ناونیشانی پەرتووک: شەقڵاوە و خۆشناو لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا، بەرگی یەکەم
ناوی نووسەر: #هێمن عومەر خۆشناو#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2018
پوختەی لێکۆڵینەوە (شەقڵاوە و خۆشناو لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا) ناونیشانی ئەو لێکۆڵینەوەیە، کە هەوڵدەدات لەبەر ڕۆشنایی بەڵگەنامەکانی ئەرشیفخانەی عوسمانی لە ئیستەمبول، ڕۆشنایی بخاتە سەر لایەنی مێژوویی و کارگێڕی و زانستی و کۆمەڵایەتی و سیاسیی شەقڵاوە. هەر لە نیشاندانی گرفتی میرەکانی خۆشناو لەگەڵ دەوڵەت و مووچەکانیان و باری بازرگانیی خۆشناوەکان لەو سەردەمەدا و زانست و زانیاریی لە مەدرەسەکانی شەقڵاوە و خۆشناوەتی و گرفتی ئەشقیاکانی خۆشناوەتی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی و ڕۆژ و مانگ و ساڵ و پلە کارگێڕییەکان و هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی شەقڵاوە بۆ چەند ساڵێک و ناکۆکیی نێوان مستەفا بەگی میرمەحمەلیی شەقڵاوە و شێخ سەعیدی حەفید و پرسی موڵکی وەقفکراو لە شەقڵاوە و شەڕی جەماوەری شەقڵاوە و عوسمانییەکان بەوردی باس دەکات. هەروەها گرنگی شەقڵاوە لە ڕووی سەربازییەوە لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا و ئەو کەسانەی ڕۆڵیان لە بواری کارگێڕی هەبووە و هەوڵی بە قەزاکردنی شەقڵاوە و ناڕەزایی خەڵک لە بەڕێوەبەرایەتی شارەکە و دادگاییکردنی بەڕێوەبەرەکە لەلایەک و شەقڵاوە و تابووری سەربازی و شەقڵاوە و ڕێگای تەلەگراف و بەرید لەلایەکی دیکەوە تیشکی دەخاتە سەر. لەگەڵ ئەوەشدا ڕووناکایی دەخاتە سەر بزاڤی زانستیی شارەکە و پەیوەندییەکانی مسوڵمان و دیندارەکان و ڕۆڵی هۆزی خۆشناو بە هەر سێ بەرەبابەکەیەوە (میروسویی، میرمەحمەلی، پشتگەلی) و هەموو ئەو گرفت و کێشانەی کە لە ماوەی سەردەمی حوکمڕانی عوسمانییەکان کە ڕووبەڕووی ئەو شار و هۆزانە بوو نەتەوە دەکۆڵێتەوە. ئەم توێژینەوەیە ئەوەندەی ئێمە بیزانین، دەبێتە یەکەم توێژینەوە لە چوارچێوەی بەڵگەکان بۆ ئەم شارە و تەنانەت بۆ هەموو شارەکانی کوردستان، یەکەم توێژینەوەی مێژوویی شارناسییە لە ڕوانگەی بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا و بە سەرچاوەی جۆر بە جۆریش بەشێک لە زانیاری ناو بەڵگەنامەکانی پشتڕاستکردووەتەوە.
[1]
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: شەقڵاوە و خۆشناو لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا
20 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 329 جار هاتیە دیتن