پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,866
وێنە 106,275
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لیۆن ترۆتسکی و تیۆری شۆڕشی بەردەوام
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لیۆن ترۆتسکی و تیۆری شۆڕشی بەردەوام
کورتەباس

لیۆن ترۆتسکی و تیۆری شۆڕشی بەردەوام
کورتەباس

$لیۆن ترۆتسکی و تیۆری شۆڕشی بەردەوام$
نووسینی: ئاسۆس ساڵح
لیۆن ترۆتسکی یەکێکە لە فیگۆرە شۆڕشگێڕەکانی سەتەی ڕابردوو، لەپاڵ “لینین”دا وەک سیمبولێکی شۆڕشگێڕیی بۆ مارکسیست و هێزە چەپ و شۆڕشگێڕەکاندا ماوەتەوە. بە پێچەوانەی هەموو سەرکردەکانی تری یەکێتی سۆڤیەت بەتایبەتیش جۆزێف ستالین، ترۆتسکی خۆشەویستر و جێگەی بایەخترە لەلای چەپەکان. ئێستا ڕێکخراو و بزووتنەوە چەپەکان، کرێکار و زەحمەتکێشان بۆ هزر و تێڕامانەکانی ترۆتسکی دەگەڕێنەوە لەمەڕ شۆڕش و سۆسیالیزم. ئەم شۆڕشگێرە مارکسیستە لە هەرە سەرکردە بەرجەستەکانی سەتەی بیستەم بوو، جگە لەوەی گوتاربێژ و بیرمەند بوو لە مەیدانی تیۆریی و پراکتیکییشدا ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە، وەک سەرکردە و ڕێکخەری بنچینەیی شۆڕشی ئۆکتۆبەر 1917 دادەندرێت. هەروەها، ئەندازیاری ڕکخستن و سەرکەوتنی سوپای سوورە لە جەنگی ناوخۆدا.
لیۆن ترۆتسکی، ناوە ڕاستەقینەکەی ”لیڤ داڤیدۆڤیچ بڕۆنیشتاین”ە لە سالی 1879 لە دایکبووە. شەست و یەک ساڵی تەمەنی لە دەربەدەریی و شۆڕشگێریی بەڕێکرد. ”ترۆتسکی زۆر بە توندی دژایەتی ستالینی دەکرد بە گۆڕهەڵکەنی شۆڕشی ناوزەد دەکرد. هەر بۆیە ترۆتسکی لە ڕوسیا دوورخرایەوە. لە پاش ئەوەی بۆ چەند وڵات دەربەدەر کرا، لە کۆتاییدا لە وڵاتی مەکسیک لە ساڵی 1940 لەلاین دەزگا سیخوییەکانی ستالینەوە تیرۆرکرا.” (مایک گۆنزالێس – ئیسەم کۆنار، 2016؛ ل88) هزر و تێڕامانەکانی ترۆتسکی بۆ ئەمڕۆ گرینگی زۆری هەیە، بەتایبەت تیۆری ”شۆڕشی بەردەوام”، تیۆرێکی درەوشاوە و جێگەی بایەخە بۆ گروپ و ڕەوتە شۆڕشگێرەکان بەتایبەتتر بۆ وڵاتە تازەپێگەیشتووەکان، کە زۆر جار ئەو وڵاتانە بە جیهانی سێیەم ناو دەبرێن.
لە بارەی مانای شۆڕشەوە ترۆتسکی دەڵێت: ”شۆڕش واتا گۆڕینی سیستەمی کۆمەڵایەتیی. (شۆڕش) دەسهەڵات لە چینێکەوە کە خۆی لەناوبردووە دەگوازێتەوە بۆ چینێکی دیکە کە ڕووی لە سەرهەڵدان و دەرکەوتنە. ڕاپەڕینی چەکدارانە توندترین و قەیراناویترین ساتە لە خەباتی دوو چیندا بۆ دەستوەرگرتنی دەسهەڵات. ڕاپەڕینی چەکدارانە تەنیا کاتێک دەتوانێت بگات بە سەرکەوتنی ڕاستەقینەیی شۆڕش و سیستەممێکی نوێ دابمەزرێنیت، کە لە لایەن چینێکی پێشکەوتنخوازەوە ڕابەرایەتی بکرێت. ئەو چینەی بتوانێت زۆرینەی گەورەی خەڵک لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.” (لیۆن ترۆتسکی، 2018؛ ل14) ئەمە تێگەیشتنی ترۆتسکییە لە مەڕ مانای شۆڕش کە پێی وایە شۆڕش دەبێت ڕادیکاڵانە بێت و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە کۆمەڵگە بکات، ئەمەش تەنیا بە چینێک دەکرێت کە توانای لە خۆگرتنی زۆرینەی خەڵکی هەبێت، بە پێیتێگەیشتنی ئەو تەنیا چینی کرێکار دەتوانێت ئەم سەرکرداییەتیی و پێشڕەویییە بۆ گۆڕانکاری ڕاستەقینە بکات. بەڵام شۆڕش پێویستە بەردەوام بێت و نەوەستێت، ئەگینا دژەشۆڕش بەرهەم دێت و کۆمەڵگە بەرەو دواوە دەباتەوە. هەروەک تۆتسکی دەڵێت: ”هەمیشە شۆڕشگێڕەکان لە مێژوودا دژە-شۆڕش بەدوای خۆیاندا دەهێنن. هەمیشە دژە-شۆڕشەکانیش کۆمەڵگە دەگەڕێننەوە بۆ دواوە، بەڵام نەک هێندە بۆ دواوە کە خاڵی دەستپێکی شۆڕشەکە بووە.” (ئالان ودس – ڕۆب سیوێڵ، 2015؛ ل53) لێڕەدا ترۆتسکی مەبەستییەتی بڵێت کە بەردەوامیدان بەشۆڕش تایبەتمەندێکی سەرەکی شۆڕشە بۆ سەرکەوتن، بۆ ئەوەی دژە شۆڕشگێرەکان درووست نەبن دەبێت ڕێگریی لە دەسهەڵاتی بیۆکراتیی بکرێت و هێز و دەسهەڵات لە لایەن کەمینەیەکەوە بەڕێوە نەبرێت تاوەکوو سەر نەکێشت بۆ دیکتاتۆرییەتی کەمینەیەکی دەستهەڵاتدار بەسەر زۆرینەی خەڵک، هەروەک ستالین کردی و دەسهەڵاتی خۆی بەسەر حیزب و چینی کرێکار و یەکێتی سۆڤیەتدا چەسپاند. هەر ئەمەش وایکرد ترۆتسکی دژی ستالینیزم بوەستێتەوە، چونکە ستالین بەتێڕامانێکی جیاوازەوە لە مەسەلەی شۆڕشی دەڕوانی و ڕوسیای لە دەوڵەتی کرێکارییەوە گۆڕی بۆ سەرمایەداریی دەوڵەتیی، سۆسیالیزمی تاک وڵاتیی چەسپاند.
تیۆری شۆڕشی بەردەوام لەلایەن ترۆتسکییەوە داندراوە، کە ململانێی ئایدۆلۆژیی و چینایەتیی گەیشتبووە ئەوپەڕی خۆی، ترۆتسکی ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕێگەی شۆڕشی بەردەوام ئەو وڵاتانەی لە گەشەی خۆیان دواکەوتوون، یاخود لە ژێر چەپۆکی کۆڵۆنیاڵ و ئیمپریالیزمدان دەتوانن بگەن بە سۆسیالیزم و کرێکاران پێشڕەویی بکەن بۆ سەرخستنی شۆڕش لەم وڵاتانەدا. ئەو پێیوا بوو ”جوتیاران بەهۆی پەرتەوازەییانەوە، بەهۆی دواکەوتوویی سیاسییانەوە، بەتایبەت پارادۆکسییە ناوەکییە قوڵەکانیانەوە، کە لەنێو چوارچێوەی سیستەمی سەرمایەداریدا محاڵە چارەسەر بکرێت، تەنیا دەتوان چەند لێدانێکی بەهێز لە پشتە سەری ڕژێم بدەن وەک ڕاپەڕینە خۆڕسکەکانی ناوچە گوندنشینەکان لەلایەکەوە، لە لایەکی دیکەوە درووستکردنی ناڕەزایەتیی و بێزاریی لە ناو سوپادا” (ئەلێکس کالینیکۆس 2016؛ ل16) هەروەها لە پەڕتووکی ”بەرگریکردن لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر” لە بارەی تیۆری شۆڕشی بەردەوام و شۆڕشی ڕووسا دەڵیت: ”بەم جۆرە مەتەڵی ڕاپەرینی پرۆلیتاریی لە وڵاتێکدا کە لە ڕوانگەی مێژووییەوە دواکەوتووە، خێمەی ناڕوونیی خۆی دەدڕێنێت. مارکسیستە شۆڕشگێرەکان بۆ ماوەیەکی زۆر پێش ڕووداوەکان پێشبینیی پێشرەوایەتیی شۆڕش و ڕۆلی مێژوویی پرۆلیتاریای لاوی ڕوسییان کردبوو. ڕەنگە بتوانم ئەو دەربڕینەی لە نووسینەکەی ساڵی 1905 ی خۆمدا (مەبەست پەڕتووکی ئاسۆکان و دەرەنجامەکانە) باسم کردووە، لێرەدا دووبارەی بکەمەوە: ”لە وڵاتێکدا کە لە ڕوانگەی ئابوورییەوە دواکەوتووە، پرۆلیتاریا دەتوانێت زووتر لە وڵاتێکی سەرمایەداریی پێشکەوتوو بگاتە دەسەڵات”…” (لیۆن ترۆتسکی، 2018؛ ل41-42) هەرەرها، ترۆتسکی لە وتارێکیدا بەناوی ”شۆڕشی بەردەوام چییە؟” ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر تیۆرەکەی دەدات و دەنووسێت: ” مانای بیرۆکەی شۆڕشی بەردەوام بۆ ئەو وڵاتانەی کە گەشەی بۆرژوازیەت تیایاندا دواکەوتوه، بە تایبەت کۆلۆنیال و نیمچە کۆلۆنیالەکان چارەسەری ڕاستەقینە و تەواو بۆ مەهامە دیموکراتییەکان و مەهامی ڕزگاری نەتەوایەتی تیایدا ناتوانرێ بێتە دی تەنیا بە دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا نەبێت، کەوا پێشرەوایەتی گەلی ژێردەست دەکات، وەبە شێوەیەکی تایبەت جەماوەرە جوتیاریەکەی.” (لیۆن ترۆتسکی، 2019)
مارکسیستی شۆڕشگێر ”تۆنی کلیف” توخمە سەرەکییەکانی تیۆری ”شۆڕشی بەردەوام”ی لیۆن ترۆتسکی لە شەش خاڵدا کۆکردووەتەوە کە ئەمانەن:
”1/ بۆرژوازییەک دوای شۆڕش دێتە گۆڕەپانەکەوە کە بەشێوەیەکی ڕیشەیی جیاوازە لەگەڵ پێشووی خۆیدا و لە ڕووی پێشکەوتنەوە دوو سەدە لە پێشترە. بەڵام بێ توانایە لە خستنە ڕووی چارەسەرێکی ڕیشەدار و دیموکراتی و شۆڕشگێڕانە بۆ ئەو زولم و ستەمەی دەرەبەگایەتی و ئیمپریالیزم ناویانەتەوە. بێ توانایە لە بارەی تێکشکاندنی سەرتاپای ڕژێمی دەرەبەگایەتی و بەدیهێنانی سەربەخۆییەکی نیشتمانی ڕاستەقینە و بەرپاکردنی دیموکراتیەتێکی سیاسی. ئەوان لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا بن یاخود لە وڵاتە دواکەوتووەکاندا بە شۆڕشگێڕ لە قەڵەم دراون، بەڵام بە شێوەیەکی ڕەها هێزێکی خۆپارێزن.
2/ ئەرکی سەرەکی بینینی ڕۆڵی شۆڕشگێرانە دەکەوێتە ئەستۆی پڕۆلیتاریاوە، هەرچەندە ئەو ئەو پرۆلیتاریایە لاو بێت یاخود ژمارەکەی کەم بێت.
3/ جووتیاران لەبەر ئەوەی ناتوانن کرداری سەربەخۆ بنوێنن بە ناچاری دوای ئەو بزووتنەوانە دەکەون کە لە شارەکاندا سەرهەڵدەدەن و لە بەر ئەوە پێویستە پەیوەست بن بە ڕابەرایەتی پڕۆلیتاریای پیشەسازییەوە.
4/ چارەسەرە بنەڕەتییەکانی مەسەلەی وەک: چاکسازی زەوی، نیشتمان و کۆتایهێنان بە ئەو کۆت و بەندە کۆمەڵایەتی و دەروونیانەی – کە ڕێگری لە پێشکەوتنی ئابووری دەکەن، بەناچاری پێویستی تێپەڕاندنی سنوورەکانی خاوەندارێی تایبەتی بۆرژوازی دێنێە ئاراوە. شۆڕشی دیموکراتی بەرەبەرە گەشە دەکات بەرەو شۆڕشێکی سۆسیالیستی. بەمەش دەبێتە شۆڕشێکی بەردەوام.
5/ تەواو کردنی شۆڕشی سۆسیالیستی “کە هەرگیز لە سنوورەکانی نیشتمانێکدا نایەتەدی و بەمەش شۆڕشی سۆسیالیستی لە ئاستێکی تازە و فراوانتری وشەکەدا دەبێتە شۆڕێکی بەردەوام و تەنیا بە سەرکەوتنی یەکجارەکی و بەدیهێنانی کۆمەڵگەیەکی نوێ لە سەرتاسەری زەمیندا بەکامڵبوونی خۆی دەگات”. ئەوپەڕی دواکەووتویی و بیرتەسکی یە هەوڵ بدرێت “سۆسیالیزم لە یەک وڵات” بهێنرێتە دی.
6/ لە کۆتاییدا، شۆڕشی وڵاتە دواکەوتووەکان دەبێتە هۆی بەگوڕخستنی شۆڕش لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا.” (تۆنی کلێف، 2019)
ئەمەی سەرەوە کورتەیەک بوو لە سەر ترۆتسکی و تیۆری شۆشی بەردەوام، ئەوەی ماوەتەوە بڵێین ئەوەیە، ترۆتسکی وەک سیمبول و زەرورەتێکی شۆڕشگێریییە بۆ چینی چەوساوەی کرێکاران و ڕەنجدەران، لە سەتەی بیست و یەکدا کە جیهانگیریی نیولیبرالیزم تەنگی بە زۆربەی گەلان و چینی چەوساوە هەڵچنیوە شۆڕش وەک زەروورەت خۆی نیشان دەدات زۆربەی ئەو وڵاتانەی بە جیهانی سێیەم ناو دەبرێن هەموو ڕۆژێک تارمایی شۆڕش خۆی نیشانی کاپیتالیزم و بۆرژوازیی دەدات، ئێڕاق و کوردستانیش بەدەرنین لەو وڵاتانەی کە ناڕەزاییەتیی و خۆپیشاندانی جەماوەریی تێیدا غیاب نییە، بۆیە گەڕانەوە بۆ تیۆری شۆڕشی بەردەوام گرینگە بۆ ئەوەی تێبگەین ئەم جۆرە کۆمەڵگەیانەش دەتوانن بە پێشڕەوایەتیی چینی پرۆلیتاریا بگەن بە سۆسیالیزم. بەڵام بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پێوستی بە خۆرێکخستنی چینی کرێکارە، هەروەک ترۆتسکی دەڵیت: ”بەبێ ڕێنمایی ڕێکخراوێک وزەی جەماوەر بە با دەچێت.” تێڕاونینی ئەو بەرانبەر حیزبی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیست جیاوازە و بڕوای تەواوی بە حیزبێکی شۆڕشگێر هەیە کە بتوانێت چینی کرێکاران بگەیێنێتە دەسهەڵات. لە بارەی گرتنە دەستی دەسهەڵاتیش لە لایەن پرۆلیتاریاوە دەڵیت: ”دکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا کە دەسەڵاتی گرتە دەست وەک هێزێکی سەرکردایەتی شۆڕشی دیموکراتی، بە دڵنیاییەوە بە شێوەیەکی سەرەکی و خێرا ڕووبەرووی هەندێ تێکشکاندنی قووڵ دەبێتەوە لە یاسای خاوەندارێتی بۆرژوازی، شۆڕشی دیموکراتی، لە کاتی گەشەکردنیدا ڕاستەوخۆ دەگۆرێت بۆ شۆڕشێکی سۆسیالیستی و پاشان دەبێتە شۆڕشێکی بەردەوام.” (لیۆن ترۆتسکی، 2019) بەپێی ئەم تێگەیشتنە بە گرتنە دەستی دەسهەڵای لەلایەن پرۆلیتاریاوە، شۆڕش کۆتایی نایەت بەڵکوو واڵای دەکات و بەردەوامیی پێدەدات، تاوەکوو بپەڕێتەوە بۆ وڵاتانیدیکەش و لە دەوڵەتێک و نەتەوەک نەوەستێت، چونکە دەوڵەت نەتەوە بەدەر لەوە کێشەی زۆری چەوسانەوەی هەیە داهێنەرەکەشی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریییە، ئەگەر بێت و نەشپەڕێتەوە بۆ وڵاتانی تر سۆسیالیزم لە تاکە وڵاتێک تووشی تەگەر و بەربەستی زۆر دەبێتەوە. هەر بۆیە دەبێیت شۆڕش بەدەوام بێت و لە شوێنێک قەتیس نەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 304 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم- 15-07-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-07-2021 (3 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 25-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 304 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,866
وێنە 106,275
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!