پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,796
وێنە 106,250
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,275
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سایکۆلۆجیای تاوانکاری (کوشتنی زنجیرەیی)
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سایکۆلۆجیای تاوانکاری (کوشتنی زنجیرەیی)

سایکۆلۆجیای تاوانکاری (کوشتنی زنجیرەیی)
سایکۆلۆجیای تاوانکاری (کوشتنی زنجیرەیی)
ئامادەکردن: #ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی CKI#
مێژووی کوشتنی زنجیرەیی: بەپێی سەرچاوەی بریتانیکا یەکەمین کەس کە کوشتنی زنجیرەیی ئەنجامداوە کەسێک بووە بەناوی هێرمان لە مانگی 5 ی ساڵی 1861 لەدایکبووە و پاشانیش لە 7 ی 5 ساڵی 1896 دا کۆچی دوایی کردووە بەو کوشتنە دەگوترێت کوشتنی زنجیرەیی کە شێوازی کوشتنەکانی یەک لە دوای یەک بێت نەوەک ساڵی یەک کەس بکوژرێت بە نمونە. کوشتنی زنجیرەیی دەکرێت چەند ڕۆژێکی جیاوازی بێت نمونە (2) ڕۆژ هەروەها شێوازی کوشتنی زنجیرەیی دەکەوێتە سەر ئارەزوو و سایکۆلۆجی کەسی ئەنجامدەر وەکو (ژن، منداڵ، پیاو) هەر وەکو نمونەیەک یەکێک لە بکوژە زنجیرەییەکانی کۆریای باشوور 14 ژنی کوشتبوو و وتبووی سەیرم لێ دێ دوای 30 ساڵ ئینجا دەستگیرکرام ! وە مەبەستی قسەکەی لاوازی هێزی ئەمنی کۆریای باشور بوو بە دەزگا و هەواڵگریە تایبەتەکانیەوە کە دوای 30 ساڵ ئینجا توانیویانە کەسی تاوانبار بگرن دەتوانن لە وێب سایتی فەرمی خەندان بە کوردیی زانیاری زیاتری لەسەر بخوێننەوە کە لەو کاتەی بکوژ دەستگیراوە تەمەنی 57 ساڵە ! بەستەری بابەت.
$کوشتنی زنجیرەیی و سایکۆلۆژیای تاوانبار:$
بکوژ دەکرێت چەندین هۆکاری هەبێت بۆ ئەوەی هەڵبستێت بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە کردارە (کوشتنی زنجیرەیی) هۆکارەکانیش دەکرێت (بۆماوەیی، دەروونی، ڕابردوو) بێت یانیش گاڵتەکردن و هەستی خۆ بەکەم زانین بێت یانیش دەکرێت حەسوودی بێت بۆ کەسی بەرانبەر کە بۆچی ئەو بەو چاوە سەیر ناکرێت وەک لەوەی سەیری دۆستەکانی یان کەس و نزیکەکانی دەکەن دیارە حەتمەن ئەو کەمێکی هەیە لە کەسایەتی و دەروون یان جەستەیی دا ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسی بکوژ بڕوا بەخۆی بهێنێت کە ئیدی ئەو کەسێتێکی کەمی هەیە و لەسەری پێویستە بە شێوازێکی دیکە پڕی بکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵک پێی سەرسام بێت و ئەویش ناو و دەنگی بوونی هەبێت لە هزری خەڵکیدا ! بیرکردنەوەی بەم شێوازە خۆی لە خۆیدا دیاریکەری بوونی نەخۆشیەکی دەروونیە لەو کەسەدا وەک پرسیارم لە دکتۆرێکی هاوڕێم کرد پێی وتم ئەمە جۆرە نەخۆشیەکە کە کەسی توشبوو حەزدەکات ببێت بە سەرکردە و ناوی هەبێت و خەڵک پێی سەرسام بێت بەمەش هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ئەم جۆرە تاوانەنە تەنها بۆ ئەوەی هەواڵی کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکان پێی گەرم بێت و ناوی دەربچێت و ئەویش چێژ و لەزەت ببینێ لەم کارەی کە دەیکات.
د$ەورووبەری هۆکارن بۆ دروستکردنی بکوژی زنجیرەیی:$
کەسانی دەورووبەر و ژینگە تەنانەت کۆمەڵگا زیاتر هۆکار دەبن بۆ دروستبوونی بکوژی زنجیرەیی وەک لەوەی کە خوودی کەسەکە ویستی لەسەربێت یان بە شێوەیەکی بۆماوەیی توڕەیی و کەلەڕەقی بۆ مابێتەوە دەکرێت بەهۆی لاوازی یانیش بوونی جۆرە نەخۆشیەکی تایبەت کەسێکی ئاسایی تووشی نەخۆشیەکی وەک بوون بە بکوژی زنجیرەیی و بکوژی خوێن سارد بکرێت لە دوای باسکردنێکی تەواو و ڕێک لەسەر ئەم تەوەرە سیناریۆی یەکێک لە فیلمە باشەکانی ئەو بوارەتان بۆ دەکەم کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بەم بابەتەی کە ئێستا لێرەدا بەندە لەسەری دەنوسێت پاشانیش لەلایەن ناوەندەکەوە پێشکەشی ئێوە دەکرێت. گاڵتەپێکردن بە ڕوخسار یانیش نەخۆشیەک کە کەسی بەرانبەر هەیەتی دەکرێت کاردانەوەیەکی هەبێت بۆ هەمیشە ڕق دابگرێ لەخۆی تەنانەت بێزی نەیەت لە ئاوێنەش سەیری خۆی بکات ئەم بابەتە وەک ئەوە وایە تۆ باڵی پەپولەیەک بە ئەنقەست ببڕیت و ئەویش هەتاوەکوو ماوە بە ئاواتی فڕینەوە هەموو ڕۆژێ بمرێت! زۆرجار ژینگە و دەورووبەر و کۆمەڵگا دەکرێت شێتت بکەن ! لە پەرتووکی چێژ و تام لە ژیانی خۆت وەرگرە دەگێڕێتەوە نووسەر کە کۆمەڵە بازرگانێک هەبوون بەیەکەوە هاوڕێ بوون یەکێکیان لە هەموویان باشتر و زیاتر سامانی بەدەست دەهێنا ئیدی سێ هاوڕێکەی دیکە ویستیان شێتی بکەن چۆن ؟! ئەو عەگالەیەکی سپی لەسەر کرد هاوڕێی یەکەم وتی ها فڵانە کەس ئەو عەگالە سوورە بوا جوانە ! ئەوەی دیکە وتی ئەو سەوزە زۆرت لێهاتووە ئەوەی دیکە وتی ئۆو چی دەبینم ئەم ڕەنگە شینەت زۆر لێ دێ ! ئیدی ئەو هەر توڕە دەبێت و ڕەد فعلی دەبێ هەتا پێدەکەنێ و ئیدی شێت دەبێ هەر لەو پەرتووکەدا نووسەر باس لەوەدەکات کە ئێستا ئەو بازرگانە کەوتۆتە سەر جادە و شێت بووە وە دەرئەنجامی ئەو کارەش هاوڕێکانی بوون (دەورووبەر) دەمەوێ دانی پێدابنێم کە هەر کاتێک ئەو بابەتە دەخوێنمەوە یانی توڕەیمم دەگاتە ئاستێک کە پێویستە ئەو کەسانە بە توندترین شێوە یاسا سزایان بدات چونکوم بوونە هۆی شێت بوونی کەسێکی بێ تاوان.

$بڕوانە:$
ناوەندی سی کەی ئای تەنها مەبەستەکەی گەیاندووە دەگونجێت هەندێک شتم بیرچووبێت لە گێڕانەوەی بەهۆی ئەوەی دەمێکە کتێبەکەم نەخوێندۆتەوە بەڵام شێوازی مەبەستی نووسەر و قسەکەی نووسەری گەیاندووە.
$کوشتنی زنجیرەیی و هەڵەی میدیاکان:$
وەک ئاماژەم دا بەوەی دەکرێت ئەو کەسەی بکوژی زنجیرەیی ئەنجام دەدات هۆکارێکی سایکۆلۆجی و هەروەها دەروونی هەبێت بۆ ئەنجام دانی کارێکی هاوشێوە دەکرێت کەسی بکوژی زنجیرەیی ویستی بەناوبانگ بوون و ترس خستنە نێو دڵی خەڵکی هەبێت ! یانیش کەسی بکوژی زنجیرەیی ویستی ئەوەی هەبێت کەناڵەکان و میدیاکان گرنگی پێبدەن بۆ ئەوەی وا هەست بکات کە کەسێکی مێژوویە و حکومەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەواڵگریەکان گرنگی پێدەدەن وە بەداخەوە دەڵێم میدیا جیهانی و کوردیەکانیش بەژدارن لە کارێکی لەم جۆرە کاتێک ڕووداوێکی لەم شێوەیە ڕوودەدات ئەوا ڕاستەوخۆ میدیاکان و پەیجەکانی ئینتەرنێت دەستدەکەن بە شەیرکردن و بڵاوەپێکردنی هەواڵێکی لەو شێوەیە سەرەنجام بکوژی زنجیرەیی بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی کارێکی لەو شێوەیە بۆ ئەوەی حکومەت و میدیاکان زیاتر و زیاتر گرنگی بە کارەکانی بدەن بەمەش ڕێژەی کوشتنەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکات، لەسەر هەر حکومەتێک و میدیایەک پێویستە لە کاتی ڕوودانی کارێکی لەو شێوەیە کارەکە بە بێدەنگی بهێڵدرێتەوە و ڕێگە نەدرێت پەیج و میدیاکان دەستبکەن بە بڵاوکردنەوەی بۆ دەستکەوتنی زیاتری ڵایک و کۆمێنتی زیاتر بەم شێوەیە کەسی دەروون نەخۆش و بکوژی زنجیرەیی وردە وردە کارەکانی کەمدەکاتەوە و تاوەکوو هەڵەیەک دەکات و دەستگیردەکرێت لەلایەن پۆلیس، ئاسایش و هاوشێوەکانی.
$ئیمزای بکوژی زنجیرەیی (ناسینەوە):$
وەک چۆن هەر کەسێک کە لە دایک دەبێت پەنجە مۆرێکی تایبەت بەخۆی هەیە بەهەمان شێوە بکوژە زنجیرەییکان ئیمزایەکی تایبەتی خوودیان هەیە بۆ ئەوەی بناسرێنەوە کە لێرەدا چەند نمونەیەکی باس دەکەم بکوژی زنجیرەیی هەیە کە بوتڵی بیرە دەکات بە ئیمزایەک ! بکوژی زنجیرەیی هەیە کە لە پشتی کەسی کوژراو سیمبوڵێک دەکێشێت ! یانیش کاڵایەکی هاوشێوە بەجێ دەهێڵێت بۆ ئەوەی پەیامێک یانیش ناسینەوەیەک بکرێت بۆ کەسی بکوژی زنجیرەیی. دەکرێت هەندێکیان هێمای شەیتانی بکەن یانیش چەند جۆرە نوسینێکی تایبەتی کە ماناکەی نزیکە یانیش پێدەچێت مانای کوشتاری یانیش شەیتانی بێت لە سیناریۆی ئەو فیلمەی کە باسم لێوەکرد بکوژی زنجیرەیی بوکە شوشەیەک دادەنێت لە کاتی ڕفاندنی کەسی بە ئامانجگیراو تەنها سەری بوکەشوشەکە دادەنێت و هەندێک خەتی بەسەر دەموچاوی دەردەهێنێت واتا ئەو شوێنانەی ئازار دەدات و وێرانی دەکات.
$تاوانبار زیرەکترە یان پۆلیس:$
هەر چەندێک کە حکومەت و پۆلیس باشترین ئامێرەکانی هەواڵگری و دیاریکەری لۆکەیشن هتد... هەبێت ئەوا دەکرێت کە کەسی بکوژی زنجیرەیی زیرەکتر و وریاتر بێت لە دەزگا و لایەنە ئەمنیەکان وەک ئەوەی نمونەی بکوژێکی کۆریای باشوورم باسکرد کە 14 کەسی کوشتبوو دوای 30 ساڵ ئینجا پۆلیس و هەواڵگرەکانی ئەو وڵاتە توانیان دەستگیری بکەن ! لە خوارەوەی ئەم بابەتە ناوی چەند بکوژێکی زنجیرەییتان پێ دەڵێم کە تاوەکوو ئێستا دەسەڵات و لایەنی ئەمنی نەیتوانیوە دەستگیریان بکات یان ئەوەتان مردوون یانیش دەستگیرنەکراون.
- ئەتلانا ڕیپەر
- جاک ذە ستریپەر
- ذە فانتۆم کیڵەر
- ئۆکلاد کاونتی چایڵد کیڵەر
- ذە زۆدیک کیڵەر
سەرچاوەی بابەتی پەیوەست: لوتکەی 10 بکوژی زنجیرەیی کە تاوەکوو ئێستا دەستگیرنەکراون
$نەخۆشیە دەروونیەکانی بکوژەکانی زنجیرەیی:$
کۆمەڵە نەخۆشیەک هەن کە ئەو کەسانەی کوشتنی زنجیرەیی ئەنجامی دەدەن هەیانە پاشانیش دەیانکات بەو کەسەی کە مێشکیان بیری لێدەکاتەوە.
- تێکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی
تێکچوونی کەسایەتی نەرگسی
- نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی کۆمەڵایەتی
- شیزۆفرینیا
- تێکچوونی کەسایەتی سنووری
سەرچاوەکانی بابەت لە وێب سایتەکانی یەکەم و دووەم وەرگیراوە بە زوبانی کوردی بابەتی شیزۆفرینیا بەردەستە و دەتوانن بە شێوەیەکی تەواو لەسەری ورد ببنەوە یەکێک لەو حاڵەت و نەخۆشیە گرنگانەی کە پێویستە ئاماژەی پێبدەم و لە نەخۆشیەکانی سەرەوە ئاماژەم پێی نەداوە بریتیە لە بیپۆلەر (دوو جەمسەری) دەتوانن لەم وێب سایتە زانیاری زیاتری لەسەر بخوێننەوە بە زوبانی کوردیی نەخۆشی دوو جەسمەری گەر پێناسەیەکی کورت و پوخت بۆ ئەم جۆرە نەخۆشیە بکەم ناوەکەی بەخۆیەوە دیارە کەسێکە دوو کەسایەتی هەیە یانیش کۆمەڵە کەسایەتیەک لە یەک کەسایەتیدا لە گروپە دەروونیەکانی فەیسبوک کە بە زووبانی کوردیی بەردەست دەتوانن زانیاری زیاتری لەسەر بخوێننەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خۆتان.
سیناریۆی فیلمەکە: لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی هیندستان لە بەرەبەیانیەکی زوودا کاتێک کەسێک وەرزشی ڕاکردنی بەیانیان دەکات و ئاژەڵێکی لەگەڵ خۆی پێیە کە بریتیە لە سەگ وە وەک دەزانین و لامان ئاشکرایە سەگ بۆنکەرێکی زۆرباشە و زۆرینەی دەزگا و لایەنە تایبەتەکان بەکاریدەهێنن نمونە کەی ناین (K9) یانیش دەتوانین بڵێین سەگی پۆلیسی زۆر لەلایەن ئەمنیەکانەوە بەکاردێت بەهەرحاڵ سەگەکە بۆنێک دەکات و وردە وردە خەریکە ڕادەکات لە دەستی خاوەنەکەی و دەیبنێت کچێکی قوتابی بە جل و بەرگی خوێندنگەوە فڕێندراوە و بە کوژراوی لەنێو لایلۆنێک پێچراوە دواتریش ئەم هەواڵە بە هەموو هیندستان بڵاودەبێتەوە و میدیا و دەزگا ئەمینیەکان دەهەژێنێ وە هێشتا بکوژیش نادیارە و هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە سەبارەت بەم بابەتە قێزەونە لە پڕدا دەرهێنەرێکی فیلمی تاوانی بکوژی زنجیرەیی بەدیار دەکەوێت و زانیاری لە پۆلیسەکان و حکومەتیش دەتوانم بڵێم زیاترە چونکوم 7 ساڵ بە تایبەت خەریکی دەرهێنانی یەک فیلم و خوێندنەوەی بایۆگرافی چەندین کەسایەتی گەورە و بکوژە زنجیرەییەکان بووە ئیدی دوای ئەوەی کە دەگەڕێت و کۆمپانیا بە کۆمپانیا دەگەڕێ هیچ کەسێک ئامادە نییە ئەو سیناریۆیە بکات بە فیلم و بڵاویبکاتەوە ئیدی کوڕەکە بەهۆی ئەوەی باوکی پێشوو تر پۆلیس بووە و ئەزموونی هەبووە کوڕەکەی وەک لێکۆڵەر وەردەگرن و لە کۆتایدا کەیسەکە چارەسەر دەکات نامەوێ تەواوی فیلمەکە باس بکەم ویستمە خۆتان بینەری بن و زانیاری زیاتریان دەستبکەوێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 438 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دەروونزانی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 03-10-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-10-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 03-10-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 438 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,796
وێنە 106,250
پەرتوک PDF 19,333
فایلێن پەیوەندیدار 97,275
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
خەیری ئادەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.281 چرکە!