پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,915
وێنە 106,294
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
مێژووی سۆفیگەرێتی لە ناوچەکەدا - بەشی یەکەم
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

موعتەسەم ساڵەیی

موعتەسەم ساڵەیی
موعتەسەم ساڵەیی

هەرچەند ناوی #سۆفی# و #سۆفیگەرێتی# و تەریقەت و تەکیە و دەروێشی بێتە کایەوە؛ ناڕوونی و تێکەڵ و پێکەڵییەک لە لای هەندێک لە خەڵکی دروست دەبێت. لە سەرەتادا پێویستە جەخت لەسەر ئەو ڕاستیە بکەینەوە کە سۆفیگەری لە مێژوودا لە قەوارەیەکی فەلسەفیدا بەرجەستە بووە. بە ڕادەیەک بۆمان هەیە بڵێین کە فەلسەفەی سۆفیگەرێتی هیچ پەیوەندییەکی نە لە دوور و نە لە نزیک بە تەکیە و تەریقەت و دەروێشیەوە نییە. لە کاتێکدا سۆفیگەری بە مانا فەلسەفیەکەی بە ڕادەی یەکەم ئاوێتەبوونە لەگەڵ خوای پەروەردگاردا. بەڵام تەریقەت بریتیە لە تەکیە و تەپڵ و دەف و حەلقەی زیکر و جەزبەی دەروێشی.
لاپەڕەکانی مێژوو دەریدەخەن کە فەلسەفەی سۆفیگەرێتی بە هەموو بەشەکانیەوە لەگەڵ تەریقەتیشدا نە لە سەردەمی پێغەمبەر و نە لە سەردەمی خەلیفەکانی ڕاشدیدا وجودیان نەبووە. تەنانەت لەو سەردەمانەیشدا تەزبیحی دەستیش نەبووە بەو ڕادەیەی صەحابە بۆ هەزاران جار بڵێن: ئەڵڵا.. ئەڵڵا... بەڵکو صەحابە و یاوەرانی پێغەمبەر لە مشووری غەزەوات و بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلامدا بوون. لە قورئاندا کە دەڵێ اژکروا اللهَ قیاما وقعودا مانای حەلقەی زیکر ناگەیەنێت، بەڵکو مانای یادکردنەوەی هەمیشەیی خوا دەبەخشێت.

ساڵانی زوو شێخانی تەریقەت بەزۆری ڕیشیان نەدەهێشتەوە بەڵکو بەتەنیا دەروێش و موریدەکان قژی سەریان درێژ دەکرد. هەندێک جاریش چەند پیرە پیاوێک بە ناوی دێوانە و مامەسۆفی خاوەنی سەر و ڕیشی سپی بوون. کاتی خۆی ئافرەتێک بۆی گێڕامەوە و وتی ساڵانێکی زوو لە شێخ (س)م پرسی و وتم: زانیومانە مانای شێخ و خەلیفە و دەروێش چیە، ئەی گوایە مانای دێوانە چی دەگەیەنێت؟ ئەو ئافرەتە بۆی گێڕامەوە و وتی شێخ بەو پرسیارەم سەرسام بوو و پێکەنی و لە وەڵامدا وتی: لە ڕاستیدا ئەو جۆرە کەسانە لە بنەڕەتدا کەم عەقڵن و کاتێکیش تەریقەت وەردەگرن؛ خراپتر دەبن و ئەوسایش خەڵکی پێیان دەیەژن دێوانە! لە زمانی هیندی و فارسیشدا وشەی دیڤانە بە مانای شێت دێت. بەو مانایەی کە دێو و درنج عەقڵی ئەو شێت و دێوانانەی شێواندووە. پێش سەرهەڵدانی #ئایینی زەردەشتی# دێوپەرستی لە ئارادا بووە. زەردەشت دێوپەرستیی قەدەغە کرد و ناوی نا (دەێڤە یەسنا) و داوای کرد (مەزدا یەسنا) یانی ڕاستی پەرستی پەیڕەو بکرێت. بەڵام سەرەڕای قەدەخەکردنیشی دێوپەرستی هەر مایەوە. یاقوتی حەمەوی نزیک بە شاری #موسڵ# ناوی چیای (داسن) دەبات کە بەشێک بووە لە چیای مەقلوب. هەر لە کۆنیشەوە بە ئێزیدیەکان دەوترێت داسنی. مێژوونووس تۆفیق وەهبی باوەڕی وەهایە کە وشەی داسنی لە وشەی دەێڤە یەسنای بە واتای دێوپەرستیەوە داتاشراوە، بەو پێیەی کە ئێستا بیرۆکەی دێو نەماوە و ناوی مەلەک تاوس جێی گرتۆتەوە(1).

شاعیر (#ئەخۆل#) لە هەڵبەستی شەرتە تا ڕۆژی حەشر باسی دێوانەی کردوە و دەڵێ:

شەرتە وەک دێوانە #کەشکۆڵ# و عەسایەک هەڵگرم
بیخەمە لاوە بە جارێ عیززەتی نەفس و ویقار

لەم شیعرەدا باسی کەشکۆڵ کراوە کە بەزۆری کەسانی زاهید و دێوانەی تەرکەدنیا هەڵیان دەگرت، بریتی بوو لە دەورییەکی قووڵی لە تەختە و دار دروست کراو، سۆفی و دێوانە بە قەدی خۆیانەوەیان دەبەست و خۆراک و ئاویان تێ دەکرد و بەکاریان دەهێنا. لە سەردەمانی کۆندا باو بوو کە هەندێک کەسان بە ناوی زاهید و تەرکەدنیاوە، لەنێو ئەشکەوتەکاندا خەڵوەتکێشییان دەکرد و دوور لە ژاوەژاوی کۆمەڵگا بەتەنیا ژیانیان بەسەردەبرد.

تەنانەت لە سەردەمانی کۆندا بانگەشەی ئەوە هەبوو گوایە هەندێک جار کەسانی ئەولیای پڕ لە کەشف و کەڕامەت لەو دەشت و تەلانانەدا دەبن بە گیانلەبەری ئاسکە و دەلەوەڕن.. بۆیە لەو سەردەمانانەدا وەها باو بوو کە خەڵکی سڵیان لە ئاسکە کوشتن دەکردەوە، نەبادە ئەو ئاسکە کوژراوە لە بنەڕەتدا پیاوچاکێک بێت! خۆزگە ئەو بیرۆکەیە لەم ڕۆژگارەی ئێمەیشدا هەر لە ئارادا بووایە، بۆ ئەوەی کەسانی ڕاوچیی دڵڕەق ئەو ئاسکە بێ وەی و چاو کەژاڵانەیان بەناهەق نەکوشتبایە!

دیاردەی ڕاکردن لە کۆمەڵ و پەنابردن بۆنێو ئەشکەوتەکان لەنێو ئایین و سەردەمە جیاجیاکاندا هەردەم بوونی هەبووە. بۆ نموونە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئایینی مەسیحیدا و لەپێناوی سەلماندنی زیندووبوونەوە و هەڵسانەوەی سەروەری مەسیح، چەند دەقێک لە بارەی برادەرانی ئەشکەوت ئەسحابول کەهفەوە بڵاو بوونەوە. ئوسقوفی یۆنانی (ئیستیفانی ئێفێسوس) لەنێوان ساڵانی (448-450 ز.) دەقی داستانێکی نووسی بە ناوی (حەوت خەوتووەکەی ئیفسوس) تیایدا گوایە حەوت کەسی سەر بە ئایینی مەسیحی لە ترسی زەبروزەنگ و ستەمی ئیمپراتۆر (دەکیوس) کە لەنێوان ساڵانی (249-251 ز)دا حوکمڕانیی کردووە هەڵدێن، و بە درێژایی سێ سەد ساڵ لێی دەخەون و لە سەردەمی ئیمپراتۆر (تیۆدۆسیی دووەم)دا کە لەنێوان ساڵانی (408-450 ز.) حوکمڕانیی کردووە هەر حەوتیان لەو خەوە قووڵ و دوور و درێژەیان ڕادەپەڕن(2).

لە سەردەمی پێش سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلامدا ئەحنافەکان بڕوایان بە یەکتا پەرستی هەبوو. هەندێکیان دەچوونە نێو ئەشکەوتی حیرا غار حرا وەوە و خەڵوەتیان دەکرد. هەندێک لە گێڕانەوەکان وەها دەردەخەن کە عەبدولموتتەلیبی باپیری پێغەمبەر بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان لەنێو ئەشکەوتەکەدا دەمایەوە و خۆراکی بەسەر هەژاراندا دابەش دەکرد. پاش ئەویش کەسانی وەکو (وەڕەقەی کوڕی نەوفەل) و (ئەبو ئومەییە ئیبن ئەلموغیڕە) بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان لەنێو ئەو ئەشکەوتەدا دەمانەوە(3). ئەشکەوتی حیڕا و لە مەودای دوو فەرسەخ کەوتبووە باکوری شاری مەکە. پێغەمبەریش هەروەکو ئەحنافەکان لە مانگی ڕەمەزاندا چەند ڕۆژێک یاخود ئەو مانگەی لەنێو ئەو ئەشکەوتەدا بەسەر دەبرد. هەر لەنێو ئەو ئەشکەوتەیشدا وەحیی بۆ دابەزی(4). خەڵوەتکێشیی پێغەمبەر لەپێناوی ڕاکردن نەبوو لە واقیعی تاڵی ئەو سەردەمە، بەڵکو بریتی بوو لە حاڵەتی تێڕامان و بیرکردنەوە و هەوڵدانێکیش بوو بۆ گۆڕینی بارودۆخی کۆمەڵگای ئەو سەردەمە.
زوهد و پۆشینی بەرگی خوری و دوورکەوتنەوە لە خورد و خەو مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ناوچە موسوڵمان نشینەکاندا لە سەدەی دووی زایینی بە دواوە بەزەقی سەری هەڵدا. هۆکاری ئەم دیاردەیەیش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و زوڵم و ستەمکاری لەلایەن حاکم و دەسەڵاتدارانەوە. ئەوانەی خۆیان بە سۆفی و زاهید ناودەبرد وەکو پەرچە کردارێک لە کۆمەڵ دوور دەکەوتنەوە. نەفسی خۆیان لە خۆشگوزەرانی و ڕابواردنی دنیای فانی بێ بەش دەکرد. حەسەنی بەسری کە لە ساڵی (110 ک./728 ز.)کۆچی دوایی کردووە باسی کەسانی سۆفیی کردووە. یاخود شاعیر و نووسەری عەرەب (الجاحظ) کە لە ساڵی (255 ز.) کۆچی دوایی کردووە، لە کتێبی البیان والتبییندا ناوی چەند سۆفییەکی هێناوە کە خۆیان لە خۆشگوزەرانیی ژیان بێ بەش کردبوو(5). دەوترێت وشەی سۆفی صوفی لە وشەی (صوف)ی عەرەبیەوە هاتووە کە بە مانای خوری دێت و سۆفیەکانیش لەسەر ئەوە ڕاهاتبوون جل وبەرگی خوریی زبر بپۆشن. لێکدانەوەیەکی دیکەیش هەیە وەهای بۆ دەچێت کە وشەی سۆفی لە وشەی سۆفیا Sophia (یاخود شێوەی کۆی: سۆفیێس)ی یۆنانیەوە وەرگیرابێت کە بە مانای حیکمەت و دانایی دێت. وشەی فەیلەسوف یش هەر یۆنانیە و بە مانای خۆشەویستیی حیکمەت و دانایی دێت. ئێستایش کۆنە کڵێسەیەک لەنێو شاری ئەستەمبولدا هەیە بە ناوی (ئەیا سۆفیا) کە هەنوکە کراوە بە مزگەوت. لێکۆڵەران بەزۆری کۆکن لەسەر ئەو ڕایەی کە سۆفی و سۆفیگەرێتی لە وڵاتانی هیند و چینەوە گەیشتۆتە نێو میللەتە موسوڵمانەکان. هەروەها لە سەردەمانی کۆندا لەنێو مەسیحیەکانیشدا خەڵکانێکی ڕەبەنی خوری پۆشی لاتەریکی دوور لە لەزەت و چێژی دنیا هەبوونە. لە فەلسەفەی بوزیی کۆندا دیاردەی خۆونکردن و ئاوێتەبوونی باڵا لە گەردووندا پێی دەوترا (نیرڤانا)، لەلای بەشێکیش لە هیندیەکان پێی دەوترا (ڤێدانتا). وشەی فەنا و لەنێوچوون (الفنا ء) لەلای سۆفیگەری بەناوبانگ (بایەزیدی بەستامی) بەکارهاتووە. ئەم فەنا و لەنێوچوونەیش بە مانای لەنێوبردنی ئاکاری ناپەسەند دێت. یاخود مانای لەنێوچوونی سۆفی و بەندەیە و واتای ئاوێتەبوونیشیان لەگەڵ خودادا دەگەیەنێت. لەوانەیشە سۆفیەکان وشەی فەنایان لە ئایەتێکی قورئانیەوە وەرگرتبێت: کل من علیها فان، ویبقی وجە ڕبک ذوالجلال والإکرام). بە هەر حاڵ؛ بەکارهێنانی بیرۆکەی فەنا و لەنێوچوون لەژێر کاریگەریی بیر و هزری هیندی و چینیەوە لە لای سۆفیە موسوڵمانەکان سەریهەڵداوە(6). پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەکانی هەرگیز داوایان لە موسوڵمانان نەکردووە کە خۆیان لە خۆراک و خۆشگوزەرانیی ژیان بێبەش بکەن یاخود خۆیان ئازار و ئەشکەنجە بدەن. لە قورئانیشدا هاتووە کە نابێت شتە حەڵاڵەکان حەرام بکرێن: ولا تحرموا ما أحل الله لکم. سەردەمانێک وەها باو بووە کە حاجیەکان بە پێی پەتی بەرەو شاری مەکە ڕێیان دەگرتەبەر، یاخود بێدەنگییان هەڵدەبژارد و هەندێک جاریش وەکو وشتر زنجیریان بە لوتی خۆیانەوە دەلکاند، ئەوە بوو خەلیفە ئەبوبەکر ئەو داب ونەریتەی قەدەخەکرد و بە عادەتی جاهیلیی ناوزەد کرد(7).

تەریقەت الطریقە بە مانای کۆمەڵە ئامۆژگاری و ڕێنماییەک دێت کە شێخ بۆ موریدەکانی دادەڕێژێت تاوەکو پەیڕەوی بکەن. زانین و مەعریفەتی ناوەکی باگنییش یەکێکە لە گەورەترین دەستەواژەی سۆفیەکان کە لە کوردیدا زیاتر بە شێوەی عیرفان ڕۆیشتوە. ئەم وشەی مەعریفەت (المعرفە)ە هاوشانە لەگەڵ وشەی (گنۆسیس)ی یۆنانی و (الغنوصیە)ی عەرەبی. بەو واتایەی کە تاک بەبێ شایەد و واسیتە و نێوەندگیری یەکسەر بە دڵ و دەروون پەی بە ڕاستی و زانین و مەعریفەت و خواناسی ببات.

شاعیرە سۆفیە عارەب و فارسەکان بە هاش وهوش (الشطحات) ناسرابوون، ئەم حاڵەتەیش بریتیە لە پیادەکردنی جۆرە هەڵس وکەوت و دەربڕینی جۆرە بیرۆکەیەک کە بە لای خەڵکی سادەوە مایەی سەرسوڕمانە.

یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی فەلسەفەی سۆفیگەرێتی خۆی لە ئاوێتەبوون لەگەڵ خودادا دەبینێتەوە. هەموو شاعیرە سۆفیە عارەب و فارسەکان لاف و گەزافی ئەوەیان لێدەدا گوایە لەگەڵ خوادا تێکەڵ بوونە و بوونە بە یەک قەوارە. لە ئاکامی هەر بەراوردکاریەک بەڕوونی دەردەکەوێت کە لە مێژووی فیکر و ئەدەبیاتی کوردیدا شیعری سۆفیگەرێتی بە شێوەی شاعیرانی سۆفیی عارەب و فارس هەرگیز وجودی نەبووە. شاعیرە کلاسیکیە کوردەکان خواپەرست بوونە، بەڵام بە هیچ ئەندازەیەک دیاردەی فەلسەفەی ئاوێتەبوون و حلولییەت لەلایان بەدی نەکراوە. نموونەی حلولی لەلای شاعیر و سۆفیە عارەب و فارسەکان زۆرن. دەوترێت ڕۆژێک بایەزیدی بەستامی دەیەوێت بچێت بۆ حەج. مامۆستاکەی ڕێی پێ دگرێت و داوای گەڕانەوەی لێ دەکات و پێی دەڵێ: خوا ئەوەیە کە تۆ لە مندا دەیبینیت.. چونکی منی بە ماڵی خۆی تەرخان کردووە.. منت بینی یانی ئەوت بینیوە و بە دەوری کەعبەدا تەوافت کردووە.. منت پەرست یانی ئەوت پەرستووە.. وەهای تێنەگەیت کەمن غەیری ئەو نەبم:

إن الله هو ماتراه فيّ بعين قلبک، لأنه اختارني بيتا له، فإذا ڕأيتني فقد ڕايته، وطفت حول الکعبة الحنفية، وإذا عبدتني فقد عبدته، وسبّحت له، فلا تظن أنني شيء غير(8).

حەللاج پێداگریی لەسەر ئاوێتەبوون لەگەڵ خودادا دەکرد و لەو بارەیەوە دەڵێ: ئەوەی خۆشمی بوێت و خۆشم بوێت؛ هەر خۆمم.. ئێمە دوو گیانین لە یەک جەستەدا.. گەر منت بینی؛ ئەوت بینیوە. گەر ئەویشت بینی؛ ئەوا منت بینیوە:

أَنا مَن أَهوی ۆمَن أَهوی أَنا
نَحنُ ڕوحانِ حَللَنا بَدَنا
فَإِذا أَبصَرتَني أَبصَرتَهُ
ۆإِذا أَبصَرتَهُ أَبصَرتَنا(9)

هەروەها حەللاج لەبارەی خواوە دەڵێ: خۆشەویستێکم هەیە خۆشەویستیەکەی لە ناخدا.. ئەگەر بیەوێت بەسەر ڕومەتمدا دەڕوات. ڕوحی ئەو ڕوحی منە و ڕوحی منیش ڕوحی ئەوە. ئەگەر خاوەن ویست بێت؛ منیش خاوەن ویست دەبم. ئەگەر منیش خاوەن ویست بم؛ ئەو خاوەن ویست دەبێت:

لي حبيبٌ حبّه وسط الحشا
إن يشا يمشي علی خدّي مشا
روحه ڕوحي وروحي ڕوحه
إن يشا شئتُ وإن شئتُ يشا(10)

فەلسەفەی حلولی و یەکبوون لە گەردووندا لەڕۆژئاوا لە لای فەیلەسوفی هۆڵەندی (سپینۆزا) (1632 1677 ز) سەری هەڵدا. ئەم فەیلەسوفە وەهای بۆ دەچوو کە خوا و گەردوون و جەوهەر هەموو هەر یەک شتن و لێک جیانابنەوە. ئەگەر بێتو بۆ نموونە بەراوردکارییەک لەنێوان (#مەحوی#)ی شاعیر و شاعیرانی سۆفیگەریی فارس و عەرەبەکان بکەین؛ ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە فەلسەفەی حلولی لەلای مەحوی بەدی ناکرێت. ئەو تەم ومژەی لە شیعرەکانی مەحوی هەیە؛ لەلای ئەوان نییە، بەڵکو ئەوان ڕاستەوخۆ بەبێ پێچ وپەنا مەبەستیان دەخەنە نێو مشتی خوێنەرەوە. هەروەها مەحوی وشەیەک یاخود مەغزایەک دەدرکێنێت و مەبەستی گەڕانەوەیە بۆ ئایەتێکی قورئانی. بۆیە دەتوانین بڵێین مەحوی شاعیرێکی دیندار و ئایینپەروەر و خواپەرست بووە نەک سۆفی.

شاعیر #لەتیف هەڵمەت# لە کتێبی سۆفی و سۆفیگەرێتی بابەتێکی زۆر هەستیار و ناسکی وروژاندووە، وەکو بزانم هیچ کەس پێش ئەو نەیتوانیوە خۆی لە قەرەی ئەو کێشەیە بدات. من بەش بە حاڵی خۆم هاوڕام لەگەڵ کاک لەتیفدا، کە دەڵێ لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا نە شاعیری سۆفیمان هەبووە و نە شیعری سۆفیگەریشمان هەبووە.. لەبارەی ئەو جۆرە شیعرە سۆفیگەرێتیانەوە دەڵێ: فەلسەفەیەکی شۆڕشگێڕانەیە دژی فشاری شەریعەتی ئیسلامی لەسەر کۆمەڵگای موسوڵمانان، بە جۆرێک لە جۆرەکان بەمەدەنیکردنی کۆمەڵگەی ئیسلامیە و کورسی دەرهێنانە لەژێر سوڵتەی شەریعەت، کە بە دار و قامچی و ڕم و شیر و جۆرەها پیلان فەرمانڕەوایی مرۆیی دەکات. لە کاتێکدا خوای مەزن خۆی مرۆڤی سەرپشک کردووە ئازاد بێ هەر بیر و باوەڕێ هەڵگرێ یا ڕەتی بکاتەوە(11). منیش دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگی کاک لەتیف و لەوەی زیاتری بۆ دەچم و دەڵێم شاعیرانی سۆفیگەری عەرەبی و فارسی نەک بەتەنیا دژایەتیی شەریعەتیان کردووە، بەڵکو لەوەیش زیاتر بڕوایان بە هیچ ئایینێکیش نەبووە. هەڵس وکەوتی ڕۆژانەیان و شیعرەکانیان و هاش وهوش و شەتەحاتیان بەڕوونی ئەم ڕاستیە دەسەلمێنن. ئەو شاعیرانە بەتەنیا و تەنیا خۆشەویستیی خوا بەتوندی لە دڵ و دەروونیاندا جێگیر ببوو، بەو ڕادەیەی وەها هەست بکەن گوایە لەگەڵ خودادا تێکەڵ و یەکانگیر بوونە. ئەم هەڵوێست و بۆچوونەیش لەلای هیچ کام لە شاعیرە کوردەکان هەرگیزا و هەرگیز بەدی ناکرێت. بۆیە بۆمان نییە هیچ شاعیرێکی کلاسیکی کوردی بەناهەق بخەینە خانەی سۆفیگەرێتییەوە، وەکو: #بابا تاهیری هەمەدانی#، و مەحوی، و #جزیری#، و #حەریری#، و #مەولەوی#، و #مەولانا خالیدی نەقشبەندی# و #بێخود# و.. هتد. شاعیرانی کلاسیکیی کوردی بەوە ناسرابوون وەکو بەندەیەک ئایینداری و خواپەرستیان کردووە. هەمیشە ستایشی پێغەمبەریان کردووە و خزمەتی زمانی کوردیشیان کردووە. هیچ یەکێکیش لەو شاعیرە کوردانە بە شێوەی شاعیرە سۆفیە عەرەب و فارسەکان نەیان وتووە گوایە گەیشتوونەتە پلە و پایە و مەقامی باڵای خوای پەروەردگار. ئەوەتا کاک لەتیف لە کتێبەکەیدا وەکو نموونە شیعرێکی شاعیری ئێرانی بایەزیدی بەستامیی هێناوەتەوە، کە ئەو شاعیرە ئێرانییە ئایین و شەریعەت و بەهەشتی وەلاوە ناوە و بەیەکجارەکی ڕەتی کردوونەتەوە و وتوویەتی: سوێند بەخوا ئاڵاکەی من لە ئاڵاکەی موحەممەد بەرزترە. ئەی خوایە! گوێڕایەڵیی تۆ بۆ من؛ لە گوێڕایەڵیی من بۆ تۆ مەزنترە. زەبری من سەختترە لە زەبری ئەو بۆ من. بەهەشت چییە؟ گەمەی مناڵانە: تالله إن لوائي أعظم من لواء محمد. طاعتک لي يا ڕب أعظم من طاعتک لي. بطشی أشد من بطشه لي. ما الجنة إلا لعبة الصبيان(12).

پەراوێزەکان:[1]
1. مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، وڵاتەکەت باشتر بناسە. دەزگای ئاراس، #هەولێر#، 2005. لاپەڕە 268-269.
2. جبرائيل ڕينولدز، القرآن فی محيطه التاريخي. ت: سعد الله السعدي. منشورات دار الجمل، بيروت-بغداد، 2012. ص. 188.
3. جواد علي، تأريخ العرب فی الإسلام. منشورات دار الجمل، بيروت-بغداد، 2009. ص. 182.
4. سەرچاوەی پێشوو. لاپەڕە 180.
5. الدکتور عبد الرحمن بدوی، تأریخ التصوف الإسلامی. دار الشعاع للنشر، القاهرە، 2008.
6. ڕینولند نیکولسون، فی التصوف الإسلامی وتأریخه. ت: أبو العلا العفیفی. منشورات دار الجمل، بیروت-بغداد، 2015. ص. 148.
7. سەرچاوەی پێشوو... لاپەڕە 102.
8. سەرچاوەی پێشوو... لاپەڕە 277.
9 ڕینولند نیکولسون، فی التصوف الإسلامی وتأریخه. ص. 241.
10. ڕوجیە أرنالدیز، الحلاج السعی إلی المطلق. دار التنویر، بیروت، 2011. ص. 148.
11. لەتیف هەڵمەت، سۆفی و سۆفیگەرێتی. لە بڵاوکراوەکانی پاشکۆی ڕەخنەی چاودێر. #سلێمانی#، 2009. لاپەڕە 73.
12. سەرچاوەی پێشوو. لاپەڕە 108.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 568 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.dabran.org
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-03-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئایین و ئاتەیزم
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هەژار کامەلا ) ل: 06-09-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 09-09-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( بەناز جۆڵا )ڤە: 09-09-2022 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 568 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,915
وێنە 106,294
پەرتوک PDF 19,330
فایلێن پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.109 چرکە!