پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتوک PDF 19,349
فایلێن پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مەیخانە و لەیلای عارفان
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەیخانە و لەیلای عارفان

مەیخانە و لەیلای عارفان
مەیخانە و لەیلای عارفان
#مەحمود شێرزاد#

عیرفانی ئەم ناوچەیە لە دوو قوتابخانەی سەرەکیی پێکهاتووە، یەکەم: قوتابخانەی بەغدا، دووەم: قوتابخانەی خوراسان. بنەمای عیرفانیی قوتابخانەی بەغدا یەکێتی بوونە (وحدت الوجود)، بەڵام بنەمای قوتابخانەی عیرفانی خوراسان (ئەشق)ە، بەگشتی عارفانی کوردستان و ئێرانی کۆن سەر بە قوتابخانەی عیرفانی عیشقین. مەبەست لە عەشق لە عیرفاندا ئەو وزە هۆشمەندەیە کە سەرچاوەی ئەم بوونەیە. ئەم وزە هۆشمەندەی هەمیشە هەبووە و ئێستاش هەیە و هەمیشەش دەبێ. ئەم وزەیە لە یۆگادا بە (سات)، (چیت)، (ئاناندا)، پێناسە کراوە، واتە هەقیقەت، ئاگایی و شادیی نەمریی گەردوونی. ئەم وزەیە نە لەدایکبووە و نە دەمرێ، نە لێی کەم دەبێ و نە لێی زیاد دەبێ، خۆی (هیچ)شتێک نیە و هەموو شتێکیش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە و هەمووی بەو وەسڵە و لە هەموویدا بە بێ وەستان و پچڕان لەگەڕدایە. عارفان ئەو وزەیە یان ئەم ئەشقە بە (خوا) یان بە (ئەشقیی خوایی) ناو دەبەن. لەم دوایانەدا زانستیش پەی بەم وزەیە بردووە، نیکۆلا تێسلا گوتی ئەوەی هەیە وزەیەیەکی هۆشمەندە و هەرکەس ئەم هەقیقەتە درک بکا دەبێ بە خاوەنی ئەم وزەیە و ناوی نا وزەی گەردوونی. ئێستا دکتۆر جۆو دیسپنزا و دەمارناسەکان دەڵێن گەردوون لە ئاکامی تەقینەوەی هاتۆتە ئاراوە، واتە تەقینەوە گەورەکە (بیگ بەنگ) کە بەهێزترین تەقینەوەیە، لەبەر ئەوەی وزەیەکی هۆشمەند بووە بە جێگەی کاولکاریی، ئاوەدانی دروست کردووە. دیارە هەمان تەقینەوە لە کلێنجکەی مرۆڤیشدا ڕوودەدا، کاتێ (کوندالینی)یەکەی دەتەقێتەوە بە جێگەی ئەوەی لەجەستە و زەینی کەسەکەدا کاولکاریی دروست بکا، جەستە و زەین و سەرجەم ڕەهەندەکانی کەسەکە ڕێکدەخاتەوە، نەخۆشیی و نەخۆشییەکانی ناهێڵێت، وەهم و نەزانییەکان دەسڕێتەوە و تەنانەت ڕەنگ و ڕووی کەسە بۆ جوانتر و باشتر دەگۆڕێ و دەیکا بە کەسێکیتر، بۆ بەڵگەش ئێمە لە ماڵی یۆگای هەناسەی سلێمانی تا ئێستا دەیان حاڵەتی وامان هەبووە و هەیە. زانستییەکان لەرێگەی کەرەستە و تاقیگەکانیانەوە و یۆگییەکان و عارفان لە ڕێگەی پاکردنەوەی ڕەهەندەکانی جەستە و زەین و دڵەوە پێی وەسڵدەبنەوە. یۆگی و عارفان نەخۆشیی و ناخۆشییەکانی خەڵکی پێ تیمار دەکەن و زانستییەکانیش لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە توانیویانە هەندێ ڕەهەندی سادەی ئەم وزەیە کۆنتڕۆڵ بکەن، بۆ نمونە تەزوی کارەبا و موگناتیس و شەپۆلی ڕادیۆیی یەکێکن لە ڕەهەندەکانی وزەی گەردوونی، بەڵام ئەو کەسەی لە ڕێگەی خاوێنکردنەوەی دڵەوە پێی وەسڵدەبێتەوە شتێکیترە!

$وشەی عیرفان یانی چی؟$
وشەی عیرفان یانی ناسین و تێگەیشتن، واتە کاتێ لە شتێک یان لە خۆمان و لە بوون وەک ئەوەی لە ئەزەڵەوە هەیە تێدەگەین عیرفان ئەزموون دەکەین و دەبین بە عارف، واتە لە نەزانی دەرچووین و ئێستا دەزانین، کەواتە عیرفان دین یان فەلسەفە یان ڕوانگە و بیروبۆچوون و باوەڕ نیە، بەڵکوو ئاستێکە لە درک و تێگەیشتن لەوەی کە لە ئەزەڵەوە هەیە وەک ئەوەی کە هەیە، لەبەر ئەوەیە دانانی پاشگری دینی بۆ عیرفان بە تەواوی هەڵەیە، ناسین و تێگەیشتنی ڕاستەقینە لە دەرەوەی دین و دنیا، لەدەرەوەی کات و شوێن و لەدەرەوەی شارستانییەت و کەلتوری مرۆییەوە ڕوودەدات، بێ ڕەگەز و بێ سنوور و ئازادە.

$عیرفانی عیشقی$
عیرفانی عیشقی بە پێچەوانەی عیرفانی یەکێتی بوون (وحدت الوجود)، دین و فەلسەفەی تێپەڕاندووە، عیرفانێکی وشک و تەرکەدنیا نیە، عیرفانێکی تەڕ و درکەدنیایە، واتە بە جێگەی ئەوەی خۆی دابخا و تەرکی دنیا بکا، خۆی دەکاتەوە و درکی دنیا دەکات، قووڵترە، بۆیە زۆربەی کاتەکان قسەی عارفانی سەر بە قوتابخانەی عیرفانی عیشقی بە وڕێنە و کوفر و لادان لە دین و بەلاڕێدابردنی دینداران لێکدراوەتەوە، ئەگەر بۆیان کرابا و هەندێکجاریش بۆیان کراوە عارفەکەیان کوشتووە، وەک حەلاج و سوهرەوەردی و...هتد. دەگێڕنەوە دوای ئەوەی بایەزیدی بەستامی وەسڵبۆتەوە، خوا پێی گوتووە ئێستا تۆ بەشێکی لە من، دەتوانی بڕۆی لەناوخەڵکدا بانگی (من حەقم) بدەیت! بایەزید دەڵێ: دەتەوێ وەک مەنسور بە کوشتم بدەیت! خوا دەڵێ بۆ دەتکوژن؟ بایەزید دەڵێ بۆ نازانی ئەوانەی تۆ دەپرستن تا ئێستا تۆیان نەناسیوە و بکوژی تۆن!
عیرفانی عیشقی و بە تایبەتی عیرفانی پەتی لەودیوی ئەقڵ و لۆژیکەوە، لەو دیوی خودئاگاوە ڕوودەدات، دین و تەریقەت و باوەڕ و فەلسەفە لەسەر ئاستی خودئاگا و ئەقڵ و لۆژیکدا ڕوو دەدەن، مەولاناش دەڵێ قاچی ئەهلی ئەقڵ و لۆژیک دارینە، واتە قاچیان لەدار دروست بووە، یانی ئەم هاوڕێیانە ناتوانن بەشی ئەوەندە قووڵ ببنەوە تا هەقیقەتی ڕووت ببینن و بزانن. یان دەڵێ هەزار ئەفلاتوون بی بە یەک ئاماژە نەزانت دەکەم، جارێکیش گوتوویە موسوڵمانی تازەیە و ئەشق ئەزەڵی و ئەبەدییە، من بە ئەشقەوە سەرقاڵم.

$قسەکردن لە پەردەدا$
قوتابخانەی عیرفانی عیشقی زۆر بە هێما و ئاماژە و لەپەردەدا قسە دەکات، هاوکات بۆ دەربڕین وشە و دەستەوشەی باوی ناو کوچە و کۆڵان بەکار دێنێ. کاتێ غەزەلی عیرفانیی کوردی و فارسی دەخوێنینەوە ئەگەر دووڕناس و ڕاوچی مانا نەبی وەدەزانی شاعیر ئەو غەزەلەی نەک بۆ خوا و بۆ وزەی هۆشمەندی گەردوونی، بەڵکو بۆ کچە نەشمیلان و شۆخ و شەنگەکەی دراوسێیان نووسیوە. لێرەدا زۆر بە کورتی ئاماژە چەند وشەی (مەیخانە)، (ساقی)، (لەیلا یان یار)، (گۆزە)، (شەراب) و (سەرخۆشی) دەکەین. ئەم حاڵەتانە لە کەلتور و عیرفانە کوردییەکان و ئێرانییە کۆنەکانی پێش ئیسلامدا زۆر گرنگیان پێدراوە، لەناو خەڵکدا باوە بوون و بەشێک بوون لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک. خەڵک لەم ناوچەیە حەزیان زۆر لە یار و شەراب و سەرخۆشیی بووە، واتە حەزیان کردووە بۆ چەند ساتێکیش بێ ئاگایان لە دنیای خەم و خەفەت، ئاگایان لە خۆیان نەمێنێ و چێژ لە دنیا ببینن. بەڵام دواتر و دوای هاتنی ئیسلام عارفانی بەتایبەت کوردستان و ئێران هەر بەو وشانە ئاماژەیان بە ئەزموون و (ئەحواڵات) و (مقامات)ی عیرفانی خۆیان کردووە و بەوەش هەم نهێنییەکەیان لە نەزانان شاردۆتەوە و هەمیش بۆ ئەهلی دڵ و درک گۆشەیەک لە نهێنییەکەیان درکاندووە تا بەڵکو بەو چرایە تارادەیەک تاریکی سەر ڕێگاکانیان ڕەواندبێتەوە.

$لەیلا$
یۆگی و عارفان وشەی (لەیلا) یان (یار) بۆ خوا و هەندێجاریش بۆ (ئوستادیش بەکار دێنن، یانی کاتێ دەڵێن لەیلای من یانی خوای من یان ئوستادی من، بەڵام وشەی (یار) لە عیرفانی یاریی کوردییدا زیاتر بۆ هاوڕێیانی ئەهلی دڵ و هاوڕێیانی تەریقەت بەکار دێنن. هەموو قوتابخانەکانی خۆناسی ئوستاد بە دەرکەوتووی خوا لەسەر زەوی دەزانن، یانی هەموو بوونەوەرەکانیتریش هەر بە دەرکەوتووی خوا دەزانن و هەرواشە، بەڵام ئەوان دەڵێن ئوستاد یان گورو (من)ی تاکەکەسییەکەی لە (من)ی خواییدا تواوەتەوە و ئەوەی دەیڵێ و دەیکا، قسە و کرداری خوایە، بەڵام ئەوانیتر قسە و کرداری (من)ی تاکەکەسیی و بێ ئاگا لە (من)ی خوایی دەکەن و سەرەڕای ئەوەی تەنانەت بە خواپەرستیشەوە سەرقاڵن، بەڵام خۆیان و خوایان نەناسیوە. دیارە لە یۆگاشدا هەروایە، گورو درکەوتووی وزەی هۆشمەندیی گەردوونییە کە سەرچاوەی هەموو ئەوەیە کە هەیە. مەولانا بە شەمسی تەورێزی دەڵێ: بە ئاشکرا دەیلێم کە تۆ شەمسی من و خودای منیت.

$مەیخانە$
مەیخانە یان خەرابات دوو مانای سەرەکیی هەیە. یەکەم: عارفان ئەم دنیایە بە مەیخانە و خەرابات دەشوبهێنن، یانی دەڵێن دنیا شوێنی خەم و خەفەت و برک و ژان و شەڕ و شۆر نیە، بەڵکو شوێنی (خۆش)بوونە، شوێنی (چێژ)بینینە، شوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیان و شوێنی گەشەکردن و خۆناسیی و خواناسییە، شوێنی تێرامانە، بەڵام نەزانی وایکردووە ئەم مەیخانەیە و ئەم خەراباتەمان کردووە بە کەلاوە و خەفەتخانە و گەمژاوا. لە یۆگاشدا ئەم حاڵەتە بە بێ زەینی ناو دێنن، یانی خاوێنکردنەوەی زەین و خامۆشکردنی زەین، ئاستێک لە زەین کە تێدا لە خۆت و دنیای فانی ئازاد دەبیت، مەولانا دەڵێ: هەرکەس ڕێگەی مەیخانە و خەراباتم نیشان بدا هەموو تاعەت و عیباداتەکانمی لە مزگێنی دەدەم، یانی هەر کەس یارمەتیم بدا بەو ئاستە لە بێ زەینی بگەم دین و دنیامی پێشکەش دەکەم.
لێرەوە مەیخانەیەک دەرەکییە و بریتییە لە دنیا کە مرۆڤە نەزانەکان کردوویانەتە خەفەتخانە، مەیخانەیەکیش ناخەکییە و دۆزینەوەی دژوارەو دەبێ ئوستادێک یارمەتیت بدات. دووەم: هەندێجار ئەم وشەیە بەمانا ڕواڵەتییەکەشی بەکار دێنن، واتە دنیا مەیخانەیە و مرۆڤەکانیش هەمووی مەستن و ئاگایان لە خۆیان نیە و بۆ خۆشیان نازانن چیان دەوێ و خەریکی چین و...هتد.

$شەراب و ساقی$
وشەی شەراب لە یۆگا و عیرفاندا یانی ئاگایی گەردوونی و مەعریفەی خوایی، هەرکەس بەو ئاگایی و مەعریفەیەوە وەسڵ بێتەوە وەک ئەوەی شەرابی خواردبێتەوە سەرخۆش دەبێت. مەبەست لە ساقیش ئوستادە، یانی (پیر) یان (گورو) ئاگایی گەردوونی و مەعریفەی خوایی دەگێڕێ و هەر کەس (جامی دڵ)ی بۆ ڕابگرێ بۆی تێدەکا و بە شەرابی ئەشقی گەردوونی سەرخۆش و مەستی دەکا، دیارە لە یۆگاشدا یەکێک لە سێ ڕەهەندە سەرەکییەکەی بوون وەک لەسەرەوەش باس کراوە پێی دەڵێن (ئاناندا) یانی دوای ئەوەی کەسەکە بە هەقیقەت و ئاگایی ئەزەڵی و ئەبەدییەوە وەسڵبوویەوە، شادی گەردوونی، کە هەمان سەرخۆشییە لە عیرفانی کوردیی و فارسیدا ئەزموون دەکات.

$گۆزە$
عارفان دەڵێن جیهان و مرۆڤ گۆزەن و ڕۆحی جیهان و مرۆڤ شەرابە، یۆگی و عارفان دەڵێن ئەم دنیایە گۆزەی شەرابە، واتە دنیا لێورێژە لەخۆشی و شادیی، هەروەها دەڵێن مرۆڤ گۆزەیە و ئەم گۆزەیە بە سروشتی خۆی پڕە لە خۆشی و شادی، واتە ئاگایی بنەڕەتی خۆشی ڕووتە، کەچی مرۆڤ بە هۆی نەزانییەوە وای کردووە ئەم گۆزەیە هەمیشە پڕ بێ لە ناخۆشی و بەردەوام ژەهر و خەفەتی لێ برژێت. بۆیە یۆگییەکان دەڵێن دەبێ ئەم گۆزەیە، واتە ئەم زەین و دڵ و دەروونە خاوێن بکەیتەوە و هەمیشە بە بەتاڵی بهێڵیتەوە تا هەمیشە ئامادە بێ بۆ وەرگرتنی مەعریفەی (شەراب – سەرخۆشی) گەردوونی، دیارە بەتاڵکردنەوە و خاوێنکردنەوەی زەین و دڵ و دەروون خۆی شەرابەکەیە، بەڵام لە کۆتاییدا دەبێ گۆزەکەش تێپەڕێنیت، چونکە ئەویش شتە، بەڵام ئێمە بەشێکین لە)هیچ) یانی بەشێکین لەو هێزەی خۆی (هیچ) نیە، بەڵام سەرچاوەی هەموو ئەو گەردوونەیە کە هەیە، کەواتە گۆزەکەش بشکێنە با لە (شتبوون) ڕزگارت بێ، (شتبوون) سەرچاوەی هەموو جۆرەکانی ئازارە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 201 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستانی نوێ - 11-09-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان عەلی ) ل: 15-09-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل : 15-09-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 201 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتوک PDF 19,349
فایلێن پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.5 چرکە!