بووک گواستنەوه
ئەگەر ماڵی زاوا له گوندێک بێ و بووک له گوندێکی تر؛ یا ژن به ژن بێ لە نێوان دوو گوندان ئەوا له کاتی بووک گواستنەوەدا که بووک سواری ولاغ دەکەن بۆ گوندەکەی زاوا، گەنجەکان له ڕێگا (ماتارێزی) دەڵێن تا بووک دەگەیەننەوە ناو گوند، کە بووک دەگاتەوە بەر دەرگای ماڵی زاوا ئافرەتەکان هەموو به پیرییەوە دەچن و پێشوازی دەکەن دایدەبە زێنن، دووان هەریەکەيان بن پیلێکی دەگرن و ئافرەتێکیش مقامی (بووکانە دەلالێ بووکێ)دەڵێ و ئە وانی تریش دێر به دێر له دوایەوە به چەپلە ڕێزانەوە دەڵێن:(دەلالیێ بووکیێ) تا بووک له ژوورەوە دادەنێن لەوێش ديسان به چەپلە ڕێزان و مەقام گۆتن ڕادەبوێرن تا بەرە بەری ڕۆژئاوا.
ئەم مەقامانە ی مەتارێزەم له ناوچەی (بالەک) کۆکردۆتەوە که تا ئێێستاش هەر باوه و بووک گواستنەوە له ناوچە شاخاوییەکان له نێوان دوو گوند دا زۆربەی به سواری ولاخ دەبێ لەبەر کەمی ڕێگای ئۆتۆمبێل:
مە تارێزە
مەتارێزە، مەتارێزە... یاڵڵا شەڕە مەتارێزە
هەرچی هەرێ دایکی حیزە
مەتارێزە، لە شیوەرێ... کوللەی دێنمە پێش دوو کەرێ
داکی حیزە هەرچی هەرێ[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 436 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!