پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فەتحوڵڵا گولەن ئەو تارماییە ترسناکەی لەڕێگەی ئایینەوە وڵاتێکی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆی
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
فەتحوڵڵا گولەن ئەو تارماییە ترسناکەی لەڕێگەی ئایینەوە وڵاتێکی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆی
کورتەباس

فەتحوڵڵا گولەن ئەو تارماییە ترسناکەی لەڕێگەی ئایینەوە وڵاتێکی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆی
کورتەباس

$فەتحوڵڵا گولەن ئەو تارماییە ترسناکەی لەڕێگەی ئایینەوە وڵاتێکی خستوەتە ژێر ڕکێفی خۆی$
نووسینی: کارزان گلی
تەنیا بەخۆی و جانتایەکەوە کەهەندێک جلی ژێرەوە و قەمسەڵەیەکی کۆنەی تێدابوو، هاتە ناو مزگەوتێکی ئەرزروم و گوتی شوێنم نییە و دەمەوێت لێرە بخەوم. ئەو خۆی وەکو پیاوێکی ئایینی ناساند و هەروایش بوو، چونکە شارەزاییەکی باشی لە ئاییندا هەبو و نەرم و نیانییەکەشی زیاتر سەرنجی دەوروبەری بۆ لای خۆی ڕادەکیشا. ئەم پیاوە ئایینییە ناوی فەتحوڵڵا گولەن بوو.
ڕۆژێک وتارخوێنی مزگەوتەکەی ئەرزروم گیان لە دەست دەدات، بۆیە ئەمە دەبێتە هەلێک بۆ گولەن تا جێگەی بگرێتەوە و ببێت بە وتارخوێنی ئەو مزگەوتە و توانی لە ڕێگەی ئایین و ئایەت و حەدیسەکانی پێغەمبەری ئیسلامەوە زۆرترین گەنج لە دەوری خۆی بکاتەوە. پاشان پلانا دانا تا ناوبانگی خۆی لە هەمو تورکیا بڵاوبکاتەوە.
نورەدین کە ماوەی 30 ساڵ هاوتای گولەن بوە و لە ساڵی 1998 لێی جیابوەوە، لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی تورکی دەیگوت ئەو لە ڕێگەی ئایینەوە هەمومانی هەڵخەڵەتاند، من دوای 30 ساڵ بۆم دەرکەوت ئەو شەبەکەیەکی مافیای درووست کردووە و، دەستی وەرداوەتە ناو هەمو دام و دەزگاکان حکومەتەوە. ئەو دەیگوت ئێمە بە جۆرێک شەیدای وتار و نووسینەکانی گولەن بوین، پزیشکمان تێدابوە، دەرپێی ژێرەوەی گولەنی دزیوە و بۆنی کردووە و گوتویەتی شیفایە بۆ نەخۆشی. هەبوە ئەو کەوچکەی گولەنی بردووە کە نانی پێ دەخوات.
گولەن لە ساڵی 1971ەوە لە تورکیا وەکو پیاوێکی ئایینی ناوبانگی دەرکردووە، تاوەکو ئێستا 70 پەڕتووکی نووسیوە کە هەموی ئایینین. ئەو لەسەر ڕێبازی (سەید نورسی) ڕۆیشتوە، وەلێ هیچ کاتێک نەیگوتوە من سەرسامم بە نورسی، بەڵام بەردەوام بە نورییەکان ناوی بزووتنەوەی خزمەت دەهێنن.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سایتی (جەزیرە)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، گولەن بەردەوام خۆی پێ محەمەدی بوە و گوتویەتی من محەمەدی مەهدیم و خودا منی ناردوەتە خوارەوە بۆ ئەوەی دەجالەکان لەناو ببەم، نورەدینیش نەیشاردەوە کە چەندین جار گولەن خۆی وەکو محەمەدی مەهدی ناساندوە. پرسیار ئەوەیە ئەگەر گولەن محەمەدی مەهدی بێت ئەی کێ دەجالەکەیە تا بیکوژێت؟ هەندێک پێیان وایە دەجالەکە لە لای گولەن، ڕەجەب تەییب ئەردۆگان بوە.
گولەن و بزووتنەوەکەی هیچ کاتێک نەیانویستوە لە ئیخوانەکانەوە نزیک ببنەوە، بەڵکوو ئەوان بەردەوام ویستویانە ببنەوە بە جێگیرەوەی ئیخوانەکان و وەکو بزووتنەوەیەکی ئایینی مینانڕۆ خۆیان ناساندوە. بۆ نموونە هەمو ئەو سەرۆک وەزیرانەی پێشوتری تورکیا ترساون گولەن کودەتایان بەسەردا بکات و دەستوری تورکیا لە سیکولاریزمەوە بۆ ئایینی بگۆڕێت، بەڵام گولەن بەردەوام گوتویەتی من داکۆکی لە سیکلاریزم دەکەم. بولەنت ئەجەویت سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا، دەڵێت گولەن هەمیشە گوتویەتی نابمە مەترسی بۆ سەر سیستەمی سیکولاریزم لە تورکیا.
سەردەمی زێڕنی گولەن لە دوای کودەتایەکەی 1980ی تورکیا دەستی پێکرد، ئەو بە هەمو توانای خۆیەوە پشتگیری لە کودەتایەکە کرد کە بە سەرۆکایەتی کەنای ئێڤرەن ئەنجام درا. گولەن لە ڕێگەی گۆڤاری (سزنتی)ەوە کە سەر بە بزووتنەوەکەی ئەوان بوە بەسەر و شانی کودەتایەکەی هەڵدەدا و شەرعییەتی داپێی، لە کاتێکدا لەو کودەتایەدا سەدان گەنجی کورد و تورکی بێتاوان کوژران و زیندانی کرا، کەچی گولەن بە وشەیەکیش ڕەخنەی لە ئێڤرەن نەگرت.
گولەن لە دوای 1985 ئیدی پیلانە گەورەکەی جێبەجێ کرد بە کردنەوەی قوتابخانە و پێگەیاندنی خەڵک و پاشان بۆ مەرامی خۆی بە کاری دەهێنان. ئەو توانی بە سەدان قوتابخانە بکاتەوە و هەزاران قوتابی پێ بگەیەنێت کە هەمویان بەیعەتیان بە گولەن دابو. جگە لەوەی لە هەمو سێکتەرەکانی دەوڵەت پیاوی خۆی دانابو تا ئەو قوتابییانەی خوێندن تەواو دەکەن ئەو کەسانەی خۆی کارئاسانییان بۆ بکەن بۆ دامەزراندن. بۆ نموونە تەنیا لەناو سوپای تورکیا 13 هەزار ئەفسەر بەیعەتیان بە گولەن دابو. لەناو حکومەتەکانی تورکیا چەندین وەزیر سەر بە گولەن بونە و لە ژێرەوە کاریان بۆی کردووە. ئەو توانی دەست وەربداتە ناو دادگاکان و سەدان دۆسییە بجولێنێت و سەدان کەسی تاوانباریش بە بێتاوان دەربخات، ئەمەیش ئەو دادوەرانە ئەنجامیان دا کە بەیعەتیان بە گولەن دابو.
گولەن ئەگەرچی خۆی پێ پیاوێکی ئایینی و لە خوا ترسە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەردۆگان و ئێران و وڵاتانی عەرەبی بە وشەیەکیش ڕەخنەی لە وڵاتی ئیسرائیل نەگرتوە بەوەی بۆچی ئەو کوشتن و کوشتارییە بەرانبەر بە فەلەستین دەکات. ئەو بە هیچ شێوەیەک هیچ هەڵوێستێکی نەبوە بەرانبەر بەو تاوانە گەورانەی سەدام حسێنی دکتاتۆر و حکومەتە فاشیتەکانی تورکیا بەرانبەر بە کورد کردویانە، تەنانەت لە کاتی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانیش لەسەر دەستی گروپی تیرۆرستی داعشەوە، گولەن هیچ هەڵوێستێکی نەبوە. هەندێک لە نووسەرانی تورکیا چەند بەڵگەیەکیان خستوەتە ڕو بەوەی زۆربەی پەڕتووکەکانی گولەن لە لایەن ئیسرائیلەوە سپۆنسەر دەکرێن.
فەتحوڵڵا گولەن ئەو پیاوە ئایینییەی کە دوای کودەتا شکستخواردوەکەی 15ی تەموزی تورکیا، حکومەتی تورکیا لە 4 دۆسیەی تایبەتدا کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای ناردوە داوا دەکات گولەنی ڕادەست بکەنەوە، چونکە ئەویان پێ نەخشە داڕیژەری کودەتایەکەیە.
گولەن لە دوای ئەوەی نێوانی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆگاندا تێک چو، ئیدی هەوڵی بەرپاکردنی کودەتایەکی سپیدا بەسەر حکومەتەکەی ئاکپارتی، کە سەرەتا لە 17_12_2013 بەڵگەی 4 وەزیری حکومەتەکەی ئاک پارتی بڵاوکردەوە کە تێوەگلابون لە گەندەڵییەکی گەورە لەگەڵ سەرمایەداری بەناوبانگی تورکیا و بە ڕەگەز ئیرانی ڕەزا زەرراب.
ئەمە جگە لەوەی چەندین گەندەڵی لەسەر بیلالی کوڕی ئەردۆگان بڵاوکردەوە، بەوەی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەردۆگان بە بیلال دەڵێت ئەو سەدان ملیۆن دۆلارەی لە ماڵەوەیە بیشارەوە و چەندان گوتەی دیکە کە پەیوەندی بە پارەوە هەبوە بە تۆماری دەنگی لە یوتوب بڵاوکرایەوە. بەڵام ئەردۆگان زو فریای خۆی کەوت و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و، گوتی دەستی گولەنی لە پشتە بۆ لە کارلادانی من. هەر دوای 2 هەفتە ئەردۆگان سایتی یوتوب و تویتەری بە فەڕمی داخست و گوتی بۆ سوکایەتی من بە کاردەهێنرێت.
ئەوکات ئۆپۆزسیۆنی تورکیا پشتی ئەو کودەتا سپیەی گولەنیان گرت بەسەر ئەردۆگانەوە، چونکە تورکیا لە سەروبەندی هەڵبژاردنی شارەوانیدا بو و دەیانویست سودی لێوەربگرن بۆ ڕاکێشانی دەنگی خەڵک.
ئەردۆگان هەستی بەوە کرد کە گولەن لەناو دامو دەزگاکانی حکومەت و میت و فەرماندەی گشتی هێزەکانی وشکانی و ئاسمانیدا دەوڵەتێکی لەناو دەوڵدا درووست کردووە، بەڵام نەیدەزانی کەسەکان کێن و خەریکی چین.
گولەن لە ولایەتی پەنسیلڤانیاوە لە ئەمەریکا بۆ یەکجاریش ڕاستەوخۆ هیچ وتەیەکی دژی ئەردۆگان نەداوە، تەنیا ئەردۆگان لە هەمو وتارەکانیدا ڕەخنەی لێدەگرت و بە تیرۆرست ناوی دەبرد. هەروەها داوای لە ئەمەریکا کردووە کە گولەنی ڕادەست بکەنەوە. ئەمەیش دەریدەخات کە ئەردۆگان بەردەوام ترسی هەبوە بەوەی گولەن کودەتای بەسەرەوە بکات.
ئایا ئەمەریکا گولەن ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە؟
گولەن بە لای ئەمەریکاوە کەسایەتییەکی زۆر گرنگە، بۆیە بە ئاسانی ڕادەستی ئەردۆگان ناکرێت. ئەگەرچی دوای کودەتا شکستخواردوەکەی 15ی تەموز، تورکیا لە ڕێگەی وەزارەتی دادەوە بە فەڕمی داوای ڕادەستکردنی گولەنی کردووە، بەڵام ئەستەمە ئەمەریکا بە بەڵێ پێشوازی لەو داخوازییەی تورکیا بکات.
ماڵکەی گولەن لە پەنسیلڤانیا لە لایەن CIA ئەمەریکاوە پارێزگاری لێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەک ڕوبەروی کوشت نەبێتەوە. ئەمەیش بە ئاشکرا دەیارە کە گولەن بەلای ئەمەریکاوە کەسایەتییەکی گرنگە. نابێت ئەوەشمان بیر بچێت کە بە سەدان قوتابخانەی لە ئەمەریکا کردووەتەوە و لە هەر وڵاتێکی دنیایش قوتابخانەی کردبێتەوە ئەمەریکا پاڵپشتی بوە.
بۆ نموونە هەر سەرمایەدارێکی ئاسایی ڕو لە هەر وڵاتێک بکات و 20 ملیۆن دۆلاری پێبێت و بڵێت من دەمەوێت قوتابخانەیەک بکەمەوە ئایا ئەو وڵاتە ڕێگەی پێدەدات؟ بێگومان نەخێر، ئەی بۆچی گولەن لە زیاتر لە 50 وڵاتی دنیا قوتابخانەی کردووەتەوە و دەوڵەتەکان ڕێگەیان پێداوە؟ دیارە هێزیکی گەورەی لە پشتەوەیە.
بە ملیۆنان دۆلاری بەخشیوەتە ئەمەریکا
لە پروپاگندەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا لە سەردەمی بیل کلینتۆندا تاوەکو ئێستایش کە هیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، گولەن بە ملیۆنان دۆلاری بۆ پرۆپاگندەی هەڵبژاردن بەخشیوەتەوە پارتی دیموکراتەکان. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی خەبەر تورک، گولەن لە 2 مانگی ڕابردودا بە ملیۆنان دۆلاری بەخشیوەتە هیلاری کلینتۆن بۆ ئەوەی لە پروپاگندەی هەڵبژاردندا بە کاری بهێنێت.
حکومەتی تورکیا باش دەزانێت کە گولەن پاروییەکی ئەوەندە ئاسان نییە قوت بدرێت، بەڵکوو بۆ قوتدانی ئەو پاروە پێویستە باجی زۆر بدات کە تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەمەریکا بەرانبەر بە گولەن چی داوایەکی لە تورکیا هەیە.
ئۆجەلان و گولەن وەکو کارتی فشار دژی تورکیا
ئەمەریکا بۆ ماوەیەکی زۆر عەبدوڵڵا ئۆجەلانی بە کارهێنا وەکو کارتی فشار بەرانبەر بە تورکیا، تا لە ساڵی 1999 کە تاوەکو ئێستایش نازانرێت بەرانبەر بە چی ئۆجەلانی ڕادەستی تورکیا کردەوە، بۆیە دور نییە گولەنیش لە لایەن ئەمەریکاوە مامەڵەی پێوە بکرێت.
ئەمەریکا هەر کاتێک بیویستایە ئامانجەکانی خۆی لە تورکیا بپێکێت و تورکیا بە کاربهێنێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆجەلانی وەکو کارتی فشار بە کاردەهێنا. ئەوکاتیش چەندین شڕۆڤەکاری سیاسی عەرەبی و تورک دەیانگوت ئەمەریکا هەرگیز ئۆجەلان ڕادەستی تورکیا ناکەتەوە، کە ڕێک پێچەوانەکەی دەرچو.
ئەمەریکا بۆ بەرژوەندی خۆی ئامادەیە قوربانی بە هەر نەتەوە و وڵاتێک بدات، کە ئەمەیش شتێک نییە شاردبێتییەوە و بەردەوام میدیاکانی ئەو وڵاتە و نووسەرەکانیان باسی ئەو لایەنانەیان کردووە، بۆیە هەرکاتێک کاری بە گولەن نەما و ڕادەستکردنەوەی سودی بۆ ئەمەریکا هەبو، وەکو دیارییەک پێشکەشی ئەردۆگانی دەکات.
تورکیایش کارتی فشاری هەیە بەرانبەر بە ئەمەریکا بە کاری بهێنێت، لە کاتێکدا ئەگەر گولەنی ڕادەست نەکاتەوە، بۆ نموونە هەمو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمەریکا دژی داعش لە بنکەی ئینجەرلیکەوە لە ئەدەناوە ئەنجام دەدرێت، بۆیە ئەگەر تورکیا دەرگای ئینجەرلیک بە ڕوی ئەمەریکادا دابخات، ئەمەریکا ملیۆنان دۆلار زیانی بەر دەکەوێت.
دوای ئاسایی بونەوەی پەیوەندی نێوان تورکیا و ڕوسیایش کاتێک وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو گوتی بنکەی ئەنجەلیک بە ڕوی ڕوسیادا دەکەینەوە، ئەمە پەیامێک بو بۆ ئەمەریکا بەوەی هەرکاتێک بمەوێت ئینجەرلیکت بە ڕودا دادەخەم، چونکە ڕوسیا و ئەمەریکا لەناوچەکەدا شەڕێ بەهێزکردنی پێگەی خۆیان دەکەن.
ئێستا گەڕاندنەوەی گولەن لە لایەن ئەمەریکاوە بۆ تورکیا بابەتی گەرم و گوڕی میدیاکانی تورکیایە، بەڵام وای بۆ ناچم ئەمەریکا گولەن ڕادەستی تورکیا بکاتەوە، تا ئەوکاتەی دەگاتە بڕوای ئەوەی ڕادەستکردنەوەی گولەن سودی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 248 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 16-11-2016
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-11-2016 (8 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 27-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 28-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 248 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
صوفی و سەیدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
فۆڵدەر
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) - زمان - شێوەزار - ک. باکوور بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) - بەلاڤکەر - گۆڤار ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - کفری ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - گرتیخانە - نوگرە سەلمان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.219 چرکە!