ناو: نەسرین
ناوی باوک: محەمەد فەخری سابوونچی
ڕۆژی لەدایکبوون: #27-12-1937#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #11-10-2018#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
پڕۆفیسۆر د. نەسرین فەخری زانا و ڕووناکبیرێکی ناودار و هەڵکەوتووی کوردستانە و لە ڕشتەکانی زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیری خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە گەلەکەی کردووە و خاوەنی خەرمانێک وشەی نووسراوو چاپکراوە.
نەسرین محەمەد فەخری سابوونچی کە بە (د. نەسرین فەخری) ناسراوە، لە ڕۆژی #27-12-1937# لە گەڕەکی #سابوونکەران#ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ئامێزی خێزانێکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەردا پەروەردە بووە.
لەبەر ئەوەی باوکی ئەفسەری سوپای ئێراق بووە، زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێراق گەڕاون. لە #کەرکووک# و #هەولێر# و #بەغدا# قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە و ساڵی 1959 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەپلەی شەرەف لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە کۆلێجی ئادابی زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکانی سەدەی بیست، بۆ خوێندن چووەتە (یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو) و لە شاری (باکۆ)ی پایتەختی (ئازەربایجان) خوێندوویەتی و هەرچەند بەکالۆریۆسەکەی لەسەر زمان و ئەدەبی عەرەبی بووە، بەڵام لە خۆشەویستی بۆ زمانی دایک، بڕوانامەی دکتۆرای لە زمانی کوردی لەسەر (فەرمان لە هەردوو شێوەزاری کرمانجی خواروو و ژووروو) دا وەرگرتووە. ئەوەش لەو کاتەدا یەکەم نامەی دکتۆرا بووە کە لەسەر ئەو بابەتە بنووسرێت.
د. نەسرین فەخری دوای تەواوکردنی خوێندن، گەڕاوەتەوە بەغدا و لە کۆلێجەکانی ئاداب و پەروەردە و زمان وەک مامۆستایەک خزمەتی زۆری بە زمان و ئەدەبی کوردی کردووە و تا پلەی زانستی بووە بە پڕۆفیسۆر، سەدان خوێندکاری بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لەسەر دەستی ئەو پەروەردە بوون و بڕوانامەی بەرزیان وەرگرتووە.
د. نەسرین قەڵەمێکی دیاری زانستی بووە و لە ڕێی قەڵەمەکەیەوە خزمەتێکی زۆری بە زمانی کوردی کردووە و خاوەنی دەیان لێکۆڵینەوەی زانستییە لەو بوارەدا و شارەزا و زانایەکی دیاری زمانەوانییە و شوێن پەنجەی دیارە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/430510/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0007.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=نەسرین فەخری=KTML_ImageCaption_End=
د. نەسرین فەخری خاوەنی خەرمانێک بەرهەمی چاپکراو و دەستنووسە، خاوەنی نزیکەی 40 پەرتووکە کە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسیوونی.
11 پەرتووکی بە زمانی شیرینی کوردی نووسیوە و 12 پەرتووکی دەستنووسی کوردیشی لە دوا بەجێماوە. 10 پەرتووکیشی بە زمانی عەرەبی نووسیوە و سێ دەستنووسی عەرەبیشی لە پاش بەجێماوە.
د. نەسرین بێ لە بواری زانستیی ئەدەب و زمان بەگشتی، بایەخیشی بە هەڵبەست داوە و بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵبەستی نووسیوە و چوار دیوانی چاپکراوی هەیە.
د. نەسرین فەخری سەدان وتار و لێکۆڵینەوەی زانستی لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردی و عەرەبییەکاندا بڵاو کردووەتەوە. وەک مامۆستا و ڕووناکبیرێکی گەورە ڕۆڵی دیاری لە دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد و کۆڕی زانیاری کورددا هەبووە و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ئەو دوو دامەزراوەیە بووە و خزمەتی زۆری لە ڕێی ئەوانەوە پێشکەش بە گەل و نیشتمانەکەی کردووە. هەروەها ئەندامی لیژنەی دانانی پەرتووکی پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکان لە #وەزارەتی پەروەردە# بووە.
د. نەسرین لە هەردوو بەشی عەرەبی و کوردی ڕادیۆی بەغدا خزمەتی کردووە و شوێن دەستی لەو بوارەدا دیارە.لە هەمووشی گرنگتر بیرەوەری و یاداشتەکانی لەلایەن ڕۆژنامەنووس (سەرکەوت عەلی)یەوە نووسراوەتەوە و ئامادەیە بۆ چاپکردن.
بەداخەوە بەشێک لە پەرتووکخانە بەنرخەکەی فەوتاوە و ئەوەی ماوەتەوە خۆی پێشکەشی بنکەی ژینی کردووە و بەرپرسانی ئەو بنکەیە پەرتووکەکانیان لە پەرتووکخانەی بنکە ڕێکخسووەتەوە و بەنیازی ئەوەن کە هەموو بەرهەمەکانی لە داهاتوودا بەچەند بەرگێک چاپ و بڵاو بکەنەوە.
د. نەسرین فەخری بەشداری دەیان کۆنگرە و کۆنفرانسی زانستی و ئەدەبی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردووە و چەندان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
ئەوەی لەدوا چاوپێکەوتنی د. نەسرین فەخری لەگەڵ تەلەڤزیۆنی کوردستان 24 لە بەرنامەیەکی دیکۆمێنتاریدا سەرنجی ڕاکێشام ئەوە بوو، کەوتی زۆر ڕقم لەوشەی خانەنشینە، وتی من خانەنشین نیم، =KTML_Bold=خاکنشینم=KTML_End= تامردن خزمەتی گەلەکەم دەکەم. وتی حەزم لەبۆنی خاکە لە دوای باران بارین، کە ئێستا بەداخەوە بۆنەکەشی نەماوە!.
پاش خزمەتێکی زۆر بە بوارەکانی زمان و ئەدەب و کەلەپوور و کولتووری کوردی، ڕۆژی #11-10-2018#، د. نەسرین فەخری بۆ دواجار ماڵاوایی کرد و لە گۆڕستانی #گردی سەیوان#ی شاری سلێمانی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.دروود بۆ گیانی پاک و پیرۆزی ئەو ژنە زانا و هەڵکەوتووەی کوردستان. [1]