پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,058
وێنە 106,716
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,339
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شانشینی مەلکیشی ناسراو بە کوردستان و ڕۆڵی لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکاندا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
1 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شانشینی مەلکیشی ناسراو بە کوردستان و ڕۆڵی لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسما...

شانشینی مەلکیشی ناسراو بە کوردستان و ڕۆڵی لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسما...
ناونیشانی بابەت: شانشینی مەلکیشی ناسراو بە #کوردستان# و ڕۆڵی لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکاندا
ئامادەکردنی: حسێن بلباس
ناسینی مێژووی ھەر نەتەوەیەک کاریگەرییەکی ھەرە مەزنی ھەیە لەسەر جوانتر ناسینی پێکھاتەکانی کۆمەڵایەتی و کولتووری لەناو جڤاک و کومەڵگەدا.
ناسینی مێژوو و پێکھاتەکانی ھەر کومەڵگایەک ئەرکی سەرشانی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگایەیە و توێژینەوە لەم ئاستەدا دەتوانێ ببێتە ھۆی ڕوونبوونەوەی تاکەکان و ھەروەها ئامرازێکی کاریگەرە بو توێژینەوە و پەرەپێدانی مرۆڤ و چین و پێکھاتەکانی ئەو کۆمەڵەگایە.
دوای ئینسان، بنەماڵە و خانەدان و هۆز و خێڵەکان بەرچاوترین و سەرەکیترین بناغەکانی پێکھێنەری ئەو کۆمڵگایەن.

$پایتەختی شانشینی مەلکیشی (Melkîşî) $
شاری #چەمشگزەک# (#چمشگزک#) بووە، بۆیە زۆر جار بە شانشینی چمشگزک تۆمار کراوە.
لەسەرچاوە مێژووییەکاندا، ناوی شانشینی مەلکیشی بەم جۆرە تۆمار کراوە (مەلکیشی، چەمشگزەک، کوردستان)، بەڵام ناوە درووستەکەی (مەلکیشی)یە و بە کوردستان ناسراو بوو و چەمشگزەک ناوی پایتەختەکەیەتی.
ئەم شانشینە دەکەوێتە باشووری ئەرزینجان و باکووری #دیاربکر#، سنووری شانشینی مەلکیشی سنوورێکی فراوان بووە، شارەکانی (#دەرسیم#، عەرەبگیر، خەربووت، مووش، بینگول، بەشێک لە ئەلازێر، بەشێک لە دیاربکر، بەشێک لە #ئەرزنجان#، بەشێک لە #ئەرزەڕۆم#، بەشێک لە سیواس)...ی لەخۆ گرتووە.
شانشینی مەلکیشی شانشینێکی کۆنی کوردانی هەزەبانییە، کە لەپێش زایین هەر بەشێک بووە لە هەزەبان (هیزولان)، بەڵام لەسەردەمی پاشا مەلکیشۆ هەزەبانی (بلباس) ئەم شانشینە زۆر بەهێزتر بووە و 34 قەڵا 16 شار لەژێر قەڵەمڕەویدا بووە.
پاشا مەلکیشۆ لەدەوروبەری ساڵی 1045ی زایینی فەرمانڕەوایی کردووە. پاشا مەلکیشۆ بلباس نەوەی پاشا ئەبولهیجا موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانییە.
مەلکیشییەکان نەوەی بێگەردی هەزەبانییەکانن و بەشێکی گرنگی هۆزەکانی بلباسن، هەزەبانی خاون دەوڵەتێکی کوردی بەهێز بوونە لە کوردستان، ئەتوانین بڵێین لە دەوڵەتە هەرە بەهێزەکانی کوردستان بوونە، کە شاری هەولێر پایتەختیان بووە، سنووری دەوڵەتی هەزەبانی تەواوی #باشووری کوردستان# و زۆربەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەشێک لە وڵاتی ئێستای ئێڕاق و ئێران و بەشێک لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستانی دەگرتەوە.
دەوڵەتی مەلکیشی (کوردستان) دەوڵەتێکی هەزەبانی بووە، یاخود ئەتوانین بڵێین دوایین دەوڵەتی کوردیی هەزەبانی بووە.
میر #شەرەف خانی بەدلیسی# و ڤیلادیمێر مینۆرسکى و ئەمین زەکى بەگ، سەبارەت بە ملکیشى دەنووسن، مەلکیشییەکان بە زۆرى قەوغایى و حەشامەت و دارایى، سەرتۆپی هۆزەکانى کوردستانن، لە سەدەى 7 و 8 کۆچی، نزیکەى هەزار ماڵێکیان لە ڕیزى میرانى لاى پادشاى ئێران بوون، مەلکیشى هەمیشە فەرمانڕەواى سەربەخۆ وخۆماڵییان بەسەرەوە بووە و بەرفراوانیى وڵاتەکەیان و زۆریى حەشامەتەکەیان لە ڕادەیەک دایه، کە هەموو کەسێک و تەنانەت پادشایانى زەمان، لە دەفتەر و پسوولەکانى دیواندا بە وڵاتەکەیان دەڵێن (کوردستان).
شەرەف خانی بەدلیسی ئاماژە بەوەش دەکات، کە دەوڵەت و پاشایانی زلهێزی وەک جەنگیز خان و تەیموور گۆرگان و شاهرۆخ میرزا و قەرە یوسفی تورکمانیش دەستیان بۆ نەبردوون و نەیان توانیوە لێیان زەوت بکەن.
شانشینی مەلکیشی بێجگە لەوەی دەوڵەتەکەی خۆی ڕۆڵێکی باڵای گێڕاوە لەسەردەمی فەرمانڕەوایی ئەیووبی، لەسەردەمی پاشابەهائەدین خەلیل کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل محەمەد کوڕی پاشا مەلیک ئەلعادل مەلکیشۆ لەسەرکردە هەرە گەورە و باڵاکانی مەلیک عادل و مەلیک کامل ئەیووبی بووە، هەروەها فەرمانڕەوای جەزیرە و حەران و ڕوها و فەرمانڕەوای شام و فەرمانڕەوای قاهیرە بووە و لە هەمان کاتدا سوپاسالاری سوپای ئەیووبی بووە (قائد الجیوش المنصورة) و ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە لە شەڕی نێوان ئەیووبی و سەلجووقیدا.
هەروەها میر عزەدین کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل محەمەد کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل مەلکیشۆ لەسەرکردە باڵاکانی ئەیووبی بووە و ماوەیەک فەرمانڕەوای شام بووە.
میر ئەسعد کوڕی پاشا محەمەد کوڕی پاشا مەلکیشۆ لە میران و سەرکردەکانی ئەیووبی بووە.
میر فەخرەدین محەمەد کوڕی میر ئەسعەد کوڕی پاشا محەمەد کوڕی پاشا مەلکیشۆ، سوپاسالار و لە میران و سەرکردە هەرە باڵاکانی مەلیک ناسری ئەیووبی بووە، تا نەمانی دەوڵەتی ئەیووبی بە دەست مەمالیک ڕازی نەبوو بە هاتنە سەر دەسەڵاتی مەمالیک.
لە میرە هەرە گەورە و باڵاکانی سوڵتان #سەڵاحەدینی ئەیوبی# میر وەهسوزان کوڕی میر مەنسوور کوڕی میر وەهسوزان کوڕی پاشا مەلکیشۆ، کە میرێکی گەورە و شاعرێکی بەناوبانگ بوو.
پاشا مەلیک ئەلعادل خالید کوڕی پاشا بەهائەدین مەلکیشی لە پاشا بەهێزەکانی کوردستان بووە و دەوڵەتی مەملووکی پەیوەندییان لەگەڵ کردووە و دانیان بە شانشینەکەیاندا ناوە، هەروەها کوڕەکانی میر ئەحمەد، میر مەحموود، میر جەلال، میر عەلائەدین عەلی، میر کەیقوباد لەو میرانە بوونە، کە ناویان لە پەڕتووکی (صبح الأعشی)دا هاتووە و دەوڵەتی مەملووکی دانی پێدا ناون.
میر عەلائەدین عەلی کوڕی پاشا خالیدی مەلکیشی فەرمانڕەوای میرنشینی (خەربووت، خرت پرت) بووە و دەوڵەتی مەملووکی دانی بە دەساڵەتەکەدایاندا ناوە و قلقشندی ئاماژەی پێ کردووە.
پاشا (کەیقوباد) لەدوای باوکی پاشا خالیدی مەلکیشی بووەتە پاشای کوردستان.
دوای ئەو کوڕەکەی پاشا مەلیک ئەلعادل تاجەدین یەڵمان لە پاشا هەرە بەهێزەکان بووە و سەردەمی ئەو سەردەمی تەیمووری لەنگ و میر موتەهرتەن بووە، پاشا تاجەدین ناسناوی وەک باب و باپیرانی مەلیک ئەلعادل (پاشای دادگەر) بووە، کە یەکەم ئەکادیمیا و پەیمانگای بۆ میرانی کوردی دامەزراندووە و بە پەیمانگای (یەڵمانی) ناسراوە.
پاشا تاجەدین یەڵمان توانیبووی هاوپەیمانیی لەگەڵ دەوڵەتانی دەوروبەری ببەستێت، بەتایبەتی دەوڵەتی مەغۆل بە سەرکردایەتیی پاشا تەیمووری لەنگ (تەیموور کورکان)، لە شەڕی عوسمانی و مەغۆلیدا شانشینی مەلکیشی ڕێککەوتنێک لەگەڵ تەیمووری لەنگی پاشای مەغۆل دەبەستێ و ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ئەوە بووە ،کە دەوڵەتی مەغۆل دان بە دەوڵەتی مەلکیشیدا بنێت و ڕێز لەسەروەریی ئەو وڵاتە بگرێ و لەبەرانبەردا شانشینی مەلکیشی (کوردستان) ڕێز لە دەوڵەتی مەغۆل بگرێ و ڕێگر نەبێت لە هێرشکردنە سەر عوسمانی لەلایەن مەغۆلەکان، چونکە کە تەیمووری لەنگ دەوڵەتى ئاق قۆینلۆ و قەرەقۆینلۆى تێک دا و کۆتایى پێ هێنان، یوسف ڕەش، سەرۆکى قەرەقۆینلۆیەکانی بەدیل گرتبوو، ئەوجا لە باشوورى زێى فورات بەرەو ڕۆژاوا هەڵکشا، بەڵام مەلکیشییەکان ڕێگایان لە مەغۆلەکان گرتبوو نەیانهێشت لەشکرى تەیمووری مەغۆلى لە سنوورەکانیان تێپەڕن.
سەردەمى مەغۆلەکان، ئەنادۆل داگیر کرا، هۆلاکۆ (پەشموتای) کوڕى خۆى کردبووە والیى (سیواس) و فەرمانى پێ دابوو، کە هێرش بکاتە سەر شانشینی مەلکیشی، پەشموتای بە سوپای مەغۆل هێرشی کردە سەر مەلکیشییەکان و لەبەرانبەردا سوپای مەلکیشی ڕووبەڕوویان بوونەوە و لەنزیک ناوچەی (کەزەل کەلیسه)، کە سەر بە ناوچەکانی مەلکیشی بوو، شەڕێکی خوێناوی قەوما و بۆ ماوەى دوو مانگ شەڕ لەنێوان هەردوولادا بەردەوام بوو، لەکۆتاییدا سوپای مەغۆل شکان و میر پەشموتای کوڕی پاشا هۆلاکۆ هەڵات.
لە ساڵی 1328ی زایینی فەرمانڕەوای ئەرزینجان، کە سەر بە تۆرکمانە ئاق قۆینلۆوەکان بوو، هێرشی دەکردە سەر سنووری دەوڵەتی مەلکیشی، بۆیە مەلکیشییەکان بە سوپایەکی تۆکمە هێرش دەکەنە سەری و دەیکوژن. هەروەها ملکیشییەکان لەگەڵ ئیلخانییەکان جێگرى مەغۆلەکان و ئاق قۆینلۆ تورکەمان شەڕێکى زۆریان کردووە و توانیویانە خۆیان بپارێزن.

$جەنگی شانشینی مەلکیشی و شانشینی زولقەدری$
شانشینی زولقەدر لە شانشینەکانی (#ئەنادۆڵ#) بووە و پایتەختەکەی شاری (بستان) بووە، سەر بە هەرێمی (مەرعەش). لەدوای ڕوخانی دەوڵەتی سەلجووقی دامەزراوە.
ئەم جەنگە لەدەوروبەری ساڵی 1450ی زایینی ڕووی داوە، کاتێک پاشای وڵاتی زولقەدر پاشا (سولەیمان کوڕی محەمەد زولقەدری) بڕیار دەدات هێرش بکاتە سەر شانشینی مەلکیشی (بلباس).
لەو سەردەمەدا، پاشای شانشینی مەلکیشی پاشا (مەلک ئەلعادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بلباس، کوڕی پاشا مەلک ئەلعادل تاجەدین کوڕی پاشا کەیقوباد کوڕی پاشا خالید کوڕی پاشا بەهائەدین کوڕی پاشا محەمەد کوڕی پاشا مەلکیشۆ نەوەی پاشای مەزن ئەبولهیجا موسەک هەزەبانی کوڕی پاشا چەکۆ جەعفەر محەمەد هەزەبانی، لە نەوەکانی پاشای مەزن مۆنبازی هەزەبانی) لە شەڕدا بوو لەگەڵ دەوڵەتی ئاق قووینلۆ، کە پاشاکەیان (ئۆزۆن حەسەن ئاق قۆینلۆ تورکمان) بوو. زولقەدرییەکان کە لەسەر هەردوو قەڵای (کوئراک) و (وئراک) کێشەیان لەگەڵ مەلکیشی بلباس هەبوو، بۆیە ئەم دەرفەتەیان بە هەل زانی بۆ هێرشکردنە سەر پاشا ئەلمەلیک ئەلعادل شێخ حەسەن بەگ مەلکیشی بلباس، چونکە پاشا شێخ حەسەن مەلکیشی سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ئاق قۆینلۆ بوو.
پاشا سولەیمانی زولقەدر بە سوپایەکی (30) هەزار کەسیی لە تورکمان هێرش دەکاتە سەر کوردانی بلباس لە شانشینی مەلکیشی، پاشا شێخ حەسەن مەلکیشی بلباس دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ میر و سەرکردە سەربازییەکانی بڕیار دەدات، سوپاکەی بکاتە دوو بەش، بەشێکیان بەردەوامی بە شەڕکردن بدەن بەرانبەر دەوڵەتی (ئاق قۆینلۆ) لە دەشتی (سەفان)، کە سنووری شانشینی مەلکیشی بووە لەنزیک شاری (بینگۆل) و بەشێکی دیکەی سوپاکەی ڕەوانە دەکات بۆ شەڕکردن بەرانبەر زولقەدرییەکان، دوای پێنج ڕۆژ شەڕکردن سوپاس کوردانی مەلکیشی بلباس بەسەر تورکمانە زولقەدرییەکان زاڵ دەبن و خەراپیان بەسەر دێنن، بۆیە پاشا سولەیمان زولقەدری پاشەکشە دەکات بۆ قەڵای خەربووت و کۆتایی بەم شەڕە دێت. لە هەمان کاتدا مەلکیشی سەربازانی ئاق قۆینلۆ ڕاو دەنێت.
مەلکیشی لە شەڕی عوسمانی و سەفەویدا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لەنێوان ئەو دوو هێزەدا پشتگیریی هەر بەرەیەکی کردبا سەرکەوتن بۆ ئەو دەبوو. لە شەڕی چاڵدێراندا مەلکیشی سەرەتا پشتگیریی شائیسماعیلی سەفەوییان کرد، بۆ ئەوەى لە جووڵانەوەى سەربازیدا یارمەتیى شا بدەن قەڵاتى کەماهیان (کەماخ)، کە لە قەڵاکانى ملکیشى بوو، بۆ بەجێ هێشت لە باشوورى ئەرزینجان، تا بیکاتە بنکەى سەربازیى خۆى، بە مەرجێ دان بە سەربەخۆیى وڵاتەکەیاندا بنێ و لەبەرانبەردا شا ئیسماعیلی سەفەوی بەشێکی زۆری (ئێڕاقی عەجەمی) بەخشییە پاشا حاجی ڕۆستەم بەگ مەلکیشی بلباس.
بەڵام، کە لە بەرەی سەفەوی کشانەوە، عوسمانییەکان توانییان زۆر بەئاسانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، (باشترین بەڵگە بۆ ئەم بابەتە، نامەی سوڵتان بایەزیدی دووەم عوسمانی، کە بۆ پاشا حاجی ڕۆستەم بەگی مەلکیشی بلباس ناردوویەتی و هەروەها پەڕتووکی شەرەفنامەیە).
سوڵتان سەلیمی عوسمانی چەند نامەیەک بۆ پاشا ڕۆستەم ڕەوان دەکات و داوای لێ دەکات هاوکاریی بکات و لە بەرەی شا ئێسماعیل پاشا بکشێتەوە، ڕۆستەم ئەم کارەی کرد و لە شەڕی چاڵدێران کشایەوە.
لەدوای شەڕی چاڵدێران، مەلکیشی بووە هاوپەیمانی عوسمانی، بەڵام لە هەمان کاتدا سەربەخۆیی خۆی بەرانبەر بە عوسمانی پاراستبوو.
لەدوای ساڵی 1514ز، مەلکیشی بووە دوژمنی سەرسەختی سەفەوی و سێ جار بە تەنیا شەڕی سەفەوییان کردووە.
مەلکیشی بە سەرکردایەتیی پاشا پیر حسێن بەگ مەلکیشی بلباس، کە پێشتر هەولێریان لە سەفەوییەکان گرتبوو، سێ جار چوون بۆ هاوکاریی میر سەید فەرمانڕەوای سۆران و میر یوسف بەگ میری ورمێ، کە بە غازی قڕان ناوبانگی دەرکردبوو، هەروەها بۆ لای ئەسکەندەر بەگ لە برادۆست. لەڕاستیدا لە یەکێک لەم سێ شەڕەدا خودی شا ئیسماعیلی سەفەوی لەگەڵ سوپاکەیدا هات و لە هەر سێ خول دۆڕابوو و گەڕابووەوە دواوە.
دیسان دواتر لە دەوروبەری نووسەیبین، سەفەوییەکان لە شەڕێکی گەورەدا لە شوێنێکدا بە ناوی کۆچ هەسار، لە ساڵی 1516ز، خۆیان کۆ کردەوە و مەبەستیان تۆڵەکردنەوە بوو لەو شکەستەی و لە شەڕی چاڵدێران تووشیان ببو، ئەم شەڕە شەڕێکی یەکلاکەرەوە بوو لەنێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان.
سوپای عوسمانی بۆ دوو دەستە دابەش ببوو، دەستی ڕاست لەسەربازانی عوسمانی پێکهاتبوو و دەستی چەپیش لە جەنگاورە کوردەکان، شەڕ دەستی پێ کرد و ڕووبەڕوو هاتنەوە، وەک هەور تێکەڵاو بوون، لەگەڵ دەریای ڕژاو و ڕەشەبایەکی ژاوەژاو. لەو شەڕە خوێناوییەدا، ئەو گرووپەی کە یەکەمجار ئاگری شەڕی داگیرساند، سوپای ڕۆژەکی (بلباس) بوو، لە کاتی جەنگدا هێزەکانی لای چەپ زۆر کەم پیشان دەدا و خەریک بوو دوچاری شکست ببن، چونکە ستەمکاریی بەربەری قزلباشە سەفەوییەکان بە هێزێکی زۆر هێرشیان کرد، هەواڵ گەیشتە پاشا پیر حسێن بەگی دووەمی بلباس پاشای شانشینی مەلکیشی، کە بەشداریی شەڕیان نەکردبوو، کە سوپای کورد و جەنگاوەرانی بلباس خەریکە بە یەکجاری بشکێن، بۆیە مەلکیشییەکان، کە بەشداریی شەڕیان نەکربوو، بە سەرکردایەتیی پاشا پیر حسێن بەگی دووەم مەلکیشی بلباس، بە سوپایەکی 50 هەزار شەڕکەرەوە هاتە یارمەتیی کوردان و ئەمیرەکانی کوردستانی بەجێ نەهێشت و سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر سەفەوییەکان تۆمار کرا.
لەڕاستیدا شانشینی مەلکیشی هەمیشە سەروەریی تەواوی کوردانی پاراستووە، هەروەک چۆن (#ئەمین زەکی بەگ#، ڤیلادمێر مینۆرسکی، د. #نووری دەرسیمی#) ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئاڵای شانشینی مەلکیشی ئاڵایەک بووە، کە لە تەواوی کوردستان ڕێزی لێ گیراوە و حیسابێکی تایبەتیان بۆ کردوون. ئەمین زەکی بەگ، لە پەڕتووکە مێژووییەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئاڵای مەلکیشی بەسەر تەواوی کوردستاندا شەکاوەتەوە.

$سەرچاوەکان:$
1- دیاربکریە، ابو بکر طهرانی.
2- سیاحتنامه، اولیاء جلبی.
3- معجم البلدان، یاقوت الحموی.
4- نجوم الزاهرة.
5- تاریخ اربل، ابو الهیجاء الهذبانی.
6- شرف نامه، شرف خان بدلیسی.
7- ایرج افشار سیستانی.
8- امین زکی بک، تارخ دول وامارات الکوردییە.
9- عباس نامە.
10- حسێن بلباس.
11- ڤیلادیمیر مینورسکی.
12- هنری فێڵد.
13- مارک سایکس.
14- شمس القهقهه.
15- سیرە العادل.
16- ملوک آل عثمان.
17- سیرة الفاتح.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 788 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com - 02-01-2023
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 02-01-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: ئامەد
باژێر و باژارۆک: ئەرزەروم
باژێر و باژارۆک: هەولێر
باژێر و باژارۆک: ئەرزینجان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
فۆڵدەر: دیروکا کەڤن
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سارا سەردار ) ل: 02-01-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 02-01-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 02-01-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 788 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.119 KB 02-01-2023 سارا سەردارس.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,058
وێنە 106,716
پەرتوک PDF 19,304
فایلێن پەیوەندیدار 97,339
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!