پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,906
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,329
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بزووتنەوەی ژینا و شەڕی سەمبۆلەکان
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بزووتنەوەی ژینا و شەڕی سەمبۆلەکان

بزووتنەوەی ژینا و شەڕی سەمبۆلەکان
ناونیشانی بابەت: بزووتنەوەی ژینا و شەڕی سەمبۆلەکان
ئامادەکردنی: چیا کاویان

سەمبۆلەکان ئامرازێکی باشن بۆ دەرکی ئێمە لە دونیای دەوروبەر، نیشاندەری شێوە ڕوانینی ئێمەن بۆ جیهان، ئاڵۆزییەکانی پێش چاومان کەم دەکەنەوە بەڵام لە هەناوی خۆیاندا هەڵگری کۆمەڵێک تێگەیشتن و ڕاڤەی جیاوازیشن. بۆ نموونە خاچی مەسیحی بۆ کەسێکی باوەڕمەند نیشانەی ئیمانی ڕاستەقینەیە بەڵام بۆ کەسێکی بێ‌باوەڕ نیشانەی کۆنەپەرەستی و خۆرافەیە. ئاڵای شێر و خۆرشید بۆ کوردێک سەمبۆلێکە لە سەرکوت و ستەمی نەتەوەیی، بەڵام بۆ فارسێک نیشانەی سەروەری و یەکگرتوویی نەتەوەییە. کەواتە سەمبۆلەکان فرە دلالەت و فرە واتان و بۆ خەڵکانی جیاواز هەڵگری مانا و پەیامی جیاوازن. سەمبۆلەکان لە خەزێنەیەکی سەمبۆلیزمی قەومی و کولتووریی جیاوازەوە سەرچاوە دەگرن، خاوەنی مێژوو و ڕەسەنایەتی تایبەت بە خۆیانن، بۆیە دەرگا لەسەر واتا و ڕاڤەی جیاواز دەکەنەوە.
لە ناوەندی هەر کێشەو پرسێکی سیاسیدا، بەر لەوەی باس لە شەڕی هەیمەنەی گوتارەکان و هێزەکان بێت لە هێڵەکانی پێشەوەی ئەم شەڕەدا شەڕێکی هێمایین بەڕێوە دەچێت. کۆمەڵێک سەمبۆل، ڕاڤە و ڕەوایەتی جۆراوجۆر لەم سەمبۆلانە بوونیان هەیە و هەر لایەک هەوڵ دەدات ڕاڤە و ڕەوایەتی خۆی لەم سەمبۆلانە هێژمۆنیک بکات و لەم ڕێگەیەوە گوتاری سەمبۆلیکی (Symbolic discourse) خۆی بە سەر بەرانبەرەکەیدا بسەپێنێت. گوتاری سەمبولیک شەڕگەی ئایدیا، ڕاڤە و ڕەوایەتی گرووپە جیاوازەکانن کە لە پێناوی کێشە سیاسییەکەیاندا خەریکی مۆبیلیزە کردنی (جماندن) خەڵکن. هەر لایەنێک ئەم شەڕە بباتەوە و هەیمەنە پەیدا بکات کێشە سیاسییەکە لە چوارچێوەی ڕەمز، سەمبۆل، ڕەوایەت، ئاڵا و بەگشتی گوتاری سەمبۆلیکی خۆیدا جومگەبەندی دەکات و لە دواڕۆژی چارەسەری ئەم کێشەیەدا ڕۆڵی کاراتر دەگێڕێت، لە بەرانبەر ئەویترەکانیدا لە پلەوپایە و دۆخێکی سەرتردا جێگە دەگرێت.
بزووتنەوەی ژینا وەکوو تەواوی بزووتنەوە هاوشێوەکانی لە جیهانی مودێرندا، لە شەڕ و ململانێی نێوان گوتارە سەمبۆلیکەکان بێ‌بەری نییە. ئەم بزووتنەوەیە بەر لەوەی شەڕی بەدەستهێنانی کۆمەڵێک مافی زەوتکراو بکات، بەر لەوەی کۆلۆنیالیزم (ئێستێعمار) بێ‌چەک بکات، بەر لەوەی کێشە سیاسی و نەتەوەییەکانی کورد لابەلا بکاتەوە شەڕی سەمبۆلەکان دەکات. بزووتنەوەی ژینا بەر لەوەی مەیدانی شەڕی داگیرکەر و داگیرکراو، ستەمکار و ستەملێکراو بێت شەڕگەی ڕەوایەت و سەمبۆلەکانە. ئەم شەڕە سەمبۆلیکە بەڕوونی لەسەر شەقامەکانی کوردستان، گڵکۆی شەهیدان، ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی گیانبەختکراوان و خۆپیشاندانەکانی کوردانی تاراوگە دەبینرێت. کاتێک (ژن، ژیان، ئازادی) دەکرێت بە (زن، زندگی، آزادی)، (ژینا) دەبێت بە (مهسا)، لە میدیا فارسییەکاندا (کۆمار) لە واتاو و دەلالەتە مێژوویەکانی دادەماڵرێت و دەبێ بە (کومار)، سەرچاوەدانی باوک و بنەماڵەی شەهیدان بە نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان دەگۆڕدرێت بۆ ئێران و خاکی ئێران و دەیان نموونەی دیکە لەم گۆڕانی واتا و دەلالەتی هێماکان دەرخەری بوونی شەڕێکی گەورە و بێ‌وچانە، شەڕێکی یەکلاکەرەوە لە بەرەی پێشەوەی ئەم بزووتنەوەیەدا، شەڕی سیاسەتی سەمبۆلیک (Symbolic politics) و ململانێی گوتارە سەمبۆلیکەکان.
خەڵک و کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان لە شەڕگەی سیاسەتی سەمبۆلیکدا، لەنێوان ململانێ گوتارە سەمبۆلیکەکاندا لە بەرەی پێشەوەی ئەم شەڕەن، بە باشی لە هەستیاری و کارتێکەری ئەم مەیدانە تێگەیشتوون. دەزانن کە لە بیچمگرتن و مانەوەی کۆمەڵگایەکی سیاسیدا، لە ڕێکخستن و مۆبیلیزە کردنی خەڵکدا سەمبۆلەکان ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن و بۆ دەستەبەرکردنی ناسنامەیەکی بەکۆمەڵ بێ‌جێگرەوەن، بۆیە تا ئێستە ئەم شەڕەیان نەدۆڕاندووە. ئەوان تێدەگەن کە کوردستان گۆڕستانی فاشیستانە، شوێنی لەگۆڕنانی تاج و عەمامەیە، نەک بەڵاگەردانیی باڵای ئێران، (ژن، ژیان، ئازادی) هەوڵێکە بۆ لەنێوبردنی هاوکاتیی پیاوسالاری و ستەمی نەتەوایەتی نەک هاوتەریب کردنەوەی لەگەڵ درووشمی فاشیستیانەی (مرد، میهن، آبادی)، (هەتا کوردێک بمێنێ کوردستانیش دەمێنێ) گرێدانی ڕۆحی ئینسانی کوردە بە خاک و قوربانیکردنی گیانە لە پێناوی نیشتمان بۆ بەدەستهێنانی سەروەری نەک (از کوردستان تا تهران جانم فدای ایران) کە بە فیداکردنی ئینسانی کوردە لە پێناوی ئێران بەخۆڕایی. بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگەی سەرسووڕمانە تێنەگەیشتنی بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی کوردە لە گرینگی و هەستیاری ئەم شەڕگەیە. ئەوان شەڕکەری مەیدانی سیاسەتی سەمبۆلیک نین و لە سرووشتی ململانێی گوتارە سەمبۆلیکەکان تێناگەن. ئەوان لە ڕێگەی بانگەواز بۆ ڕێکخستنی درووشمەکان، ڕەمز و سەمبۆلەکان خەریکن لەم شەڕە یەکلاکەروەدا ئاشبەتاڵ بە خەڵک دەکەن.
ئەوان دەبێت تێبگەن کە کورد ئەگەر ئەم شەڕە بدۆڕێنێت مردووەکانیشمان پارێزراو نابن. کاتێک میدیا فارسییەکان ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شەهیدێک لە هەموو سەمبۆل و دەلالەتێکی کوردانە دادەماڵێت و سەمبۆل و دەلالەتەکانی خۆی لە جێگەی دادەنێت یان ئەو کاتەی دەسەڵات هەوڵ دەدات دەست بە سەر جەستەی بێ گیانی شۆڕشگێڕێکدا بگرێت و بەدزییەوە بینێژێت واتای ئەوەیە ئەوان لە گرینگی سیاسەتی سەمبۆلیک تێدەگەن. ئەوان هەوڵ دەدەن مردووەکانیشمان تێنەگەن کە لە پیناوی چیدا دەمرن، بەڵام کاتێک خەڵک تەرمەکە لە دەستی دەسەڵات دەردێنن و بە درووشم و سەمبۆلەکانی خۆیانەوە بە خاکی دەسپێرن خەڵک بە شێوەیەکی سەمبۆلیک لە ڕابردوویەکی لێوانلێو لە ستەم دادەبڕن و داهاتوویەکی ئازاد لە ئامێز دەگرن. لەم شەڕگەیەدایە کە مردوەکانیشمان ژیانێکی سیاسی نوێ وەردەگرن. لێرەدایە لە واتای ئەو دیڕەی کە دەڵێت (ئەوە خەڵکن کە پێشەنگی ئەم شۆڕشەن) باشتر تێدەگەین. هەوڵدان بۆ یەکخستنی درووشمەکان و سەمبۆلەکان هەرچەند دەکرێت وەکوو نییەت چاکەی هێزە سیاسییەکای کورد ببینرێت بۆ هێشتنەوەی یەکگرتوویی لەگەڵ ناوەند، سڕینەوەی نادڵنیاییەکانی ئەوان لە کورد بەڵام پێویستە دەرک بە تێچووی ماڵوێرانکەری ئەم هەڵە گەورەیە بکەن. ئەم هەوڵە پێشکەشییەکی خۆڕاییە، ئەسپێکی تڕۆوایە کە ئەگەر وەریبگرین لە ناوەوە ئێمە دادەماڵێت لە هەموو دەلالەتەکانی کوردبوون، سەپاندنی خۆبەخشانەی سەمبۆل و ڕەمزەکانی ئەوانە، هێژمۆنیک کردنی گوتاری سەمبۆلیکی ئەوانە بە سەر گوتاری سەمبۆلیکی خۆمان، تەسلیم بوونە لە شەڕگەی سیاسەتی سەمبۆلیک و جۆرێکە لە ئۆتۆ ئاسیمیلاسیۆن (تواندنەوەی خۆبەخشانە) لەناو گوتاری سەمبۆلیکی سەردەستدا. ئاکامەکەی وادەکات ئیدی کوردێک ئاڵای شێر و خۆرشید بە سەمبۆلی سەرکوت نەزانێت، لە خەیاڵدانی خۆیدا باوەڕ دەکات کە ئەم شێرە شمشێر بە دەستە چیدی جەرگی لاوێکی هەژاری کورد ورد ورد ناجنێت!
سیاسەتی کوردی دەبێ لە بایەخی سیاسەتی سەمبۆلیک تێبگات. ئەگەر سیاسەت بە واتای بە قەناعەت گەیاندن بێت ئەوا خەڵکی ئاسایی لە ڕێگەی دڵیانەوە باشتر بە قەناعەت دەگەن تا مێشکیان. سەمبۆلەکان لە پێشدا دڵ بە ئامانج دەگرن، فەتحی قلووب دەکەن، لەگەڵ دڵ دەدوێن، ئیمان و باوەڕ دەکەن بە ڕەفتار. سیاسەتی سەمبۆلیک مکانیزمێکی کاریگەرە کە لە ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە هێماکان، درووشمەکان و ڕەوایەتەکان وشیاریی ئێمە دەگۆڕێ و دەبێتە هۆی کردەوەی سیاسیی بەکۆمەڵ و بنجبەستنی ناسنامەی بەکۆمەڵ. بنەمای سیاسەتی مودێرن لەسەر زانست، عەقلانییەت و ماتریالیزم دانراوە بۆیە لە لایەنە سەمبۆلیکەکانی سیاسەت تێناگات. بکەر و سوژەی شۆڕش جگە لەوەی بە دوای ژیانێکی باشترە، شوێن بەرژەوەندییە ماددییەکانی دەکەوێ و لە هەمان کاتدا کەیلی مانا بەخشینیشە بە ژیانی.
بۆیە سیاسەتی کوردی دەبێ لە گرینگی سەمبۆلەکان تێبگات، پێویستە بزانین کە ئەم شەڕە بەر لەوەی لە سەر شەقامەکانی کوردستان و تاراندا یەکلا بکرێتە و لە ئاستی سەمبۆلیکدا یەکلایی دەکرێتەوە. سەمبۆلەکان خەزێنەیەکی گرینگن بۆ مۆبیلیزە کردنی خەڵک، گاندی بە کەڵک وەرگرتن لە کۆمەڵیک سەمبۆل وەکوو (چەرخە)، (خوێ)، (خۆر) و (جل و بەرگی وەرزێڕی) پشتی ئەمپریالیزمی بریتانیای شکاند یان بە هەمان شێوە دایکانی بێ سەر و شوێنکراوەکان لە ئارژانتین و مارتین لۆترکینگ لە ئامریکا بە کەڵکوەرگرتن لەم خەزێنە سەمبۆلیستییە توانیان کۆتایی بە دیکتاتۆرییەت و ڕەگەزپەرەستی بێنن. کورد دەبێ بزانێ بۆ لەنێوبردنی دەسەڵات و مسۆگەرکردنی پێگەیەکی یاسایی - سیاسی لە داهاتووی ئێراندا دەبێ سەرەتا شەری سەمبۆلەکان بباتەوە. کورد گەر دەیهەوێ لە دواڕۆژی سەرکەوتنی ئەم بزووتنەوەیەدا بە ڕەسمییەت بناسرێ دەبێت سەرەتا ئەم شەڕە نەدۆڕێنێت، چونکە سەمبۆلەکانن دەسەڵات و هێز بەرهەم دێنن؛ ئەگەر بە سەمبۆل و گوتاری سەمبۆلیکی ئەویترەوە دەربکەوین ئەوا دەبین بە بەشێک لە جەستەی ئەویتر، کە ئێمە لەناو گیانی ئەویتردا تواینەوە چۆن دەتوانین جیاواز بوونی خۆمان بسەلمێنین؟ شێرە شمشێر بە دەستەکەی ئاڵای ئێران، ئێمە بێ‌بەری دەکات لە تیشکی خۆر! بەڵام خۆری نێو ئاڵای کوردستان بە بێ‌جیاوازی هەموو کوردێک دەخاتە بەر ڕۆشنایی تیشکی خۆی. بزووتنەوەی ژینا دەریخست کە کورد زمانێکی سەمبۆلیکی بەهێزی هەیە کە لە خەزێنەیەکی سەمبۆلیکی دەوڵەمەندەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم خەزێنەیە ئامرازێکی گرینگە بۆ وشیاریی نەتەوەیی، بۆ دەستەبەرکردنی ناسنامەی بەکۆمەڵ و بۆ مۆبیلیزە کردنی خەڵک. ئەم شێوە تێگەیشتنە ئەگەری قووڵکردنەوەی کەلێنەکانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی هەیە، بەڵام توانایەکی زۆر چاکیشی بۆ گەیشتن بە جۆرێک لە تێگەیشتن و بەڕەسمییەت ناسینی دوولایەنەی تێدایە. هەر بۆیە هێزە کوردییەکان دەبێ لە گرینگی ئەم شەڕە تێبگەن و نابێ کورد لەم چەکە ستراتیژیکە بێ‌بەری بکرێ.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 599 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی تیشک
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل: 22-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل : 23-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 06-07-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 599 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.128 KB 22-12-2022 شادی ئاکۆییش.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,906
وێنە 106,345
پەرتوک PDF 19,329
فایلێن پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!