پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چۆن لە ڕاستی ڕوداوەکەی فەرەنسا و خۆمان تێ بگەین
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چۆن لە ڕاستی ڕوداوەکەی فەرەنسا و خۆمان تێ بگەین
کورتەباس

چۆن لە ڕاستی ڕوداوەکەی فەرەنسا و خۆمان تێ بگەین
کورتەباس

$چۆن لە ڕاستی ڕوداوەکەی فەرەنسا و خۆمان تێ بگەین$
نووسینی: دکتۆر عەلی زەڵمی/ دکتۆرا لە کۆمەڵناسی، زانکۆی یو دەبلیو- برستڵ -ئینگلاند
من هەوڵدەدەم سەرنجەکانی خۆم لەسەر دوو تەوەر کورتکەمەوە، لەسەرەتادا بەشێکی گشتی دەبێ واتە چ ئەم ڕووداوەی کوشتنی مامۆستاکەی فەرنساو دواتر ئەو شتانەی بەدوای خۆیدا هێنا وەک پەرچە کردار، وە هەر ڕووداوگەلێکی هاوشێوەی دەگرێتەوە. دواتر، بەشێکیشی بەتایبەتی تەرخان دەکەم بە کورتی لەسەر خودی ئەو هەڵا و پەرچەکردارانەی ڕوویاندا بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژی هەینی 16 ئۆکتۆبەر کە مامۆستایەکی وانەی مێژوو و جوگرافیا سامیۆل پاتی کوژرا لەلایەن موسڵمانێکی گەنجی بە ڕەچەڵەک چیچانی تەمەن 18 ساڵ کە لە مۆسکۆ لەدایک بووە و ساڵیکە هاتوەتە فەرنسا و پەنادراوە.
کورد بۆ زۆر کێشە و ململانێی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەمیشە قسەی حازر بەدەستی هەیە و بارودۆخەکە بەجۆرێ کەوتوەتەوە کە هەرکەس بگری لەسەر هەر بابەتێ پرسیاری لێ بکەی بێ سێ و دوو وەڵامی خۆی هەیە. ئەم کێشەیە جاران هەر لەبازاڕ و چایخانەدا دەبینرا بەڵام ئێستا بەهۆی تۆڕە کۆمەڵاتیەکانەوە کە بووەتە پلاتفۆرمێک بۆ گوزارشت لەخۆکردن زۆر زیادی کردووە و هێندەی دیکە بارودۆخەکەی شێواندوە بەجۆرێ ئەستەمە جیاوازی بکرێ لەنێوان ڕەئی کەسی پسپۆر و قسەی هەلەق و مەلەق، قسەی زانست و قسەی گیرفان. بەداخەوە، ئەم کێشەیە کە بەکارهێنانی لاپەڕەکانی فەیسبووک بۆ قسەکردن لەسەر هەمووشت خۆت نەبێ، ئەمە لە حاڵەت و دوو حاڵەت دەرچووە بوە بە جۆرێک لە ستراتیژ لای تاکی کورد و کاری لەسەر دەکا کە من ناوم ناوە ستراتیژی ‘مشەخۆری’ (parasite). واتە هەروەک چۆن جۆرە مشەخۆرێک هەیە کە ژیان و گوزەرانی لەسەر لاشەی گیاندارێکی ترە و ئەم ژیانی لەسەر ئەو بەندە ئاوهاش ئەم ستراتیژە لەناو کوردا هەمیشە ژیانی خۆی بەستوەتەوە بە ئەوی دیکەوە، بە کێشەکانی ئەو، خۆشیەکانی ئەو، ململانێکانی ئەو هتد. بۆ من وەک کەسێک کە گرنگی بە کۆمەڵگەو بزاوتی کۆمەڵایەتی و مۆبیلیزەکردنی کۆمەڵگە دەدەم، ئەو هەراو هۆریایەی کەوتەوە لەسەر ئەو ڕووداوی کوشتنی مامۆستاکەی فەرەنسا لەسەر ڕووپەڕەکانی فەیسبووک بەگشتی و بوارەکانی دیکەی میدیایی دەیتایەکی بەکەڵک و زانیاری دەست یەک بوو واتە بۆ من وەک مەیدان و کێڵگەی لێکۆڵینەوە وا بوو، ئەوەی پێی دەوترێ توێژینەوەی مەیدانی.
ستراتیژی مشەخۆری یارمەتیمان دەدات لەوە تێبگەین کە بۆچی کورد وەک نەتەوەیەکی گەورە و بێ دەوڵەت وەک میللەتێکی قوربانی و مافخوراو کە ئەمە وایکردووە چ لەڕووی سیاسیەوە وچ لەرووی مرۆڤایەتیەوە خودان کێشەیەکی گەورە بێ بەجۆرێ لەمسەری دونیا بۆ ئەوسەری ئاگاداری کەیسی کوردن. بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کورد و کاراکتەرە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانی کە تەمسیلی دەکەن هەمیشە کێشەی دونیا دەکەن بەهی خۆیان بەڵام ڕادەکەن لەکێشەکەی خۆیان. تۆ سەیری مێژووی تەنها سەد ساڵ بکە بزانن بزاڤە کوردییەکان چۆن جارێ بەناوی ئیسلامەوە و جارێ بەناوی مارکسیزمەوە دێن لەبری ئەوەی لەم ئایدیۆلۆژیانە سوودمەند بن و بیخەنە خزمەتی دۆزەکەیانەوە کەچی کورد و دۆزەکەی بووەتە خزمەتکاری ئەوان؛ هەموان بیستومانە کە لەشەستەکاندا کاتێ شیوعیەت باو بوو ئەیانوت لەمۆسکۆ باران دەبارێ و لەکوردستان چەتر هەڵدەکەن و هەروەها لە نەوەدەکان کە ئیخوان پەرەی سەند ئەوترا لە میسر یەکێ بپژمێ لێرە دەکەس دەڵێن ئەلحەمدولیلا. ئەمەش دیارە جۆرێک لە ناسیۆنالیزمی کۆپیکراوی نەشاز و لەرزۆکی بەرهەمهێناوە کە خۆیشی بووە بە بار بەسەر دۆزی کوردەوە. ستراتیژی مشەخۆری ئەوەیە هەمیشە کورد لەخۆی ڕا دەکات لە سەر لاشەی ئەوی دی دەجەنگێ و دەژی، هەمیشە ئەوانی دی دەکاتە بابەتی خۆی بۆ ئەوەی وەک مادەی هۆشبەر خۆی لەبیر بچێتەوە. ئەمە بۆ من جێگای لەسەر وەستانە و دەبێ لێکۆڵینەوەی وردی لەبارەوە بکرێ هەتا ئەم نەستە دەستەجەمعیە بخوێنرێتەوە و لێی تێبگەین. ئەم چەند ڕۆژەی پێشوتر ڕووداوەکانی فەرەنسا و لێکەوتەکانی بەجوانی ئەم ستراتیژی مشەخۆریەی بۆ پیشان داین، کاتێ تاکەکانی کۆمەڵگە و پەڕڵەمانەکەی کە دەزگای تەشریعیە دابەش بوو بوون بۆ دوو بەرەبەرەی دژە فەرەنسا و بەرەی دۆستی فەرەنسا. ئەم دابەش بوونە مایەیی لەسەر وەستانە بۆ خۆی هەروەها ئاماژەیەکی گرنگیشە بۆ پیشاندانەوەی ستراتیژی مشەخۆری.
هەرچی دەربارەی سەرنجی دووەمە، هەوڵدەدەم زۆر بەکورتی قسە لەسەر خودی ڕووداوەکەی گەڕەکی کۆنفلانکس-سانتی هۆنۆرنی لە شاری پاریسی ڕۆژی هەینی 16ی ئۆکتۆبەر بکەم، کە تێیدا مامۆستایەکی وانەی مێژوو بەناوی سامیول پاتی بەدەستی گەنجێکی چیچانی بە چەقۆیەکی گەورە سەری لە لاشەی لێکرایەوە. لەسەر ئەوەی لە وانەی مێژووی بیرو ڕای ئازاد کە یەکێک بووە لەمادەکانی ئەو وانەیە مامۆستاکە وێنە کاریکاتۆریەکانی پێغەمبەری ئیسلامی پیشانی قوتابیان داوە وەک ئەوەی کە ئەم حاڵەتە یەکێکە لە نموونەکان کە کێشەی دروست کردووە لەمبارەوە، دیارە مامۆستاکە پێشتر حسابی بۆ هەستی قوتابیانی موسڵمان کردووە و هەستیشی بە هەستیاری بابەتەکە کردووە بۆیە وتویەتی هەرکەس نایەوێ ئەم وێنانە ببینێ دەتوانێ بچێتە دەرەوە و ڕوخسەتی دەدەین. هۆکاری سەرەکی لە پیشاندانی ئەو وێنانە ئەوە بووە چونکە لە ساڵی 2006 وە کە ئەو وێنانە بڵاو بونەوە لەلایەن ئەنجومەنی موسڵمانانی فەرەنسا کەیسەکە برایە دادگا ئیدی لەو کاتەوە گفتوگۆیەکی چڕپڕ سەریهەڵداوە لە میدیا و ئەکادیمیا لەسەر کێشەی نێوان ئازادی ڕادەربڕین و ڕەگەزپەرستی و جیاکاری تا کار گەیشتوەتە ئەوەی گوێ بە یاسا نەدرا و ساڵی 2011 و 2015 و 2020 پەلاماری تیرۆرستی ئەنجامدراوە دژی ئەو ڕۆژنامەیە و چەندین کەسی بێتاوان بوونەتە قوربانی.
کەواتە کارتۆنەکان کۆنن بەس ئەوەی نوێیە ئەوەیە ئەو مامۆستایە وەک نموونە باسی کردون و ئەو گەنجەش دیارە لەلایەن کەسانی لەخۆ گەورەتر هاندراوە و بۆی دانیشتوە و لەکاتی هاتنە دەرەوە کوشتویەتی ئەگین ئەو گەنجە بکوژە خۆی قوتابی نەبووە کەسوکاری قوتابێک کە لەو پۆلەدا بووە هانیان داوە. کەواتە ئەوەی جێگای پرسیارە بۆ کۆمەڵگەی فەرەنسی ئەوەیە کە ئەگەر کێشانی ئەم کارتۆنانە قبوڵنەکراو بێ لای موسڵمانان و جێگای ئەوە بێ کە داخۆ ئەچێتە خانەی سوکایەتی بە ڕەمزە دینیەکان یان ئازادی ڕا دەربڕین، بەڵام خۆ مامۆستایەک کە گوناهی نییە و ئەرکی پرۆفشناڵی خۆی ئەنجام دەدات ئایا شایەنی ئەوەیە بکوژرێ؟ کە ئەو نە وتویەتی باشن نە خراپ ئەو وەک بابەتێک و وانەیەک وتویەتیەوە. ئەمە ناڕەزایەکی جەماوەری زۆری لێکەوتەوە و هەر ناڕەزاییە بوو وایکرد باوکی یەکێک لە قوتابیەکان هاوکاری پۆلیسی کردو توانیان گەنجە بکوژە چیچانیەکە بکوژنەوە پاش ئەوەی خۆی نەدا بەدەستەوە و پەلاماری خەڵکی تری دەدا. لەهەندێ شاری دیکە چالاکوانان گرد بونەوە و خۆپیشاندانیان کرد لە شاری مۆنپلیە چەند کەسێکی کەم بە بلاجکتۆر یەکیک لە کارکاتیرەکانیان هەڵواسی بە دیواری بینایەکدا. لەسەر ئەمە ئیمانیۆل ماکرۆن هاتە دەنگ و لەمەراسیمی ڕێزلێنان لە مامۆستاکە وتارێکی پێشەکەش کرد تیایدا نە بەخراپ نە باش باسی پێغەمبەری نەکردووە و هەرجارێ ناوی ئیسلامی بردبێ یەکسەر بەدیاریکراوی باسی ئیسلامی توندڕەوی کردووە. ئەو نەی وتوە کاریکاتێر لەسەر محمەد باشە یا خراپە ئەو دەڵێ هونەری کاریکاتێر بەشێکە لە بەهاکانی کۆمەڵگەی فەرەنسی و ڕێگایەکن بۆ گوزارشتی بیروبۆچوون، زۆریش جەختی لە یەکترقبوڵکردن و بەهای پێکەوە ژیان کردووە.
کەواتە، بۆ تێگەیشتنی لەو هەڵایەی لێکەوتەوە ئەوا ئەم دەرئەنجامانەی خوارەوە یارمەتیمان دەدەن؛ یەک، ئەم ڕووداوە وەک زۆرێک لە ڕووداوە هاوشێوەکانی زۆر گەورە کرا و لە سیاقی خۆی دوورخراوەتەوە و بۆ مەبەست و مەرامی سیاسی دیکە بەکار هاتوە. بەدیاریکراوی ئەردۆگانی تورکیا لە لیبیا و یەمەن و سووریا و لوبنان و ئێڕاق و قەرەباخی ئازربایجان کێشەی هەیە لەگەڵ فەرەنسا، ئەمە فرسەتێکی باش بوو بۆ ئەوەی بچنە ناو ماڵی فەرەنسا و گرفتی بۆ دروست بکەن و لەرێگەی هاندانی ئیسلامیەکانی (ئیخوان و سەلەفی-جیهادی) دانیشتوی ئەو وڵاتە. ئەمە لەکاتێکدا پێش ئەو ڕووداوەی کوشتنی مامۆستاکە ڕووبدات، ماکرۆن و سیاسەتی نویێ فەرەنسا ئەوە بوو کە چاکسازی لەو بێسەری و بەریەی فەرەنسا بکرێ و نابێ ڕێگە بدرێ تورکیا و قەتەر بەپارە و سامان ئیستغلالی گەنجانی خێزانە هەژارە پەنابەرە موسڵمانەکان بکەن و بیان کەن بە توندڕەو. لەمبارەوە چەندین ڕاپۆرت و لیکۆڵینەوەی ورد هەیە لەسەر زۆربونی شەپۆلی توندڕەویی لەناو موسڵمانانی فەرەنسادا، بەجۆرێ هەروەک چۆن لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا خەریکی دروستکردنی کۆمەڵگەیەک بوون لەناو کۆمەڵگەدا ئاوهاش لەفەرەنسا ئەوە ڕوودەدات.واتە تۆ لەبری یاسا و ڕیسا مەدەنیەکانی دەوڵەت کە یەکسانن بۆ هاووڵاتیان، دێیت یاسا و ئەحکامی شەریعەت بەکاردەهێنی لەبازاڕ و خێزان و قوتابخانە و هتد.. بۆیە ئەم ڕووداوە یان باشترە بڵێن دروستکردنی ئەم ڕووداوە هاوکات بوو لەگەڵ بەریەکەوتنەکانی ماکرۆن و ئەردۆگان.
دوو، هەروەک چۆن ناسیۆنالستی کوردی و هی ناوچەکەش بەشوێن ڕووداوگەلێکدا دەگەڕێن بۆ قۆزتنەوەی تا گەرمی گوڕی بە گوتارە سواوەکانیان بدەنەوە ئاوهاش ئیسلامیەکانی کوردستان و هی ناوچەکەش بەشوێن هەر هەلێکدا دەگەڕێن تا بیقۆزنەوە و خۆیانی پێ دەمەزەرد بکەنەوە. ئاخر ئەوان کەشەرعیەتیان لە توراسەوە وەرگرتوە بۆیە بە پیرۆزکردنی توراس و ڕەمزەکانی بۆ ئەوان زۆر گرنگە و هەر هێرشێک بۆ ئەو توراسە ئەوان بە ئاسانی دەتوانن هەست و سۆزی جەماوەری ئیسلامی پێ ببزوێنن. واتە هەروەک چۆن حزبە کوردییەکان هەمیشە ئیلهام لە شەرعیەتی شۆڕشگێری وەردەگرن و بەوە خۆیان دەکەن بە کەڵەگا بەسەر میللەتەوە و هەر شەڕێک بێت (شەڕی دژی داعش نموونەیەکی باش بوو)ئیتر بە خۆبەستن و لەبەرکردنی قاتی کەتافی مەسولەکان، ئەوا دە هێندەی دیکە شەرعیەتی مانەوەی خۆیان مسەوگەر دەکرد و دە ئەوەندەش پڕۆسەی دیمۆکراسی دەچویە دواوە. ئاوهاش بەهەر ڕوداوێکی وەک ئەوەی فەرەنسا ئیسلامیەکان وەک هەلی زێڕینی وەردەگرن و چونکە زۆر لەبارە بە شەرعیەتدان بەخۆیان، ئاخر ئەوان کە لە ناو گەلیکی موسڵماندا دەژین حزبی ئیسلامی چ مانایەکی هەیە. بەڵام بەم جۆرە ڕووداوانە ئەو پرسیارە لەسەرخۆیان لادەبەن و بەشی ماوەیەکی باش شەرعیەت پەیدا دەکەنەوە. واتە دیسان بەسود وەرگرتن لە تیۆری مشەخۆری لەوە تێدەگەین ئەم هێزانە خۆیان پڕۆژەو بەرنامەی سیاسی ڕوونیان نییە بەڵکوو وەک مشەخۆر لەسەر کێشەی دیکەی خوازراو دەژین. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 348 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردواڕم - 03-11-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-11-2020 (4 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: دەرڤە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: تیرۆریزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: هەمەجۆرە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 20-11-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 21-11-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 348 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتوک PDF 19,478
فایلێن پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
صوفی و سەیدا
کەسایەتی
بلند محەمەد
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.329 چرکە!