ناو: عەبدول
نازناو: عەبدول قەرەنی
ناوی باوک: سۆران حەسەن عەبدولڕەحمان ئاغا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-09-1981#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
عەبدول سۆران حەسەن عەبدولڕەحمان ئاغا، ناسراو بە (عەبدول قەرەنی) سیاسەتمەدار، ساڵی 1952 پەیوەندی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە، ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1964 کراوەتە کارگێڕی لێژنەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و پشتگری جەنەراڵ مستەفا بارزانی و دژی کۆنفرانسی ماوەتی مەکتەبی سیاسی بووە، ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە.
عەبدول سووران حەسەن عەبدولڕەحمان ئاغا لە پارێزگای #سلێمانی# دایکبووە، لە بنەماڵەی قەرەنی ئاغای موکرییە، بە ڕەچەڵەک باپیرانی لە موکریانەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی، ساڵی 1954 قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە، ساڵی 1954 ئەندامی لێژنەی نواندنی قوتابخانەی دواناوەندی سلێمانی بووە بۆ نمایشی شانۆگەری بروسکە و شیرین لە نووسینی ئەمینی میرزا کەریم و جەنابی موفەتیش لە نووسینی گۆگۆڵ بووە، ساڵی 1955 بە ناوی سەربازییەوە بۆ شوعەیبە لە باشووری ئێڕاق دوور خراوەتەوە و وەک دەستبەسەر مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، ساڵی 1956 لەبەر چالاکی سیاسی لەلایەن دەسەڵاتدارانی پاشایەتی ئێڕاقەوە بۆ شارەدێی بەدرە لە پارێزگای کوت دوور خراوەتەوە، ساڵی 1957 لە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵێنەوەی تاوان (مدیریە التحقیقات جنائی) لە شاری بەغدا بە توندی ئەشکەنجە دراوە.
$خەباتنامە$
عەبدول سووران حەسەن عەبدولڕەحمان ئاغا، ساڵی 1952 پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردەوە کردووە، ساڵی 1961 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1964 کراوەتە کارگێڕی لێژنەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مانگی نیسانی ساڵی 1964 لەگەڵ کۆمەڵێک کادیر و فەرماندە لە گوندی سەنگەسەر چاویان بە سەرۆک مستەفا بارزانی (1903 1979) کەوتووە و دژ بە بڕیارەکانی کۆبوونەوە فراوانەکەی ماوەت لایەنگیری و پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆک دەربڕیوە و هەڵوێستی ناڕەزایەتییان لە دژی مەکتەبی سیاسی دەربڕیوە، لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی 1964دا بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، لە ناوەڕاستی ساڵی 1966دا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەم دەستنیشان کراوە، ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، ساڵی 1971 کراوەتەوە کارگێڕی لێژنەی لقی چوار، ساڵانی (1970 -1974) بەڕێوەبەری شارەوانی شاری سلێمانی بووە، لە ڕێکەوتی #19-6-1972# لە ڕۆژی شەهیددا بە نوێنەرایەتی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری مەراسیمی چوار ئەفسەری شەهید و سەرکردەی پارتی لە گۆڕستانی #گردی سەیوان# لە شاری سلێمانی کردووە، ساڵی 1974 بۆ جاری دووەم پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی کردووەتە شانشینی ئێران بەڵام زوو گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و بۆ شاری سەماوە لە پارێزگاری ئەلموسەنا لە باشووری ئێڕاق دوور خراوەتەوە، لە ڕێکەوتی 19-09-1981دا لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا و لە گۆڕستانی گردی سەیوانی شاری سلێمانی ئەسپێردەی خاک کراوە، شارەزای زمانەکانی کوردی و عەرەبی بووە. [1]