سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی یەکشەممە #08-01-2023#، لە کۆشکی #بەغدا# پێشوازیکرد لە بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سەرکردەی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان.
لەمیانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی گۆڕەپانی سیاسی وڵات کرا، هەروەها جەختکرایەوە لە پێویستی یەکخستنی دیدگاکان لەنێوان هەمووان لەپێناو گەیشتن بە خواست و ویستی هاووڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە.
هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی پشتیوانیکردن لە هەوڵی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک لە بوارە جیاجیاکاندا. هاوکات باس لەو سەردانە مەیدانییانە کرا کە سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگاکان کردوویەتی، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخ و پێداویستیی هاووڵاتیان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 664 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!