پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,050
وێنە 106,473
پەرتوک PDF 19,319
فایلێن پەیوەندیدار 97,302
ڤیدیۆ 1,396
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەلای کورد شوناس و پێگە و تایبەتمەندی و هەڵویست و خزمەت
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دکتۆر عیرفان ڕەشید شەریف

دکتۆر عیرفان ڕەشید شەریف
پ.د.عیرفان ڕەشید شەریف نەقشبەندی

مەلا لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا کە بە کەسایەتیی زانستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی کەسێکی موجاز و دەرچووی مەدرەسەی زانستە شەرعییەکان دەگوترێت، کەسایەتییەکی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتیی ناو چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکە، کە لە ڕووی ئایینییەوە وەک پێشەواو مامۆستای ئەرک و مەناسیکە ئایینییەکان و، لە بواری کۆمەڵایەتیشدا وەک چاکساز و ڕێنیشاندەر و ڕیشسپی و دەمڕاستی ئەو خەڵکە دەناسرێت.

مەلا لە کوردەواریدا ناسناوێکی زانستی و پیشەییە و بە هەموو ئەو کەسانە دەدرێت کە عولوومە شەرعییەکانی مەنهەجی دیاریکراوی (مەزهەبی شافعی) مەدرەسە شەرعییەکانی مزگەوتەکانی کوردستان کە بە حوجرە ناسراوە تەواو دەکات و ئیجازەی زانستی وەردەگرێت.

#مەلای کوردستان# وەک پێشەوای زانستی شەرعیی زۆربەی گەل و میللەتانی جیهانی ئیسلامی، کەسایەتییەکی زانستی و مەعریفییە کە هەمیشە تەواوی ژیانی لە ناو کۆڕ و چواردیواری زانست و مەعریفە و خوداپەرستیدا بەسەر دەبات، چونکە ئەم جۆرە لە پیشە، یان ناونیشانە بۆ مرۆڤی موسڵمان وابەستەبوونە بە مەشغەڵەتێکی دەوری، کە هەمیشە لە خزمەت زانستدا دەبێت، چ وەک فێربوون و وەرگرتن، یان وەک فێرکردن و بەخشین، بۆیە پلەکانی ژیانی زانستی و پیشەیی مەلایەتی لە سوختە و موستەعیدی فەقێیەتییەوە بگرە تا مەلایەتی و تەدریس بە تێکڕا، ئامادەبوونێکی زیهنی و ڕۆحییە لە خزمەت علووم و مەعریفەی سەماویدا.

بە درێژایی مێژووی حوجرە و مەدرەسەی زانستە شەرعییەکانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان، ئەم چینە لە خوداناسان (مەلاکانی کورد) جگە لە ڕاگرتنی باڵانسی بەرژەوەندییە فەردی و جەماعییەکانی دنیا و قیامەتی میللەتی کورد، ئەرکی پێشەوایەتیکردنی بوارە جیاجیاکانی نەتەوەکەیان و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ژیانی خەڵکیشیان لەسەرشان هەڵگرتووە، بۆیە زۆرترین و کاریگەرترین حوزوور لە کایە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگەدا مەلای کورد هەیبووە و، هەر ئەویش بووە لە یەکلاکردنەوەی پرسە گرنگەکانی ژیانی ئادەمیزادی ئەم وڵاتەدا قسەو بڕیاری دیار و قبووڵکراوی لەلا بووە.

مەلای کورد بەراورد بە چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەکەی، سەرباری ئەو ئامادەییە دیار و هەمیشەیی و سەرتاسەرییەی ناو کایەکانی ژیانی خەڵکی وڵاتی کوردەواری، بە کەمی ڕێککەوتووە و ڕوویداوە لەبەر مەنفەعەتێکی دارایی و کۆمەڵایەتی دەستی لە پیشە و ئەرکە پیرۆزە خۆبەخشەکەی خۆی هەڵگرێ و شوێن بەرژەوەندیی دونیایی خۆی بکەوێت و عینوانی زانستییانەی خۆی بە عینوانێکی دونیایی دیکە بگۆڕێتەوە، کە قازانج و کەڵکی دونیاییانەی زۆرتری تێدابێت، واتە بە کەمی ڕووی داوە مەلای کورد جبە و مێزەر و حوجرە و تەدریس و ئیمامەتی بۆ وەزیفەیەکی دونیایی وەلا نابێت و، لەبری مەلایەتی کوێخایەتی و ئاغایەتی و ئەفەندیبوون و پۆست و پلەی دنیایی خستبێتە سەرووی ئەرک و کار و ناونیشانە پیرۆزەکەی خۆیەوە، مەگەر کەسانێکی دەگمەن و شاز کە ئەو ئاستەش کار لە شوناس و ناسنامەی مەلایەتی لە کوردستاندا ناکات.

ئێمە کاتێک باس لە شوناسی مەلای کورد دەکەین، دەتوانین لە کورتترین پێناسەدا بڵێین: مەلای کورد ئەو کەسایەتییە زانستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەیە کە بزوێنەری ژیانی کۆمەڵگەیەکی ڕۆژهەڵاتی بە هەموو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەوە، بە حوزوورێکی کاریگەری بەخش و هەمیشەییەوە لە یەکەم ڕۆژی هاتنە دونیای مرۆڤەکانەوە تا ئاخرین کات و ساتی لە دنیادەرچوون و سپاردن و ماڵاواییکردنی پێک هێناوە.

مەلای کورد هەمیشە پێگەیەکی بەرزی ئایینی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و تەنانەت زۆر جار سیاسیشی لە ناو میللەتی خۆیدا هەبووە، لە ڕووی ئایینییەوە وەک مامۆستای عولوومە شەرعییەکان پێشەوای ئەرک و پەرستشە کۆمەڵییەکان و ڕاوێژکار و ڕابەری پەرستشە شەخسییەکانی موسڵمانان بووە و هەیە، لە هەموو مەسەلەیەکی شەرعیدا کە ئەو مەسەلانە وابەستەی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکن، مەلای کورد ئامادەیی کاریگەری هەیە و لە حاڵی شارەزایی خەڵکیشدا لە مەسەلە شەرعییەکاندا دیسان ئەو خەڵکە بۆ یەکلاییکردنەوە و دڵنیابوونەوە لە حەقیانەتی بابەتێکی فیقهی، پرس و ڕاوێژ بە مەلا دەکەن، بەو پێیەی ئەم لە پێگەیەکی باڵای زانستی و ئایینی وادایە کە موجازی شەرعییە و فەتوا لەو وەردەگیرێت.

لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە مەلای کورد هەمیشە وەک چاکساز و ڕێکخەرێکی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵک ناونیشانێکی دیارە و ڕووی سەرنج و بایەخ لەو دەکرێت و، لە چەندین بابەتی کۆمەڵایەتیی پەیوەست بە ژیانی تاک و دەستەجەمعیدا، ئەم حوزووری یەکلاکەرەوەی هەیە. ئەگەر تەماشای کۆڕ و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانی وەک سوڵح و داخوازیی هاوسەرگیری و بۆنە گشتییەکانی دیکەی کۆمەڵگەی کوردەواری بکەین، دەبینین زۆر کەم ئەو کۆڕ و کۆبوونەوانە بێ ئامادەبوونی کاریگەریی مەلایەک بەڕیوە دەچێت، ئەمە ئەوە بە دیار دەخات کە پێگەی کۆمەڵایەتیی مەلای کورد لە ناو کۆمەڵگەی کوردەواریدا لە ئاستیکی بەرز و باڵادایە.

لە ڕووی فەرهەنگییشەوە مەلای کورد هەمیشە پێشەنگی کایە مەعریفی و ئەدەبییەکانی کورد بووە و، وەک خەرمانێک لە کولتوور و ڕۆشنبیریی کورد تاریف کراوە، پێگەی فەرهەنگیی مەلای کورد کە هیچی لە پێگە کۆمەڵایەتییەکەی کەمتر نەبووە و نییە، پێگەیەکە گەیشتووەتە ئاستێک مێژووی کولتوور و فەرهەنگی کورد بە هەوڵە مێژووییە مەعریفییەکانی ئەوەوە گرێ دراوە.

لە ڕووی سیاسییشەوە پێگەی مەلای کورد لە تەواوی ڕووداو و مەسەلە و پێشهاتەکانی مێژووی کوردا لە ئاستی لوتکەدا بووە، هەموو ئەو شۆڕشانەی کورد شانازییان پێوە دەکات و بووەتە مێژووی شوناسی میللی و نەتەوەیی گەلی کوردستان، لەسەر دەستی مەلا و بە بیر و هزر و بازووی مەلا هەڵگیرساون، مێژووی سیاسیی کورد لە شێخی نەهرییەوە تا شێخ سەعید و قازی و مەلا مستەفای بارزانی، گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن کە مەلای کورد سەردێڕ و ناونیشانی بزافە نەتەوەییەکانی دوو سەدەی خەبات و بەرخۆدان بوون و هۆکاری مانەوەی نەتەوەیی کۆمەڵی کوردوەرای بوون. ئێستاشی لەگەڵ بێت، پێگەی مەلای کورد لە ڕووی سیاسییەوە پێگەیەکی موشاریکی بەهێزە و لە ئاستی باڵادا و لە تەواوی پێشهاتە سیاسییەکاندا پێگە و ڕۆڵی دیاری هەیە، چ وەک فەتوا و تەوجیهی گشتی، چ وەک کاریگەری لە بڕیار و مەسەلە چارەنووسسازەکانی گەلدا، کە ڕای گشتیی خەڵک و تا ڕاددەیەک گۆڕەپانی سیاسیی هێز و لایەنەکانیش بە بایەخەوە لێی دەڕوانن.

تایبەتمەندیی مەلای کورد کە خاڵی جیاکەرەوەی زانایانی وڵاتی ئێمەیە لە زانایانی وڵات و ناوچەکانی دیکەی جیهانی ئیسلامی، لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا بەدیار دەکەوێت.

یەکەم: مەلای کورد جیا لە زانا و پێشەوایانی میللەتانی دەوروبەری خۆی، مەلایەتی ئەرک و وەزیفەیەکی گران بووە لەسەر شانی، نەک وەرگرتنی ئیمتیازاتی شەخسی و قایمکردنی پایەی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆی، لە یەکەم ڕۆژی فەقێیەتییەوە ژیانێکی کولەمەرگیی پڕ زەحمەت لە پێناو کەسبی عیلم و مەغریفەتدا هەڵدەبژێرێ و، شار بە شار و دێ بە دێ بە دوای دۆزینەوەی مەدرەسە و مودەڕیسێکی بەتوانادا وێڵ دەبێ و، ژیانی هیجرەت و دەردەسەری ئیختیار دەکات، تا بڕیک زانست و مەعریفەی دەست بکەوێت، دواتریش مەلایەتی دەبێتە زنجیرێک و دەست و پێی لە مومارەسەی گەیشتن بە بارودۆخێکی دارایی باش دەبەستێت و شەو و ڕۆژی ژیانی بە خزمەتی خەڵکەوە دەبەسترێتەوە، بێ ئەوەی وەک زانا و مەلای وڵاتان و شوێنانی دیکە حیسابی ئەو مەشغەڵەت و گرێدانەی ژیانیانی بە ژیانی خەڵکەوە بۆ بکرێت و ئەو ماندووبوونەیان لەبەرچاو بگیردرێت، بۆیە تایبەتمەندیی مەلای کورد لە تایبەتمەندیی باوک دەچێت، کە هەمیشە چاوەڕوانی بەخششی لێ دەکرێت نەک وەرگرتن، هەر ئەمەشە وای کردووە وەک ڕەعیەت و ڕۆڵەی ئەو باوکە لە مەلای کورد بڕوانرێت و هەڵکشانی گلەوگازاندە لە بەرانبەر داکشانی مەدح و پێزانینی خەڵکدا زۆرتر بێت.

دووەم: مەلای کورد بە پێچەوانەی مەلای شوێنان و گەلانی دیکە، لە هەر شوێنێک خەڵک ئاوەدانی بنیات نابێت، لەوێ مزگەوت و مەدرەسەی ئاوەدان کردووەتەوە و فەقێ و قوتابیی ڕاگرتووە، بۆ ئەمەش نە منەت، نە شانازیی بە سەر کەسەوە نەکردووە و خۆی بە بەرپرسیاری دونیا و قیامەت زانیوە لەوەی کە کەمتەرخەمی لە ئەرکە پیرۆزەکەیدا بکات، بۆیە لە هەر شوێنێک دوو ماڵ هەبووبێت، مەلا و مزگەوت و حوجرەیەکیش لەوێ هەبووە، بە پێچەوانەی گەلان و وڵاتانی جیهانی ئیسلام کە مەدرەسە و شوێنی زانایان لە شارە گەورە و بەناوبانگەکان و لە بەرزترین ئاستی بایەخی ئابووری و شارستانیدا بووە و، ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەو جیاوازییە بە ئاشکرا هەستی پێ دەکرێت.

سێیەم: لە مەدرەسە و ناونیشانە زانستییەکانی دونیادا وا باو و جێگیرە کە مامۆستا قوتابی قبووڵ دەکات و لە بەرانبەریشدا مەڵبەند و شوێنە زانستییەکانی زانایان قوتابی قبووڵ دەکەن، بەڵام خاسییەتی مەلای کورد لەمەشدا تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بە درێژایی مێژووی هەبوونی ئەم چینە زانستییەی کورد قوتابی گەڕاوە و مەلای قبووڵ و ئیختیار کردووە و، لە هەر جێیەک مەیلی هەبووبێت و پێی باش بووبێت، خوێندوویەتی و مەلای مودەڕیسیش بە ڕەحابەتی سەدرەوە قوتابییەکەی وەک ڕۆڵە و شاگردی خۆی قبووڵ کردووە، مەگەر بێجێیی و دەسەبەرنەبوونی بارودۆخی ماڵی و دارایی ڕێگر بووبێت.

دەربارەی ئەو خزمەتەش کە مەلای کورد لە هەموو بوارە جیاجیاکانی ژیانی کۆمەڵگە و نەتەوەکەی خۆی و مرۆڤایەتیدا کردوویەتی، ئێمە لە ئاماژەیەکی خێرای ناو ئەم نووسینەدا تەنیا دەتوانین وەک سەرەقەڵەم باسیان بکەین، چونکە ئەگەر بمانەوێ حەقی تەواوی خۆی پێ بدەین، بە چەندین بەرگی پەڕتووک بۆمان نانووسرێتەوە.

سەرەتا لە کایەی ئەدەبی و مەعریفیدا مەلای کورد ناوبانگێکی بە میللەتی کورد و ئوممەتی ئیسلام بەخشیوە، کە هیچ پیشە و ناونیشان و چین و توێژێک نەیتوانیوە مللانێی لەگەڵدا بکات، مەلای کورد لە ڕێی (مەلای جزیری و خانی)یەوە یەکەمین دەقی ئەدەبیی کرمانجیی نووسیوەتەوە و کوردیان کردووەتە خاوەنی ئەدەبی نووسراو، نالی یەکەمین کەسە شیعری بە کوردی نووسی، کە کورد دەکاتە خاوەنی شیعری خۆماڵی.

ئەو خەرمانە لە ئەدەبیات و مەعریفەی کوردی کە مەلا شاعیرەکانی کورد وەک مەولانا و نالی و مەولەوی و مەحوی و بێخود و سەدانی دیکە سەریەکیان ناوە، بەسە بۆ ئەوەی ڕاستی و درووستیی خزمەتی بێوێنەی مەلای کورد بسەلمێنێت.

لە بواری مەعریفەی ئایینیشدا لە ئیبن سەلاح و ئیبن خەلەکان و باقلانی و موسەنیف)ەوە بگرە تا مەولانا و بێتووشی و ئیبن حاج و عەللامەی نۆدشی و پێنجوێنی و مامۆستا باقر و مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و هەزارانی دی، مەلای کورد بە هەزاران توحفە و باخ و گوڵزاری زانست و مەعریفەی خستووەتە پاڵ باخ و باخاتی بیر و فیقە و علوومی ئوممەتی ئیسلام، کە تا دونیا دونیایە شانازی پێوە دەکرێت.

لە بواری ڕێنموونی ئایینی و ئەخلاقی و ڕێبەرایەتیی کۆمەڵایەتیشدا، مەلای کورد پارێزەرێکی سەرەکیی کەسایەتیی ئیسلامی و بنیاتنەری مەوسووعەی پەیڕەوی کۆمەڵگەیەکی شیرازە نەبچڕاو و ئابڕوومەندی مرۆییە، کە بێ هیچ تەکلیف و ئیمتیازێک خۆبەخشانە وەک ئەرکێکی بەرپرسیارانەی دینی و ئەخلاقی و نیشتمانی و مرۆیی، خۆی پێوە پابەند کردووە.

ئەو خزمەت و هەڵوێستەش کە مەلای کورد لەپاڵ چەرمەسەری و تاڵی و شیرینیی قۆناغەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی میللەتەکەیدا کردوویەتی و نواندوویەتی، هیچی لە هەوڵە پیرۆزەکانی دیکەی پێناو ئایین و ژیانی دونیا و قیامەتی خەڵک کەمتر نییە و نەبووە.

مەلای کورد هەمیشە لە سەنگەری گەل و بەرخۆدانی میللەتەکەیدا قوربانیی بە ژیان و ماڵی خۆی داوە و، لەسەر بەردێک و بە نانە ڕەقێک توانیویەتی لەپاڵ خەڵکدا ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، کە وەک ئاشکرایە ئەرکی مەلایەتی لە هەموو بوارەکانی ژیانی گەل و خەڵکەکەیدا ئەرکی شەوانەڕۆژی و هەمە لایەنەی بێوچانە، بە شێوەیەک کە ئەگەر مەلای کورد لە شوێنێک، یان لە ڕووداو و کاتێکدا بە ناچاری و بێ ویستی خۆی ئامادەیی نەبووبێت، خەڵک وەک ئەو کاروانەیان لێ هاتووە کە لە بیابانێکی نادیار و چۆڵگەیەکی قاقڕدا دەلیل و شارەزاکەیان لێ بزر دەبێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 428 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-08-2022 (2 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 14-12-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-12-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 25-12-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 428 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,050
وێنە 106,473
پەرتوک PDF 19,319
فایلێن پەیوەندیدار 97,302
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.359 چرکە!