێ پەرەپێدانی ئابووری بکرێت بەبێ وەبەرهێنان. هەروەها کە لە کۆتایی ماددەکەدا دەڵێت «قۆرخکردنیش (احتکار) بە یاسا نەبێت ڕێگەی پێ نادرێ» واتە ئەشێ قۆرخکردن هەبێت. ئەمەش دژی بڕگەی یەکەمە کە دەڵێت «کوردستان پشت بە سیستمی ئابووری و کێبرکێی ڕەوا دەبەستێ». چونکە لە سیستەمی بازاڕی کێبڕکێدا، قۆرخکردن بە هەموو شێوەیەک ڕێگە پێنەدراوە. ئەمەش کۆکردنەوەی دوو چەمکی دژبەیەکە لە یەک ماددەدا کە نەدەبوایە هەڵەی ئاوها لە دەستووردا بکرێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 531 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 24-06-2015 (9 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئابووری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاسایی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 86%
86%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 15-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 17-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هەژار کامەلا )ڤە: 24-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 531 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,110
وێنە 106,525
پەرتوک PDF 19,312
فایلێن پەیوەندیدار 97,280
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!